وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 5/12/2018
مەجید نیزامەدین گلی
مەجید نیزامەدین گلی

- کەمینەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە عەرەب نین، هەوڵ دەدەن دەوڵەتێک بۆ خۆیان دامەزرێنن.

- شەڕکەری باشن و پشتگیریی ئەمریکا دەکەن.

- هەڕەشەن بۆ تورکیا.

ئەوەی لە جیهانی رۆژئاوادا کورد بناسێت، زیاتر ئاوا باسی دەکات. ئەمەش زۆر باشترە لەم وەسفانەی خوارەوە:

- لە شەڕ و ئاژاوەی بەردەوامدان و تیرۆریستن
- تووڕەن
- رقیان لە جووە و دەیانەوێت ئیسرائیل بسڕنەوە
- خاوەن مێژوویەکی دیارن و نەوتیشیان زۆرە
- ناچارین کاریان لەگەڵ بکەین

ئەمەش وێنەی عەرەبە لە جیهاندا. ئینجا ئێرانی و تورکەکانیش ناوبانگیان هەر شتێک لە هی عەرەب باشترە.

جگە لە بەرژەوەندیی زلهێزەکان و هەڵە و بێهێزیی نەیارەکانمان، ئەو ناوبانگەمان لە نێو نوخبەی رۆژئاوایی لە زۆر حاڵەتی مەترسیداردا هەرێمی کوردستانی لە لەناوچوونی یەکجاری پاراستووە. 

مانەوەی کوردستان نە بە ڕێکەوتە و نە شەنسە، بەڵکو جگە لە خەباتی ئەم میللەتە، دەرئەنجامی پشتگیریی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانێتی. بەڵام ئەوە کەمترین سوودی ئەو ناوبانگەیە کە لەسەرەوە باسم کرد. دەکرێت ئەو وێنەیەی کورد سوودی زۆر زیاتری هەبێت و دەکرێت لە جیاتی تەنها نوخبەی سیاسی، رای گشتیی رۆژئاوایش ئاگاداری ئەو راستیانە بن دەربارەی کورد. 

راستە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسی و ستراتیژی رۆڵی هەیە و زۆر تیۆری هەن کە جیهانی سیاسەت زیاتر وەکو مەیدانێکی شەڕ باس دەکەن کە گەورە بچووک دەخوات و ئەخلاق و ناوبانگ ئەوەندەی فیشەک و دۆلار نایخوات. کاتێک لە جیهانی ئەکادیمیدا بووم، منیش بە رەهایی باوەڕم بەوە بوو، قسەکانی (کێنس وۆڵتز)مان دووبارە دەکردەوە و سەرسامی شێوازی بڕیاردانی کیسنجەر بووم و وامدەزانی تیۆرییەکانی رۆبەرت کۆهین، نیو لیبرالیزم و گەشبینی خۆشباوەڕانەی فرانسیس فۆکۆیاما  جیهانی دوای شەڕی سارد باش وەسف دەکات. بەڵام ئەزموونی کاری رۆژنامەوانی بەتایبەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆچوونەکانمی گۆڕی و چاومی کردەوە بۆ بینینی راستییەکان.

