وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

سەعدئابادی نوێ: سیاسەتی تەوقی نەرم

لەلایەن مامەند رۆژە 2/10/2017
 مامەند رۆژە
مامەند رۆژە

تورکیا، ئێران و عێراق بۆ تەوقی هەرێمی کوردستان و لەباربردنی پرۆژەی سەربەخۆیی، لە دەوری پەیمانێکی نوێ کۆدەبنەوە. ئەم پەیمانە جۆرێک لە سەعدئابادی نوێیە کە ئامانجی گەمارۆدان، گرمۆڵەکردن، داپڵۆسین و گیرۆدەکردنی هەرێمی کوردستانە. پێدەچێ ناوکی ئەم پەیمانە نوێیە لە حوزەیرانی رابردووەوە دانرابێت.

لە ئەنجامی ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییەدا، حکومەتی عەبادی دەستی بە هەڵمەتێک کردووە کە بە متمانە بەخۆکردنێکی بەرزەوە بە گوتاری هێرشبەر رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە. 
ئێستا دەپرسین گەلۆ: لەدوای گشتپرسی و لەدوای هێرشی عەبادی و هاوسێکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانێ بەرەنگاری ئەم ئالیەتە سێقۆڵییە ببێتەوە؟ کارتەکانی کوردستان چین؟

پەیمانی سێقۆڵی: ستراتیژی تەوقی نەرم

ئەوەی ئێستا لەنێوان عێراق، ئێران و تورکیا بەنیسبەت هەرێمی کوردستانەوە دەگوزەرێ، نوسخەی تازەی پەیمانی سەعدئابادە کە بۆ دەستەمۆکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووی تێکراوە. ئەم هێزانە دەیانەوێ بە تەوقی نەرم لە سێ لاوە هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن. بۆیە ئامانجیان لە تەوقی نەرم ئەمەیە: گەمارۆدان، گرمۆڵەکردن، تێکبەردان، لاوازکردن و چۆک پێدادان.
 
تاکتیکی ئەم پەیمانە سێقٶڵییە لە تاکتیکی کەمتیار دەچێت. سەرەتا بە تاکتیکی کەمتیار رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە و دواجاریش بە تاکتیکی ئاناکۆندا نێچیرەکە هەڵدەلووشن. تاکتیکی کەمتیار چۆنە؟ سەرەتا لە چواردەورەوە گەمارۆی نێچیرەکە دەدەن. ئەوەندە سەبردەکەن و ئەوەندە گەمارۆکە توند دەکەن هەتاوەکوو نێچیرەکە بڕستی لێدەبڕێ و دادەهێزرێت. ئەوجا لە لاوازترین گۆشەوە پەلاماری دەدەن. 

ئەم سێ دەوڵەتە دوو رێکاری سیاسییان بۆ جڵەوکردنی خواستی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رەچاو کردووە: یەکەم، سیاسەتی تەوقی نەرم و دووەمیش سیاسەتی تەوقی زبر. بۆچی یەکەمجار روویان لە سیاسەتی تەوقی نەرم کردووە؟ لەبەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ناوێرن سیاسەتی تەوقی زبر پیادە بکەن. بەڵام هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ تەوقی زبر دەکەن. ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی تورکیا – عێراق و ئێران – عێراق لەم چوارچێوەیەدایە.
 
کارتەکانی عێراق: سیاسەتی تەوقی نەرم 

حکومەتی عێراق دەستبەجێ لە پەرلەمان 12 مادەی بە پەسەندکردن داوە. لەناو ئەم 12 مادەیەدا کارتەکانی عێراق دەخوێنرێنەوە. ئەم پرۆژەیە بە سادەترین شێواز، واتای راگەیاندنی جەنگ دەگەیەنێت. راستییەکەی عەبادی جەنگی راگەیاندووە، بەڵام لەبەر جەنگی داعش و لەبەر فشاری هاوپەیمانان جارێ ناوێرێ ئەم دۆسێیە بکاتەوە. کەوابوو سیاسەتی تەوقی زبر هەر دێتەکایەوە. 
ئەوەی هەرێمی کوردستانیش چاوەڕێی دەکرد راست دەرچوو: لۆژیکی بەرپرسیارانی عێراق نەگۆڕاوە و ئێستاش مافەکانی کورد بە زیادەڕەوی وەسف دەکەن و خاک و خەڵکی کوردستان بە هی عێراق دەزانن، باوەڕیان بە فیدراڵیزم نییە، سانترالیستن، فرەییخواز نین و تاکخوازن، دیموکرات نین و ئاوتۆکرات و بگرە تۆتالیتاریانن.

 واتە: ئەم جەنگە چ گشتپرسی بکرایە و چ نەکرایە، هەر رووی دەدا. کەوابوو گشتپرسی پەردەی لەسەر هەڕەشەیەکی خەوتوو هەڵماڵیوە و بە نێودەوڵەتیی کردووە. ئەمەیە کە دەڵێین گشتپرسی بووەتە هۆکاری ئاسایشی نیشتمانی! 

بەغدا لە هەنگاوی یەکەمدا دەیەوێ لەڕێی دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی هێز و سەروەریدا، کوردستان بشکێنێت. بۆ ئەمەش دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی بە ئامانج گرتووە. تورکیا و ئێران بەڵێنی هاوکارییان پێداوە. راستەوخۆ خۆیان نا، بەڵکوو لەڕێی عیراقەوە دەیانەوێ تاکتیکی کەمتیار لەسەر کوردستان پیادە بکەن، چونکە رەوایی زیاتری هەیە. ئەگەر بەغدا ئەمەی بۆ بچێتە سەر، لە هەنگاوی دووەمدا سیاسەتی تەوقی زبر دەستپێدەکا و هەڵدەکوتێتە سەر ناوچە کوردستانییە جێناکۆکەکان و سەرچاوەکانی نەوت.

لە سیاسەتی تەوقی نەرمدا، دەیەوێ دەست بەسەر خاڵە سنوورییەکاندا بگرێ، فڕۆکەخانەکان رابگرێ، کەلوپەلی پێویستی کوردستان راگیر بکا، داراییەکانی وزەی کوردستان بلۆک بکا، دەست بەسەر گومرگەکاندا بگرێ کە مانگانە بڕی 250 میلیۆن دۆلار داهات دەستەبەردەکەن. 

بەکورتی بەغدا دەیەوێ دەست بنێتە بینەقاقای کوردستانەوە. بەغدا، تاران و ئەنکەرە هیچ حسابێک بۆ دەنگی سێ ملیۆن کوردستانی ناکەن و راستییەکەی دەیانەوێ شکۆی کوردستانییان بشکێنن. تورکیا دەڵێ تەنها لەگەڵ عێراق مامەڵە دەکەین و تەنها لەوان نەوت دەکڕین و تەنها کارمەندەکانی ئەوان لەسەر سنوور قبوڵ دەکەین. ئێران دەڵێ تاوتوێی جێگیرکردنی کارمەندەکانی عێراق لە دەروازە سنوورییەکان دەکەین و هاوردەکردن و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رادەگرین.

ئامانج لە تەوقی نەرم چییە؟ 

ئامانج لە تەوقی نەرم ئەم فۆرموولەیە: گەمارۆی دەدەم، گرمۆڵەی دەکەم، لاوازی دەکەم و چۆکی پێدادەدەم. واتە ئامانج تەسلیمبوونی هەرێمی کوردستان و ناچارکردنیەتی بە سیاسەتی دراوسێکان. ئەمە نوسخەی تازەی کۆلۆنیالیزمە. ئەمە داگیرکارییەکی نوێیە کە دەیەوێ بە سیاسەتی تەوقی نەرم کوردستان قووت بدات. 

پەیامی پەیمانی سەعدئابادی نوێ ئەمەیە کە بە کوردستان و کوردستانییان دەڵێن: تۆ نابێ سەروەر و سەربەخۆ بی، نابێ لە بازنە و جغزی ئێمە دەربچی، نابێ بەهێز بیت. تۆ دەبێ پاشکۆ بی، دەستەمۆ بی، گرمۆڵە بی، لە کۆنترۆڵی ئێمەدا بیت. 

بەمجۆرە بە تەوقی نەرم دەیانەوێت: کوردستان لە پێگەی هێرشی گشتپرسی بگێڕنەوە، گەمارۆی بدەن، فشاربخەنە سەری، داوای رادەستکردنەوەی گومرگەکان، دەروازە سنوورییە زەمینی و ئاسمانییەکان و داراییەکان و سەرچاوەکانی وزە بکەن. 

ئامانجی ستراتیژی لەمە چییە؟
 
ئامانجی ستراتیژیی سەرەکی تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستانە کە بە چارەنووسی دەستەمۆیی رازی ببێ و داوای سەروەری و سەربەخۆیی نەکات. بەڵام ئامانجی ستراتیژیی لاوەکیشی هەیە. ئەمیش بریتییە لەوەی لەڕێی گوشاری ئابووری و گەمارۆی نەرمەوە، سەرمایەگوزاری لەسەر درزە ناوخۆییەکان بکەن. دەیانەوێ هێزە کوردستانییەکان بەگژ یەکدا بکەن و بەمجۆرە دووبەرەکی لە ریزەکاندا بنێنەوە. تەنانەت بۆیان بکرێ هەوڵدەدەن جەنگی ناوخۆییش بنێنەوە. سەیری گوفتارەکانی عەبادی بکەن کە دەڵێ: ئێوە هاووڵاتی پلە یەکن.
 
