وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

عێراقی پاش كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ

لەلایەن عادل باخەوان 7/10/2016
عادل باخەوان
عادل باخەوان

هێدی هێدی سەرەداوەكانی پەلاماردان و كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ دەردەكەون و هێزە هاوپەیمانەكانیش، پێش ئەكتەرە لۆكاڵیەكان، ئاماژەی بەهێز دەنێرن، بەبێ ئەوەی هیچ كام لەو هێزانە، هەر لە پاریسەوە تا واشنتن، پرۆژەیەكی تۆكمەیان بۆ چارەسەركردنی عێراقی پاش داعش هەبێت.

مووسڵ، دووەم شاری عێراق، یەكەم شاری سوننەنشین، لە 10ی جونی 2014 دا و بۆیەكەم جار لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵ دەكرێت و تەنیا 19 رۆژ پاش كۆنترۆڵكردنیشی، ئەبوبەكری بەغدادی خیلافەت رادەگەیەنێت و خودی خۆیشی وەك خەلیفەی موسوڵمانان بە دنیا دەناسێنێ. دوو ساڵ و چوار مانگ بەسەر ئەم رووداوەدا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش داعش و خیلافەتەكەی و خەلیفەكەی هەر لە مووسڵن. ئایا ئەم دۆخە تاسەر بەردەوام دەبێت؟ هێزە هاوپەیمانە جیهانییەكان (ئەمەریكا، فەرەنسا، بەریتانیا و.. هتد) لەلایەك و ئەكتەرە لۆكاڵیەكانیش (سوپای عێراق، هەرێمی كوردستان، حەشدی شەعبی و.. هتد) لەلایەكی دیكەوە، پێماندەڵێن "نەخێر" و بۆ سەلماندنی ئەم وەڵامەش پێكەوە سەرقاڵی "مۆبیلیزاسیۆن/ خۆسازدان"ن.

فەرەنسییەكان

فەرەنسییەكان كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵیان خستووەتە ئەولەویەتی ئەجێندای ستراتیژی جیهانیی خۆیانەوە. ساڵێك لەمەوپێش و پێش پەلاماردانەكانی پاریس، لەسەر كەناڵێكی فەرەنسی گوتم: "ئاسایشی پاریس بە ئاسایشی هەولێردا تێدەپەڕێت". ئەو چركەساتە پێیانوابوو من زیادەڕەوی دەكەم! ئێستا نەك هەر پێیانوایە ئاسایشی پاریس بە هەولێردا تێدەپەڕێت، بەڵكو پێشیانوایە تا مووسڵ ئازاد نەكرێت، پاریسییەكان ناتوانن بەئارامی بنوون! لێرەوە، كەشتی شارل دوو گۆل، بە بەهێزترین و باشترین فڕۆكەوە كە لە مێژووی فەرەنسادا ناسرابێت، لە دەریای سپی ناوەڕاستدایە و چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكی جمهوریەت دەكات بۆ پەلاماردان. پاش ئازادكردنی مووسڵ، شارل دوو گۆل دەگەڕێتەوە فەرەنسا و بۆ ماوەی 18 مانگ جووڵە ناكات، بۆئەوەی ئەو گرفتە تەكنیكیانەی بۆی دروستبوون چارەسەر بكرێن.

فەرەنسا بەتەنیا ڕەفاڵەكانی نەناردووە، بەڵكو نزیكەی 1000 فەرماندە و سەرباز و تایبەتمەندی بواری سەربازیشی ناردووە و لەیەك كاتدا، راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەك و نوخبەی سوپای عێراقی لەلایەكی دیكەوە دەكەن. لە 2003 دا، فەرەنسای جاك شیراك، عێراقی بە جۆرج بۆش سپارد، بەڵام لە 2016 دا، فەرەنسای فرانسوا هۆلاند ئەم سیاسەتە پەیڕەو ناكات و نایەوێت لە دەرەوەی ئەو زۆنەدا بێت كە مێژووی تێدا دروست دەكرێت، بەتایبەتی كاتێك كە بەشێكی گرنگ لە ئاسایشی وڵاتەكەی بە رووداوەكانی نێو ئەو زۆنەوە بەستراوەتەوە.

ئەمەریكییەكان

كۆشكی سپی باراك ئۆباما، هەموو تواناكانی سازداوە بۆئەوەی پێش ماڵئاوایی سەرۆك، شاری مووسڵ كۆنترۆڵ بكرێتەوە و عێراق لە داعش پاك بكرێتەوە. ئۆباما دەیەوێت لەگەڵ كۆتایی ماوەی سەرۆكایەتی خۆیدا، كۆتاییش بە دەسەڵاتی داعش لە عێراقدا بێنێت. لەپێناوی جێبەجێكردنی ئەم خەونەدا، جگە لەو چوار هەزار و شەشسەد سەربازە ئەمەریكییەی كە لە عێراقدان، 600 سەربازی دیكەی ناردووە، لەكاتێكدا بەپێی دوا ڕاپۆرتی پەنتاگۆن، كۆی ئەو داعشانەی كە لە مووسڵدان، 4500 كەس تێناپەڕێنن !