بەڵێ چەک و پارە و باڵانسی هێز و بازاڕی "ئازاد" کە زۆرجار وەکو سیستەمێکی نێودەوڵەتی وەسف دەکرێن، هۆکاری گرنگن لە پشت پێشهاتی وەکو هەستانەوەی چین و کەمبوونەوەی باڵادەستیی ئەمریکا، بەردەوامیی شەڕی سووریا و یەمەن و تەنانەت شکستی هەوڵەکانی کورد بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی، بەڵام زۆرجار شێوازی بیرکردنەوەی بڕیاربەدەستان و رای گشتی ئەمریکی و رۆژئاوایی چارەنووسسازن، بەتایبەتی بۆ بابەتی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەرچی نوخبەی ئابووری و سیاسی و ئەکادیمیی ئەوروپی و ئەمریکی هەیە گوتیان کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵەیە و ئێستا دەڵێن پشتگیری لە محەممەد بن سەلمانی سعودیە نائەخلاقیە. بەڵام ئەو خەڵکەی کە دەنگیان بە ترەمپ دا، ئامادەن 10 رێککەوتننامەی دیکە لەگەڵ ئێران بسووتێنن لەپێناوی ئیسرائیل. تا نرخی سووتەمەنیش لە ئەمریکا ئاوا هەرزان بێت، گوێ نادەنە ئەوەی محەممەد بن سەلمان چەند رۆژنامەنووس پارچە پارچە دەکات. خەڵکی بەریتانیا گوێیان داخست کاتێک هەرچی پسپۆڕی سیاسی و ئابووری و ستراتیژی هەیە، بە ژمارە و داتا سەلماندیان کە کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپا زەرەری لە قازانجی زۆر زیاترە.

ئەوان گوێیان لەو دەنگانە گرت کە لە سۆشیال میدیا و تەلەفزیۆنەکانەوە هاواریان دەکرد و دەیانگوت ئەگەر لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بمێنینەوە، کۆچبەری سووری و پاکستانی ئەوەندە زیاد دەکەن ژمارەی مزگەوتەکان لە کڵێساکان زیاتر دەبن لە بەریتانیا. کە لەڕاسیتدا وا نەبوو. نە ژمارەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بەو رادەیە زیادی دەکرد و نە ئێرانیش بە مانەوەی واشنتن لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە دەبووە هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی جدی بۆ ئیسرائیل و سزادانی محەممەد بن سەلمان مەرج نییە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی وا زۆری نرخی بەنزین (لەڕاستیدا لە ئەمریکا هەموو زستانێک نرخی بەنزین دادەبەزێت). بەڵام ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە راستی نایخوات. ئەوەی دەیخوات رای گشتییە.

لە ئاداری 1969 دا ئەمریکا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان کرد لە کەمبۆدیای دراوسێی ڤێتنام. ئۆپەراسیۆنەکە بەقەبارە شتێک لەوەی شەڕی عێراقی 2003 کەمتر بوو. رۆژهەڵاتی کەمبۆدیا بە هەزاران بۆمب خاپوور کرا کە هۆکارێک بوو بۆ ئەو جینۆسایدەی زیاتر لە دوو ملیۆن کەمبۆدیی تێدا بوونە قوربانی. بەڵام یەک هاووڵاتی ئەمریکیی ئاسایی ئاگای لەو کارەساتە نەبوو تاوەکو ساڵانی نەوەتەکان ئینجا حکومەتی ئەمریکی بەشێک لە زانیارییەکانی ئەو شەڕە نهێنییەی ئاشکرا کرد. بڕیاربەدەستانی ئەوکاتی ئەمریکا پێیانوابوو ئەمە لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە، بەڵام رای گشتی ئەمریکی قەبوڵی ناکات، لەبەر ئەوە بە نهێنی هێشتیانەوە. لەم سەردەمەدا پاراستنی نهێنیی ئاوا مەحاڵە. ئەمریکا 10 سەرباز زیاتر بۆ سووریا بنێرێت، دەبێت وەزارەتی بەرگری پرێس کۆنفرانس ساز بکات و دۆناڵد ترەمپیش تویتی لەسەر بکات و قەناعەت بە هەرچی منداڵ و مەزنی ئەمریکا هەیە بهێنێت. ئەو قەناعەتپێکردنە بە تیۆری ئەکادیمی و باسکردنی ستراتیژیای نەتەوەیی نیدە  بەڵکو زۆربەی جار بە کۆمەڵێک پەیامی سادەیە کە مەرج نییە راست بن و ئامانجەکەی تەنیا جووڵاندنی سۆزی هاووڵاتیانە نەک مێشکیان.

ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە مەرج نییە هێزی سەربازی و پارەی وڵاتان بەشێوەیەک خەرج بکرێت لە بەرژەوەندی سیاسی و لە چوارچێوەی ستراتیژیای نەتەوەیی وڵاتاندا بێت. گرنگ ئەوەیە کە رای گشتی و سەرکردەکان چۆن دۆخەکە دەبینن. ئینجا با هەرچی سەنتەری لێکۆڵینەوە و تینک تانک هەیە لە واشنتن بڵێن سەربەخۆیی کوردستان یان بەهێزکردنی کورد لە عێراق لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە. کاتێک رای گشتی ئەمریکی هاوسۆزیی لەگەڵ کورد هەبوو، قسەی ئەو نوخبە ئەکادیمی و ئابووریە ئەوەندەی قسەی پاڵپشتانی هیلاری کلینتن دەڕوات کاتێک لە ساڵی 2016 دەیانگوت گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی کارەساتە و قەت روونادات، یان دەیانگوت شەڕی بازرگانی لەگەڵ چین زەرەری ئابووری بە ئەمریکا دەگەیەنێت. 

ئەو بۆچوونانە چەندە راستن گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە چۆن رای گشتی دۆخەکە دەبینێت.

 "هیچ کاتێک وەکو ئێستا رای گشتیی ئەمریکی کاریگەری لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان نەبووە". دیپلۆماتکارێکی ئاستبەرزی رووسی ئەمەی پێگوتم کە وڵاتەکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار لەسەر یاریکردن بە رای گشتیی ئەمریکی خەرج دەکات.

 ئێمەی کورد، پێویستمان بەوە نییە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەینەوە و یاری بە رای گشتی هیچ وڵاتێک بکەین. نە پێویستە نە پێشمان دەکرێت. تەنها باسکردنی راستییەکان دەربارەی کورد بەسە.

من لەو باوەڕەدام کە بەهێزبوونی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە. ئەمە بەس قسەی منی کورد نییە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی سیاسی و ئابووری و ئەکادیمیی ئەمریکی لەدوای شەڕی داعش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە. بەڵام رای گشتیی ئەمریکا نازانێت کورد کێیە و چییە. ئێستا کاتی ئەوەیە کە بەجدی کار لەسەر ناساندنی کورد بکەین بە رای گشتیی رۆژئاوایی.

کورد نابێ بەم گەرموگوڕییەی ئێستای بەغدا لەگەڵی بخەڵەتێ. هەمووان دەزانن نێوانی باوەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هێرشی ئەبرامزەکانی حەشدی شەعبی کەمتر لە یەک ساڵ بوو. 

برادەرایەتی بەغدا شتێکی کاتی و تێپەڕە. بەڵام دەکرێت سوود لە کاتە باشەکان وەربگیرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری و بەشداری هەموو هێزە سیاسیەکان دەکرێت بۆ نموونە ئەم هەنگاوانە بنێت بۆ سوودوەرگرتن لەو ناوبانگەی کورد کە لە سەرەوە باسمکرد:

- داڕشتنی پرۆژەیەکی نەتەوەیی بۆ ناساندنی کورد بە جیهان.

- پشتگیری لە پرۆژەی میدیایی و هونەریی نێودەوڵەتیی گەورە دەربارەی کورد. بەو مەرجەی ئەو پرۆژانە زۆرترین بینەر و خوێنەری رۆژئاواییان هەبێ، نەک تەنیا بەناوی کاری "هونەری" و "کواڵیتی" و "نێودەوڵەتی"  کۆمەڵێک پارە خەرج بکرێت و چوار کەس لە ئەمریکا و ئەوروپا نەزانن چییە.

