وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وه‌رزین

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • لە خانوویەکی 60 مەترییەوە کۆنترۆڵی نازناوەکانی تورکیایان کردووە
  • لە باتمانی باکووری کوردستان وەرزش لە چ دۆخێکدایە؟
  • لە ئامەدسپۆرتەوە تا چیرۆکی سەرکەوتنەکانی شێخ موس
  • قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ و دۆخی لیڤاندۆڤسکی لە ماڵەوە
  • تۆپی پێی دەربەندیخان لە دیاردەوە بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی
  • بۆچی کەس باڵادەستیی یۆڤینتۆسی بەسەر خولی ئیتاڵیدا پێناشکێنرێت؟
  • وەرزین باس لە بەربژێرەکانی بردنەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەکات
  • ریال مەدرید و ئەگەری سەرکەوتنی لەگەڵ سۆلاریدا
  • هۆکاری درەوشانەوەی دۆرتمۆند و نهێنییەکانی هاوسەرەکەی تۆماس مۆلەر
  • سپالێتی ئەزموونی مۆرینیۆ بەسەر بارسێلۆنادا دووبارە دەکاتەوە
  • خەونی ئەو یاریزانەی تێنس کە بووە خاوەنی پاریس سانجێرمان
  • کێشەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەر لە کلاسیکۆ
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رکابەری توندی نێوان هەڵبژاردەکان بەخۆوە دەبینێت
  • رووداوەکانی نێو پرێمەرلیگ و ئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ
  • دوای سەرکەوتنەوە بۆ نایابی عێراق، هەولێر چیدەکات؟

ئەو هەنگاوانەی کرواتیایان کردە یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان

 

وەرزین قسەی لەسەر نهێنی ئاستی بەرزی هەڵبژاردەی کرواتیا و دەرکەوتنی یاریزانە کرواتییەکان لە جیهاندا کرد و ئەوەی بە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیاوە بەستەوە، بۆ ئەو مەبەستەش راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا لە مۆندیالی ٢٠٠٦دا قسەی بۆ وەرزین کردووە.

بەرنامەکە هەوڵدەدات وەڵامی ئەو پرسیارە چنگ بخات چۆن کرواتییەکان لە کاتێکدا تەمەنی سەربەخۆییان لە ٢٥ ساڵ زیاتر نییە، توانیویانە کۆنترۆڵی تۆپی پێ بکەن و ببنە یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان؟

وەرزین بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە قسەی لەگەڵ زلاتکۆ گرانچاری راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئێراندا کردووە.

گرانچار یەکێکە لە دیارترین راهێنەرە کرواتییەکان، ئەو دوو ساڵی رابردوو لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس پاڵەوانی خولی ئێران بوو، پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا بووە لە مۆندیالی ئەڵمانیا و یەکەم راهێنەرە لۆکا مۆدریچی بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.

گرانچار چەندین خاڵی نەزانراو و نهێنی لەسەر پێشڤەچوونی هەڵبژاردەی کرواتیا دەخاتە روو، ئەوەش باسدەکات چۆن ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا رۆڵیان هەبووە لەوەی ئاستی یاریزانان بەو شێوەیەی ئێستای بەرز ببێتەوە.

لە بەرنامەکەدا هەروەها گۆنزالۆ رۆدریگێزی ئیسپانی کە راهێنەری توانای جەستەییە باس لە نهێنی ئاستی توانای جەستەیی یاریزانانی کرواتیا دەکات.

گرانچار باسی ئەوە دەکات کە مۆدیچ شایستەی بەدەستهێنانی هەموو نازناوە تاکەکەسییەکانی جیهانە بەهؤی ئاستی بەرزیەوە لە مۆندیالدا.

بەرنامەکە چەندین تەوەر و پرسیاری دیکەی جیاوازی پەیوەست بەهەمان بابەت لە خۆ دەگرێت.

وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو کاژێر ١٠:٠٥ پێشکەشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی پشتیوان رەسوڵ.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds