وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

هەرێم وەك ئەكتەرێكی سیاسی لە پاشەكشەدایە!

لەلایەن زوبێر رەسوڵ 6/12/2018
زوبێر رەسوڵ
زوبێر رەسوڵ

لە دوای هەرەسهێنانی رژێمی سەدامەوە تا بە ئێستاش دەگات، زیاتر لە دەرفەتێك بۆ هەرێمی كوردستان رەخساوە كە بتوانێت رۆڵێكی گرنگی دیبلۆماسی و ناوبەند ببینێ نەك تەنیا لە نێوان كارەكتەرە نادەوڵەتییەكانی وەك پارتە سیاسیە كوردییەكانی پارچەكانی تری كوردستان، بەڵكو هەندێك جار لە نێوان دەوڵەتانی ناوچەكەش. لە مێژووی پێوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكاندا بە دەگمەن ئەو كاراكتەرانەی وەك هەرێمی كوردستان كە لە چوارچێوەی قەوارەیەكی سیاسی و یاساییدا، واتا لە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەریدا رێكنەخراون، ئەو هەلەیان بۆ رەخساوە كە ئەو رۆڵە بگێڕن. هەڵبەتە لە دوای 2003 تا دەگاتە ئۆكتۆبەری 2017 كۆمەڵێك هۆكاری بابەتی هەبوون بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ئەو پێگە گرنگەی هەبێت لە عێراق و ناوچەكەدا. 

دەرفەتی یەكەم  ئەوە بوو كە هەرێمی كوردستان پێش ئەوەی رژێمی سەدام لەلایەن ئەمریكییەكانەوە بڕوخێنرێت، خاوەنی قەوارە و هێزێكی سیاسی و سەربازی بوو، لە هەمان كاتدا ناوەندێكیش بوو بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنە عێراقییەكانی پێش 2003 كە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان سوودی زۆریان لێبینی بۆ رووخاندنی رژێمی بەعس. هەریەكە لە  بارزانی و تاڵەبانی سەنگی خۆیان هەبوو لەناو ئۆپۆزسیۆنی عێراقیی ئەوسادا، هەر ئەمەش بوو وای كرد كە لە دوای 2003 كورد دەستی درێژ و دەنگی زوڵاڵ بێت بەسەر هێزەكانی تری ئۆپۆزسیۆنی عێراقدا. ئەمە لە كاتی دروستبوونی ئەنجوومەنی حوكمی ئەوسا و دواتریش لە نووسینەوەی دەستوور لە 2005 بە تەواوی رەنگی دایەوە، تا ئاستێك بەشێك لە چاودێران ئەو دەستوورەیان بە دەستووری كورد و شیعە ناوزەد دەكرد. ئەم پێگەیەی هەرێم لە پێش 2003 چانسێكی باشی دا بە كورد كە بتوانێت كۆمەڵێك بەند و بڕگەی گرنگ لە دەستووری نوێی عێراقدا جێگیر بكات، لەوانە دانپێدانان بە هێزەكانی پێشمەرگە و جێگیركردنی فیدراڵیزم و مامەڵەكردن بە سەرچاوە سروشتییەكان و دواتریش پرسەكانی بودجە و مادەی 140 و چەند پرسی تریش، بە جۆرێك ئەگەر هەرێمی كوردستان پێشتر ئەو پێگەیەی نەبووایە، زۆر زەحمەت بوو بتوانێت ئەو مافانە لە عێراقێكدا كە عەرەب هەژموونی بەسەردا گرتووە، بسەپێنێ. 

هەڵبەتە ئەم دەرفەتە بۆ كورد هەر بەردەوام بوو لەدوای نووسینەوەی دەستووری عێراقیش، چونكە عێراق هەر زوو كەوتە ناو شەڕێكی مەزهەبی لە 2005 وە تاوەكو 2014 ، تا ئەو ئاستەی لە ئەدەبیاتی دیراساتی سیاسیدا چەمكی عێراقەكەی دیكە (the other Iraq ) یان بۆ هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنا وەك گوزارشتێك لەوەی كە هەرێمی كوردستان لەڕووی ئاسایش و ئارامی و بارودۆخی سیاسی هیچی لە عێراق ناچێت. هەرێم لەو ماوەیەدا توانی پێوەندییەكی دیبلۆماسی بەهێز بنیات بنێت لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە، تا وای لێهات ببووە كاروانسەرای هێزە بیانی و عەرەبی و عێراقیەكانیش. هەر لەو ماوەیەدا دەیان كونسوڵخانەی وڵاتانی ئاسیایی و ئەوروپی و ئەمریكی، هەتا ئەفریقیش هاتنە هەرێمی كوردستان. 

لەسەر ئاستی عێراقیش هەرێم رۆڵ و پێگەیەكی ئەوەندە چالاكی هەبوو كە ئەستەم بوو حكومەتێك لە عێراق پێكبهێنرێت بەبێ نێوبژیوانی و رۆڵی كورد. هەرێم لەو سەردەمەدا بە دروستكەری شا King Maker لە عێراق ناودەبرا. 

لەڕووی چالاكیی ئابووریشەوە تا دەگاتە ساڵی 2014، هەر لە پێش عێراقەوە بوو، چەندان كۆمپانیای بیانی و هەرێمی لەو ماوەیەدا روویان لە كوردستان كرد بۆ وەبەرهێنان. چالاكیی ئابووری لەو ماوەیەدا بەجۆرێك بوو كە هەندێك لە سەركردە سیاسییەكان هەرێمیان بە دوبەی ناودەبرد وەك ئاماژەیەك بۆ سەنتەرێكی تری بازرگانی لە عێراق و ناوچەكەدا. ئەم دۆخە تا هاتنی داعش لە 2014 بەردەوامبوو.

