وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پرۆگرامەکان

The Cv

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئەڵقەی کۆتایی
  • بزنز پلان
  • چاوپێكه‌وتن
  • هاندانی كارمه‌ندان
  • كڕینی كاڵا
  • دروستكردنی وێب سایتێك بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ له‌ كوردستان
  • داهێنانی یاریه‌ك بۆ مناڵان
  • پەرەپێدان بە کاڵای خۆماڵی
  • راسپارده‌ی پێنجه‌م داهێنان له‌ بواری خزمه‌تگوزاریدا
  • دروست کردنی رێکلام
  • کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ توشبوانی شێرپەنجە و خانەی بێنەوایان
  • دروستکردنی دراوی کوردی بۆ دەوڵەتی کوردستان
  • کڕین و فرۆشتن لە بازاڕی سەوزەو میوەی هەولێر
  • چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵێوراوان


The CV زنجیرەیەكی راستەقینەی تەلەڤزیۆنی كوردییە

ئەم بەرنامەیە بریتییە لە زنجیرەیەكی راستەقینەی كوردی، كە تێیدا كۆمەڵێك ئارەزوومەندی ئافره‌ت و پیاوی خاوەنكار ، كێبڕكێی تێدا دەكەن بۆ بردنەوەی یەك دەرفەتی كاركردن بۆ كۆمپانیایەكی گەورە و سەركەوتوو لە كوردستان.
پڕۆگرامەكە لەلایەن دوو پسپۆڕی بواری بەڕێوەبردن و ئابووری، كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرن پێشكەشدەكرێت.

شێواز:

دەستنیشانكردنی بەشدار بوو:-
لە رێگای بانگەشەیەكی تەلەڤزیۆنییەوە ئارەزو‌ومەندان داوایان لێدەكرێت كە سیڤییەكانی خۆیان بنێرن بۆ بەشداربوون لە پڕۆگرامدا، دوای تاوتوێكردنی سیڤییەكان لە لایەن پەنال نزیكەی 75 كەس بۆ چاوپێكەوتنی دووەم بانگهێشت دەكەینەوە بۆ هەولێر.
دواتر 20-30 كاندید هەڵدەبژێردرێن و دەنێردرێن بۆ لای پسپۆڕێكی دەروونی، پسپۆڕێكی بواری سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ، پسپۆڕێكی بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤیه‌كان هەروەها هەموو ئەو لێكۆڵینەوە و وردەكارییانەی كە پێویستە ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ پەیوەندیكردن بەو كەسانەی كە پشتگیری سیڤی كەسەكانیان كردووە.

دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكان بەشداربووانی كۆتایی هەڵدەبژێرن، لە وەرزی یەكەمی پڕۆگرامەكە تەنها 14 كاندید دەمێننەوە بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكان.

كاندیدە سەركەوتووەكان دەكرێنە 2 گرووپ لە سەرەتای دەستپێكردنی بەرنامەكە لەسەر بنەمای رەگەز نیشتەجێدەكرێن لە شوێنی حەوانەوەیان كە دابینكراوە بۆیان، لەدواییدا لە هەر ئەڵقەیەك هەر گرووپەو رادەسپێردرێت كە فرمانێك بە تیم ئەنجام بدات. كرۆكی راسپاردەكە لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی بزنسێك دەبێت، هەروەها تواناكانیان لە بوارەكانی (كڕِین، فرۆشتن، مامەڵەكردن، سەركردایەتیكردن، كاركردنی بەگرو‌وپ، پلاندانان، رێكخستن) دەخرێتە ژێر پرسیارەوە و هەر لەسەر ئەو
بنەمایە گرو‌وپەكە هەڵدەسەنگێنرێت و دەبێت بە ناوەڕۆكی چیرۆكی ئەم ئەڵقەیە، لە كۆتایی ئەڵقەش كەسێك لە گر‌ووپی دۆڕاو كە لە هەموویان كەمتەرخەمتر بووە دەردەكرێت . 
بەم شێوەیە بەرنامەكە بەردەوام دەبێت تاوەكو یەك كەسی براوەی دەمێنێتەوە.




