وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

قۆناغی موراجەعەتە!

لەلایەن 5/12/2017
گۆڤار مەلا خدر
گۆڤار مەلا خدر

نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی هەفتەی رابردوودا گوتی، ئەم دۆخەی ئێستا دەرفەتێكە بۆ موراجەعەت و بەخۆداچوونەوە. ئەم قسەیە بۆ ئۆپۆزیسیۆنیش راستە، گەرچی لە هەرێمی كوردستان شتێك نییە بەناوی ئۆپۆزیسیۆن و هەر پێنچ لایەنەكە تاوەكو ئێستاش لە كابینەكەی بارزانیدان.

هەرچی گۆڕان و كۆمەڵ و بەشێكی دەستڕۆیشتووی ناو یەكێتییە كە رەوتە گەورەكەی زیاتر لۆكاڵیە و لە زۆنی سەوز دەخولێتەوە، لە رواڵەتدا ئەتواریان ئۆپۆزیسۆنە و لە ناوەوەش درێغی ناكەن لە جێبەجێكردنی ئەجێندای دەرەكی، ئامادەن دەستی حكومەتی عێراقی بگرن و دەسەڵاتەكەی راكێشن بۆ هەرێم. بە ئاشكرا لە دەزگا میدیاییەكانیانەوە زەمینەسازیی بۆ دەكەن. 

پێكەوە بەرەیەكی هاوبەشی دژە حكومەتیان دروستكردووە و دەستیان داوەتە ئەرگیومێنتێكی سیاسی ناڕەوا، نازانن ئەنجامەكەی بەكوێ دەگات، بەڵام دروشمەكەی دروستكردنی فەوزایەكی كۆمەڵایەتی سیاسییە كە هیوا دەخوازن ستراكچەری حكومەتەكە هەپرون بكەن و دواتر بەسەر پەیژە شكاوەكانیدا سەركەون. ئەم مۆدێلی سیاسەتكردنە تەنیا لە كوردستان نموونەی هەیە، نە رازین ببن بە ئۆپۆزسیۆن، نە بەشدارێكی كاراش دەبن لە حكومەت.

 لە نێوان هێزە سیاسییەكانی ئێمە و توركیادا

ئەگەر پێداچوونەوەیەك بە هەڵوێستی پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بكەین بەرامبەر كودەتاكەی ساڵی رابردوو، دەبینین هەموویان ئەوەی كە لەناو حكومەت و ئەوانەشی كە لە دەرەوەی بوون، دژی ئەو كودەتایە وەستانەوە.

سەرەڕای ئاماژەكانی قووڵبوونەوە و رۆچوونی دەسەڵاتی ئاكپارتی لەناو دامەزراوە دەستوورییەكانی توركیا كە دەمێكە ئەردۆغان كاری لەسەر دەكات بۆ زامنكردنی درێژەدان بەمانەوەی لە دەسەڵات، بەڵام شەوی كودەتاكە، پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن بەرگرییان لە دیموكراسی و دامەزراوەكانی دەوڵەت و دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانیش كرد، تەنانەت كەسە زویرەكانی ناو ئاكپارتیش (عەبدوڵڵا گویل و داود ئۆغلو) هاتنەوە ناو كایەی سیاسی بۆ چەند رۆژێك و هەمان هەڵوێستیان نیشاندا. ئۆپۆزسیۆن خێرا دركی كرد سەركەوتنی كودەتاكە جگە لە ئاكپارتی بە واتای ئاوابوونی ژیانی سیاسی ئەوانیش دێت. 

ئەزموونی پارتە سیاسییەكانی كوردستان تەواو پێچەوانەیە، لە دوو رووداوی هەستیاری جیاواز و لەماوەی سێ‌ ساڵدا، حكومەتی هەرێم دوچاری كارەساتی گەورە هات، شەڕی داعش و كەوتنی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، هەڕەشەیان بۆ سەر هاونیشتمانیان و سیستمە سیاسیەكەی هەرێم دروستكرد، تەنانەت ماڵە گەورەكە كە هەرێمی كوردستانە و قەوارەیەكی سیاسی دەستوورییە، خەریكە شیمالی عێراق شوێنی بگرێتەوە.

لە هەردوو رووداوەكەدا كاردانەوەكانیان مایەی شەرمەزارین، هەلپەرستانە هەوڵیاندا بیكەن بە دەرفەتێك و لەم رێگەیەوە حكومەت بخەنە دۆخێكی نەخوازراوەوە یان لە خراپترین باردا لایەنی سێیەم حوكمڕانی هەرێم ساغ بكاتەوە، ئەوەندە گرنگ نەبوو ئەم لایەنە لە دەرەوەی كوردستان بێت یان ناوەوەی. لە گەرمەی شەڕی داعشدا، دووەم هێزی سیاسیی كوردستان كە گۆڕانە، لە رێگای ئۆرگانە جیاوازەكانیەوە فشاری بۆ پارتی هێنا لە زۆنی سەوز كە ئەویش لایەكی گەورەی حكومەتە و بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن براوەی هەرێمی كوردستانە. جارێكی دی، رۆژێك دوای كەوتنی كەركووك و لە هەڵوێستێكی هاوشێوەدا، رابەرایەتی چەند هێزێكی دیكەی سیاسی كرد و بیرۆكەی حكومەتی رزگاریی نیشتمانی هێنایە پێشەوە، كەوتنە هەڕەشەكردن و بێباكانە و بێ گوێدانە هەستیاریی بارودۆخەكە، لە رێگای چەندین ناوەندی راگەیاندنەوە بانگەشەیان بۆ كرد.

