وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

گفتوگۆی بەغدا و كوردستان

لەلایەن عارف قوربانی 5/12/2017
 عارف قوربانی
عارف قوربانی

هەر لەوكاتەوەی باشووری كوردستان لكێندرا بە عێراقی عەرەبییەوە، لەسەر دیاریكردنی سنووری جوگرافیا، زمان، هاوبەشی لە حوكمڕانیكردن و زۆر بابەتی تر، كێشە لە نێوان دەسەڵاتدارانی بەغدا و گەلی كوردستان سەری هەڵدا. بەدرێژایی ئەو نەوەت ساڵەی رابردوو دەیانجار گفتوگۆ و شەڕ و دانوستاندن و رێككەوتن لەنێوان هەردوولا كراوە، بەڵام هیچ كات بە ئەندازەی ئێستا كورد لە دەرگای بەغدای نەداوە بۆ گفتوگۆكردن و بەغدا ئامادەی وتووێژ نەبووبێت. تەنانەت لە هەرە بارودۆخە دژوارەكانی كوردستاندا كە گەلی كورد خاوەن بستێ‌ خاكی رزگاركراویش نەبوو، بەغدا گفتوگۆی لەگەڵ رەتنەكردەوە.

لە زۆربەی ئەو قۆناغانەدا بەغدا دەستپێشخەر بووە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی كوردستان، هۆكارەكەشی بە دەربڕینێكی زۆر سادە ئەوە بووە كە كورد بووە بەمایەی سەرئێشە بۆ بەغدا، بۆیە هەمیشە بەغدا دەرگای كراوە بووە بۆ ئەوەی كێشەكانی كەم بكاتەوە. بیرەوەری ئەو سەركردە و رابەرانەی قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشی كورد چیرۆكی زۆریان لەوبارەیەوە بۆ تۆماركردووین. تەنانەت لە چركەساتی ئەنجامدانی تاوانەكانی هەڵەبجە و ئەنفالیشدا كە كوردستان كرابووە خۆڵەمێش، بەغدا دەرگای گفتوگۆی بە رووی كورددا دانەخستووە. 

پرسیارەكە ئەوەیە هۆكار چییە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە كوردستان زیاتر لە دە جار لە دەرگای بەغدای داوە بۆ گفتوگۆ و بەغدا دەرگای لێ‌ ناكاتەوە؟ تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیش نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و زۆر كەسایەتی دۆستی هەردوولا داوا لە بەغدا دەكەن دەست بەگفتوگۆ بكات و بەغدا داوای هەموویانی فەرامۆش كردووە. گەرچی هۆكارەكان زۆرن، بەڵام دوو هۆكاری سەرەكی نهێنی پشت ئەو غرورەی بەغدان ئەوانیش: یەكەمیان كورد ئێستا كێشە نییە بۆ بەغدا، دووەمیان ئەو راستیەیە كە بەغدا سێبەرە و بابەتەكە لەدەستی ئێراندایە. بۆیە گرنگە كوردستان ئەمە لەبەرچاو بگرێت كە هەموو هەوڵێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەڕێوشوێنی دەستووری بگرێتەبەر، ئەگەر بێ‌ ئاكام بوو یان ئەوەتا دەبێت بچێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوێت، یاخود ستراتیژێك دابڕێژێت ببێتە سەرچاوەی كێشە بۆ عێراق.

پێچەوانەی ئەوەی رەخنەیەكی زۆر لە هەرێم دەگیرێت لەسەر ئەوەی سازش دەكات بۆ بەغدا و ئەو تەئكیدكردنەوە بەردەوامە لەسەر پابەندێتی بە دەستوور هەرێمی كوردستان لاواز دەردەخات، من دەڵێم كوردستان لەم قۆناغەدا زۆر پێویستی بەوەیە درێژە بەو سیاسەتەی بدات، چونكە ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەردا روویدا ئامانجەكە تەنها ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان نەبوو، بەڵكوو هەموو كوردستان بوو. ئێستاش بەغدا هەمان ئامانج و ستراتیجی هەیە، بەڵام ئەوەی رایگرتووە، هەندێ‌ بەرگری و لێكەوتەكانی ئەو جۆرە لە سیاسەتكردنەی كوردستانە.