ئیدارەی قەیران: کارتەکانی کوردستان 

کەوابوو: دەبێ لە هەرێمی کوردستان بە وردی سیاسەتی تەوقی نەرم بخوێنینەوە. لە سیاسەت، ستراتیژی و تاکتیکەکانی نەیاران بکۆڵینەوە. کارتەکانی نەیاری ستراتیژی کەشف بکەین. ئەوجا بەپێی ئەمە سیاسەت، ستراتیژی، تاکتیک و کارتەکانی خۆمان دیاری بکەین و بجووڵێینەوە. 
لێرەدا بەهێزکردنی گوتاری مقاومەت گەلێک گرنگە. دەبێ هەموو ئامرازەکانی راگەیاندن، مینبەری پەرستگەکان، گوتاری سیاسی، میدیایی و دینی لەسەر تۆکمەکردنی گوتاری بەرخودان چڕبکرێتەوە، دەبێ گوتاری مەزڵوومیەتی گەلی کوردستان بەرزبکرێتەوە، بەڵام هاوکات دەبێ بیر لە گوتار و سیاسەتی هێرشبەریش بکرێتەوە. 

دەبێ بزانین کوردستان گەلێک کارتی بەدەستەوەن: کارتی گشتپرسی و جەماوەری ملیۆنی، کارتی مەزڵومیەت و رەوایی دۆزە سیاسییەکەی، کارتی کوردی رۆژهەلات لە دژی ئێران، کارتی کوردی باکوور لە دژی تورکیا، کارتی عەرەبی سوننە (لەدژی عێراق)، کارتی پشتیوانیی هاوپەیمانان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، کارتی ئاو و تاد. 

بەڵام، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەم کارتانە چۆن بقۆزینەوە؟ دەبێ خاوەنداری لە ئیرادە و دەنگەکانمان بکەین و بڵێین: شکۆی ئێمە دەنگی بەڵێیە. 

نیشانەکردن : گشتپرسی
13023 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری مامەند رۆژە
چیمان هەیە و دەتوانین چی بكەین؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

حسێن حسن هەرنی | 11/12/2017 06:24:04 ص
دەست خوش کاک پیران بێگومان وایە ە سەرەرای ئەو هەموو ئیفلاسە هەر ب منەتیشن ل سەر خەلکێ کوردستانێ .
بەغدا مایەپووچە؟
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Sardar | 10/12/2017 06:40:06 م
ئەم کاتەتان باش.پێش هەموشتێک.سەرونەوازش بۆشەهیدان کوردستان دائەنوێنم،،،،،، وەرونکردنەوەیەکی پچوکم بۆ جنابی عبادی کەبۆتە یاریەک کە چەندین سەرکردێەی...
عەبادی ناوی پێشمەرگەی بۆ راگەیێندراوەکەی زیادکرد
| دوێنێ کاژێر 07:49 | (1)
شێرکۆ | 10/12/2017 12:46:20 م
فیرعەون و دزە گەورەکان خۆتانن سەرۆک حزب و ئەندام مەکتەب سیاسی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکان بە تایبەتی پارتی و یەکێتی، وە ئەندامانی...
قوباد تاڵەبانی: هێشتا ئازایەتیمان نەبووە رووبەڕووی فیرعەون و دزە گەورەکان ببینەوە
| دوێنێ کاژێر 01:13 | (1)
Rebwar | 10/12/2017 08:04:01 ص
Dastxosh bo am babata grnga u matrsidara, ba rasty agar pisbuni aww u zhinga grngi penadret awa matrseaky gawra barokman dagret, hiwadarin hkumat u...
ئاوی تانجەرۆ لە سلێمانی بەتەواوی پیسبووە و مەترسیدارە
| دوێنێ کاژێر 08:38 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەناق لەنێو ئاوارەکانی رۆهینگیا بڵاودەبێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

وەناق لەنێو ئاوارەکانی رۆهینگیا بڵاودەبێتەوە

شەش حاڵەتی مردن بەو نەخۆشییە تۆمارکراون زۆرتر
ئەوانەی ددانی تاقمیان هەیە، زۆرتر تووشی بەدخۆراکیی دەبن 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی ددانی تاقمیان هەیە، زۆرتر تووشی بەدخۆراکیی دەبن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
کورد لە بەغدا: فەرامۆشکردنی هەڵەبجە هەڵگەڕانەوەیەکی مەترسیدارە 11 کاژێر لەمەو بەر |

کورد لە بەغدا: فەرامۆشکردنی هەڵەبجە هەڵگەڕانەوەیەکی مەترسیدارە

لەگەڵ پارێزگار و لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە زۆرتر
0.422 seconds