ئەم هێزانە لە بازنەی گرنگیدان بە هاونیشتمانیان و نیشتمان چوونە دەرەوە، ئامادەن حكومەت و دەزگاكانی لە بازاڕی سیاسی عێراق و ناوچەكەدا هەڕاج بكەن لەژێر پاساو و ناونیشانی جیاواز بەبێ ئەوەی لە ئاكامەكانی وردببنەوە، لە كاتێكدا هەر فەوزایەكی سیاسی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكە بەگشتی پێیدا تێپەڕ دەبێت، لەپێشدا بە مانای كۆتایی ژیانی سیاسی ئەوان دێت.

پلانی ئەمریكا بۆ سلێمانی و عێراق
 
ئەمریكا قەبارەی دەستێوەردان و فشارەكانی ئێرانی بۆ سەر سلێمانی خەمڵاندووە، دەزانێت سیاسەتوانانی ئەم سنوورە هێڵێكی گەرمی كراوەیان هەیە لەگەڵ ئێران، بێ ئاگاش نییە لەوەی چانسی پارتی لە فراوانكردنی بنكەی جەماوەریەكەی لەوێ سنووردارە.

سلێمانی كە هاوسنوورە لەگەڵ ئێران و بە هێڵی پێشەوەی بەرگریی ئەو وڵاتە دەناسرێ، بەشێكی كاریگەرە لە قووڵایی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ئامادەیە لە پێناویدا بچێتە نێو ململانێیەكی درێژخایەنەوە لەگەڵ ئەمریكا، چونكە لەدەستدانی ئەم ناوچەیە و كەمكردنەوەی نفوزەكەی، راستەوخۆ ئێران دەخاتە بەردەم رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی دژە رژێمەكەی لە ناوەوەی سنوورەكەی و كاریگەریی راستەوخۆش دروست دەكات لەسەر هاندانی پشتیوانانی ئەو هێزانە لە نێو رایەڵە جیاوازەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان. 

سیاسەتوانانی زۆنی سەوز بە بەرهەم ساڵحیشەوە، لە كێبڕكێدان بۆ نزیكبوونەوە لە ئێران و كردنەوەی گرێی بەختیان، ئەگەر كار وا بڕوات، رەنگە حاكمی سلێمانی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە پرس و راوێژی ئێران بەربژێر بكرێت. هەر لەبەر ئەمەشە ئەمریكا لێیان بێ هیوایە، وجود و كاریگەرییەكانی ئێران لەم زۆنە بە ئاشكرا دیارە و ئامادەیە رێگە خۆش بكات لە هێنانە پێشەوەی هەر كەسێك یان هەر هێزێكی تری لۆكاڵی كە دووربێت لەو كاریگەرییانە، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێراندا لە عێراق.

پلانی بەرپرسانی ئەمریكا لە عێراق و هاوبەشەكانیان بۆ كەمكردنەوەی نفوزی ئێران، لە هەنگاوی یەكەمیدا پەیڕەوكردنی ستراتیژییەتێكە كە ڕەگەكەی بەكارهێنانی هێزی نەرمە، ئەمە بۆ ناوچەكەش بەگشتی راستە، ئەگەر هێزەكانی سلێمانی ئامادە نەبن دەستبەرداری ئێران بن، ئەوا وەكو دەستوپێوەندەكانی ئێران لە عێراق دەبێ چاوەڕێ بن لە داهاتوودا بەرەو پووكانەوە بچن و شوێن بۆ هێزی تری لۆكاڵیی دوور لە ئێران چۆڵ بكەن.

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 7/12/2017
برا ده ستت خوش بیت ده ستانیکی ئاشکرا و به هیزو به پشتیوانی عیراقی و ده ره کی ده یانهه وی گویا بو نه جات ویان رزگاری نیشتیمانی و له واقیعدا بو دژایه تی به ره ی به رخودان و موقاوه مه ت و کوردایه تی و له سه رووی هه مواندا پارتی و بارزانی هه ره شه له حکوومه تی هه ریمی و به رپرسانی ده که نکه ئه گه ر به پیرداواکاریه کانیاندا نه چنه وه هه لمه تیکی به ربلاوی ته بلیغاتی و راگه یانده دژی حکوومه ت ده سپیده که ن و ته نانه ت شه قام ده هروژینن و یه کیکیان ده لی ئه گه ر زوو له پارتی وه خو نه که ون شکسته که ده کاته سه رکه وتن و دیسان له هه لبژاردنه کانی ده پیشدا ده یباته وه و....و ئه م براده رانه خه لکی قاره مانی سلیمانیان نه ناسیوه گوپالی توله ی سلیمانی له داهاتوویه کی زورنزیکدا وه لاجاینگ و نیوچاوانی دوو تاقم ده که وی و له تاقمیک خوش ده بی و باوه شی پر له خوشه ویستی بو یه کیک ده کاته وه ، خه لکی سلیمانی هه رگیز له خائین و خوبه ده سته وه ده ران و خاکفروشان و هه روه ها ئه وانه ی له م روژه ساردانه داله باتی پشتیوانیکردنی حکوومه ت خه ریکی بنکولکردنی بناغه ی ده سه لاتی کوردین خوش نابن و به لام ئه وانه ی سه ره رای خه تاکانیان له هه ستانه وه و خوریکخستنه وه ی حکوومه تدا هاوکارن و نیشتیمانپه روه ری خویان ئیسبات ده که نه وه خوش ده بیت و به گه رمووگوری ئه م هیزه ده باوه ش ده گرن که پیشمه رگه کانی داستانی پردی و مه خموور و سحیلا و پاریسیان خولقاند.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.313 seconds