وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سپێشەڵ ریپۆرت

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ده‌نگى كه‌نیسه‌ رووخاوه‌كان
  • ئازارەکانی دوای داعش
  • هەڵاتن لە رەققە
  • چاندن لە سەر زەوی 140
  • هەڵەی باوکم بوو
  • شەڕ و پێکدادان لە کۆڵانەکانی باکووری کوردستان
  • گۆڕان دوای نەوشیروان مستەفا لە 24 خولەکدا
  • فێڵی بازاڕی ئۆنلاین
  • تورکیا ساڵێک دوای کودەتا
  • حەجاج، جەلادەکەی نوگرە سەلمان
  • بەسرای دەوڵەمەند و نائومێد
  • دووڕێیانی خانەقین

ئازارەکانی دوای داعش

 

ئێرە کەمپی سەلامیەیە لە نزیک شاری موسڵ  زیاتر لە شەش هەزار خێزانی لە خۆگرتووە، کە ژمارەی خەڵکەکەی نزیکەی 33 هەزار کەس دەبێت، ئەوانەی لێرە نیشتەجێن زۆرینەیان خەڵکی لای راستی موسڵ و گوندەکانی رۆژاوای شارەکەن.

ئەم خەڵکە زیاتر لە سێ ساڵ لەو دۆزەخەدا ژیان کە داعش بە ناوی خەلافەتەوە بۆی دروست کردبوون ، هەرچەندە ئێستا ئازاد بوون، بەڵام سیما و رووخساری خەمگین و ماندوویان هێشتا شەکەتی ئەو رۆژگارانەی پێوە دیارە کە دەسەڵاتی داعش هێڵە گشتییەکانی نەخشاندبوو.

ئەم خەڵکە پێشتر قوربانی راستەوخۆی سیاسەت و دونیابینییە تووندئاژۆکانی دەستی خەلافەتەکەی داعش بوون، بەڵام ئێستاش ناڕاستەوخۆ لەم ژینگە سەخت و دژوارەدا باجی ئەو رۆژانە دەدەن کە داعش حوکمی کردوون. بەوپێیەی دەسەڵاتی بێبەزەیی داعش  تەنها شوێنی نیشتەجێی ئەم خەڵکەی وێران نەکرد بەڵکو بژێوی و ژیانیشیان ئێستا بووەتە یەک پارچە لە وێرانە.

تەنها نیگایەک بەسە بۆ ئەوەی تێ بگەی ئەم خەڵکە لە چ دۆخێکی ناهەموارو قورسدا ژیان دەگوزەرێنن.. جگە لەوەی کە گەرما بڕستی بەم خەڵکە بڕیوە هاوکات پەیداکردنی پێداویستییەکانی ژیانیش یەکێکی دیکەیە لەو ئەرکە سەختانەی ئەم خەڵکە بە دەستیەوە دەناڵێنن.

لێرە خێوەتەکان هەموویان یەک رەنگ و یەک قەبارەیان هەیە، بەڵام ئەوانەی لە پشتی ئەم خێوەتانەوە دەژین خاوەنی چیرۆکی جیاوازن ..  ئەوانەی لێرە نیشتەجێن هەموویان قوربانی ئەو جەنگەن کە داعش هەڵیگیرساند، بەڵام رەنگە خاڵی سەرنج راکێش لەم کەمپەدا ئەوە بێت کە ئەو خێزانانەش لێرە دەژین کە هاوژین یان باوک یان برا یان کوڕ یاخود کەسێک یان زیاتریان ئەندامی رێکخراوی داعش بوون و بەرپرسیاری خولقاندنی ئەم دۆخە تراژیدیەن.

دۆزینەوە و قسەکردن لەگەڵ ئەو خێزانانەی کە کەسێکیان ئەندامی داعش بوون کارێکی سەخت بوو بۆ ئێمە، چونکە ئەوان دەیانزانی کەسەکانی ئەوان هۆکاری دروسکردنی ئەم ئازارانەن، بەڵام رەنگە دیمەنی ئەم منداڵە کە باوکی داعش بووە و ئێستا کوژراوە وەڵامێکی سادە بێ بۆ ئەو راستییەی کە دواجار ئەمانیش قوربانییەک بوون لەو هەزاران قوربانییەی بیری تووندئاژۆی داعش دروستی کرد.




کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.25 seconds