كێشەكان و قەیرانەكەش تەنها بەوە تێناپەڕێت، ئەمە جۆرێكە لە یاریكردن بە كات كە لە ئێستادا پێویستمان پێیەتی و رێگەیەكە بۆ بەتاڵكردنەوەی سیحری بەغدا. بەڵام بەغداش كارتی بەهێز و رێگەی گوشاری زۆری هەیە لەسەر هەرێم وەك ئەوەی ئێستا كردوویەتی بەمەرجی پێشوەختەی بۆ گفتوگۆ، ئەویش جێبەجێكردنی ئەو بەند و بڕگانەی دەستوورە كە بەغدا بەلایەوە گرنگە و پێیوایە بەهۆیانەوە دەستوپێی هەرێمی پێ‌ دەبەستێتەوە. بێگومان ئەگەر بەخواستی ئێمەش بێت، دەبێت بەغدا ئەو بەندانەی دەستوور جێبەجێ‌ بكات كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە. گرنگە كوردستان ئەمە بقۆزێتەوە و ئەگەر بتوانێ‌ لایەنی سێیەم بێنێتە ناوەوە وەك ناوبژیوان بۆ جێبەجێكردنی دەستوور، یان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە رێوشوێنی دەستووری، ئەوە هەرێم براوە دەبێت. چونكە دەستووری عێراق جۆرێك لە هاوسەنگیی تێدایە، ئەگەر چەند بڕگەیەكی بە قازانجی بەغدا بێت، بە ئەندازەی ئەوەش لە چەند بەندێكی تردا بەرژەوەندیی كوردستانی تێدایە.

لە رابردووشدا سەرچاوەی كێشەكان و نائومێدبوونی كورد لە بەغدا بەهۆی لادان لە دەستوور و ئەو پرەنسیپە گشتیانەوە بوو كە عێراقی لە وڵاتێكی هاوبەشەوە بەرەو حوكمێكی تایفی برد. سەرباری ئەوەی سەربەخۆیی كوردستان ئامانجی گەلی كوردستانە، بەڵام كورد وەك بژارەیەكی ناچاری رێگەی ریفراندۆمی گرتەبەر، چونكە هیچ هیوایەكی بەوە نەمابوو كە عێراق پابەندی دەستوور دەبێت و ئەو شێوازە لە حوكمڕانی و گرتنەبەری سیاسەتی پاكتاوكردنی جیاوازی كە لە كریستیانەكانەوە دەستیپێكرد و پاشان عەرەبی سوننەی كردە ئامانج. كورد مافی خۆی بوو بەدوای دەروازەكانی رزگاریدا بگەڕێت كە ئەنجامەكەیمان بینی بەغدا وەك راوچیەك بەچاوی نێچیرێكی بێ‌ پێ‌ تەماشای كوردستانی كردووە و بەجۆرێك هەڵمەتی بۆ هێنا تا نەهێڵێ‌ لەدەستی دەربچێت.

بەهۆی ئەوەی بەغدا هەڵبژاردنی لەپێشە، ئێستا گەرمترین بابەتێك لەناو شیعە بتوانرێت دەنگی پێ كۆبكرێتەوە، دوژمنایەتیكردنی كوردە. بۆیە بەغدا تا پێی بكرێت تا دوای هەڵبژاردن ئامادەی گفتوگۆیەكی جدی نابێت و ئەم كارتە گەرمە لەدەستی خۆی دەرناكات. گرنگە هەرێمی كوردستان ئەمە بقۆزێتەوە بۆ زیاتر راكێشانی سەرنجی دۆستەكانی لە ناوەوە و لە ئاستی نێودەوڵەتی و بۆ ئیحراجكردنی بەغدا زیاتر داوای گفتوگۆ بكات، هەرچەندە هیچیش لە بەغدا ناچنێتەوە. پێرێ لەوەڵامی هەوڵە نێوەندگیرییەكەی سەرۆكی فەڕەنسادا بەغدا ئەوەی بە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراق ناوبرد و بەرپرسی مەلەفی كوردی لە هاوپەیمانی شیعەكانیش گوتی حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی هەموو حیزبەكان ناكات، بۆیە گفتوگۆی لەگەڵ ناكەین و لە قۆناغەكانی دواتریشدا دوور نییە بڵێن هەموو باڵ و تەكەتولە جیاوازەكانی ناو حیزبەكانی كوردستان یەك هەڵوێست نین، بۆیە لەگەڵتان دانانیشین.

لەگەڵ ئەوەشدا هەر پێویستە هەرێم بۆ گفتوگۆیەكی چارەنووسساز ئامادە بكات كە خەریكە دەبێتە خواستێكی نێودەوڵەتی. بۆ ئەوەی لە ئەگەری دەستپێكردنی ئەو پرۆسەیەدا وەك خاوەن هەق دەربكەوێت و ئۆباڵی رووداو و كێشەكان بخرێتە سەر بەغدا، دەبێ‌ هەرێم وەك داكۆكیكار لە دەستوور و بەغدا وەك لادەر لەدەستوور بخرێتەڕوو. بۆ ئەمەش پێویستی بەوەیە لە ئێستاوە تیمێك لە كەسانی شارەزای دەستووری پێكبێنێت لە بەندی یەكەمی دەستوورەوە تا دوا خاڵی دیراسە بكرێت، كام بەند و بڕگە فەرامۆش كراوە، لادانی دەستووری لەچیدا كراون نەك هەر بەرانبەر بە كوردستان بەڵكو لە تەواوی عێراق و لە مافی پێكهاتەكانی تریش. 

هەروەها ئەوانەی پەیوەندیان بە كوردەوە هەیە لە سەلماندنی زمانی كوردی و كارپێكردنی لە عێراق، پشكی لە سوپاو دامەزراوە ئەمنی و مەدەنییەكان، مادەی 140، مووچە و بودجەی پێشمەرگە و فەرمانبەران، قەرەبووی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دەستی رژێمی بەعس كە كوردستان پشكی شێری بەركەوتووە. بابەتی دەستكاریكردنی سنوور و داگیركردنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، گرتنەوەی سەرچاوەكانی ئاو لەلایەن توركیا و عێراقەوە. زۆر بابەتی تریش هەن كە شارەزایانی دەستووری دەیزانن و دەبێت كورد بیكاتە مەرجی جێبەجێكردن. ئەگەر ئەمە نەكات دواجار هەموو هەوڵەكانی بۆ ناوبژیوان و گوشارەكانیشی لەسەر بەغدا بەوە كۆتایی دێت ئەوەی لە دەستووردا بە قازانجی بەغدایە جێبەجێ‌ دەكرێت.


کۆمێنتەکان

 
حوسي | 5/12/2017
سلاو كاك عارف ....... ببينة حوسيةكان چييان لة شريكةكةيان كرد ، ئةوة أيران و عوربانى آل سعود ، دةستيان تيكةل كردوة ، و پيكةوة علي عبدالله صالحيان فروشت. ، وة ديسانةوة پيت دةليم ، سبةى پاشاى أوردن دةرواتة توركيا ، و سيحرةكة بةتال دةكاتةوة ..... چونكة تاكة ولاتى زةرةرمةند لة تحالفي ( أيرانى توركى سعودى ) ولاتى أوردنة ، وة تاكة ولاتى ( مستفيد ) لة بةتالكردنةوةى ئةو سيحرة هةر ( أوردن )ة ....... دةى با چاوةروان بين ، موژدانة بةريوةية ......
Rebwar | 5/12/2017
Dastxosh
brhan hers | 6/12/2017
ده‌ست خۆش کاک عارف بۆچونه‌کانت جوانن له‌ جیگای خۆیه‌تی ... به‌رای من بێجگه‌ له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ گفت و گۆ که‌ تا ئێستا هیچ وه‌لامێک له‌ به‌غداوه‌ نیه‌ بێجگه‌ له‌ قسه‌ کردنی بێ بنه‌ما له‌ تیڤیه‌کان پێویسته‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌مو جارێک کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی فراوان دوای کۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی عبادی رێک بخات بۆ رونکردنه‌وه‌ی راستیه‌کان و به‌ درۆ خستنه‌وه‌ی قسه‌ بێ بنه‌ماکانی عبادی هه‌روه‌ها هه‌ولیش بدات فشاری سه‌ربازی دروست بکات ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی بچوکیش بێ رۆژانه‌ لێره‌و له‌وێ چالاکێ ئه‌نجام بده‌ن که‌ ده‌بێته‌ فشارێک له‌ سه‌ر به‌غداو هاوپه‌یمانانیش که‌ وا بکات به‌ جدی تر به‌غدا ناچار بکه‌ن گفتو گۆ بکات....
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : بەغدا , هەولێر , كوردستان
2218 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.485 seconds