وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

پێش ئەوەی (بارزانی) دەستپێشخەری بكات

لەلایەن 4/12/2018
عیرفان عەزیز عەزیز
عیرفان عەزیز عەزیز

عیرفان عەزیز عەزیز*

لە دواچاوپێكەوتنیدا، سەرۆك بارزانی لەبارەی رەوشی داهاتووی عێراقەوە دەڵێت: "داوام لێكراوە بۆ دەستپێشخەری ئاشتەوایی لە عێراق.. ئەگەر بزانم ئەنجامێكی دەبێت و سەركەوتوو دەبێت ئێمەش دیراسەیەكی دەكەین". هەڵبەتە لەدوای ساڵی 2010 وە تائێستا بارزانی هیچ دەستپێشخەرییەكی نوێی بۆ عێراق نەكردووە، رەنگە دەستپێشخەریی ئەمجارە جیاواز بێت، چونكە گۆڕانكارییەكانی عێراق پێویستیان بە داڕشتنەوەیەكی دیكەیە، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە شەراكەت و تەوازن و تەوافوق. ساڵی 2010 دوای ساڵێك لە هەڵبژاردن، لایەنەكان رێكنەكەوتن لەسەر پێكهێنانی حكوومەت، چونكە ئەوكات سوننە بە لیستێك كە ئەیاد عەللاوی سەرۆكایەتی دەكرد، 91 كورسییان بەدەستهێنا و شیعەكانیش بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی 89 كورسییان هێنا، نزیكبوونی ژمارەی كورسییەكان گرفتی لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەت دروستكرد، تا ئەو كاتەی بارزانی لە دەستپێشخەرییەكی 19 خاڵیدا دوو شتی چارەسەر كرد: (یەكەم، پێكهێنانی حكوومەت بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی كە ئەوكات شیعەكان سووربوون لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە و دووەم، سوننەكانی هێنایەوە ناو كایەی سیاسی، ئەوەش بە وەرگرتنی پۆستی (ئەنجوومەنی سیاسی بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی عێراق) كە جۆرێك لە راگرتنی هاوسەنگی بوو لەنێوان شیعە و سوننە. لە ئاستی هەرێمی كوردستانیش لە دەستپێشخەریی سەرۆك بارزانی هاتوووە كە كورد بەپێی مافە دەستوورییەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، واتە لە سەرجەم پۆستەكانی حكوومەتی عێراق پشكی 17% بۆ كورد رەچاو دەكرێت، لە گەورەترین پۆستەوە تا دوایین فەرمانبەر لەناو حكوومەتی عێراق، كاتی خۆی ئەگەر ئەو دەستپێشخەرییەی بارزانی جێبەجێ بكرابایە، عێراق بەهیچ شێوەیەك نەدەگەیشتە ئەوەی ئێستا، بۆیە ئەستەمە جارێكی دیكە بەهەمان عەقڵیەتەوە بارزانی دەستپێشخەری دووبارە بكاتەوە، دەكرێت ئێستا پرسیارێك بێتە ئاراوە: ئەی بارزانی كەی و بە چ شێوەیەك رازی دەبێت دووبارە دەستپێشخەری بكاتەوە بۆ عێراقی تازە؟

ئەگەر سەیری قسەكانی بكەین، دەبینین هێشتا دڵنیا نییە لە داهاتووی عێراق و دەڵێت: "هەتا دڵنیانەبم لەوەی دەستپێشخەریم سەردەكەوێت هیچ هەنگاوێكی عەمەلی نانێم". كەوایە بارزانی دوودڵە لەوەی سەركردایەتی عێراق گەرەنتییان هەبێت، كاتێك بارزانی دەستپێشخەری دەكات كە بەغدا نییەتپاكی خۆی دەربخات، بۆ ئەمەش دڵنیام بەغدا دەبێت چوار خاڵی گرنگ جێبەجێ بكات و بیكاتە ئامانجی سەرەكی خۆی، تا ئەم دەستپێشخەرییە بكرێت. یەكەم: سەرجەم شایستە داراییەكانی پێشمەرگە بدات و هاوكاری بكات بۆ ئەوەی مووچەی پێشمەرگە بخاتە سەر دامەزراوە سەربازییەكان، دووەم: رێككەوتن بكرێت بۆ كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی حەشد لە كەركووك و پێشمەرگە و سوپای عێراق ئیدارەی كەركووك بكەن و سێیەم: لەسەر پرسی نەوت هاوشێوەی توركیا و هەرێم رێككەوتنی 50 ساڵی بكرێت كە بەغدا یان پارەی بەشە بودجەی كوردستان بدات، یان نەوتی كوردستان بكرێتەوە بە نرخی بازاڕەكانی جیهان، چوارەم: كوردستان بكرێتە شەریكی راستەقینەی عێراق و بەغداش ناوەندی شەراكەت بێت، وەك لە سەرچاوە سیاسییەكانەوە بیستوومە، لە كۆبوونەوەكەیاندا عادل عەبدول مەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەئاشكرا بە بارزانیی گوتووە ئەگەر فشارم لەسەر نەبێت، سەرجەم ئەو خاڵانە قابیلی ئەوەن جێبەجێ بكرێن، خۆ ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو دەست لەكاركێشانەوەم ئامادەیە، بۆیە دوودڵیی بارزانی لە بەغدا رەنگە پەیوەندی بەو نامەیەوە هەبێت كە سەرۆك وەزیران پێشوەختە ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەگەری دەستلەكاركێشانەوە.

