وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وه‌رزین

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • وه‌رزین 03/12/2018
  • وەرزین باس لە بەربژێرەکانی بردنەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەکات
  • وه‌رزین 19/11/2018
  • هۆکاری درەوشانەوەی دۆرتمۆند و نهێنییەکانی هاوسەرەکەی تۆماس مۆلەر
  • سپالێتی ئەزموونی مۆرینیۆ بەسەر بارسێلۆنادا دووبارە دەکاتەوە
  • خەونی ئەو یاریزانەی تێنس کە بووە خاوەنی پاریس سانجێرمان
  • کێشەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەر لە کلاسیکۆ
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رکابەری توندی نێوان هەڵبژاردەکان بەخۆوە دەبینێت
  • رووداوەکانی نێو پرێمەرلیگ و ئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ
  • دوای سەرکەوتنەوە بۆ نایابی عێراق، هەولێر چیدەکات؟
  • لە زاخۆ خەونەکان لە کۆنترۆڵکردنی عێراقەوە گۆڕاون بۆ مانەوە لە نایاب
  • ئەو هەنگاوانەی کرواتیایان کردە یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان
  • چیرۆکی یاری نێوان عێراق و ئێران لەسەر خاکی باشووری کوردستان
  • کاریگەرییە دەروونی و وەرزشییەکانی رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید
  • بۆچی تەنیا هەڵبژاردەکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین مۆندیال دەبەنەوە؟

هاوڕێیەتی درێژی نێوان خالید محەمەد و جاسم حاجی چی لە پشتەوەیە؟

 

وەرزین قسەی لەسەر یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناخی هەشتیدا کرد و هەڵوەستەی لەسەر یارییەکانی ئەو قۆناخەی پاڵەوانیەتییەکە کرد.

وەرزین لە ماوەی رابردوودا بەپێی رووداوەکانی چامپیۆنزلیگ خوێندنەوەی بۆ یارییەکان و ئاستی یانەکان کردووە و هەڵوەستەی لەسەر دۆخی هەر یارییەک کردووە.

ئەمجارە لە رووبەڕووبوونەوەی نێوان ریال مەدرید یۆڤینتۆس و بارسێلۆنا رۆما، هەروەها سیڤییا بایرن میونشن و لیڤەرپوول مانچێستەر ستیدا بە داتا و گرافیک هەڵوەستەی لەسەر ئاستی هەموو یانەکان لە کۆی یارییەکانیان لە پاڵەوانیەتییەکەدا کرد.

بەشێکی بەرنامەکە تایبەت بوو بە بەسەرکردنەوەی ژیانی وەرزشییانەی ئازاد سەید ئەحمەدی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر کە ئەو ئێستا سەرقاڵی کاری ئوتوچییە و ئەو پیشەیەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە.

ئازاد یادەوەرییەکانی منداڵی و دەستپێکردنی یاریکردنی خۆی دەگێڕێتەوە و روونیدەکاتەوە چۆن باوکی رێگر بووە لەوەی یاری بکات، بەڵام ئەو کۆڵی نەداوە.

بەشێکی دیکەی بەرنامەکە قسەکردنە لەگەڵ نزار سڵێوای یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر لەسەر یارییەکانی ئەم قۆناخەی چامپیۆنزلیگ.

لە دوا بەشی بەرنامەکەدا هەردوو هاوڕێ و یاریزان خالید موشیر و جاسم محەمەد حاجی باسی پەیوەندی درێژ و هاوڕێیەتی نێوانیان دەکەن.

ئەوان روونیدەکەنەوە چۆن یەکتریان ناسیوە و چۆن بوونەتە هاوڕێ و هۆکاری مانەوەیان بە هاوڕێ لە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵی رابردوودا چیبووە؟ هەروەها چەندین نهێنی و زانیاری دیکە لەسەر ژیانیان دەخەنە روو.

وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو کاژێر 10:05 پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی پشتیوان رەسوڵ.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds