وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئیسرائیل و پاساوە بێبنەماكانی توركیا

لەلایەن رووداو 7/10/2017
ئاڵای کوردستان، ئیسرائیل و تورکیا
ئاڵای کوردستان، ئیسرائیل و تورکیا
هاوبیر ئەحمەد 

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا و بەرپرسەكانی دیكەی توركیاش بەدوای ئەودا ، هەوڵدەدەن موسڵمانانی توركیا و ناوچەكە بە تۆمەتێكی بێبنەما چەواشە بكەن ، ئەویش ئەوەیە كە ئیسرائیل لە پشت گشتپرسییەكەی كوردستانەوەیە ، ئەوەش مەگەر هەر خۆیان و ئەوانەی بەشێوەیەكی نادروستی وەك ئەوان بیردەكەنەوە باوەڕی پێبكەن ، ئەگەرنا كەس باوەڕیان پێناكات. 

ئەو دژایەتییەی ئەوانیش بۆ ئیرادەی گەلێكی زۆرینە موسڵمان كە بەشێوەیەكی ئاشتیانە و دیموكراسیانە رای خۆی لەسەر چارەنووسی خۆی دەربڕیوە ، ئەوپەڕی شەرمەزارییە و نیشانەی ئەوەیە ئەوەی لەبارەی موسڵمانێتی و پشتیوانی موسڵمانانەوە باسیدەكەن ، هیچی راست نییە و ئەوان ئیسلامەتی بۆ بەرژەوەندی بەكاردەهێنن نەك بۆ لێكجیاكردنەوەی هەق و ناهەق.

بەر لە هەموو شتێك ئیسرائیل هیچ سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان نییە ، هەروەها ئیسرائیل هیچ نوێنەرایەتییەكی لە هەرێمی كوردستاندا نییە. بەڵام توركیا یەكەمین دەوڵەتی ئیسلامی بووە كە لەساڵی 1949دا دانی بە ئیسرائیلدا ناوە ، ئێستاش ئاڵای ئیسرائیل لە ئاسمانی ئەنقەرەدا دەشەكێتەوە، باڵیۆزی توركیاش لە تەلئەڤیڤە، تەنانەت ئەردۆغان بۆ ئەوەی بۆ ئیسرائیلی بسەلمێنێت كە زۆر بایەخ بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات لە تشرینی یەكەمی 2016دا رایگەیاند كە كەمال ئۆكەم ، راوێژكاری ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا بۆ كاروباری دەرەوە دەكاتە باڵیۆزی توركیا لە ئیسرائیل. 

توركیا خاوەن رێككەوتننامەی هاوكاری ئەمنییە لەگەڵ ئیسرائیل لەساڵی 1994ەوە، هەروەها خاوەنی رێككەوتنی مەشقپێكردنی سەربازیی ئیسرائیلییە بۆ توركیا لەساڵی 1996 دا ، هەروەها توركیا لەساڵی 1996ەوە رێككەوتننامەی پیشەسازی سەربازیی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە ، هەروەها مانۆڕی سەربازیی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامداوە و راوێژكاری سەربازیی ئیسرائیلی لە سوپای توركیادا كاریانكردووەو، لەساڵی 2006یش توركیا رێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژی سەربازیی لەگەڵ ئیسرائیل مۆركرد ، كە بەپێی ئەو رێككەوتننامەیە چەندین گرێبەستی ئاشكرا و نهێنی لەنێوان ئیسرائیل و توركیادا واژۆكران و قەبارەی بازرگانی چەك گەیشتە 72% لە هەموو بازرگانی نێوان توركیا و ئیسرائیلدا.
هەروەها لەساڵی 2014دا توركیا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای زۆرلۆ و وێستگەی دۆراد لە عەسقەلان مۆركرد، بۆ گواستنەوەی غازی ئیسرائیل بۆ مێرسین لەماوەی 20 ساڵدا. هەروەها وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئیسرائیل لەساڵی 2013دا دەڵێ توركیا لە پلەی شەشەمدایە لەجیهان لەنێو ئەو وڵاتانەی كە شتومەكی ئیسرائیلی دەكڕن . دوای رووداوی كەشتی یارمەتییەكانیش بۆ غەززە ، توركیا هەموو هەوڵێكیدا كە بە زووترین كات پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل چاكبكاتەوە .

ئەوانەی كە پێیانوایە كە هاوكاریكردنی ئیسرائیل پێچەوانەی باوەڕی ئیسلامییە ، خۆیان بە ئاشكرا و نهێنی هاوكاری ئیسرائیل دەكەن ، ئینجا دەبێ بە چ رووێكەوە باسی ئەوە بكەن كە ئیسرائیل لە پشتەوەی گشتپرسی كوردستانە ، كە ئەو قسەیەشیان جگە لە تۆمەتێك هیچی دیكە نییە.

ئەردۆغان كە هەڕەشەی لە برسان كوشتنی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات ، هەڕەشەی داخستنی ئاسمان و داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكات و، بەشێوەیەكی بێڕێزانە باسی ئارەزووی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ سەربەخۆیی كوردستان ، دەیەوێ بە چیرۆكی ناڕاستی ئیسرائیل لەگەڵ گشتپرسی كوردستاندا ، لە تووڕەیی كورد لە توركیا و هەموو جیهان كەمبكاتەوە ، دەیەوێت بەوشێوەیە قسە لەگەڵ دیندارانی كورد بكات ، لەكاتێكدا دیندارانی كورد جگە لە سەركردەیەكی رزگاریخوازی كورد ، وەك كەسایەتییەكی پەیوەست بە ئایین و پەیڕەوكارێكی گەورەی تەریقەتی نەقشبەندی تەماشای بارزانی دەكەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا ، كە هەمیشە دەڵێ ئەو سەرۆكی كۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامییە ، چۆن رێگە بەخۆی دەدات ، ئازادییەك لە گەلێك زەوتبكات كە خوا پێی رەوا دەبینێ . 

ئایا خوا گوتوویەتی دەبێ هەموو گەلانی موسڵمان ئازادبن ، بەڵام دەبێ گەلی كوردستان لەسەر زەوی خۆی بندەست بێت. چۆن دەتوانرێت ئەو ناڕاستیانە بەناوی ئسلامەتییەوە بكرێن. ئیدی كاتی ئەوە هاتووە راستی موسڵمانێتی هەموو كەس دەربكەوێت . ئەوەی موسڵمانە دەبێ بەرگری لە مافی موسڵمانانی دیكە بكات ، نەك دژایەتییان بكات ، موسڵمانێتی راستەقینە ئەوەیە ، موسڵمانێتی ساختەش لە هەموو شتێك خراپتربووە بۆ موسڵمانان و ئەو جیهانە تائێستا.

کۆمێنتەکان

 
shewketboseli | 8/10/2017
کێشەنیە کەخەلکیان تێناگەن کەئەمە درۆیە و باوەریان پێ ئەکەن .بەلام کێشەی هەری گەورە ئەوەیە کەخەلکەکەیان دەزانن ئەوە درۆیە و هیچ راستیەک بۆنیە .بەلام خۆیان تێناگەیێنن .چونکە تێنەگەیشتن شتێکەوقابیلی تێگەیاندە .بەلام خۆتێنەگەیاندن شتێکی ترەو؟چارەی بۆنیە زۆر ئەستەمە چارەبکرێت چونکە تێدەگات بەڵام نایەوێت خۆی تێبگەینێت .
Rakan Burhan | 14/11/2017
dastan xosh bet

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| دوێنێ کاژێر 08:23 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| دوێنێ کاژێر 05:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن دوێنێ کاژێر 08:35 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.391 seconds