- هاندانی وەبەرهێنانی کوردی لە میدیا جیهانییەکاندا. ئەو هەموو پارەیەی لە کوردستان هەیە، لە جیاتی ئەوەی لە مۆڵ و کافیتریادا وەبەربهێنرێت، دەکرێت بەشێکی بڕوات بۆ کڕینی پشک لە کۆمپانیای میدیایی و هونەریی گەورە لە جیهاندا. دڵنیام قازانجی زیاتر دەبێت. هەر بڕۆن لە وەبەرهێنەرەکانی دوبەی بپرسن.

- دەرکردنی یاسایەکی باشی کۆپی رایت و پاراستنی مافی بەرهەمی فکری و هونەری لە کوردستان و جێبەجێکردنی. هاوکات کەمکردنەوە، یان هەر نەهێشتنی پشتگیریی حکومی لە کاری هونەریی بێ بینەر و خوێنەر و بێ ناوبانگ.

ئەمانە کۆمەڵێک خاڵی گشتین و بێگومان هەنگاوی زۆر زیاتر دەبێت بنرێن بۆ ئەوەی بتوانرێت کورد بە جیهان بناسێنرێ. کورد چیرۆکێکی باشە کە جیهان ئاگای لێی نییە. جیهان هێشتا نازانن کورد کێیە و ئەگەر بشزانن، هەر وەکو  کۆمەڵێک "شەڕکەری ئازا" و "نەتەوە بێ دەوڵەتەکە" دەمانبینن نەک وەکو ئەو نەتەوە خاوەن مێژوو و شارستانیەتە کە بەهۆی ئەوەی کیانێکی سیاسییان لە عێراق هەبوو، نەیانهێشت جیهادییەکانی شام بگەنە شەقامەکانی ئەوروپا.

