وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رووداوی ئەمڕۆ

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • کاریگەری ململانێی حیزبی لەسەر پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
  • کاریگەری ململانێی حیزبی لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
  • کاریگەریی قەیرانی سیاسی و دارایی لەسەر رەوشی سلێمانی
  • خۆپیشاندانەکانی بەشێک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست  و باشووری عێراق
  • پەسەندکردنی یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
  • پەیوەندیی هەولێر و ئەنقەرە لە سەردەمی تورکیای نوێدا
  • کورد چۆن مافەکانی لە بەغدا بەدەستدەهێنێت؟
  • رۆڵی ئەبراهام لینکن لە بەرەوپێشبردنی ئەمریکا
  • کارمەندێکی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا بە کوردییەوە 39 زمان دەزانێت
  • رووداوی ئەمڕۆ
  • قەیرانی کۆچبەران و ئاستەنگەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان
  • پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان
  • دەرفەتی چاکسازی و بەدیهێنانی هەلی کار لە عێراق
  • چۆن گەشە بە ئابووری هەرێمی کوردستان بدرێت؟
  • کاریگەری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەسەر سیاسەتی تورکیا

ئایندەی کورد لە بەغدا

 
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی ی.ن.ک لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە، لەم بەرنامەیەدا باس لە داهاتووی کورد لە بەغدا و پەیوەدنییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا بکات، دەبێت ئەو رێککەوتنە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت دواتر رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە یاسا.

هەروەها باس لە نەوتی کەرکووک دەکات کە لە دوای سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەسەر ئەوە رێککەوتوون رۆژانە هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکەن، ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت ئەو بەشەی نەوتی کەرکووک کە لایەن هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت شەفاف نییە و لە هەموو کۆبوونەوەکاندا حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ دەکات.

ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت هەرێمی کوردستان بەبێ ئاگاداری ئیدارەی کەرکووک ئەو نەوتە دەبات و نازانرێت چەند دەبات و داهاتەکەشی لەکوێیە.

هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی ی.ن.ک لە بەغدا رەتیدەکاتەوە راگرتنی هەناردەی نەوتی کەرکووک لە پێنج مانگی رابردوودا لەلایەن بەغداوە لەسەر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک بووبێت و دەڵێت: "ئەوە بانگەشەی میدیای لایەنێکی دیاریکراوە، نەوتی کەرکووک بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە راگیراوە، رەنگە بەغدا کێشەی سیاسیشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت چونکە هەرێمی کوردستان نەوتەکە دەبات و نازانرێت داهاتەکەی لەکوێیە و شەفاف نییە".

لەبارەی پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت لەناو فراکسیۆنە کوردییەکاندا لەبەغدا یەک بۆچوون لەسەر ئەو پرسە نییە، ئەو دەڵێت: "ئێمە وەک فراکسیۆنی ی.ن.ک لەگەڵ لێسەندنەوەی متمانە نین لە هۆشیار زێباری، بەڵام پێشبینی ئەوە مەکەن پەرلەمانتارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدا پێنج وەزیریان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتییەوە نێردراونەتە ماڵەوە لەبەغدا پشتگیری لە وەزیرێکی پارتی بکەن".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds