وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەكێتی و كۆسرەت رەسوڵ

لەلایەن عارف قوربانی 4/10/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی

كوردستان بە دۆخێكی زۆر هەستیار و چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبێت، كەوتووەتە بەردەم كۆمەڵێك گۆڕانكاری و پێشهاتی چاوەڕوانكراو و ئەگەری چاوەڕواننەكراوەوە، لە دۆخێكی وادا خوێنەر تامەزرۆی لێكدانەوەی رووداوەكان و هەڵسەنگاندنی واقیعی حاڵ و شرۆڤەی پێشهاتەكان دەبێت، رەنگە بەلایانەوە سەیر بێت، لەم كاتە هەستیارەدا سەرنجی خوێنەر بۆ بابەتێك رادەكێشم كە پەیوەندی بە هێزێكی سیاسیی دیاریكراو و كارەكتەرێكی سیاسیی كوردستانەوە هەیە، بەڵام پێویستە ئەوەمان لەبەرچاو بێت لەم جۆرە وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەبەرئەوەی كاروباری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتان بەدامەزراوەیی نەكراون، كارەكتەرە سیاسییەكان رۆڵیان لە خوڵقاندنی رووداوەكاندا دەبێت و دواجار هەر ئەوانن دەتوانن ئاراستەی رووداوەكان بە باش یان خراپ بگۆڕن. بۆیە قسەكردن لەوان بەشێكە لە پێویستیی شرۆڤەی رووداوەكان.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش وەك سروشتی خۆی پڕە لە ململانێ‌ و ناچوونیەكی سیاسی و بۆچوونی جیاواز كە دەشێ‌ بۆ دۆخێكی ئاسایی، ئەو حاڵەتەی ناو یەكێتی وەك دۆخێكی ئاسایی و بەشێك لە خەسڵەت و سروشتە تایبەتەكەی خۆی تەماشا بكرێت، بەڵام لە هەلومەرجێكی هەستیار و دۆخێكی پڕ لە چركەساتی گۆڕانكاری و قۆناغێكی راگوزەردا، ئەو گوتار جیایی و فرەبۆچوونییەی كار دەكاتە سەر گۆڕینی ئاراستەی رووداوەكان و رەنگدانەوەی بەسەر پێشهاتەكانەوە دەبێت، بۆیە گرنگە یەكێتی لانیكەم لەو ساتانەی كوردستان پێویستی بە بڕیاری یەكلاكەرەوەی یەكێتی دەبێت، یەك دەست و یەك هەڵوێست بێت. بەڵام لەدوای نەخۆشكەوتنی تاڵەبانییەوە ئەمە روونادات. كەواتا بۆ ئەوەی یەكێتی لە رووداوەكان دانەبڕێت و بە ئەرێنی بەشێك بێت لەو هێزە گوشارەی ئاراستەی رووداوەكان بۆ خێری كوردستان دەگۆڕێت، پێویستی بە كارەكتەرێكی سیاسی هەیە لە چركەساتی بڕیارە ئاڵۆز و سەختەكاندا توانای یەكلاكردنەوەی هەبێت.

كۆسرەت رەسوڵ وەك كارەكتەرێكی سیاسی بەهێزی ناو یەكێتی و كوردستان، سەرباری ئەوەی بەهۆی ئەو ژینگە سیاسییە شێواوەی كوردستانەوە، ئەویش لە روانگەی خەڵكانێكەوە تێبینی لەسەر دروست بووە، بەڵام لە مێژووی نزیك بە نیو سەدەی رابردووی كوردستاندا، كارەكتەرێكی ئیجابی بووە بۆ یەكێتی و بۆ كوردستان. 

