وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

چارەنووسی رۆژئاوا

لەلایەن عارف قوربانی 4/1/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی

ئەو بەشە لە جوگرافیای رۆژئاوای كوردستان كە لە رێككەوتننامەی سایكس بیكۆ خرایە سەر دەوڵەتی سووریا، جیاواز لە پارچەكانی تری كوردستان یەكێتییەكی بەهێزی جوگرافیای نییە. بۆ نموونە باشووری كوردستان پارچەیەكی پێكەوە بەستراوی جوگرافییەو خراوەتە سەر عێراق، ئەمە بۆ رۆژهەڵات و باكووریش هەر بەو جۆرەیە، بەڵام ئەو بەشەی لكێندراوە بە سووریاوە، پێكەوەییەكی بەهێز هەموو خاكەكە نابەستێت بەیەكەوە.

بەشێكی زۆری دەچێتە قووڵایی ناو خاكی عەرەب و بە پێچەوانەشەوە لە چەند ناوچەیەك خاكی عەرەب دێتە قووڵایی كوردستانەوە. واتا لەڕووی دیمۆگرافی و جیۆپۆلەتیكەوە یەكێتییەكی لاوازە كە ئەمەش كاریگەری لەسەر پێگە و ئایندەی كورد دەبێت لەو وڵاتە.

بەدرێژایی سەدەی رابردووش، دەسەڵاتدارانی عەرەب سیاسەتی پاكتاوی رەگەزییان بەرامبەر بە كورد لەو ناوچانە پەیڕەو كردووە، ئەوەش یارمەتیدەرێكی گەورەكردنەوەی كەلێنەكانی یەكێتیی خاك و نەتەوەی كورد بووە لە سووریا و یەكێك لە هۆكارەكانی ناهاوسەنگیی شۆڕش و گەشەسەندنی بزووتنەوەی كوردیی ئەو بەشەی كوردستانە بەراورد بە پارچەكانی دیكە.

بەڵام لە دەیەی یەكەمی هەزارەی سێیەمەوە بزاوتێك بەخێرایی گەشەی كرد، لەگەڵا پەرەسەندنی رووداوەكانی بەهاری عەرەبی و گەیشتنی ئاگری راپەڕینەكان بە سووریا، كورد لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا بەشێكی زۆری ئەو جوگرافیایەی خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە، توانرا لەژێر ناوی (كانتۆن) لە چەند بەشێكی رۆژئاوای كوردستان خۆبەڕێوەبەرێتی رابگەیەنن، هەرچەندە نەتوانرا كانتۆنەكان پێكەوە ببەستنەوە.

شەڕی داعش و پەلامارەكانی بۆ سەر ناوچە كوردییەكان، بەرەنگاربوونەوەی قارەمانانەی كچان و كوڕانی كورد، ناوبانگێكی گەورەی بە شۆڕشی كورد لە سووریا بەخشی، شێوازی خۆبەڕێوەبەرێتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا، بەشداریی ژنان لە بەڕێوەبردن و لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، بوونە هۆی ئەوەی جیهان ئاشنای كورد بێت لەو وڵاتە. توركیا دژایەتییەكی زۆری كردن، مەرجی بۆ بەشداری لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، پەراوێزخستنی ئەم بزووتنەوە كوردییە بوو.

ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەش لەسەر ئەرزی واقیع و لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیش لە دژیان بوون، لە كۆبوونەوەكانی جنێف مافی بەشداریكردنیان نەبوو، لە گفتوگۆ و رێككەوتنەكان خرابوونە دەرەوە. بەڵام بەهۆی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانی، ئازایەتی شەڕڤانەكان، پشتیوانیی خەڵك و هەندێك لە هێز و دەزگاكانی باشوور بۆ رۆژئاوا، دەرگای گەورە بەڕوویاندا كرایەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەو هاوپەیمانێتییەی بۆ شەڕی داعش دروست كرابوو، بوونە پشتیوانی ئەو بزووتنەوە كوردیە، چەك و كەلوپەلی پێویستیان پێشكەش كردن و تا ئێستاش لەئاسمانەوە پشتیوانی شەڕڤانەكانن لەدژی داعش، بەڵام دوای داعش مەرج نییە ئەم هاوكێشەیە وەك خۆی بمێنێتەوە.

