وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

شەڕی سارد دەسپێدەکاتەوە ؟

لەلایەن رەفعەت سەلیمی 2/2/2019
رەفعەت سەلیمی
رەفعەت سەلیمی

دۆمینۆی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان لەم چەند رۆژەدا بەوێ گەیشتووە کە هەڕەشەی کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەکردن و لەناوبردنی مووشەکی ئەتۆمیی مامناوەند (INF) دەکات. ئەم پەیمانە 8ـی دیسامبەری 1987 لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی رۆناڵد رەیگان و یەکێتیی سۆڤییەتی جاران بە سەرۆکایەتیی میخاییل گۆرباچۆف لە واشنتن واژۆ کراوە و پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤییەت رووسیاش وەک سەرەکیترین میراتگری یەکێتی سۆڤییەت واژۆی لەسەر کردووە و دوای پەسەندکردنی لەلایەن سیناتی ئەمریکاوە، لە 1ـی حوزەیرانی 1988ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم پەیمانە هەموو مووشەکە ئەتۆمی و ئاساییە کورتهاوێژ و مامناوەندەکانی لە مەودای 500 تا 5500 کیلۆمەتری بە سەکۆکانی هاوێشتنیانەوە لەناوبرد.

گرنگیی پەیمانەکە لەچیدا بوو؟

ئەم پەیمانە هۆکار بوو بۆ ئەوەی کە واشنتن و مۆسکۆ وەعدیان دا خاوەنداری و بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی مووشەکی کروزی زەمین بە زەمین بە توانای بڕینی 500 تا 5500 کیلۆمەتر راگرن. 
هەر بەهۆی ئەم پەیمانەوە ساڵی 1991 لەلایەن هەردوو وڵاتەوە 2692 مووشەک لەناوبران. 

هەرچەند ئەم پەیمانە موشەکە دەریاییەکانی لەخۆ نەدەگرت بەڵام زیاتر لە سی ساڵە وەک کۆڵەکەیەکی گەورەی ئاسایشی جیهان ناوزەد دەکرێت چونکە کۆتایی بەو قەیرانە هێنا کە بەهۆی جێگیر کردنی موشەکی اس اس 200 ی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە کە دەیتوانی پایتەختە رۆژئاواییەکان بکاتە ئامانج هاتبووەئاراوە. هەر ئەم پەیمانە بووبە پلاتفۆرمێک بۆ واژۆکردنی پەیمانی (ستارتی 1)  کە بەپێی ئەو پەیمانە کە ساڵی 2010 لەلایەن ئەمریکا و رووسیاوە واژۆ کراوە و تاساڵی 2021 بەرکارە،  دوووڵات بەڵێنیان داوە کە ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییە ستراتیژییەکانیان لە 1550 دانە تێپەڕ نەبێت و دوو وڵاتەکە دەتوانن لە 2021 ـدا کە ماوەی ڕێککەوتننامەکە بەسەر دەچێت لەسەر درێژکردنەوەی رێکبکەون. پەیمانی قەدەغەکردن و لەناوبردنی مووشەکی ئەتۆمیی مامناوەند(INF) هێندەی کە بۆ ئاسایشی ئەمریکا و رووسیا گرنگە چەند ئەوەندەش بۆ ئاسایشی جیهان و بەتایبەت بۆ ئاسایشی کیشوەری ئەوروپا گرنگە. هەربۆیە دوووڵاتی گرنگی ئەوروپا واتە فەرەنسا و ئاڵمانیا، دوای گوتەکانی ترەمپ سەبارەت بە کشانەوەی لەو پەیمانە نیگەرانیی توندیان دەربڕی. ئۆلڕیک دێمێر گوتەبێژی حوکومەتی ئاڵمانیا رایگەیاند کە کشانەوەی ئەمریکا لە INF بەرپرسانی ئالمانیای بەتەواوی بێهیوا کردووە و گوتیشی دواهاتەکانی ئەو بڕیارەی ئەمریکا لەنێوان هەموو ئەندامانی ناتۆدا تاوتوێ دەکرێت. لەبیرمان نەچیت کە واژۆکردنی ئەم پەیمانە یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوە کردەییەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی سارد. بەکوردی و بەکورتی دەتوانین بڵێین جیهان بەم پەیمانەوە جێگایەکی ئەمنترە.

