وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەكگرتوو، گڵۆڵەی كەوتووەتە لێژی

لەلایەن عارف قوربانی 5/2/2019
عارف قوربانی
عارف قوربانی


ئەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو تەمەنی یەكگرتووی ئیسلامی دەبێتە بیست و پێنج ساڵ، چارەكە سەدەیەك كاركردنی هێزێك كە لە چركەساتی دامەزراندنییەوە روو لە لووتكە و پاش 25 ساڵ و لەپڕ گڵۆڵەی كەوتبێتە لێژی، ئەوە دەهێنێ بخرێتە بەر نەشتەری هەڵسەنگاندن. سەرەتا دەبێ‌ لەوە بپرسین ئایا دروستبوونی یەكگرتوو پێویست بوو بۆ كوردستان؟ بۆچی ئێستا بەدامێنی باڵای خۆیدا دێتە خوارەوە؟ ئامانجەكانی كۆتایی هات، یان لە ئامانجەكانی لایداوە؟ هۆكاری سەرەكی لاوازبوونەكەی چییە؟

یەكگرتووی ئیسلامی پێچەوانەی ئەو هەموو وەهمەی وەك مەترسییەك لە خۆڕاگەیاندنییەوە بۆی دروستكرابوو، هێزێك بوو وەك پێویستیی زادەی قۆناغێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەدایك بوو. لە هەلومەرجێكدا وەك حیزبێكی سیاسی ئیسلامی میانڕەو خۆی ناساند كە ئەوكات بزاوتی ئیسلامی لە كوردستان بزووتنەوەیەكی سەلەفی جیهادیی چەكدار بوو، جەولەیەكیش شەڕی چەكدارانەی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كردبوو. كوردستانیش پێی نابووە قۆناغی گواستنەوە و لە ژێردەستەیی رزگاری بووبوو، هەنگاوی بەرەو ئازادی دەنا. ناكۆكییەكانی نێوان هێزە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی كوردستانیش (یەكێتی و پارتی) گەیشتبووە لێواری لێكترازان و دوای سێ‌ مانگ لە دروستبوونی یەكگرتوو، شەڕی ناوخۆ لە كوردستان سەری هەڵدا.

 بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی براكوژییەوە، سەرەتا دابەشبوونێكی سیاسی لە كوردستان هاتەئاراوە، هێزە سیاسییەكان هەریەكە و كەوتە هاوكێشەی بەرەیەكی ناكۆكییەكەوە. دواتریش دابەشبوونێكی جوگرافی بەدواداهات و هەریەك لە پارتی و یەكێتی بەشێكی كوردستانی كەوتە بندەست. بەهۆی ئەوەی هەردوولا لە سنووری خۆیان كەوتنە راوەدوونان و پاكتاوی ئەندام و لایەنگری نەیارەكانیان، هەڕەشە بۆ سەر دابەشبوونی كۆمەڵایەتیش دروست بوو. هیچ حیزبێكی كاریگەر نەما حیزبی سەرتاسەری كوردستان بێت. یەكگرتوو لەو هەلومەرجەدا وەك هێزێكی سیاسی كۆمەڵایەتی سەرتاسەری هاتە مەیدان. لەو چەند ساڵەی شەڕی ناوخۆ و دابەشبوونە سیاسی و جوگرافی و كۆمەڵایەتیەشدا، پارێزگاری لەو خەسڵەتەی خۆی كرد و بە حیزبێكی سەرتاسەری و دانەبڕاو لە پرۆسەی سیاسی هەردوو جوگرافیاكە مایەوە و ساڵ لە دوای ساڵیش گەشەی دەكرد.

