وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سپێشەڵ ریپۆرت

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ده‌نگى كه‌نیسه‌ رووخاوه‌كان
  • ئازارەکانی دوای داعش
  • هەڵاتن لە رەققە
  • چاندن لە سەر زەوی 140
  • هەڵەی باوکم بوو
  • شەڕ و پێکدادان لە کۆڵانەکانی باکووری کوردستان
  • گۆڕان دوای نەوشیروان مستەفا لە 24 خولەکدا
  • فێڵی بازاڕی ئۆنلاین
  • تورکیا ساڵێک دوای کودەتا
  • حەجاج، جەلادەکەی نوگرە سەلمان
  • بەسرای دەوڵەمەند و نائومێد
  • دووڕێیانی خانەقین

چاندن لە سەر زەوی 140

 

به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ى به‌عسییه‌كان عێراقیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، سه‌رهه‌نگ ته‌نیا ده‌یتوانى له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرى زه‌وییه‌كه‌ى

 خۆیان بكات . ئه‌و زه‌وییه‌ به‌ هه‌رمێن و به‌پیته‌ى،  به‌ بڕیارێك لێیان وه‌رگیرایه‌وه‌ و دواتر درایه‌ ساجیده‌ خه‌یروڵڵاى هاوژینى سه‌ددام حوسێن. ساڵى 2003 سه‌ددام و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كه‌وتن و رۆژگارێكى دیكه‌ ده‌ستیپێكرد، سه‌رهه‌نگ گه‌ڕایه‌وه‌ نێو زه‌وییه‌ داگیركراوه‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ خاوه‌ن ماڵ.

له‌ كه‌ركووك و شار و شارۆچکەکانی ده‌وروبه‌رى به‌ نێو سه‌تان پارچه‌ زه‌ویى كشتوكاڵیدا گه‌ڕام، زۆر چیرۆكى هاوشێوه‌ى سه‌رهه‌نگم بینى . ته‌نانه‌ت له‌ نێو عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا ، هه‌ر پرته‌ و بۆڵه‌ى عه‌ره‌بى هاورده‌ كۆتاییان نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا ماوه‌ى نزیكه‌ى 15 ساڵه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ كۆتایی هاتووه‌، كه‌ عه‌ره‌بى هاورده‌ى بۆ ئه‌و زه‌وییانه‌ برد، له‌ پێناوى به‌عه‌ره‌بكردنى خاكى كوردستاندا. هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه‌ به‌ تۆماركردنى سكاڵا بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كان.

ئێستا جووتیاره‌ كورده‌كان تێگه‌یشتوون، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیی له‌ باشوورى كوردستان، ئه‌وان چاره‌سه‌رى ریشه‌یی و كۆتاییان ده‌ستناكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌وه‌ خاوه‌نى راسته‌قینه‌ و بێسه‌رئێشه‌ى زه‌وییه‌كانیان.

سپێشەڵ ریپۆرت، راپۆرتێكی تایبه‌ته‌ لەسەر  مژارێك كه‌ له‌ رۆژه‌ڤدایه‌، بەشێوەیەکی وردتر و فراوانتر لە راپۆرتێکی ئاسایی، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. 

هه‌ر جاره‌ی لە لایەن رۆژنامه‌ڤانێكی رووداوەوە له‌ شار و وڵاته‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت. هه‌موو دیوه‌كانی مژاره‌كه‌ بۆ وه‌رگرانی رووداو بنكۆڵ ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه‌، كه‌ بایه‌خی ئه‌و مژاره‌ له‌سه‌ر ژیانی كوردستانیان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چییه‌ و چۆنه‌؟

کۆمێنتەکان

 
Guly Ashty
Guly Ashty | 3/8/2017
ده‌ست خۆشی بۆ رووداو ،، ئه‌مه‌ش لینكی ئه‌م ڤیدۆ له‌ یوتوب : https://www.youtube.com/watch?v=QqlFsGytdoI
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds