وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

پارتی دەبێ پەلە بکات

لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا 6/11/2018
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا

پارتی براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستانە، بۆیەش بەرپرسیارێتیی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی دەکەوێتە ئەستۆ. وەک خاوەنکار و ئەهلی بازاڕ بۆیان باسکردووم، ئەم دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە کاریگەریی خراپی لە بازاڕ کردووە و هەندێکیان بەگاڵتەوە دەڵێن: "ئەم ماوەیە ئیشەکانمان بە تەوقیتی بەغدا دەکەین، چونکە جارێ لە هەولێر دیارنییە کاژێر چەندە"! پێدەچێ ئەنجوومەنی دادوەریش هەستی بەوە کردبێت، بۆیەش بڕیارێکی هەرێمیی بۆ دەستنیشانکردنی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێ دا. کۆبوونەوەکەش لەکاتێکدا دەکرێت کە هێشتا پارتی یەکلایی نەبووەتەوە کێ و کێ دەکاتە شەریک و بۆخۆیشی کێ و کێ دەنێرێتە کابینەی نوێوە. 

حیزبەکانی دیکە وردە وردە یەکلایی بوونەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامی پارتین. بۆنموونە بزووتنەوەی گۆڕان حەزدەکات و هەوڵیش دەدات لە کابینەی ئەمجارەدا بەشداربێت. حەزیش دەکات پۆستێکی گرنگی وەک جێگرێکی سەرۆکوەزیران وەربگرێت. وەک هەڵسووڕاوێکی باڵای گۆڕان باسیکرد، ئێستا گۆڕان خەریکی نووسینەوەی بەرنامەی بەشداریکردنیەتی لە حکومەتدا و دەیەوێ لەسەر بنەمای ئەو وەرەقەیە لەگەڵ پارتی رێککەوێت. ئەو رێککەوتنەش بەرلەوەی قازانجی پارتیی تێدابێت، بۆ گۆڕان دەروویەکی باش دەبێت بۆ دەرچوون لە شۆکی (پۆست- نەوشیروان) کە هێشتاش بزووتنەوەکەی بەرنەداوە و تووشی قەیران لەدوای قەیرانی دەکات. بۆ پارتیش رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان ئەو قازانجەی تێدایە کە دەتوانێ لەگەڵ یەکێتی بەپێی قەبارەی راستەقینەی خۆی رێکبکەوێ و ناچارنییە وەک جاری رابردوو بیکاتە برابەشی هەموو شتێک. 

ئەوەی پەیوەندیی بە کۆمەڵەوە هەیە، هیچ مەیلێک لەلایەن پارتییەوە بۆ بەشدارکردنیان نییە. چونکە ئەنجامی دەنگدانی ئەمجارەش دەریخست کە کۆمەڵ بەو دووفاقییەی بەشداری لە حکومەتدا و هاوکات ئۆپۆزیسیۆنبوونی عەیار بیست و چوار، دەنگی زۆری کۆکردەوە. راستییەکەشی ئەوەبوو کە وەزیرەکەی کۆمەڵ بەهۆی پشتیوانیی بێسنووری نێچیرڤان بارزانییەوە توانیی وەک وەزیرێکی سەرکەوتوو دەرکەوێت نەک بە عەقڵ و دیرایەتی ئەو زۆرینەی سەرکردانەی کۆمەڵ کە وتاری ئاگرینیان لەدژی حکومەت دەدا. 

پێدەچێ لەو نێوانەدا یەکێتی تەنانەت لە پارتیش ئامادەتر بێت بۆ بەشداری لە حوکمڕانیدا. جا نوکتە خۆشەکەش ئەوەیە کە ئەو حیزبەی فەلسەفەی دامەزراندنی دژایەتیکردنی حوکمی بنەماڵە و خێڵگەرایی بوو، جووتێک تاڵەبانی بۆ دوو پۆستی گرنگی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادە کردووە. جا ئەمە تاچەند تەباییە چەند هەفتەییەکەی باڵ و ماڵەکان یان ماڵباتەکانی نێو یەکێتی دەهێڵێتەوە و بۆنموونە ماڵباتی کاک کۆسرەتیش داوای یەکێک لەو دوو پۆستانە بۆ کاندیدێکی خۆیان دەکەن یان ناکەن، ئەوە جارێ پرسیارە. دیاریش نییە پارتی هەردوو پۆستەکەیان دەداتێ یان بۆنموونە تەنیا سەرۆکی پەرلەمانیان پێدەدات. 

یەکگرتوو لەو نێوانەدا بڕیارێکی عاقڵانە و وەک هەمیشە بەرپرسیارانەی داوە و بەپێچەوانەی گۆڕان و کۆمەڵەوە رەفتاری کردووە. بۆ پارتیش و بۆ چوار ساڵی داهاتووی کوردستانیش کە سەقامگیری و خۆبەهێزکردن لە هەر شتێکی دیکە گرنگترن، زۆر گرنگە حیزبێکی وەک یەکگرتوو سەرکێشیی ئۆپۆزیسیۆن بکات و باڵانسێک بەرامبەر گوتاری پۆپۆلیستانەی نەوەی نوێ دروستبکات، کە وەک دەزانین هیچ چانسێکی نییە بۆئەوەی پارتی سواری کەشتییەکەیان بکات.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دیسان ئەوەی گرنگ بێت پەلەکردنی پارتی و کاک مەسعودە لە یەکلابوونەوە لەسەر پەیکەربەندیی دەسەڵاتدارێتیی داهاتووی کوردستان. چونکە وەک ئەهلی بازاڕیش باسیان دەکرد، دروستکردنەوەی ئومێد و گەشبینی بەوە دەبێت کە ببینن هەرچی زووە سەرۆکی حکومەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو، لە پەرلەمانەوە روونیبکاتەوە چۆن پارتی دەیەوێ کوردستانە بەهێزەکە دروستبکات. 

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 6/11/2018
کاک "هیمن" ی خوشه ویست و دلسوز پیم وابی پارتی ده بی زور به ووردی دیراسه تی حکوومه تی داهاتووی کوردستان بکاته وه و ئه م ویشه بابه تی په له کردن نییه ؟! گوران بی شک وه ک ئیستای نامینیته وه کونگره یان هه رشتیکی نیوی لیده نین ؟ له ماوه یه کی نزیکدا ده به ستی و له وانه یه گورانکاری زور بنه ره تی له بیر و بوچوون و سیاسه تی ئه م بزووتنه وه یه دا بیته ئاراوه و وه زعی یه کیه تی زور ئالوزتر له گورانه بال بالینی ناویه کیه تی و باو باوینیان له گه ل به غا و دراوسیکان و هه لپه مه ترسیداره کانیان و هه روه ها ئه گه ری ئینشیقاقی گه وره و لیکترازان ته نانه ت له دوای کونگره چاوه روانکراوه که یان مه سه له یه کی گرینگه و هه روه ها په یوه ندیه کانی کومه ل به ئیرانه وه وته ئسیر وه رگرتنی راسته وخوی ئه م ریکخراوه به ناو ئیسلامیه له سیاسه ته کانی ئیران ؛ زه نگی هوشیارکردنه وه یه کی زور به هیزن بو پارتی ، که داخلی قوماریکی مه ترسیدار له پیکهینانی حکوومه تی داهاتووی کوردستان نه بیت! ده بی چوارچیوه و قالبه ند و گریژنه ئه سلی و ئه ساسی حکوومه تی داهاتوو زور کونکریت بی و خودی پارتی کوله که ی ئه سلی حکوومه ته که بی و سه نگینی و قورسایی و جومگه حه سساس و ستراتیجیکه کانی حکوومه ت له ده س خودی پارتیدا بیت ، بویه به هوی له رزوک بوون و شیواوی بال بالین و شه پوله سامناکه کانی ئالوگوری ناو حیزبه کانی سه ره وه و ئاماژه پیکراو نه بنه هوی رووخان و له رزوک بوون شل و شه ویق بوونی حکوومه تی داهاتوو که به دروشمی کوردستانیکی به هیز دیته نیو ساحه ی حوکمرانی کوردستان .داهاتووی گه له که مان به نده به سه رکه وتنی حکوومه تی داهاتووی کوردستان و هه ربویه با به ردی بناغه ی ئه م حکوومه ته جیاواز بیت !

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 6 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 19 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 20 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.438 seconds