وادەی پێشکەشکردنی سیڤی کۆتایی هاتووە تا وەرزی داهاتووی بەرنامەی The CV



















محمد عبدالله (بڕیارده‌ری په‌ناڵ)


پیشه‌: مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین - هه‌ولێر.

تایبه‌تمه‌ندی: كارگێڕی كار.

نشته‌جێبوون: هه‌ولێر.

ئامانجی ژیانم: حه‌زده‌كه‌م مانایه‌ك به‌و چه‌ند ساڵه‌ بده‌م كه‌ له‌ژیاندا به‌سه‌ری ده‌به‌م، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌قوربانیدان و به‌فیڕۆنه‌دانی كات و به‌كار هێنانی هه‌موو ئه‌وشتانه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێ له‌ده‌ورووبه‌ر سودیان لێوه‌رگرم، جگه‌ له‌مانه‌ ده‌كرێ مرۆڤـ ته‌به‌ننای په‌یامێك بكات كه‌ خۆی جوانتری پێنییه‌، یان هه‌وڵ بدات په‌یامێك بێنێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ دواجار و ئه‌وه‌ڵ جار مرۆڤایه‌تی لێ سودمه‌ند بێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ كاری به‌كۆمه‌ڵ به‌ باشترین هۆ ده‌زانم بۆ گه‌یشتن به‌و بیره‌كه‌ له‌مێشكمدایه‌.
سه‌ره‌تای گه‌نجایه‌تیم پڕ بوو له‌سه‌ر كه‌شی و بێمنه‌تی له‌هه‌موو شتێك، به‌ڵام ئه‌زموونی ژیان فێری كردووم كه‌ هیچ هه‌نگاوێك سه‌ركه‌شانه‌ و به‌بێ بیركردنه‌وه‌ هه‌ڵنه‌گرم، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌نگاوی ناواقیعی مرۆڤـ بخاته‌ چاڵێكی له‌بیركراوی مێژووه‌وه‌، ئه‌زموون فێری كردم كه‌ چۆن له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆم پابه‌ند بم و له‌گه‌ڵ خوارووی خۆم به‌وپه‌ڕی لێنه‌ڕاوییه‌وه‌ هاوكاربم، ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ فراوانه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌م وه‌به‌ربهێنم و گه‌شه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆشم بده‌م.


ئاواره‌ به‌ختیار (بڕیارده‌ری په‌ناڵ)


پیشه‌: مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین - هه‌ولێر.

تایبه‌تمه‌ندی: كارگێڕی كار.

نشته‌جێبوون: هه‌ولێر.

ئامانجی ژیانم: ده‌مه‌وێت له‌ژیانمدا به‌رده‌وام كار بكه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌ی تواناكانی خۆم به‌باشترین شێوه‌ بخه‌مه‌ گه‌ڕ، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئۆرگانێگ كار بكه‌م كه‌ خۆی سه‌ركه‌وتووبێت و په‌ره‌ به‌و توانایانه‌ی من بدات و ده‌رفه‌تیشم بۆ بڕه‌ خسێنێت، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئه‌ندام بم له‌ تیمێك كه‌به‌رده‌وام له‌جوڵه‌دایه‌ به‌ره‌و ئامانجێكی دیاریكراو بڕوات، كه‌ له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌نگاو بنێ، دواتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بێته‌ پێش چاو.
په‌یگیری به‌كاته‌وه‌ و هونه‌ره‌ باشه‌ كانی په‌یوه‌ندیكردن و نزیكایه‌تی و نوێبونه‌وه‌ له‌هه‌ره‌ خه‌سڵه‌ دیاره‌كانی من ده‌ژمێردرێن كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ تیمێكی نوێوه‌ ده‌كه‌م، ئه‌زموونی ژیانم و دنیا بینیم و قۆناغه‌كانی خوێندنم ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیم، هه‌ربۆیه‌ش له‌پڕۆسه‌ی وه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆم و كاركردن به‌شێوه‌ی گروپ جێگای خۆم ده‌ناسم و جێگای هاوكارانیشم ده‌ناسم.

 
0.203 seconds