وەرزین لە ماڵی ئەو ناوبژیوانە ئازەرییەی نازناوی مۆندیالی ١٩٦٦ی بەخشییە ئینگلتەرا
وەرزینی ئەمجارە تایبەت بوو بە ژیانی تۆفیق باهرامۆڤی ناوبژیوان و لایمەنی بەناوبانگی ئازەربایجانی.
بەرنامەکە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجانەوە ئامادەکراوە و ستافی وەرزین چەندین وردەکاری ژیانی ئەو ناوبژیوانە بەناوبانگە لە میانی بەرنامەکەدا دەخەنە روو و سەردانی گڵکۆکەی دەکەن و چاویان بە کوڕ و هاوڕێکانی ئەو ناوبژیوانە دەکەوێت.
تۆفیق باهرامۆڤ ساڵی ١٩٦٦ لایمەنی یاری کۆتایی مۆندیالی ئەو ساڵە بوو لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و گۆڵێکی مشتومڕهێنی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەژمارکرد کە زۆرینە پێیان وایە ئەژمارکردنی ئەو گۆڵە بووە هۆی ئەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی مۆندیال بباتەوە.
بەرناکە ئەرشێڤێکی مەزنی ئەو ناوبژیوانەی خستە روو و باسی وردەکاری ژیانی ئەو ناوبژیوانەی کرد.
وەرزین هەموو دووشەممەیەک لە رووداو کاژێر ١٠:٠٥ پێشکەشدەکرێت.
وەرزین لە پرۆدیوسەری و پێشکەشکردنی رێبوار محەمەد، دەرهێنانی سامان عەدنان و مۆنتاجکردنی مەسعود مستەفا.