وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پارتی و یەکێتی و گۆڕان کەی رێکدەکەون؟
  • کێشە ناوخۆییەکانی نەوەی نوێ چین؟
  • چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ چی دەبێت؟
  • چۆن سیستەمی تەندروستیی کوردستان چاکدەکرێت؟
  • بۆچی پەبجی قەدەخەکرا؟
  • حکومەت چۆن پێشگیری لە پیسبوونی ژینگە بکات؟
  • پلانی پەرلەمان و حکومەت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری چییە؟
  • شایەتحاڵێک چیرۆکی تاوانی ئەنفال دەگێڕێتەوە
  • بۆچی AKP  دان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نانێت؟
  • کام لایەن هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە؟
  • ئافرەتان دەتوانن ببنە مەلا و دادوەر و سەرۆک؟
  • کەی گوزەرانی پێشمەرگە چاکدەکەن؟
  • کاردانەوەی فێستیڤاڵی رەنگەکان
  • یەپەگە چی لە چەکدارە دیلەکانی داعش دەکات؟
  • وردەکاریی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی

شایەتحاڵێک چیرۆکی تاوانی ئەنفال دەگێڕێتەوە

 
بارق عەبدڵڵا حەنتە لە نێو کورد ناسراو بە جەللادەکەی ئەنفال، کە سەرپەرشتی قۆناخەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمی ئەنفالی لە گەرمیان و دەشتی کۆیە و شوان و چەند ناوچەیەکی دیکەی کردووەو تاوان و دڵرەقییەکەی بەرامبەر بە کورد بەشێوەیەک بوو نموونەی زۆر کەمە، دلێر شەمعوون کەسێکی مەسیحی دانیشتووی هەرمۆتەی سەر بەکۆیەیەو ئەوکات سەرباز بوو و لە نزیکەوە ئاگاداری کردەوەو دڕندەیی بارق بوو، ئەو میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو چەند چیرۆکێکی ئەنفال لەلایەن بارقەوە دەگێڕیتەوە.

دلێر شەمعوون گوتی" بارق عەبدوڵڵا رقی لە مرۆڤایەتی بوو، تەنانەت منداڵی شیرە خۆرەی زیندەبەچاڵ دەکرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەی زۆر دڕندە بوو، هێندەش ترسنۆک بوو.

دلێر شەمعوون ئاشکرایکرد، لە ساڵی 1988 لەکاتی پشکنین لە ناوچەیەکی شاخاویدا نزیکبوو بارق بە دەستی پێشمەرگە دەستگیربکرێت، بەڵام چەند جاشێک بە شەهیدکردنی پێشمەرگەکان بارقیان رزگارکرد.

دلێر چیرۆکێکی کاریگەڕی گێڕایەوەو گوتی" کاتێک 3 پێشمەرگە لە دەشتی کۆیە تەقەیان لە فرۆکەیەکی سەربازی عێراقی کرد، دواتر برینداربوون، بارق هەرسێ پێشمەرگەکەی قۆڵبەستکردن و لە بەرزایی ئاسمان دانە دانە  لە فڕۆکەوە فڕێدانە خوارەوە.

دلێر شەمعوون گوتیشی" بارق پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ سەدام حوسێن هەبوو حیسابی بۆ عەلی حەسەن مەجیدیش نەدەکرد، کەچی دواتر خۆشی بە دەستی سەدام کوژرا.

رووداوی ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی رۆژانەیە هەفتەی پێنج رۆژ پێشکەش دەکرێت لە کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر.

ئەم بەرنامەیە شرۆڤەی رووداوەکانی رۆژ دەکات و پێشبینییەکان شەنوکەو دەکات..

بەرنامەکە تەرکیزی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەبەرامبەر هاونیشتمانیان..

تەنها گرنگی بە یەک لایەن نادات، بەڵکو گرنگترین و سەرنجراکێشترین رووداوی رۆژ دەکات بە مژاری ئەو رۆژەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گەنگەشەی دەکات..

هەر رووداوێک جێگەی گوتوبێژ بێت و مقۆمقۆ دروست بکات، ئەوا (رووداوی ئەمڕۆ) گرنگی پێدەدات..

نەبەستراوەتەوە بە یەک پارچەی کوردستان، بەڵکو هەرچوار پارچەکە رووماڵ دەکات، هاوکات هەر رووداوێک بۆ بینەری کورد گرنگ بێت لە هەموو جیهان (رووداوی ئەمڕۆ)ش گرنگی پێدەدات..

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.234 seconds