وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ڤیزای ئەوروپا بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان

لەلایەن د. دلاوەر ئاژگەیی 7/9/2017
*د.دلاوەر ئاژگەیی
*د.دلاوەر ئاژگەیی


ئەمڕۆ داواکاری ڤیزای وڵاتان بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپی بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان پرسێکی گرنگە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزشکی یا کاری بازرگانی یا خوێندن و گەشتوگوزار نیازی سەفەریان هەیە بۆ دەرەوەی وڵات. 


بیگومان وەرگرتنی ڤیزا بە تایبەتی ڤیزای شنگن کارێکی ئەستەمە و رۆژانە خەڵکانێکی زۆر داواکاری پێشکەشی کۆنسوڵی وڵاتان دەکەن و چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤیزای ئەوروپان و لە زۆر حاڵەتدا داواکارییەکانیان رەتدەکرێنەوە. 

چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە رێککەوتنی نێوان کوردستان و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەیە بە شێوازیک کە رێککەوتن بکرێت تا لە داهاتوودا هاونیشتمانیانی کوردستان بە ئاسانی ڤیزایان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سەفەرەکانیان ئەنجام بدەن. 

ئەو جۆرە رێککەوتنەش ناکرێت کاری لە سەر بکرێت تاوەکو ئەو کاتەی کوردستان وڵاتێکی سەربەخۆ نەبێت و بە پێی یاسایی نێودەوڵەتی مافی واژۆکردنی رێککەوتنامەکانی نێودەوڵەتی نەبێت. 

ئەم بابەتە لە زۆر کۆبوونەوە لە گەڵ لایەنە دەرەکییەکان باسی لێوەکراوە و وەڵامەکە ئەوە بووە کە کوردستان ئەگەر وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن پاسپۆرتی خۆی با دەیتوانی ئەو داواکارییە پێشکەش بە وڵاتان بکات و رێککەوتنی لە سەر بکات.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیا فڕۆکەوانیە بیانییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو سەفەر بۆ کوردستان زیاد دەکەن و هێڵی ئاسمانی ئەو وڵاتانەی کە تاوەکو ئیستا گەشتیان بۆ کوردستان دەست پێنەکردووە، گەشتەکانیان دەست پێ دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی بلیتی سەفەر بۆ هاونیشتمانیان.

بە واتایەکی دیکە سەربەخۆیی کوردستان دەرگاکانی دەرەوە بەڕووی هاونیشتمانیانی کوردستان دەکاتەوە و بوار بۆ سەفەرکردن بە رێژەیەکی بەرچاو ئاسانتر دەکا.

*دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا

کۆمێنتەکان

 
Dlgash | 8/9/2017
انشاالله اول ده وله ت به پاسبورتي كوماري كوردستان سه فه ري بو بكه م ائيسرايل بيت

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| 21/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات

"بە رێگەی نایاسایی چووەتە لوبنان" زۆرتر
لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا

"بەپێی یاسا نابێت ئەو جۆرە چەكە لەلای كەسی مەدەنی زۆرتر
0.937 seconds