وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

بۆ "كوردستانێكی بەهێز" روو بكەنە بەغدا

لەلایەن زوبێر رەسوڵ 7/2/2019
د. زوبێر رەسوڵ
د. زوبێر رەسوڵ

دەستەواژەی "كوردستانێكی بەهێز" سەرەتا لە گوتاری ئەمریكی و ئەوروپیەكانەوە هاتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش وەك بەرسڤێك بۆ هەڕەشەكانی بەغدا و ئێران و توركیا لە هەرێمی كوردستان دوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر، بە تایبەتیش دوای سەردانەكەی هەریەك لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بۆ كۆشكی ئەلیزێ لە دیسەمبەری 2017، كاتێك ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا گوتی "ئێمە پشتگیری لە كوردستانێكی بەهێز دەكەین لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتوودا". ئەم پەیامە ئاشكرایەی وڵاتانی رۆژئاوا و دۆستەكانی هەرێمی كوردستان زۆر روون و ئاشكرا بوو: تا دەرفەتێكی تریش كە رەنگە ئەو دەرفەتە هەر فەراهەمیش نەبێت، هەرێمی كوردستان دەبێت لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە.

پەیامی سەرەكی ئەم نووسینە ئەوەیە كە باشترین بژارە بۆ هەرێمی كوردستان لە ئێستا و تا چەند ساڵێكی تریش، بنیاتنانەوەی پێوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانە لەگەڵ بەغدا پێش هەر لایەكی دیكە، ئەمەش لەبەر هۆكارێكی زۆر سادە و ساكار: ئەوەی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە عێراقێكی تازەپێگەیشتووی لاواز و هاوسنوور و هاوبەرژەوەندیدا دەستی بكەوێت، هەرگیز ناتوانێ لەگەڵ وڵاتانی تری ناوچەكە دەستی بكەوێت. بۆیە زێدە پێویستە ستراتیجی سیاسی هەرێمی كوردستان لە ئێستاوە تا دەرفەتێكی تر گشت توانا دیپلۆماسی و سیاسییەكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا تەبا بێت، بە تایبەتیش لەناو پەرلەمانی عێراق و جومگەكانی تری حوكمڕانی لە عێراق ئامادەگی باشی هەبێت. چونكە سەرچاوەكانی بەهێزبوونەوەی هەرێمی كوردستان دوای قەیرانی دارایی و شكستهێنانی پرۆسەی جیابوونەوە لە عێراق، لەڕووی سیاسی و دارایی و ئابووری و ئاسایشیشەوە، گشتیان لە بەغدان. 

عێراقی نوێ سەرەڕای ئەو ناكۆكی و كێشانەشی كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی، بەڵام بواری ئیشكردن و كاریگەریی هەرێم  بەسەر بەغداوە زۆرترە تا بەسەر هێزە هەرێمییەكانی تری وەك توركیا و ئێران. ئەو حسابە دیپلۆماسی و سیاسیەی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد لە بەغدا بۆی دەكرێت، هەرگیز لەسەر مێزی دانوستاندنی توركیا و ئێران بۆیان ناكرێت. بێگومان پێوەندیی باش لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی زۆر گرنگە، بەڵام لەوە گرنگتر  پێوەندیی باشە لەگەڵ عێراق. چونكە لە هاوكێشەی پێوەندیی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی پێوەندییەكە هەمیشە ناهاوسەنگە و هەرێمی كوردستان ناچارە تەنازولی زۆریان بۆ بكات بۆ كەمترین هەماهەنگی. بە واتایەكی دیكە ئەوەی هەرێمی كوردستان دەستی دەكەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەرگیز بەرامبەر ئەوە نییە كە دەیبەخشێت. ئەمە بێجگە لەوەی دواكاریی توركیا و ئێران تێچوونە سیاسی و ئابوورییەكەی زۆر زۆر لەسەر هەرێم دەوەستێ، زۆربەی جاریش لەسەر حسابی تەنازولكردنە لە مافی پارچەكانی تری كوردستان. كەچی بە پێچەوانەوە پێوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا تێچوونی سیاسی زۆر كەمە و دەسكەوتەكەشی زیاترە لەچاو پەیوەندی لەگەڵ توركیا و ئێران، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە ناچێتە خانەی پاشكۆبوونی سیاسی وەك ئەوەی بەرامبەر ئێران و توركیا. تا ئەو ئاستەی هەرێمی كوردستان ئەگەر خۆی لە دەستەمۆیی توركیا و ئێران بپارێزێت، دەتوانێت هەندێك جار كەیسی كوردی باكوور و رۆژاڤا و رۆژهەڵاتیش لە خزمەت سیاسەتەكانی خۆیدا بەكاربهێنێ. 

پێوەندیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و ئێران تا ئێستاش پێوەندییەكی زۆر ناهاوتا و ناهاوسەنگە و لەڕووی سیاسی و سەرمایەی سیاسییەوە زۆر لەسەر هەرێمی كوردستان كەوتووە. ئەگەرچی لەبەرامبەردا هەرێمی كوردستان زۆر كەمی دەستكەوتووە، بۆ نموونە لە كاتی جاڕدانی ریفراندۆم، ئەو دوو وڵاتە بەقەدەر دەرزییەكیش حسابیان بۆ ئەو پێوەندی و هەماهەنگییە سیاسی و ئابوورییە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكرد و ئەگەر دەرفەتیان پێدرابایە ئەو قەوارەیەشیان لەناودەبرد. هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەو پێوەندییە ئابووری و ئەو قەبارە بازرگانی و ئەو هاوكارییە ئەمنییەی لەگەڵ توركیا هەیەتی، كەچی ئێستاش پاڵپشتیی سیاسەتەكانی عێراق دەكات، ئێرانیش بە هەمان شێوە، بەڵام عێراق سەرەڕای ناكۆكییەكانمان لەگەڵی، ئەو رق و كینە و مەترسییەی نییە بەرامبەر هەولێر، بە تایبەت ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بتوانن پێوەندیی باش بنیات بنێن لەگەڵ نوخبەی حوكمڕانی شیعە و سوننە لە بەغدا.

ئەمە بێجگە لەوەی كە عێراق وەك ئێران و توركیا نییە بەدوای نفووز و پەلهاویشتن و پیلان و دەستێوەردان لە كاروباری كوردستان بگەڕێت. بەپێچەوانەوە ئێستاش بەغدا لە زۆر رووەوە پێویستی بە پشتگیریی هەرێمی كوردستان هەیە. پرۆسەی سیاسی لە بەغدا پرۆسەیەكی لەرزۆك و ناسەقامگیرە و هەرێمی كوردستان دەتوانێت وەبەرهێنانی زۆری تێدا بكات ئەگەر حەكیمانە مامەڵە بكات. لەڕووی سیاسییەوە زۆربەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق ماڵی دووەمیان لە هەولێرە، هەندێكیان بزنسی باشیان لە هەرێمی كوردستان پێكەوە ناوە. ئەمە بێجگە لە رووە ئابوورییەكەی كە هەرێمی كوردستان بەهۆی سەقامگیرییەكەی دەكرێ ببێتە سەنتەرێكی بازرگانی بۆ تەواوی عێراق. بەتایبەتی لەڕێگای مووسڵ و ناوچە سوننیەكان كە داعش وێرانی كردوون و پێویستیان بە دووبارە بنیاتنانەوە هەیە. هەرێمی كوردستان لەو بوارەدا دەتوانێت وەك سەرچاوەیەكی ئابووری و هەروەها لە رێگای هێزی نەرمیش ناوچە سوننییەكان لەڕووی بازرگانیەوە ببەستێتەوە بەخۆیەوە. هەڵبەتە ئەو پێوەندی و هەماهەنگییە دواجار كاریگەریی سیاسیشی بەدوادا دێت. عێراق لەبەر ئەو دۆخە خراپ و ناسەقامگیرەی كە هەیەتی، نزیكەی 15 ساڵە وەك خەزێنەیەكی ئابووری و سیاسی وابووە، كەچی هەرێمی كوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە دەستی پێی بگات و سوودی لێ ببینێ.

هەرێمی كوردستان ئەوە چەندین ساڵە وزەیەكی زۆر بەهەدەر دەدا لە بنیاتنانی پێوەندیی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئێران و توركیا، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئەو وزەیە لە بەغدا سەرف بكرێت، چونكە دەسكەوتی زیاتر و سەرمایەی زیاترە و پێگەی بەهێزی هەرێمیش لەوێیە. بە تایبەت لەبەر زەبەلاحیی ئەو دوو هێزە هەریمییە كورد نەیتوانیوە هیچی وای لێیان دەستكەوێت، ئەوان هەمیشە مەرجی گرانیان بەسەر هەرێمدا سەپاندووە. ئێستا دەرفەتێكی وا خەریكە دروست دەبێت بە تایبەت كە سەرۆكی حكومەتی تازە خوازیاری پێوەندیی پتەو و هەماهەنگییە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، عێراقیش گەیشتووەتە باوەڕێك كە ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا بە زیانی هەردوولا تەواو دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە كێشەلەسەرەكان هەرێمی كوردستان دەتوانێت زۆر هاوكاری بەغدا بێت لە سەقامگیركردنی ناوچەكە.