حیزبێك بوو لە شێوازی كاركردنی چ وەك حیزب یان ئەو رێكخراو و سەنتەر و كۆمەڵانەی بەناو رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی بوون و وابەستە بوون بە سیاسەت و ستراتیجی یەكگرتووەوە، وەك پەیمانگایەك بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی، بوون بە ناوەندی پێگەیاندنی كادری نەوعی لەناو كۆمەڵگەی كوردەواری. ئێستا ئەگەر تەماشا بكەیت لە ریزی سەرەوەی دەستەبژێرەكانی ناو بوارە جیاجیاكان، بەشێكی زۆر لەوانە دەبینی كە رۆژێك لە رۆژان لە ئۆرگانێكی حیزبی یان لە سەنتەر و رێكخراوێكی یەكگرتووی ئیسلامیدا كاریان كردووە. 

ئەوەندەی بەشداریش بوون لە كابینەكانی حكومەت، سەرباری ئەوەی سیستەمی حوكمڕانی كوردی لەبەر زۆر هۆكار وەك زۆنگاوێك وابووە بۆ كارەكتەرەكانی و شان و ملی زۆربەیانی قوڕاوی كردووە، بەڵام كادیرەكانی یەكگرتوو سەربەرزانە لێی دەرچوون. ئەوەندەی من ئاگاداربم، لە راپۆرتەكانی دەزگاكانی چاودێریی دارایی و شێوازەكانی تری هەڵسەنگاندنی دەزگا ئیداری و دەوڵەتدارییەكاندا، ئەو پۆست و پشكانەی بەر یەكگرتووی ئیسلامی كەوتوون كەمترین سەرنجیان لەسەر بووە بەراورد بەوانی دیكە. تەنانەت زۆر رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەر و دەزگای میدیایی و رۆشنبیری هەن كە لە دەسەڵاتیشدا نەبوون، بەڵام غەرق بوونە لە گەندەڵی. سەنتەر و دەزگا رۆشنبیری و میدیایی و رێكخراوەكانی یەكگرتوو، لە ریزی ئەوانەشدا نین. ئەمە سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە یەكگرتوو لە پەرەپێدانی توانا مرۆییەكاندا كادری نەوعیی پێگەیاندووە. 

بەدەر لە خەسڵەتە عیرفانییەكەی، لەبەر ئەوەی یەكگرتوو حیزبێكە خاوەن كارگە و كۆمپانیا و توانایەكی دارایی زۆر نییە، نەیشیتوانیوە ئۆرگان و دامەزراوەكانی بەو جۆرە بەرفراوان بكات كە شوێنی دەستەبەركردنی پێویستییەكانی ژیانی هەموو ئەو توانایانە بكاتەوە كە خۆی دروستیكردوون و پێیگەیاندوون، بۆیە دەبینی بەشێكی زۆریان بە هەر هۆكارێك بووبێت، ریزەكانی یەكگرتووی ئیسلامییان جێهێشتووە و چوونەتە ناو دەزگا میدیایی و رۆشنبیرییەكانی حیزبەكانی دیكە و تەنانەت بەشێكیشیان وەك كاری سیاسی لە حیزبە ركابەرەكانی یەكگرتووی ئیسلامیدان. بەڵام ئەوەی وەك خاڵێكی سەرنجڕاكێشی ئەخلاقی سیاسی لێرەدا بەدی دەكرێت، ئەوەیە كە هیچكات نابینی یەكگرتووی ئیسلامی هەیبەت و كەسێتی ئەوانەی شكاندبێ‌ كە ریزەكانیان جێهێشتووە.
 لەكاتێكدا لە چەند ساڵی رابردوودا كۆمەڵێك نموونەمان بینی لە هێزە سیاسییەكانی دیكە، ئەوانەی پڕوپاگەندەی پێشڕەوایەتی ئازادی و دیموكراسی دەكەن، كاتێ‌ كەسێك بەهەر هۆكارێك دەستبەرداریان بووبێت، ئەگەر بۆیان نەگونجابێت بە جەستەش تیرۆری بكەن، رۆحیان تیرۆر كردووە. یەكگرتوو بێ‌ ئەوەی ئیدیعای ئەوەی كردبێت كە باوەڕی بە دیموكراسی و ئازادیی تاك تا كوێیە، بە كردار سەلماندوویەتی لەوەشدا لەپێش حیزبەكانی ترەوەیە.

بۆ سوودی گشتی كۆمەڵگاش یەكگرتوو وەك حیزب، شانبەشانی هەندێ‌ لە سەركردەكانی كۆمەڵ و بزووتنەوە، رۆڵێكی زۆری هەبووە لەوەی ئینسانی كوردی دیوە ئاشتیخوازانەكەی ئیسلام لەخۆیدا بەرجەستە بكات. هەمان ئەو هۆكارانەی لە كۆمەڵگەی عەرەبی سوننەی ئەم وڵاتەدا هەبوون بۆ وەرگرتنی ئاین بەو توندڕەوییەی دەیبینین، هەمان ژینگەی سیاسی و كولتووری هەبووە كە لە كوردستانیش نەوەیەكی توندڕەو پەیدابن. بەڵام یەكگرتوو لەوەشدا پشكی زۆرینەی ئەو چاكەخوازییەی بەردەكەوێت كە ئیسلامێكی میانڕەو لە كوردستان گەشەبكات بڕوای بە پێكەوەژیان هەبێ نەك ئەو مۆدێلەی لەناو عەرەبی سوننەی عێراق گەشەی كرد كە كار لەسەر تیرۆر و رەتكردنەوەی بەرانبەر دەكات. 

ئێستا ئیتر كاتی ئەم پرسیارەیە: ئەی كە یەكگرتوو حیزبێكە بەو خەسڵەتە تایبەتانەوە و وەك پێویستییەكی كۆمەڵگا دروست بووە، بۆچی ئێستا گڵۆڵەی كەوتووەتە لێژی؟ بەتێگەیشتنی من یەكگرتوو خۆیشی ئەو راستیەی نەدۆزیوەتەوە و وەڵامێكی دروستی لەلا نییە. ئەو رێكارانەی گرتوونیەبەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستای، دەرخەری ئەو راستییەیە كە یەكگرتوو عیلەتەكەی نەدۆزیوەتەوە. ئەوان پێیانوایە هۆكارەكەی پەیوەندی بە هەڵوێستەكانی چەند ساڵی رابردوویان هەیە لە پرسە سیاسییەكان و ریفراندۆم و بەشدارییان لە حكومەت، بەڵام حەقیقەتەكە شتێكی دیكەیە. 

یەكگرتوو چەند ساڵێكە لە رێچكەی خۆی لایداوە و كەوتووەتە دوای شتێك كە سەنعەتی ئەو نییە. دوای ئەو شەپۆلە ناڕازییەی خەڵك كەوت و یارمەتیدەریش بوو لەوەی هاووڵاتی تەنها یەك دیوی شتەكان ببینێ. دەنگدەر و جەماوەری یەكگرتوو بەهۆكارێكی تر دوای یەكگرتوو كەوتبوون. ئەگەر بڕیاربێت لەسەر ئەو بنەمایە بچێتە كێبڕكێوە كە سەرچاوەی بڕیار لای جەماوەر تەنها ئەوە بێ‌ كە بەچاو دەیبینن، لە یەكگرتوو كارامەتر هەن سیحر لە چاوی خەڵك بكەن. بۆیە یەكگرتوو لەو رووەوە شكستی خوارد كە بەهەڵە ویستی وەك هێزگەلی دیكە بێت، بەڵام نەك نەیتوانی، بۆ داهاتووش ناتوانێ‌ لەو كێبڕكێیە بیباتەوە. 

یەكگرتووی ئیسلامی لە بنەڕەتدا بزووتنەوەیەكی چاكسازیی كۆمەڵایەتییە، دەبێ‌ بگەڕێتەوە سەر ئەسڵەكەی خۆی، ئێستا زەمینە زۆر لەبارترە لەو بوارەدا ئەسپی خۆی تاو بدات و بێتەوە سەر شانۆی سیاسی، نەك دوای هەڵاو قەرەباڵغی بكەوێت. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 14 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.422 seconds