وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

عینادی بەغدا و هەڕەشەكانی ئەنقەرە

لەلایەن ئاکۆ محەممەد 4/10/2017
ئاكۆ محەممەد
ئاكۆ محەممەد

گلەیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لەجێگەی خۆیدا نییە . عینادی حكومەتی بەغدا بۆ وازنەهێنان لە پێشلكاری و زوڵمكردن جێگەی گلەییە ، نەك عینادی بارزانی بۆ كۆتاییهێنان بەو تاكڕەوییە تایفییە .

عینادی بەغدا لە گوێنەگرتن لە هەموو داواكانی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و ناڕەزایی بەردەوامی گەلی كوردستان و، ئینجاش سەركردە راستەقینەكانی عەرەبی سوننە و ناڕەزاییەكانی خەڵكی سوننە لە پێشێلكردنی دەستوور و جێبەجێنەكردنی هەموو ئەو رێككەوتنانەی لەلایەن هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە لەپێش پێكهێنانی هەموو كابینەكانی حكومەتدا لەگەڵ كورد و سوننەدا وایكرد عێراق بەشێوەیەكی تاكمەزهەبی و تایفەگەرییەكی زاڵمانە بەڕێوەببرێت . سەرئەنجام عێراق بووە شوێنی دروستبوونی مەترسیدارترین رێكخراوەكانی جیهان و، گەندەڵترین وڵاتەكانی جیهان كە بەپێی لێدوانی بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیران لەسەردەمی مالیكیدا قەبارەی گەندەڵی لەعێراقدا 1000 ملیار دۆلارە.

خودی سەرۆككۆماری توركیا و حكومەتی توركیا خۆیان چەندین جار بەتووندی رەخنەیان لەو تاكڕەوییەی شیعە گرتووە لە عێراقدا ، كە لێدوانەكانیان ئەوەندە زۆرن پێویست بە بیرهێنانەوە ناكەن . لەبەرامبەریشدا توركیا هاوكاری لایەنە سوننەكانی دەكرد كە لە هەڵبژاردنەكاندا یەكبگرن و شوێنی بۆ ئەو سیاسەتڤانە عێراقیانەش دەكردەوە كە لەبەر راوەدوونانی حوكمی تایفی عێراق رایاندەكرد . هەروەها هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكرد لەڕووی ئابوورییەوە .

ئەو پەیوەندییە پێگەیەكی زۆر گەورەی بۆ ئەردۆغان و توركیا دروستكردبوو لە جیهانی سوننەدا ، نەك تەنیا لەنێو سوننەی عێراقدا ، بەڵكو لەلای هەموو سوننەكان . هەروەها وێنەی توركیاشی لەلای هەموو كورد گۆڕی . خەڵكی هەرێمی كوردستان لەجیاتی عێراق رووی لە توركیابوو. كوردستان بووە ئەو شوێنەی هەموو خەڵكەكەی بۆ گەشت و چارەسەری روویانتێدەكرد ، هەروەها كاركردن لەگەڵ كۆمپانیا توركییەكان و كڕینی شتوومەكی توركی لەلایەن خەڵكی كوردستانەوە رۆژ بە رۆژ فراوانتردەبوو . پەیوەندی توركیا لەگەڵ بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ، دەنگی دەنگدەرانی كوردی لە توركیادا بۆ پارتی داد و گەشەپێدان بەردەوام زیاد دەكرد . 

لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانییدا و لە گشتپرسی گۆڕینی دەستووری توركیاشدا ، دەنگی كورد شكستی پارتی داد و گەشەپێدانیان لە ئیستەنبوول و زۆر شاری دیكەی گەورەی توركیادا داپۆشی و بەهۆی دەنگی كوردەوە سەركەوت .

لەكاتی كودەتاكەشدا ، بەپێچەوانەی چاوەڕوانی كودەتاچییەكان ، كورد دژایەتییەكی زۆری بۆ كودەتاكە نیشاندا . تەنانەت لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشدا بەچاوێكی دیكە تەماشای توركیا دەكرا . قسەی چەند سەركردەیەكی پێشمەرگەی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆرجار دووبارە دەبووەوە ، ئەگەر ئەوەی لە توركیا هەیە لە ئێران هەبووایە ئێمە بۆ خەباتی مەدەنی و دیموكراسی دەچووینەوە ئێران .

پەیوەندی هەرێمی كوردستان و توركیا ، هەمیشە جێگەی ناڕەزایی ئێران و حكومەتی عێراق بووە . ئێران چەند جار بەئاشكرا گوتوویەتی ، ئێمە لە رابردوودا هاوكاری كوردی هەرێمی كوردستانمان كردووە ، كەچی زیاتر بازرگانی لەگەڵ توركیا دەكەن ، هەروەها گفتوگۆ بەردەوامەكانی ئێران و عێراق لەسەر راكێشانی بۆڕی نەوتی كەركووك – ئێران ، لە چوارچێوەی ئەو ناڕازیبوونەی ئێران بووە لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا .

ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان ، ئەگەر بەردەوامبن لەسەر هەڕەشەكردن و نەهێشتنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و، .هاوكاریكردنی ئێران و دەسەڵاتدارێتی شیعە لە عێراقدا ، دەنگ و سۆزی كورد لە هەموو شوێنێك و ، پێگەی خۆی لە جیهانی سوننەدا لەدەستدەدات.

تێگەیشتنی توركیا گۆڕاوە ، بەڵام دۆخی عێراق هەروەك خۆیەتی و هیچ نەگۆڕاوە . نە پێشێلكردنی دەستووری عێراق كۆتاییهاتووە، نە چەوساندنەوەی سوننە كەمتربووە ، نە رێككەوتنەكان لەگەڵ كورد جێبەجێدەكرێن . جیاوازی نێوان نووری مالیكی و حەیدەر عەبادی لەبیركردنەوە و رەفتاردا نییە ، تەنیا لە تۆن و شێوازی دەربڕیندایە . 


جگە لە بەڵگەكانی سەركردەو سیاسەتڤانانی كوردستان ، دوایین بەیاننامەی موفتی كاروباری سوننە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر درێژەكێشانی سیاسەتی سەردەمی مالیكی و ، ئێستاش مالیكی گەورەترین و بەهێزترین كەسی شیعەی دەسەڵاتداری عێراقە .

ئەو شێوازە دەسەڵاتە تایفییەی لەعێراقدا دروستبووە بەشێوەیەك رەگی بۆ داكوتراوە بە گۆڕینی سەرۆك وەزیر ناگۆڕێت ، بەڵام دەكرێت ئەو شلەقاندنەی گشتپرسی كوردستان لە عێراقدا دروستیكردووە ، باشترین زەوینەبێت بۆ گفتوگۆكردنێكی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و عێراقی لەسەر گەڕاندنەوەی عێراق بۆ بنەمای تەوافوق و هاوبەشی راستەقینە بەشێوازێك كە بە دڵی هەموو پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق بێت .

سیاسەتی توركیا كە ئێستا پێداگیری دەكات لەسەر رەخنەگرتن لە بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ، باسكردنی رۆڵی ئیسرائیل لە كوردستان ، هێنانەپێشەوەی ناكۆكییە سیاسییە حیزبییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ، هیچ سوودێكی نییە . ئێستا بارزانی و گەلی كوردستان لەهەموو كات زیاتر لەیەكترەوە نزیكن ، هیچ پیرەمێردێكی دەنگدەری كوردیش لە توركیا بە باسكردنی مەسەلەی پشتیوانیكردن بۆ هەرێمی كوردستان هەڵناخەلەتێت. توركیا لەساڵی 1949وە دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا ناوە وەك یەكەمین دەوڵەتی ئیسلامی ، بەڵام ئاڵایەكی ئیسرائیل لەلایەن چەند كوردێكەوە بكرێتە پاساوی هێرشكردنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پاساوێكی بێ نێوەڕۆكە. ناكۆكییە ناوخۆییە حیزبییەكانی توركیاش هێندە زۆرن كە لە هەرێمی كوردستان هەر بەراورد ناكرێن .

ناسنامەی كەركووك و رەوشی كەركووك هەمیشە بە هەڵە لە توركیا تەماشاكراوە . هەر لەبەرئەوەش بوو تێڕوانینی توركیا بۆ تەقینەوەی كەركووك لەكاتی بەڕێوەچوونی گشتپرسی كوردستاندا راستدەرنەچوو ، تەنانەت ئەو رۆژە كەركووك هەر زۆر ئارام و دڵخۆشبوو .

ئێستا كاتی ئەوەیە توركیا پێداگیری خۆی نەكاتە عینادی ، لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی كوردستان ، چونكە ئەگەر بەوشێوەیە نەبێت قسەكانی سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی توركیا لەسەر ئەوەی كە كورد برای ئێمەن و ئێمە رێزیان لێدەگرین ، مانای خۆیان لەلای هەموو كورد لە دەستدەدەن .
 
*ئەو وتارە بۆ بەشی توركی پۆرتاڵی رووداو نووسراوەو ، دوێنێ بڵاوكراوەتەوە. 

کۆمێنتەکان

 
khoshi tahir | 4/10/2017
دەست خۆش
ره شید | 4/10/2017
ده س خوش ، ئیران و تورکیا ناتوانن هاوپه یمانی ستراتیژیک پیک بینن ! و دونیاش به گومانه وه له م نیزیکیه ده روانی و له وانه یه بو تورکیا زور گران بشکیته وه و ببیته هوی ئالوز بوونی ناوخوی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| 12/8/2018 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات 6 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات

ئەگەری هەوکردنی سییەکان زیاددەکات زۆرتر
توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە دوێنێ کاژێر 01:22 |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا دوێنێ کاژێر 10:47 |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
0.422 seconds