وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دەبێت کورد چی بکات؟

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 2/10/2017
مەجید نیزامەدین گلی
مەجید نیزامەدین گلی

من قەت وەکو ئێستا گەشبین نەبووم، بەڵام گەشبینییەکەم نیوەچڵە. لە کاتێکدا ئەو زانیاری و هەواڵانەی هەن پێمدەڵێن خێزان و برادەر و خۆشەویستانم لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان سەلامەت دەبن، بەڵام دڵنیانیم لە سەلامەتی ناوچەکانی ماددەی 140.

ئەوەی لێی دڵنیام: هێرشی سەربازی لە دژی چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان زۆر زەحمەتە. 

ئەو هێرشە لە هەفتەی رابردوودا یەکێک بوو لە ئەگەرەکان و من دڵنیام کە هەندێک لە نەیارانی کورد پێیانوابوو دەتوانن بیکەن.

 پێش رۆژی هەینی، چەند بڕیاربەدەستێک لە بەغدا و تاران لەو باوەڕەدا بوون کە دەتوانن هێرشێک بکەن. تەنانەت پێش ئەنجامدانی گشتپرسیش  بەرپرسێکی عێراقی لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بە دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی گوتبوو: "جیهان لەگەڵ هەڵوێستی عێراقە، ئێستا دەتوانین زۆر شت بکەین کە پێشتر نەدەکرا". 

بەڵام رۆژی هەینی بەیاننامەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو هیوایەی بەغدای بڕی. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی بۆ بەغدا و وڵاتانی دراوسێی روونکردەوە کە نابێت "بە خەیاڵیش بیر لە بەکارهێنانی هێز بکەنەوە".

لەم ماوەیەدا بەیاننامە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی زۆر هەبوو، بەڵام بەیاننامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەموویان زیاتر دەرئەنجامی دەبێت. راستە بەشێکی زۆری بەیاننامەکە لە دژی هەڵوێستی کوردە، لە دژی گشتپرسییە، بەڵام ئەوانە هەمووی قسەن بۆ پۆشینی هەڕەشەیەکی ئەمریکا لە نەیارانی کورد.

 گرنگترین دەرئەنجامی گشتپرسیی کوردستان ئەوە بوو کە کێشەی کورد و ویستی کوردی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بە جیهان گەیاند. رۆژی دووشەممە کورد ئەو ئامانجەی گەیشت و زیاتریش. 

تاکە بەشی بەیاننامەکە کە تەنها قسە نەبێت، ئەو بەشەیە کە لە سەرەوە کۆتم کردووە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا و نەیارانی کورد روونی کردەوە کە ئەمریکا لەگەڵ بەکارهێنانی هێز نییە. خۆزگە کاردانەوەی دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتانەشتان دەدیت چۆن بەجدی ئەو بەیاننامەیەیان وەرگرت. ئەوان لە زمانی دیپلۆماسی باش تێدەگەن، دەزانن بۆچی تیلەرسن ئەو بەیاننامەیەی بڵاوکردەوە.

بەڵام بە کردار ئەو رستەیە مانای چی دەگەیەنێت؟

هەولێر و هەر ئامانجێک کە ببێتە هۆی کۆتایی ئەزموونی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە، بەڵام کەرکووک و ناوچەکانی دیکە دیار نییە. 

لە ئابی 2014 بینیمان کە چۆن هەولێر و لەناوبردنی یەکجارەکی هەرێمی کوردستان وەکو کیانێکی سیاسی، بۆ ئەمریکا هێڵی سوورە. مەبەستم لە "هێڵی سوور" ئەوەیە کە ئەمریکا ئامادەیە هێزی سەربازی بەکاربێنێت. 

بەڵام دەربارەی هێرش بۆ سەر کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، ئەوە بابەتێکی دیکەیە. بەگوێرەی دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی، بەرپرسانی ئەمریکا ویستی خۆیان دەڕبڕیوە بۆ "تەدەخلول" ئەگەر گرژیی سەربازی لەو ناوچانە رووبدات. بەڵام کاتێک پرسیم مەبەستیان لە "تەدەخول" چییە؟ ئەو دوو سەرچاوەیە دڵنیا نەبوون لەوەی ئەمریکا ئامادەبێت بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ رێگەگرتن لە بەرپابوونی شەڕ لەو ناوچانە. 

بە کورتی، هەر هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی سیاسی، ئەمریکا ئامادەیە بەهێزی سەربازی رێگەی لێبگرێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی سەربازی لە وجودی پێشمەرگە لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، ئەمریکا ئامادەیە "تەدەخول" بکات. "تەدەخول" یانی چی؟ ئەو پرسیارە دەبێت بەرپرسانی هەرێم لە ئەمریکای بکەن. وەکو هەموو جار دەڵێم وردەکاری هەموو شتێکە. 

ئەمریکاش ئەو "تەدەخولە" جا هەرچی بێت، لە پێناوی کورد نایکات، بەڵکو ئەوان نایانەوێت لە عێراقدا شەڕ لە نێوان کورد و حکومەتی عێراق ببینن: شەڕێک کە دەرئەنجامەکەی لەوانەیە لە ناوچوونی بەغدا یان هەولێر بێت. 