بەهۆی فەرامۆشكردنی بەشێك لە هێزە كوردییەكانی تر و رێگەنەدان بە بەشداریی سیاسیان لە كانتۆنەكان، لە دەرەوە رووبەڕووی رەخنە و لە ناوخۆشدا ناڕەزایەتی بەرامبەریان زۆرە، بەڵام ئەمە مەترسییە گەورەكە نییە لەسەر پەیەدە و ئایندەی رۆژئاوا. گەرچی بەهۆی ئەو لاوازییە دێمۆگرافی و جیۆپۆلەتیكییەی خاكەوە، پێكەوە نەبوونی كورد لەسەنگ و پێگەی كەم كردوونەتەوە، بەڵام هەڕەشە و مەترسیی گەورە لەو رێككەوتنە سێ قۆڵیەی ئێران توركیا رووسیادایە لەسەر ئایندەی سووریا و ئەو لێكەوتانەی لەو رێككەوتنە دەكەونەوە، كە دوور نییە لەسەر حسابی پەیەدە و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بێت.

رووسیا نێوەندگیرییەكی زۆری كرد بۆ لێكگەیشتنێكی هاوبەش لە نێوان توركیا و ئێران بۆ ئایندەی سووریا، توركیا بەمانەوەی ئەسەد رازیە و دەست لە پشتیوانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هەڵدەگرێت لەسەر حسابی پەیەدە و كانتۆنەكانی رۆژئاوا، ئێرانیش دەستبەرداری كورد دەبێت لەسەر حسابی خستنە دەرەوەی نەیارەكانی ئەسەد.

ئێستا لەسەروبەندی بەرەو كۆتایی رۆیشتنی سیناریۆی داعش، ئاماژەكانی بەهێزبوونەوەی ئەسەد و قبوڵكردنەوەی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەركەوتوون، وێڕای پلانی پێشوەختە و هاوبەش لەنێوان پەیەدە و دەسەڵات لە سووریا و هاوكاری و هەماهەنگیی نێوانیان لە دوورخستنەوەی مەترسییەكان لەسەر ئایندەی سووریا، سەرەڕای ئەوەی پەیەدە بەشێك بوو لە جەمسەربەندیی ئێران و رووسیا لە هاوكێشەكاندا، بەڵام پێناچێ‌ مانەوە و بەهێزبوونەوەی ئەسەد بە قازانجی پەیەدە و مانەوەی كانتۆنەكان بێت.

ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت بەریەككەوتن و پەلاماری لەشكری سووریایە بۆ سەر ناوچە كوردییەكان، واتا پەیەدە بە دۆستەكانی خۆی لە قاڵبی دەدەن. ئەمەش جیا لەوەی خواست و مەرجی توركیایە بۆ مانەوەی ئەسەد، بەڵكوو لەبەر ئەوەش كە تاكە ناوچەیەك وەك جێپێی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بتوانرێ‌ پشتی پێ ببەسترێ، ناوچە كوردییەكانن.

ئەمریكا هەروا بە ئاسانی گۆڕەپانەكە بۆ ئێران و رووسیا چۆڵ ناكات، هیچ دەروازەیەكی تریشی نییە جگە لەو جوگرافیا كوردییەی سووریا كە دراوسێی هاوپەیمانە ستراتیژیەكەیەتی، واتە توركیا. كەواتا ئەمریكا پێویستی بە گۆڕەپانەكە هەیە نەك هێزەكەی. چونكە مانەوەی ئەو هێزە بەو ستراتیژەیەوە لەلایەن توركیاوە قبوڵنەكراوە. لەبەر ئەوە ئایندەی پەیەدە و كانتۆنەكان لەبەردەم مەترسیی لەناوچووندان.