یەكەم دەسكەوتی ئەو هەماهەنگیە لەڕێگای پەرلەمانتارانی كورد بوو لە بواری تەرخانكردنی بەشە مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران لە بودجەی عێراق كە دەكرێت دەسكەوتی تریشی بەدوادا بێت ئەگەر هێزە كوردییەكان بە گیانێكی بەرپرسیارنە كار بكەن لە بەغدا. خاڵێكی دیكە كە دەكرێت كاری لەسەر بكرێت، وجودی دكتۆر بەرهەم ساڵحە لە بەغدا وەك سەرۆكی كۆمار، ئەو كاراكتەرە سیاسییە بەپێی توانا و شارەزاییەكانی و ئەزموونی چەند ساڵەی لەبەغدا دەتوانێت دەسكەوتی زۆر بۆ كورد مەیسەر بكات و بەشدار بێت لە هەڵسانەوەی هەرێمی كوردستان. بۆیە تا زووە پارتی و گشت لایەنە سیاسییەكانی تریش پێویستە گرێی ململانێی حزبی تێپەڕێنن و ئەو وزەیەی كورد لە بەغدا چیتر بەفیڕۆ نەدەن.


کۆمێنتەکان

 
ره شید | 8/2/2019
باوکه که م کاکه " زوبیر" منیش و ته واوی دلسوزانی کورد و کوردستان بو ئه م په یامه ی که بانگاوازی یه کیه تی و یه کگرتوویی کوردیه هاوراین و "له ببه ک "ت بو ده لیین ؛ به لام حکوومه تی به غا و عه قلییه تی عه ره ب، به شیعه و سوننیه وه ئه وهه نیه که بو داهاتوو و دریژ خایه ن ئومیدی پی ببه ستین ! ریفراندوم ره نگدانه وه ی بی هومیدیه کان له حکوومه تی ناوه ند بوو!عیراقچیتی ئه و پروژه یه که عه ره ب و تورک و عه جه م ده یانهه وی له سایه ی دا مالی کورد ته رتو توناکه ن و کاریک بکه ن مه سه له ی نه ته وه یی ببیته قوربانی له پیناو قازانجی کورتخایه نی ئابووری ئه ویش کونترولکراوو و به مسقال! ئیوه ی جیلی نوی ده بی زور له وه وشیارتر بن که دوژمن بتوانی به " پشی ، پشی" و لاواندنه وه هه لتان خله تینی!
زوبیر | 8/2/2019
كاک رەشید دەستەکانت خۆش بۆ سەرنجەکەت، هەلبەتە ئوەی من پێشنیارم کردووە زیاتر تاکتیکە نەک ستراتیجیاتێکی درێژ خایەن. ئێمە لە ئێستادا پێویستمان بە هەلسانەوەوە بەهێز بوونەوەیە ئەو دەرفەتەش لە بەغدا باشترە بە بەراورد بە ولاتانی تری وەک تورکیاو ئێران.
frishta | 10/2/2019
دەستت خۆش بێت کاک دکتۆر.. سەرنجەکانت لەشوێنی خۆیەتی،هەمیشە بابەتی دروست و جوان دەورووژێنیت.
نیشانەکردن : بەغدا
3167 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری زوبێر رەسوڵ
دكتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان كێشە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: لە جیهاندا 19 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن دوێنێ کاژێر 01:59 |

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: لە جیهاندا 19 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن

د. تێدرۆس ئادهانۆم داوادەکات هەموو منداڵێک لە زۆرتر
 خانمێك دوای 27 ساڵ بێهۆشبوون، بەئاگادێتەوە دوێنێ کاژێر 10:59 |

خانمێك دوای 27 ساڵ بێهۆشبوون، بەئاگادێتەوە

بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لەساڵی 1991 زەبری توند زۆرتر
دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت دوێنێ کاژێر 09:52 |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
0.406 seconds