وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وه‌رزین

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • هۆکاری درەوشانەوەی دۆرتمۆند و نهێنییەکانی هاوسەرەکەی تۆماس مۆلەر
  • سپالێتی ئەزموونی مۆرینیۆ بەسەر بارسێلۆنادا دووبارە دەکاتەوە
  • خەونی ئەو یاریزانەی تێنس کە بووە خاوەنی پاریس سانجێرمان
  • کێشەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەر لە کلاسیکۆ
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رکابەری توندی نێوان هەڵبژاردەکان بەخۆوە دەبینێت
  • رووداوەکانی نێو پرێمەرلیگ و ئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ
  • دوای سەرکەوتنەوە بۆ نایابی عێراق، هەولێر چیدەکات؟
  • لە زاخۆ خەونەکان لە کۆنترۆڵکردنی عێراقەوە گۆڕاون بۆ مانەوە لە نایاب
  • ئەو هەنگاوانەی کرواتیایان کردە یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان
  • چیرۆکی یاری نێوان عێراق و ئێران لەسەر خاکی باشووری کوردستان
  • کاریگەرییە دەروونی و وەرزشییەکانی رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید
  • بۆچی تەنیا هەڵبژاردەکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین مۆندیال دەبەنەوە؟
  • ئاستی دالکورد بۆچی خراپە و یانەکە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟
  • هەڕەشەکانی محەمەد سەڵاح و تاکتیکی بێنزیما
  • کێ دەبێتە پاڵەوانی کوردستان؟

سپالێتی ئەزموونی مۆرینیۆ بەسەر بارسێلۆنادا دووبارە دەکاتەوە

 

وەرزین ئەم هەفتەیە بەشێوەی راستەوخۆ خوێندنەوەی بۆ یارییەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ کرد کە شەوانی سێشەممە و چوارشەممە چەندین یاری گرنگ و هەستیار بەخۆوە دەبینن.

بەرنامەکە بە بەشداری هاوکار یاسین چەندین داتا، گرافیک، ڤی تی و زانیاری سەرنجڕاکێشی لەسەر یارییەکانی گەڕەکە خستە روو و شرۆڤەی بۆ کردن.

داتاکان لەسەر یارییە گرنگەکانی گەڕەکە بوون، بەتایبەت کە شەوی سێشەممە چەندین یاری گرنگ لە نێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا، ئاتلیتیکۆ مەدرید و بۆرووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت و باسی ئەوە هێنرایە ئاراوە ئایا ئینتەرمیلان ئەزموونی چەند ساڵێک لەمەوپێش بەسەر بارسێلۆنادا دووبارە دەکاتەوە کە لە یاریگەی خۆیدا شکستی بە بارسا هێنا و لە چامپیۆنزلیگ کردیە دەرەوە؟

هەروەها هەڵوەستە لەسەر چەند لێدوانێکی لۆچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان کرا کە باسی لە ئەگەری بەکارهێنانی شێوازی مۆرینیۆ کردووە بۆ بردنەوە لە بارسێلۆنا.

شۆیەکە هەروەها هەڵوەستەی لەسەر یارییە گرنگەکانی شەوی چوارشەممە کرد، بەتایبەت یاری نێوان یۆڤینتۆس و مانچێستەر یونایتد، هەروەها یەکەم یاری ریال مەدرید لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری کاتیی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

یانەی رۆما و ئاستی ئەو یانەیە لە پاڵەوانیەتییەکە و رووبەڕووبوونەوەی نێوان ناپۆلی و پاریس سانجێرمان لەسەر خاکی ئەمی یەکەمیان، بەشێکی دیکەی بەرنامەکە بوو.

وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو کاژێر ١٠:٠٠ پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی ئەزهەر دارتاش و پرۆدیوسەری هێژا خەسرەو.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.204 seconds