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
Rebwar | 5/12/2018
Dastxosh, bochuneky zor gring u sarnjakeshn
Azad Azad | 5/12/2018
ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌رێز كاكه‌ مه‌جید گلی قسه‌كات زۆر راسته‌ وه‌ خه‌ڵاته‌كه‌تیش پیرۆز بێت له‌ جه‌نابت و له‌ روداو هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتو بیت، ڕۆژئاوه‌ به‌ڵانسی هێز و دۆلاری و سیاسه‌تی په‌ناهه‌نده‌ش و رای گشتیش به‌ڵێ زۆر گرنگه‌ له‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیهانی ڕۆژئاوادا به‌ گشتی به‌ڵام ڕۆژئاوا سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر میدیا و بڵاو كراوه‌كانیان و جه‌ریده‌كانیان زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانن ڕای گشتی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان بگۆرن به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی وڵاتی خۆیان..!!!. له‌ كوردستانی خۆمان به‌گشتی ده‌ستورێكما نیه‌ حیزبه‌كانمان و خه‌ڵكی كوردستان گۆ كاته‌وه‌ له‌ ژێری چه‌تری نیشتمان په‌روه‌ریدا دوور له‌ ململانه‌ی سیاسه‌تی حیزبایه‌تی ؟؟ دوو هه‌تاكو ئه‌مرۆ كورد نه‌یتوانیوه‌ لۆبێكی كوردستانی دروست كات له‌ ئه‌وروپا وه‌ ئه‌و زه‌لامانه‌ی كه‌ داشنراون وه‌ك مه‌ندوبی حكومه‌ت و به‌رپرسی حیزبایه‌تی به‌گشتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌ك وه‌ك پێوست نه‌بوه‌ به‌ڵكو زۆر به‌یان زۆر به‌داخه‌وه‌ نه‌ زمانی ئینگلیزی به‌ته‌واوی ده‌زانن نه‌ش زمانی ئه‌وڵاته‌ی له‌ ناویدا ده‌ژێن ده‌یزانن ئه‌مه‌ مه‌ئه‌ساته‌ بۆ گه‌لی كورد زۆر به‌داخه‌وه‌ كوردستان هێشتا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌گشتی بیری له‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ رای جیهان به‌ته‌وای بۆ خۆیان راكێشن.
ره شید | 5/12/2018
ده سخوش و مه رحه با کاکه مه جید "تیکوشه ر و ناودار "وه ک هه میشه وه کو روژنامه نووسیکی تیگه یشتوو و پیگه یشتوو و چاوکراوه پیشنیار و پروژه ی باش و ستراتیجیت بو مه سه له ی نه ته وه که مان له هه گبه دایه ؛ بریام به بریای خوا که ئه م جه ماعه ته ی له کوردستانا بریار و دراوو و ده سه لاتیان لایه به پیر تیز و داواکاریه کانی جه نابتان وگشت دلسوزانی راسته قینه ی گه له که مانه وه بچن و کورد به باشی به خه لکی جیهان بناسینن ! رووداو انشاالله له م بواره شدا پیشه نگه .
ياسين حمة غريب | 5/12/2018
دەستخۆش بۆ نوسینەکەت، بەبۆچونی من زۆربەی سیاسیەکانی کورد، سیاسەت نازانن، ھەر لەبەر ئەوەشە لەھەموو کات و ساتێکدا ھەندێک لەو بەناو سیاسیانە ھەڵدەخەڵەتێنرێن لەلایەن ووڵاتانی دراوسێ بۆ مەرامێکی کاتی ھەتا دژایەتی لایەنەکانی تر بکەن، من وادەزانم ئەگەر سیاسیەکان فێری سیاسەت بوون واتە دەبێت کە دڵێکی گەورەیان ھەبێت کە جێگای ھەموو دەنگ ڕەنگێکی تێدا بێتەوەو بیر لە چارەسەی مشکیلەکان بکەنەوە نەک خۆیان ببن بە مشکیلە لە بەردەم ڕەوڕەوەی سیاسەت و بەرەو پێش چونی کۆمەڵ دا ، ئەو کاتە خۆی لە خۆیدا جیلێک (نەوەیەک) پەروەردە دەبێت کە خاک و خەڵک و خۆی و سیاسەتی خۆش بوێت وە ئەمەش دەبێتە ھەلێکی ڵەبار بۆ داھێنان لە ھەموو بوارەکاند.
Rizgar Khoshnaw
Rizgar Khoshnaw | 5/12/2018
ئێمەی کورد، پێویستمان بەوە نییە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەینەوە و یاری بە رای گشتی هیچ وڵاتێک بکەین........به ڵام ئه وه ی له کوردستان کراوه له بڵاوکرنه وه ی هەواڵی ناڕاست ، یاریه کی زۆر قورس بە رای گشتی له کوردستان کراوه ...!!! با وه ڕ ناکه م له هیچ شوێنێکی دونیا بتوانیت به زه وقی خۆت هه‌ واڵ بشێوێنیت .....وه ر گێڕانم بینیوه به ته واوی ده سکاری کراوه له ته له فز یۆنیش خوێندراوه ته وه .....پڕۆگرامم بینیوه له ته له فزیۆنی کوردی له ت و په تی کۆنفڕانسێکی جیهانی کردوه ...هه‌ ر له به ر ئه وه ی کورد به شدار بووه ...یاریه کی زۆر قورس بە ڕ ای گشتی له کوردستان کراوه ...!!! زۆر که س وا ئه زانێت لا فاو ، ماڵ سووتان ، بۆمه له رزه ، بئ کاری ، وه رگه ڕان ...ته نها له کوردستان ڕوو ئه ده ن.....زۆر سه یره ته له فزیۆن ڕێگا پێدرابێت دژ به به رژه ندی نه ته وه که ت ئیش بکات ....ئه و ئا زا دیه ی له کوردستان هه‌ یه بۆ هه‌ ڵخه ڵه تاندنی خه ڵک له هیچ دنیا نیه ....مه عقوله ته له فزیۆنی به به ژنوو باڵا ی سووپای عیڕاق هه‌ ڵبدات ؟؟
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کورد
9017 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| دوێنێ کاژێر 10:13 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| دوێنێ کاژێر 08:52 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە دوێنێ کاژێر 11:24 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.172 seconds