وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دەتوانین تاكلایەنە سەربەخۆیی رابگەیەنین؟

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 3/10/2017
 رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی

(1)
كاردانەوە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان لە دوای ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی كوردستان چاوەڕوانكراو بوون، بەڵام بێدەنگیی ئەمریكا و رۆژئاوا، بەرامبەر ئەو گەلەكۆمە ئیقلیمییە بۆ تەمبێكردنی گەلی باشووری كوردستان دوور بوو لە چاوەڕوانی. هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكا لەهەمبەر گشتپرسی و ئەنجامەكانی، دەستی وڵاتانی ئیقلیمیی واڵا كردووە، ئەڵبەتە نە بەو ئەندازەیەی كە بتوانن هێرشی سەربازی بكەنە سەر كوردستان. ئێران، توركیا و وڵاتی بەناو عێراق، گرەوی گەورەی بەر لە گشتپرسییان دۆڕاند و ئێستا لە چاوەڕوانیی هەنگاوی یەكلاكەرەوەدان كە راگەیاندنی سەربەخۆییە.

ئەو رێكارانەی ئەو سێ وڵاتە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا گرتوویانەتەبەر، پتر جەنگێكی دەروونییە بۆ ئیدارەدانی ئەو شكستەی تووشی بوونە و، ئومێدیان ئەوەیە كە بتوانن بەو رێكارانە ناوماڵی كوردستان و ئەو حەماسەت و یەكگرتووییە لەباربەرن. بۆیە ئەنجامی كۆتایی گشتپرسیی كوردستان قابیلی دەستی دەستی نییە و ناشكرێ فریوی ئەو پڕۆژە و دەستپێشخەرییانە بخورێت كە لە هەموویاندا تەنها دوو خاڵی بنچینەیی هەیە: نادیدەگرتن یان سڕكردنی ئیرادەی گەلی كوردستان و گەڕانەوە بۆ دەستوور و هێشتنەوەی پرسەكە لە چوارچێوەی وڵاتی بەناو عێراقدا. ئەوانەش هەمان ئەو دوو بنەمایەن كە پێش گشتپرسی هەبوون!

سەركردایەتیی كوردستان رایگەیاندووە كە دەیەوێ سەربەخۆیی كوردستان بە دیالۆگ و رێككەوتن بێت، بەڵام ئەوە زەحمەتە و هەرسێ لایەن بە ئەمریكاشەوە یاری بە كات دەكەن. ئەگەر سەركردایەتیی كوردستان بچێتە ناو تونێلی دانوستانە بێهوودەكانی رابردوو و سەربەخۆیی نەكاتە ئەمری واقیع، كوردستان لەوەی كە هەشە دەبێ. راستە بنچینەكانی حقوقی نێودەوڵەتی مافی ئەوە بە گەل و نەتەوەكان نادات تاكلایەنە گشتپرسی بكەن و سەربەخۆیی رابگەیەنن، بەڵام لە هیچ شوێنێكیش نەیانگوتووە جیابوونەوە یاساغ و رێگەپێنەدراوە. دیوانی دادوەریی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2010 دا و لە مەسەلەی راگەیاندنی سەربەخۆیی تاكلایەنەی كۆسۆڤۆ ئەوەی سەلماندووە و لە داهاتووشدا، هەمان بۆچوون شمولی كوردستانیش دەكات. هاوكات ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەی دەرودراوسێ لە بەرامبەر راگەیاندنی تاكلایەنەی سەربەخۆیی دەیكەن، لە یاسای نێودەوڵەتیدا رێگەپێدراو نییە (خۆ ئەگەر پەلاماری سەربازیی كوردستان بدەن لە قازانجە نەك زەرەر، چونكە ئەو كات ئەو بێدەنگی و بێلایەنییەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆتایی دێت) و، هەموو ئەوانەی باس لەوە دەكەن كە توركیا بەپێی رێككەوتنی ئانكارا و لۆزان مافی دەستدرێژیكردنە سەر كوردستانی هەیە، قسەكانیان پووچ و بێ بنەمان.

راگەیاندنی باری نائاسایی
 (2)
یەكێك لە هەڵەكانی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لە دەستپێكی پەلاماری داعش بۆ سەر كوردستان لە 2014دا، ئەوە بوو كە باری نائاسایی لە كوردستان رانەگەیاند. كوردستان تووشی ئیزدیواجیەتێك بوو كە لە كۆتاییدا قەیرانی سیاسی لێكەوتەوە و بە رێگەیەكی نایاسایی و بە تەعتیلكردنی پەرلەمان بەرجەستە كرا. ئەوكات پێمانوابوو كە دەشێ لەسەر سنوورەكان بە درێژایی پتر لە هەزار كیلۆمەتر شەڕی داعش بكەین، بەڵام لە ناوخۆدا نە بای هاتبێ و نە باران! ئەوە ئەوەی لێكەوتەوە كە مادامەكی بارودۆخ هێندە ئاساییە، كەواتا دەشێ پەرلەمانیش فەرماندەی شەڕی داعش بگۆڕێت و لە جێگەی ئەو بابایەك بكاتە سەرۆك و فەرماندەی شەڕ!