دونیابینی و تێگەیشتنی سیاسی بۆ پێشهاتەكان دروستتر بووە لە زۆر لە سیاسییەكانی پێش و سەردەمی خۆی. ئێمەمانان ئەوانەی لە نزیكەوە ئاشنای ئەوین، زۆر نموونەی بەرجەستەمان لێ بینیوە. سێ‌ ساڵ پێش ئەنفال و لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتی دەربارەی جۆری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوانیان لەگەڵ ئێران، بۆچوونەكانی بەگران لەسەری كەوتوون، لە ئەنفال و هەڵەبجەدا هەمووی بەدی هاتن. لە كتێبی دیداری تەمەنی مام جەلالدا، هەڵە نەبم لە سێ‌ شوێن مام جەلال باس لەوە دەكات كە دیدی كۆسرەت بەو جۆرە بوو ئێمە بە قسەیمان نەكرد، دوای رووداوەكان دەركەوت تێڕوانینەكەی ئەو دروست بووە. بیرەوەرییەكانی فەرەیدوون عەبدولقادریش چەند نموونەیەكی لەم جۆرەی تێدایە.

لە چەندین قۆناغدا پارێزەری یەكێتی نیشتمانی بووە، لە شكست و تێكشكانی حەتمی هەڵیساندووەتەوە، لە بەڵگەنامەكانی بەعس و راپۆرتی ئیستخباراتی بەعس بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەكانی ئەنفال بەو جۆرە باسی دەكات كە بەهۆی بەرگریی سەرسەختی هێزەكەی كۆسرەت رەسوڵەوە، بۆ ماوەیەكی زۆر پرۆسەی ئەنفال پەكی كەوت و هەزاران خێزان و پێشمەرگە بەو هۆیەوە رزگاریان بووە و ئاودیوی سنوورەكانی ئێران بوون.

روواوەكانی سێ‌ مانگی رابردووش سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان ئەو راستیانەی سەلماندەوە كە ئەگەر كۆسرەت رەسوڵ و كەمینەیەكی ناو یەكێتی نەبووایە، ئێستا ئاراستەی رووداوەكان بە ئاقارێكی تردا دەڕۆیشت. بەتایبەتیش ئەم دۆخە بۆ یەكێتی هەستیار و چارەنووسساز بوو. لەنێو ئەو هەموو گوشارەی دەیانویست یەكێتی بە ئاقارێكدا بەرن لەگەڵ ئامانجەكانی خۆی و میللەتەكەی یەك نەگرێتەوە كە بەوەش نە كوردستان دەیتوانی بڕیارێكی لەو جۆرە بدات رێگەی سەربەخۆیی بگرێت و نە یەكێتیش بەیەكگرتوویی دەمایەوە، بەڵام ئەم كارەكتەرە سیاسییە توانی بەسەر هەموو كێشەكانی ناو یەكێتیدا زاڵ بێت و رێگەیەكی دروست بگرێتەبەر كە ببێتە هەوێنی ئەو دەستەجەمعییەی بڕیاری ریفراندۆمی لێكەوتەوە.

لەیەكەم رۆژی دوای ئەو كۆبوونەوەیەشەوە، لە كەناڵی جۆراوجۆرەوە گوشارەكان بۆ سەر یەكێتی زیادیان كرد لە بەغدا و لە تارانەوە، لەناوخۆی یەكێتی و لە گۆڕانەوە، گوشاریان دەخستە سەر یەكێتی كە نابێت رێگە بدات ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بخرێنە ناو چوارچێوە و سنووری ریفراندۆمەوە، پاساوەكە بە رووكەش بەبیانووی ئەوە بوو كورد ئەو ناوچانە لەدەست دەدات، تەنانەت ئێران وەك هەڕەشە ئەمەی دەدا بەگوێی یەكێتیدا و دەیویست یەكێتی بخاتە ژێر هەژموونی خۆیەوە، ئامانجەكەش ئەوە بوو پاشەكشێ‌ بە یەكێتی بكەن و لەو رێگەیەوە پەكی پرۆسەی كاروانی سەربەخۆیی كوردستان بخەن، ئەگەر یەكێتی لە هەر چركەساتێكدا بكەوتایەتە ژێر ئەو فشارانەوە، ریفراندۆم لە كوردستان نەدەكرا.