كاری فەرمی و راگەیێندراوی ئەم سەربازانە، وەك فەرەنسییەكان، بریتییە لە مەشقكردن و ڕاهێنانی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام لای هەمووان ئاشكرایە كە تەنیا لە پشتەوە ناوەستن و تەنیا تەماشای ململانێكان ناكەن، بەپێچەوانەوە، رۆڵی چالاك دەبینن و دوا بڕیاریش هەر لای ئەوان دەبێت. یەكێك لەو ئەركە سەختانەی فەرەنسیەكان و ئەمەریكییەكان بریتییە لە رێكخستنی چالاكیەكانی ئەو هێزە لۆكاڵیانەی كە نە خاوەنی سەركردایەتییەكی یەكگرتوون، نە ستراتیژیەتێكی هاوبەشیشیان هەیە.

هێزە لۆكاڵیەكان

سوپای عێراق، حەشدی شەعبی، هێزەكانی پێشمەرگە، هێزە سوننییەكان! چی ئەمانە پێكەوە كۆدەكاتەوە؟ ئایا دژایەتی داعش بەسە بۆئەوەی ‌هەموو ئەم هێزە یەكتربڕانە پێكەوە لەدەوری سەركردایەتییەكی سەربازی و ستراتیژیەتێكی هاوبەش كۆببنەوە؟ بێگومان نەخێر، چونكە چەند عێراقی وەرزی داعش هەڕەشەیە بەسەر هەر یەكێك لەم هێزانەوە، سەد هێندە، عێراقی پاش وەرزی داعش، دەكرێت وەك هەڕەشە لە خەیاڵدانی هەر یەكێك لەم هێزانەدا وێنابكرێت. 

ئایا پاش كۆتایی داعش، هێزەكانی پێشمەرگە دەتوانن پارێزگاری لەو هەزار و بیست و پێنج كیلۆمەترە بكەن كە بەخوێنی زیاتر لە دوو هەزار شەهید كۆنترۆڵیان كردووە؟

ئایا پاش كۆتایی داعش، سوننەكان دەتوانن هەرێمێكی سەربەخۆ، لەسەر مۆدێلی هەرێمی كوردستان، بۆخۆیان دروست بكەن؟

ئایا حكومەتی ناوەند، دەتوانێت پارێزگاری لە یەكێتیی خاكی عێراق بكات و سەردەمی عەبادی نەبێت بە سەردەمی هەڵوەشانەوەی یەكجارەكیی دەوڵەت؟

ئایا حەشدی شەعبی، پاش بەخشینی هەزاران قوربانی لەپێناوی وەدەرنانی داعش، بە ئاسانی مووسڵی كۆنترۆڵكراو بەجێدەهێڵێت یان تۆڵەی حوسەین لە سوننەكان دەكاتەوە؟

ئایا عێراقی پاش داعش، دەبێت بە وڵاتی هەژموونی رەهای زۆرینەیەكی تائیفی شیعی و سەرلەنوێ چەوسانەوەی سوننە و سەرلەنوێ پەراوێزخستنی كورد، یان دەبێت بە وڵاتێكی تەندروستی كۆنفیدراڵ؟

بەداخەوە، ئەوەندەی من تێبینیم كردبێت، نە فەرەنسیەكان، نە ئەمەریكیەكان و تەنانەت هیچ یەكێك لە هێزە لۆكاڵیەكانیش وەڵامی ئەم پرسیارانەیان لەلا نییە. ئەوەی لەئارادایە، بەلای كەمەوە تا ئێستا، تەنها و تەنها پرۆژەیەكی سەربازییە، وەك ئەوەی كە جەنگی داعش تەنیا پرسێكی سەربازی بێت. من پێموایە گەر هێزە هاوپەیمانەكان، لە دۆخێكی ئاوادا، گەر ئەم جەنگەش لە داعش ببەنەوە، گەر كۆتایی بە داعش وەك ڕێكخراوێك بهێنن، لەبەر ئەوەی پرۆژەیەكی سیاسیی روونیان بۆ ئەو هەلومەرجەی‌ كە داعشی لە عێراقدا دروستكرد نییە، لە داهاتوویەكی نزیكدا، چەندین رێكخراوی رادیكاڵتر لە داعشیان بۆ دروست دەبێت و دۆخی عێراقیش زۆر خراپتر دەبێت لەو ئێستا و ئێرەیەی كە هەموو لایەك دەیانەوێت بیگۆڕن.

کۆمێنتەکان

 
احمد حسن زێڕۆ | 9/10/2016
ئه‌مریكا خۆی ئه‌وه‌ی ده‌وێ دوای داعش رێكخراوی تر بێنه‌ مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌كه‌یفی خۆیان پلانه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و لایه‌نه‌كان وه‌كو شه‌ڕه‌ كه‌له‌باب تێك به‌رده‌ن و خۆشیان سه‌یری بكه‌ن و چاودێری بالانسی هێز بكه‌ن . چونكه‌ خۆیان بازرگانی جه‌نگن
نیشانەکردن : موسڵ

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.25 seconds