 هەرچەندە هاتنی داعش گورزێكی جەرگبڕ بوو بە ئابووریی هەرێم كەوت، بە تایبەتیش بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و شڵەژانی دۆخی ئاسایشی ناوچەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیسان دەرفەتێكی سیاسی تری بۆ هەرێمی كوردستان رەخساند وەك دەروازەیەك و بەرەی پێشەوەی شەڕی دژی تیرۆر لە تەك هێزە جیهانی و رۆژئاواییەكاندا. وڵاتانی زلهێز وەك دەوڵەتێك و بگرە زیاتریش مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرد. هەر لەو ماوەیەدا بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم لەسەر فەرشی سوور سەردانی پایتەختی زلهێزترین وڵاتانی جیهانی دەكرد. ئەو پێگەیەی بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمێكی بچووك هەیبوو، زۆر لە سەركردەكانی جیهان خاوەنی ئەو پێگەیە نەبوون. 
هەڵبەتە لە هەر سێ قۆناغەكانی (پێش 2003 و دوای 2003 و 2014) ئەو چانسە زێڕینەی بۆ هەرێم هەڵكەوتبوو هەمووی پێوەندی بە خراپیی دۆخی بەغدا و دەوڵەتی عێراقەوە هەبوو نەك كارامەیی حوكمڕانی خۆماڵی، بەجۆرێك هەرێم وەك دەوڵەتێك لەناو دەوڵەتێكی تر رەفتاری دەكرد. بەڵام بەداخەوە سەركردایەتی سیاسی هەرێم و نوخبەی سیاسی و پارتە سیاسییەكان بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەوە هیچیان نەیانتوانی ئەو هەلە زێڕینە بقۆزنەوە و لەو ماوەیەدا هەرێمێكی گەشەسەندووی بەهێز و خاوەن حوكمڕانییەكی رەشید و دامودەزگای بەهێز دروست بكەن كە بەرگەی قەیرانێكی لەناكاوی سیاسی و ئابووری بگرێت. بەجۆرێك لە ماوەیەكی كورتدا هەموو عەیب و كەلێن و كەلەبەرەكانی بەدەركەوت.

 هێزە كوردییەكان نەیانتوانی لەسەر پرسێكی گرنگ و چارەنووسسازی وەك ریفراندۆم یەك بن تا دواجار گەیشتە ئەوەی خەریك بوو هەموو دەسكەوت و هەلەكانی كە لەو ماوەیەدا بەدەستهاتبوون، لەدەست بدرێن. هەڵبەتە ئەگەر چوارچێوە دەستوورییەكە و گوشاری بەشێك لە وڵاتانی رۆژئاوا نەبووایە، ئێستا هەرێم دەچووەوە قۆناغی سەردەمی حوكمی زاتی.

ئێستاش كە سەروبەری پێكهێنانی حكومەتە لە بەغدا، ئەو پاشەكشەیە زۆر بە روونی دەركی پێدەكرێت. سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا و كوەیت و ئیمارات ئەگەرچی هەوڵێكیش بووبێت بۆ توانەوەی ئەو بەستەڵەكەی لە دوای ئۆكتۆبەری 2017 دروست بوو، بەڵام لەڕاستیدا سەردانی بارزانی ئەمجارەیان جیاوازیی زۆری هەبوو لەگەڵ جارەكانی تر، سەردانی ئەمجارەی وەك سەرۆكی گەورەترین پارتی سیاسی بوو لە هەرێمی كوردستان كە خاوەن نفوزێكی سیاسی و ئابووری و سەربازیە. ئەو پێگە بەهێزەی هەرێمیش پێشتر هەیبوو، تا ئاستێكی زۆر بەرهەمی هەماهەنگیی نێوان یەكێتی و پارتی بوو كە لە زۆربەی وێستگەكاندا بەیەكەوە كاریان كرد تا گەیشتە ئۆكتۆبەری 2017 ، ئیتر ئەو هەماهەنگیە درزێكی گەورەی تێكەوت و گورزێكی جەرگبڕی لە پێگە و متمانە و هەیبەتی هەرێم دا، نەك هەر لەناوەوە بەرامبەر بە عێراق، بەڵكو لە بەرامبەر هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكانیش. تا ئاستێك كار گەیشتووەتە ئەوەی كە دۆست و نەیارەكانمان گومان بكەن لەوەی ئێمە وەك كورد بتوانین هەرێمێك بەڕێوەببەین چجای دەوڵەتێك! 

درزی دووەمی نێوان یەكێتی و پارتی لە ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بوو لە كاتی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار. ئەم دوو درزە لەڕاستیدا گورزێكی كەمەرشكێنیان لە پێگەی هەرێم دا وەك كاراكتەرێكی سیاسی لە ناوچەكەدا، ئەو ململانێیەی نێوان یەكێتی و پارتی دوور نییە كارەساتی خراپتریشی بەدوادا بێت ئەگەر لێكتێگەیشتنێكی تازە دروست نەبێت لە نێوان گشت هێزە كوردییەكان، بەتایبەتیش لە نێوان پارتی لەلایەك و سەركردایەتی تازەی یەكێتی كە لەدوای مردنی مام جەلالەوە هاتوونەتە پێشەوە. پارتی و گشت هێزەكانی تریش پێویستە ئەم دۆخە نوێیەی ناو یەكێتی بەهەند وەربگرن تا كار لەكار نەترازاوە، ئەگینا چەندان پرسی تر هەن كە بەشی ئەوەیان لەباردا هەیە چەند ئۆكتۆبەرێكی تر بخولقێننەوە. 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.281 seconds