تەنانەت لە ساتەكانی كۆتایی و شەوی پێش ئەنجامدانی پرۆسەكەش هەوڵەكان لەوەدا چڕكرانەوە كە كەركووك دابڕن، ئەگەر ئەوەش روویدابا، بەدەر لەوەی بۆ یەكێتی دەبووە مێژوویەكی رەش، پەكی كاروانەكەش دەخرا و دۆخێك دروست دەبوو بۆ هەمیشە هەیمەنە و دەستی بەغدا بەسەر كەركووكدا زاڵ ببێتەوە، دوور نەبوو كوردستان دابەش بووبا و یەكێتیش ببووایە بەچەند لەتێكەوە كە ئەمانە روویان نەدا و پرۆسەكە بە كەركووكەوە قۆناغە سەختەكەی تێپەڕاند، بەهۆی كۆسرەت رەسوڵەوە بوو.

ئێستا پێمان ناوەتە قۆناغێكی هەستیارەوە، كوردستان لە جاران زیاتر پێویستی بە دڵنیایی هەیە كە ئەو رووداوانە دووبارە نابنەوە مەترسی بهێننە رێی پرۆسەی سەربەخۆیی، دەبێ‌ بارزانی لەوە بگات ئەگەر یەكێتی لەگەڵ نەبووایە، نەیدەتوانی بڕیار لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بدات، یەكێتیش لەهەر چركەساتێكدا بكشایەتەوە پرۆسەكە پەكیدەكەوت.

بۆ ئایندەش ئەمە هەر راستە و بەبێ‌ یەكێتی ناگاتە مەقسەد، پێویستە یەكێتییەكانیش لەم بەرپرسیارێتییەی خۆیان بگەن كە چارەنووسی كوردستان بەشێكی بەستراوە بە هەڵوێست و هیمەتی ئەوانەوە، كێشە و ناكۆكییە ناوخۆییەكانیان وەلا بنێن و ئەو رۆڵ و بەرپرسیارێتییە ببینن كە قۆناغەكە خستوویەتیە ئەستۆیان. یەكێتی هێزێكە زیاتر لە چل ساڵە لە ریزی پێشەوەی خەبات بۆ سەربەخۆیی میللەتەكەیدایە، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغێك بەرەو گەیشتن بە ئامانج دەڕۆین، بۆ ئەوەی لە كاروانەكە دانەبڕێت و نەبێتە هۆی شكستی نەتەوەیەك، پێویستە جڵەوی ئەم هێزە لەو دەستەدا بێت كە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕوات. 

چونكە لە ئێستا بەدواوە بەرپرسیارێتییەكان گەورەترن و دەبێت كوردستان یەك دەست و یەك گوتار بێت بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەنجامەكانی ریفراندۆم. لە هەمانكاتدا مەترسی و هەڕەشەكانیش زیاتر دەبن، ئێران ئەوەی پێشتر بە گوشار دەیكرد، لەمەودوا بە كردار دەیكات، ئەوەی كە دەیویست كەركووك بەو جۆرە دابڕێ‌ لە پرۆسەكە، لەمەودوا دەیەوێ‌ سلێمانی جیاكاتەوە لە هەرێمی كوردستان.

کۆمێنتەکان

 
جوامێر مەولود | 4/10/2017
تۆ قسەی دڵی هەر کئردێکی دڵسۆزت کرد، کە هەست بە بەرپرسیاری دەکات. دەستەکنت خۆش! ئێران بریندارە و مەترسیی لە تيکچوون و بەربەستی لە پرۆژەکە فراوانخوازیەکەی هەیە لە ناوچەکە. هەرچی پێی بکرێت دەیکات. هەوڵی سەرەکیشی لە رێگای پوازی ناوخۆوە دەبێت لە ناوچەی سلێمانی. هیوادارم کاک کۆسرەت و شێخ جەعفەر و د. نەجمەدین لەو رۆڵە نیشتمانی و کئردانەیەیان بەردەوامبن.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : یەكێتی , كۆسرەت رەسوڵ
3841 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
كۆسرەت رەسوڵ؛ پێشمەرگەیەكی دڵسووتاو

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 18 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.219 seconds