وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وه‌رزین

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • وەرزین لە دەربەندیخان
  • وه‌رزین 03/12/2018
  • وەرزین باس لە بەربژێرەکانی بردنەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەکات
  • وه‌رزین 19/11/2018
  • هۆکاری درەوشانەوەی دۆرتمۆند و نهێنییەکانی هاوسەرەکەی تۆماس مۆلەر
  • سپالێتی ئەزموونی مۆرینیۆ بەسەر بارسێلۆنادا دووبارە دەکاتەوە
  • خەونی ئەو یاریزانەی تێنس کە بووە خاوەنی پاریس سانجێرمان
  • کێشەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەر لە کلاسیکۆ
  • خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رکابەری توندی نێوان هەڵبژاردەکان بەخۆوە دەبینێت
  • رووداوەکانی نێو پرێمەرلیگ و ئەگەری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ
  • دوای سەرکەوتنەوە بۆ نایابی عێراق، هەولێر چیدەکات؟
  • لە زاخۆ خەونەکان لە کۆنترۆڵکردنی عێراقەوە گۆڕاون بۆ مانەوە لە نایاب
  • ئەو هەنگاوانەی کرواتیایان کردە یەکێک لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی جیهان
  • چیرۆکی یاری نێوان عێراق و ئێران لەسەر خاکی باشووری کوردستان
  • کاریگەرییە دەروونی و وەرزشییەکانی رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید

بارسا سەردەکەوێت یان چێڵسی، منداڵیی نزار غەزالی و هەویربەگۆشتەکەی محەمەد خەباز

 

وەرزینی ئەمجارە بەرنامەیەکی تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

چامپیۆنزلیگ دوا یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان بەخۆوە دەبینێت، تێیدا چەندین یاری گرنگ و چارەنووسساز بەڕێوەدەچن و لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا جوار یانەی دیکە دەگەنە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتییەکە.

بەرنامەکە سەرەتا بە ڤیتییەک باس لە یارییەکانی شەوی سێشەمەی پاڵەوانیەتییە دەکات و دواتر بە داتا و گرافیک یارییەکان و ئاستی هەر چوار تیپ لە یاری پێشوودا شیدەکرێنەوە.

هاوڕێیەتی و نهێنی پەیوەندی بەهێزی نێوان نزار غەزالی و عادل کەمال بەشێکی دیکەی پارتی یەکەمە، کە تێیدا ئەو دوو یاریزانەی لەشجوانی باسی مێژووی هاوڕێیەتی نێوانیان و نهێنییە تایبەتەکانی خۆیان دەکەن و روونیدەکەنەوە چۆن بوونەتە هاورێ و هۆگری یەکتری بوون.

لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا بەهەمان شێوە ڤیتییەک یارییەکانی چوارشەمە دەخاتە روو، دواتر شرۆڤەی یارییەکانی شەوەکە دەکرێت و هەڵوەستە لەسەر ژمارەکانی هەردوو یانە دەکرێت لە یاری پێشوودا.

محەمەد خەبازی یاریزانی دێرینی شاری دهۆک باسی یادەوەرییە وەرزشییەکانی خۆی دەکات. ئەو روونیدەکاتەوە چۆن دەستیکردووە بە یاریکردن و چۆن لەسێدارەدانی ژمارەیەک هاوڕێی بووەتە هۆکاری وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن.

خەباز ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە وەستای دروستکردنی هەویر بەگۆشتە لە دهۆک وباسی پیشەکەی دەکات و دەڵێ من ئێستا بەناوبانگترین وەستای ئەو جۆرە خواردنەم.

وەرزین هەموو دووشەمەیەک لە رووداو کاژێر ١٠:٠٥ پەخشدەکرێت.

وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی پشتیوان رەسوڵ.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.187 seconds