ئێستا كە كوردستان لە ئاسمان و زەمینەوە ئابڵوقە دراوە و رۆژ بەڕۆژیش هەڕەشەكان توندتر دەبن، كوردستان پێویستی بە مەرجەعییەتێكی نیشتمانیی بڕیاردەرە كە رۆژانە وەك سەردەمی بەرەی كوردستانی لە نەوەدەكاندا، كۆبوونەوە بكات و رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر و بە خێرایی بڕیار بدات. دەشێ ناوی ئەو كۆمیتەی باڵای رێفراندۆمە (مادام تازە ریفراندۆمەكە كراوە) بگۆڕدرێت بۆ كۆمیتەی باڵای سەربەخۆیی و لە چوارچێوەی باری نائاسایی هەندێك بڕیاری مەبەدەئی دەربكات كە لە رێگەیانەوە بتوانرێ یەكڕیزیی ناوماڵی كورد بپارێزێت و، پەرچەكرداری خێرا و بەجێی بۆ پێشهاتەكان هەبێت.

پەرلەمانی كوردستان دەتوانێ بە بڕیارێك تا رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەو كۆمیتەیە بكاتە تاكە نوێنەری دانپێدانراوی گەلی كوردستان و بڕیار لەسەر پێكهاتەكەی بدات. ئینجا بڕیارەكانی دوایی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ناوخۆیی، بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی بەغدا و دانوستاندنەكان و دیاریكردنی سەقفی زەمەنیی ئەو دانوستاندنانە هەمووی دەكەوێتە لای ئەو كۆمیتەیە. گرنگیشە كۆمیتەی باڵا بە بڕیارنامەكانی كە حوكمی یاسایان دەبێ، پەیوەندییە سیاسییەكان، راگەیاندنەكان، گوتە و لێدوانی سیاسییەكان، ئەمنیەت، پاراستنی سنوورەكان و زۆر پرسی پەیوەندیدار بۆ ئەو قۆناغە راگوزەرە دیاری بكات و هەموو لایەكیش پابەندی بن، ئەگەرنا بەو وەزعە لەرزۆكە سیاسییەی كە هەمانە، بۆجارێكی دیكەش گرەوێكی ئیقلیمی لەسەر وەزعی ناوخۆمان كراوە.

جەنابی سیستانی لەكوێ بووی؟
(3)

لە چەند ساڵی رابردوودا، شیعە تا بۆیان لوا، بناغەكانی تاكڕەویی مەزهەبیی خۆیان داكوتا. لە شوێنێكیش كە بۆیان نەچووبێتە سەر و تینیان بۆ هاتبێت، یان مەرامێكی تایبەتیان هەبووبێت كە بە حكومەت و پەرلەمانەكەیان مەیسەر نەبووبێت، پەنایان بردووەتە بەر مەرجەعەكەیان تا كارە نادەستوورییەكانیان بۆ بكاتە شەرعی! كە بودجەی كوردستان لەلایەن مالیكییەوە بڕا، جەنابی سیستانی خەوتبوو، كە دادگای فیدڕاڵی بڕیارەكەی مالیكیی هەڵوەشاندەوە (كە جەنابی ئێستا داوا دەكات پەنای بۆ ببردرێت!)، سیستانی هەر خەوتبوو، بەڵام كە ئێران ئەمری كرد حەشدی شیعی دروست بكرێت، جەنابی بەخەبەر هات. ئێستاش كە گشتپرسیی كوردستان سەركەوتووە و شیعە لەبەرامبەر ئیرادەی گەلی كوردستاندا بەچۆكدا هاتوون، دیسان سیستانی بەخەبەر هاتووە. بەڵام پرسیار ئەوەیە نەدەكرا لە سێ ساڵی رابردوودا جەنابیان قسەیەكی خێر بكات، خێرە كە ئێستا كار لەكار ترازاوە بە خەبەر هاتووە؟


کۆمێنتەکان

 
ره شید | 3/10/2017
ده ستتان خوش بیت "سه رداری قه له م "
نیشانەکردن : گشتپرسی
4433 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات

چەرەسەکان بە برێکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان زۆرتر
غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 19 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
0.422 seconds