دەرفەتێکی دیپلۆماسیی گرنگ:

کورد هەندێک جار بەختەوەرە. ئەمڕۆ رۆژی دووی ئۆکتۆبەر فەرەنسا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەگرێتە دەست. فەرەنسا تاکە زلهێزە کە سەرۆکەکەی پێش دوو هەفتە لە وەڵامی پرسیارێکمدا، نەرمییەکی نواند بەرامبەر بە گشتپرسی و وەکو "پرۆسەیەکی دیموکراسی" ناوی برد. فەرەنسا ئەو وڵاتەیە کە لە ساڵی 1991 پێشنیازی پرۆژە بڕیارێکی کرد بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ناوچەی دژە فڕین و هێڵی 36 ی بۆ کورد دیاری کرد. 

وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن فەرەنساوە دەرفەتێکی دیپلۆماسیی زێڕینە و ئەوان دەتوانن ئەمانەی خوارەوە بکەن:

پێشەکی بە هیچ شێوەیەک ئەنجوومەنی ئاسایش ناتوانێت بەیاننامەیەک یان پرۆژە بڕیارێک دەربکات بۆ "پشتگیری لە سەربەخۆبوون و گشتپرسی". دەتوانم زۆر بنووسم لەسەر ئەوەی کە بۆچی ئەوە لەلایەنی دیپلۆماسی و سیاسییەوە ئێستا مەحاڵە. بەڵام دڵنیابن ئەوە مەحاڵە. لەگەڵ ئەوەش فەرەنسییەکان دەتوانن ئەم شتانەمان بۆ بکەن کە بە بۆچوونی من گرنگە بە زووترین کات سەرۆک بارزانی پەیوەندی بە سەرۆکی فەرەنساوە بکات و داوای لێبکات:

1- ئاوارەی عەرەبی سوننە: 

زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەمان لایە کە لەبەر هەر هۆکارێک بێت رێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان. ئەمەش پرۆسەیەکی تەعریبکردنی نوێیە. ئەوان دەیانەوێت ئەو ئاوارە بەستەزمانانە لەو کامپانەی هەرێم بمێننەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنە راستییەکی دێمۆگرافی لە باشووری کوردستان. بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قورساییەکی سیاسی زۆری دەبێت کە بەغدا و لایەنەکانی نزیک لە ئێران ناچار بکات ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بکەن. ئەگەر ئێستا رێگەشیان پێنەدرا، ئەوا ئەو بەیاننامەیە لە داهاتوودا دەبێتە تاکە بەڵگەی نێودەوڵەتی کە ئەو ئاوارانە خەڵکی باشووری کوردستان نین. 

2- گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی ئاسایش:

وەکو سەرۆکی ئەنجوومەن، فەرەنسا دەتوانێت لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دەربارەی عێراق، بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی گوتارێک بخوێنێتەوە. ئەمەش لە عورفی دیپلۆماسیی ئەنجوومەنەکەدا زۆر ئاساییە. ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم لە ئەنجوومەنەکە دەبێتە پێشینەیەکی دیپلۆماسی کە دەرگا بۆ بوونی نوێنەری کورد لە زۆر کۆبوونەوەی فەرمی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەکاتەوە، بەڵام بۆ ئەم مەبەستە گرنگە لانیکەم بەغدا زۆر دژایەتی نەکات و بۆ ئەو کارەش دەبێت هەولێر قەناعەت بە بەغدا بێنێت و سازشیان بۆ بکات. ئەو کارە شایستەی سازشی گەورەیە. 

3- داوایەک بۆ گفتوگۆ دەربارەی کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140:

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەتوانێت لە بەیاننامەیەکدا داوای ئەوە بکات کە بەغدا و هەولێر گفتوگۆ بکەن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140. ئەو داوایەش زۆر گرنگ دەبێت، چونکە ئێستا دوای گشتپرسی، هەر گفتوگۆیەکی بەغدا و هەولێر لەسەر ئەو ناوچانە لەسەر ئەوە دەبێت کە  پێشمەرگە بۆی هەیە لە کوێی ئەو ناوچانە بمێنێتەوە. کاتێک بەغدا رازی بوو لەسەر هەر سنوورێک کە پێشمەرگە بۆی هەیە بمێنێتەوە، ئەو سنوورە بە پراکتیکی دەبێتە سنووری کۆماری کوردستان. بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنەکەش بۆ دەسپێکردنی گفتوگۆ لەوبارەیەوە جۆرە شەرعیەتێک بەو سنوورە دەدات. 

*بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان


کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 2/10/2017
ده‌ست خۆشی له‌ كاك مه‌جید گلی ده‌كه‌م بۆ تێبینیه‌كانت.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| دوێنێ کاژێر 06:27 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| دوێنێ کاژێر 11:07 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڵامەتمە یان نەخۆشییەکی سەخت؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵامەتمە یان نەخۆشییەکی سەخت؟

دە نیشانەی جیاکەرەوە زۆرتر
 رەنگکوێری چییە؟ بۆچی پیاوان زۆرتر تووشدەبن؟ 7 کاژێر لەمەو بەر |

رەنگکوێری چییە؟ بۆچی پیاوان زۆرتر تووشدەبن؟

رەنگکوێری زۆرتر تووشی پیاوان دەبێت زۆرتر
شوان قەڵادزەیی کۆچی دوایی کرد 7 کاژێر لەمەو بەر |

شوان قەڵادزەیی کۆچی دوایی کرد

لەکاتی گەڕانەوەی لە کەرکووک تووشی رووداوی هاتووچۆ زۆرتر
0.25 seconds