پاساوی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە رێککەوتنەکە چییە ؟

ئەمریکای ترەمپ دەڵێت رووسیا بەردەوام رێکەوتنەکە پێشێل دەکات و پەرە بە بەرنامەی مووشەکە بالستییەکانی دەدات. هەروەها رەخنە لە ئیدارەی ئۆباماش دەگرێت کە بۆچی لەمەڕ پێشێلکردنی پەیمانەکە لەلایەن رووسیاوە بێدەنگ بووە و لە رێکەوتنەکە نەکشاوەتەوە. ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئۆباماش ئاماژەی بە پێشێلکردنی ئەم پەیمانە لەلایەن رووسیاوە دابوو بەڵام رایگەیاندبوو لە بەر مەترسیی دروستبوونی کێبڕکێیەکی بەرهەمهێنانی چەک، نایانەوێ لەو پەیمانە بکشێنەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن. ترەمپ لە قسەکانیدا ئاماژەیەکی بە وڵاتی چین و بەتایبەت چالاکییە سەربازییەکانی لەبواری بەرهەمهێنانی مووشەک و چەکی ئەتۆمیش کردووە. ئەو بە ئاماژە بە بودجەی زەبەلاحی سەربازیی وڵاتەکەی دەڵێت بەو هەموو پارەیەوە بۆ دەبێ ئێمە لەبواری مووشەکیدا لە چین و رووسیا دوابکەوین. دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگیردرێت کە ئەمە زیاتر لەوەیکە پرۆژەی خودی ترەمپ بێت پرۆژەی کەسانی دەوروبەریەتی لەوانە جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا. بۆڵتن چەندساڵ بەرلە ئێستا چەندین گوتاری لەسەر کەموکۆڕییەکانی ئەم پەیمانە و پێشێلکارییەکانی رووسیا و پێویستیی پێداچوونەوەیدا نوسیبوو.

گرنگترین دواهاتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانەکە کامانەن ؟

- نزیکترین دواهاتی هەڵوەشانەوەی پەیمانەکە ئەوەیە کە پێدەچێت رووسیاش لە بەرانبەردا لە پەیمانی (ستارتی 1) بکشێتەوە یان لانیکەم لە 2021 ـدا قایل بە درێژکردنەوەی نەبێت کە ئەمە بۆخۆی مەترسییەکی ئێجگار گەورەترە و پێشبڕکێی چەکی ئەتۆمی لە نێوان رووسیا و ئەمریکادا توندتر دەکاتەوە.

- قەلەقی و ڕاڕاییەک لەنێوان ئەندامانی ناتۆ و وڵاتە ئەوروپییەکاندا دروست دەکات و ئەم پرسیارەیان لەلا قوت دەکاتەوە کە ئەمریکا چەندە هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو و شیاوی پشتپێبەستنە؟

- هەموو هەوڵەکانی سەلەفەکانی ترەمپ بۆ رێگرتن لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی پووچەڵدەکاتەوە.

چی روودەدات؟

دوو سیناریۆ بۆ ئەم جوڵەیەی ترەمپ وێنا دەکرێت: یان ئەوەتە ئەمانجی راستەقینەی ئەمریکا پەلکێشکردنی چینە بۆ نێو رێککەوتنەکە و کەواشبێ قسەکانی ترەمپ تەنیا فشەیەکی سیاسییە بۆ ئەوەیکە لەژێر گوشاردا رووسیا ملکەچی پێداچوونەوە بە رێکەوتنەکەدا بکات و پاشان جگە لە توانای ئەمریکا، توانای رووسیاش بخرێتەگەڕ بۆ پەلکێشکردنی چین بۆ نێو رێکەوتنەکە. یانیش گوشاری بۆڵتۆن و هاوقەرداشە راستڕەوەکانی چۆکیان بە ترەمپ داداوە و وایان لێکردووە هەر بەڕاست بەنیازی کشانەوە لە رێکەوتنەکە بێت کە بەبڕوای من ئەم ئەگەرە لەوەی یەکەم لاوازترە. 

هەربۆیە باوەڕم وایە ئەگەر شەری سارد لەگەڵ سۆڤییەت لەسەر تەوەری جیاوازی و ناکۆکیی ئایدۆلۆژیکی هاتەئاراوە ئەوا ئێستا ئەمریکا هەرچەند بەباشی ئاگای لەوەیە کە توانای سەربازیی رووسیا گەیشتووەتە قۆناغێکی بێگەڕانەوە بەڵام رووسیا نە لەباری ئایدۆلۆژی و نە لەباری ئابوورییەوە بە رکابەری خۆی نازانێت. بەڵام سەبارەت بە چین رەوشەکە جیاوازە. شەڕی سارد لەگەڵ چین دووتەوەر لەخۆ دەگرێت: ئایدۆلۆژیا+ ئابووری و چین نەک هەر وەک سیستەمی سیاسی گەورەترین نوێنەری کۆمۆنیسمە لەجیهاندا بەڵکوو دوای ئەمریکا دووەم بەهێزترین ئابووری جیهانیشە. هەر ئەم توانا ئابووریە بەهێزەشە کە وایکردووە ئەمریکا بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکشانی بودجەی سەربازیی چین لەم دە ساڵەی ئەخیردا، بیر لەوە بکاتەوە کە تا کاتی لەبەردەستا ماوە ڕێگری بکات لە بوونی چین بە هێزێکی سەربازیی وەک رووسیا و نەهێڵێت توانای سەربازیی چینیش بگاتە قۆناغێکی بێگەڕانەوە و لەقاوی لەدەستی دەربچێت. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : شەڕی سارد
1398 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.203 seconds