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ‌ قۆناغی سیناریۆكانە، دووركەوتنەوەی ئەمریكا و توركیا بریتی نییە لە ستراتیژیەتی ئەم دوو هێزە، ئەوەندەی سیناریۆیەكە بۆ بڕینی دەستی رووسیا و ئێران لەو ناوچە سنووریانەی توركیا بە مەترسی لەسەر سەقامگیریی وڵاتەكەی دەیبینێت. پشتیوانی هاوپەیمانان لە پەیەدە بریتی نییە لە بەهێزبوونی پێگەی پەیەدە و گواستنەوەی لە جەمسەری ئێرانەوە بۆ توركیا، ئەوەندەی كاركردنە بۆ گۆڕنی خودی پەیەدە بە هێزێكی وابەستە بە توركیاوە. ئەمانە دوای شەڕی داعش و نیشتنەوەی دووكەڵی بە سوتماككردنی سووریا دەردەكەون.

كەواتا دوای شەڕی داعش و چەسپاندنی پلانی ناو رێككەوتننامەكان لەسەر زەمین، ئاسۆیەك نییە بۆ ئارامبوونی ناوچەكە، بەتایبەتی ناوچە كوردییەكانی سووریا. پێش هەر دوژمنێكی تر ئەگەری بەهێز ئەوەیە بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندیی توركیا، ئەسەد پەلاماری پەیەدە بدات، ئەوەی توركیا دەیویست لە هاوپەیمانەكانی بەدەستی بهێنێ‌، بە دەستەبەركردنی ناوچەیەكی ئارام لەناو خاكی سووریا وەك دڵنیاییەك بۆ سەقامگیریی ناوچە سنوورییەكانی، بەشار ئەسەد لە بەرامبەر مانەوەی، ئەو دڵنیاییە بۆ توركیا مسۆگەر دەكات.

توركیا و ئەمریكاش لەوەدا یەكدەگرنەوە كە ئاسایشی توركیا پارێزراو بێت. ئەمریكا وەك جێپێی خۆی پێویستی بە جوگرافیاكەی كوردستانە كە ئەمەش دڵنیایی زیاتر بۆ توركیا مسۆگەر دەكات، بەڵام جیاوازی لە تێڕوانینیان بۆ ئەو پشتوێنەیە ئەوەیە كە كام هێزی كوردی دەتوانێ‌ هاوپەیمانی ئەمریكا بێت.

ئەوەی تا ئێستا دەخوێندرێتەوە، سەرباری ئەوەی پەیەدە جۆرێك هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا لەشەڕی داعشدا دروستكردووە، بەڵام لەهەمانكاتدا نەیتوانیوە خۆی لە وابەستەیی پەكەكە و ئێران قوتار بكات، ئەگەر تا ئێستا ئەم حاڵەتە بە ئاسایی چووبێتە سەر، ئەوە دوای شەڕی داعش پەیەدە دەكەن بە قوربانی.

بۆ ئەوەی ئەمە روونەدات، بۆ ئەوەی كورد لەسەر خاكەكەی خۆی بمێنێتەوە، پێویستە پەیەدە لەبری پەكەكە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە كوردییەكانی تری رۆژئاوای كوردستان دروستبكات، بەمەش لەلایەك یەكێتییەكی نەتەوەیی دێتە ئاراوە، لەلایەكی تریشەوە لە جەمسەری ئێران دەچێتە دەرەوە. ئەوكاتە دەتوانێ‌ لەگەڵ توركیاش پەیوەندییەكانی لەسەر بنەمایەكی دروست و هاوسەنگ رابگرێت و ببێتە هاوپەیمانێكی دوورمەودای ئەمریكا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی.


نیشانەکردن : رۆژئاوای كوردستان
5067 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئێرانی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن

پێشبینیدەکرێ ئەمساڵ ریکۆردی جیهانیی بشکێنێ لە زۆرتر
خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.313 seconds