هیچ دیار نییە لەبارەی ئەوەی بارزانی بۆ دۆخی ئێستای عێراق دەبێت چ دەستپێشخەرییەك بكات، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئاگاداركردنەوەی لەبارەی مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش جۆرێكە لە پەیام بۆ بەغدا كە ئەگەر ئەم سیاسەتە بەردەوامی هەبێت، رەنگە لە داعش خراپتر سەرهەڵبداتەوە، رەنگە یەكێك لە هۆكارەكانی دروستبوونی داعش ئەوەبووبێت كە سوپای عێراقی (زۆرینە شیعە) نەیتوانیبێ لە پارێزگای مووسڵ ببێتە جێی متمانەی خەڵك لەو ناوچانە. دواجار نە سوپا خۆی گرت و نە سوننەش بەرگری كرد، كەوایە دەكرێت دووبارە تەشكیلەی سوپای عێراق رێكبخرێتەوە، سوننە لە ناوچەی خۆی دەسەڵاتی هەبێت و شیعە و كوردیش بەهەمان شێوە، بۆیە رەنگە لە دەستپێشخەریی بارزانیدا ئەم خاڵە هەبێت، رەنگیشە پرسی دروستكردنی مەرجەعیەتی باڵای سیاسی بێتەوە ئاراوە، وەك مەجلیسی حوكم لە ساڵی 2003 تا 2005 كە ئەمە ئەگەرێكی بەهێزە، چونكە بەڕاستی پێكهاتەی جوگرافی و سیاسیی عێراق بەجۆرێكە ناكرێت یەك كەس دواجار حوكمی هەموو عێراق بكات، وەك ئەوەی لە سەردەمی عەبادی و نووری مالیكی بینیمان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ كوردستان كرد، خۆ ئەگەر ئەو كاتە مەرجەعیەتی سیاسی هەبووایە، رەنگە بڕیاردان بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان و بڕینی بودجەی كوردستان و گرفت دروستكردنی بۆ هەناردەی نەوت و پرسی پێشمەرگە بەو ئاراستەی ئێستا نەچووبایە، بۆیە دەكرێت ئەو ئەنجومەنە سیاسییە لە چەند كەسێك پێكبهێنرێت و ئاساییە دەورانیش بكات.

پرسێكی دیكە لە عێراق كە پێویستی بەوەیە بە دەستپێشخەری چارەسەر بكرێت، بەستنی كۆنگرەی ئاشتەواییە لە عێراق كە تێیدا سەرجەم بیروبۆچوونە جیاوازەكان كۆبكرێنەوە و لە چوارچێوەی گەڵاڵەنامەیەك رێكبخرێت، سەرجەم هێزە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان وەلاوە بنێن و كار بكەن بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی عێراق، كە ئەمە خاڵێكی گرنگ دەبێت ئەگەر بارزانی كاری لەسەر بكات، هەڵبەتە مادام پارتی و هێزە سیاسییەكانی كوردستان بڕیاریان داوە بچنەوە بەغدا، دەبێت چەندە كار بكرێت بۆ ئاشتەوایی ناوماڵی كوردستان، ئاواش بۆ ئاشتەوایی ناوماڵی سیاسیی بەغدا كاربكرێت، لەبەرئەوەی بڕوامان بەوەیە كە دەبێت مافە دەستوورییەكانمان لە بەغداوە بەدەستبهێنین.

*قوتابی دکتۆرایە لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی دارهام- بەریتانیا


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 12 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.25 seconds