وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تۆپ ستۆری

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پزیشکێکی نەخۆشی قەڵەوی بە ئامێرێکی گوماناوی پشکنین بۆ نەخۆش دەکات
  • نێتۆرک مارکێتینگ و راستی کۆمپانیای کیونێت لە هەرێمی کوردستان
  • هێرشکردنە سەر بارەگای هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان
  • دۆخی شنگال دوای رووداوەکانی  16ی ئۆکتۆبەر
  • ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە نێوان ئەگەر نەگەردا
  • مامەڵەکردن و هاوردەکردنی مەڕوماڵات لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان
  • هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی ساختەکراو لە دەروازەی سنووری باشماخ
  • دۆخی نەخۆشخانە فریاکەوتنە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان
  • نەخۆشی دەروونیی لە هەرێمی کوردستان
  • هێرشی چەکداریی بۆسەر بینای پارێزگای هەولێر
  • لەبارەی کارەبا پێشنیازێک دەدرێتە حکومەت
  • بازرگانی دەرمانی ساختە لە هەرێمی کوردستان
  • زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ و مردن
  • نائارامی دۆخی ئەمنی قەزای خانەقین
  • جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری داقووق

ساخكردنه‌وه‌ی ده‌رمان به‌ رێكه‌وتن له‌ نێوان پزیشكان و كۆمپانیاكاندا

 

لەم بەرنامەیەدا، نهێنی پشت ئەو بازرگانییە نهێنییە ئاشكرا دەكرێت، كە لە نێوان كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان و هەندێك لە پزیشكەكانی هەرێمی كوردستاندایە.

لەبەرنامەكەدا تیمی تۆپ ستۆری، خۆیان دەكەنە مەندووبی دەرمان و مامەڵەیەكی نایاسایی لەگەڵ پزیشكێك و خاوەن دەرمانخانەیەك دەكەن بە دەرمانێكی موڵتی ڤیتامینی رێگەپێنەدراو، كە ژنانی دووگیان دەبێت بەكاری بهێنن.

مامەڵەی تیمەكەی تۆپ ستۆری، بەنهێنی وێنەگیراوە و وردەكاری پشت مامەڵەكە بەتەواوی ئاشكرا دەكات.

له‌و به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌ پیشان ده‌درێت، كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ پزیشكان له‌ پێناوی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ و دیاری پێدان و گه‌شتپێكردنیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ده‌رمان، ئاماده‌ن ده‌رمانی خراپ و كوالێتی نزم بۆ نه‌خۆش بنووسن، هه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ به‌رده‌وام ده‌رمانیان نووسیوه‌، كه‌ نه‌خۆش هیچ پێویستی پێ نه‌بووه‌، ته‌نیا له‌ به‌رئه‌وه‌ی پشكیان له‌ فرۆشتنی ده‌رمانه‌كه‌دا هه‌بووه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ده‌رمان كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: رێژه‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ ژیانی نه‌خۆشه‌وه‌ ناكه‌ن، زۆر كه‌من "نزیكه‌ی 5% پزیشكان ئه‌و مامه‌ڵه‌ كاره‌ستباره‌ به‌ نه‌خۆشه‌وه‌ ناكه‌ن، كه‌ ئاماده‌ نین له‌ پێناو هیچ شتێكدا خیانه‌ت له‌ كاره‌كه‌یان بكه‌ن و دونیایان بده‌یتێ، به‌ فێل ده‌رمان نانووسن".

هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئاشكرا ده‌كرێت، زۆرترین بازرگانی به‌ شیری منداڵانه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌وێدا روون كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ چۆن پزیشكان بازرگانی به‌ شیری منداڵانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds