وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

كەركووك نە دڵ و نە قودسی كوردستانە

لەلایەن عارف قوربانی 7/11/2018
عارف قوربانی
عارف قوربانی

زۆرجار لە باسی كێشەی فەلەستیندا، بێ‌ ئەوەی مەبەست لێی پشتیوانیی ئیسرائیل بێت، پەنجەی تۆمەت بۆ بەشێك لە سەركردەی وڵاتانی عەرەب درێژ دەكرێت كە رێگربوون لە چارەسەركردنی كێشەی فەلەستین و ناشهێڵن هیچ رێككەوتنێك سەربگرێت. بە رووكەش خۆیان بە پارێزەری عەرەبەكانی فەلەستین دەنوێنن و هەر جۆرە چارەسەرێك بە سازش لەسەر خاك و نیشتمانی عەرەب دەزانن، بەڵام حەقیقەتەكە بەرگریكردن نییە لە عەرەبە براكانیان و بەرگری نییە لەو خاكەی پێیانوایە بەشێكە لە نیشتمانی عەرەبی، بەڵكوو پێویستیان بەمانەوەی ئەو كێشەیەیە بۆ یاریكردن بە هەست و سۆزی گەلە ژێردەستەكەی خۆیان. 

قودسیان كردووە بە گرێی كێشەكە و ناهێڵن ئەو گرێیە بكرێتەوە، چونكە مانەوە و تەمەنی حوكمڕانیی خۆیان لە مانەوەی كێشەی فەلەستیندا دەبینن. قودس لەسەر ئەرزی واقیع رۆژ لە دوای رۆژ سیما عەرەبی و ئیسلامییەكەی كاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئامانجی سەركردە عەرەبییەكان رۆژ لەدوای رۆژ باڵا دەكات، ئاخر برینی قودس تا دێت لەناخی تاك بەتاكی عەرەبدا قووڵتر دەبێت. 

خەریكە تێگەیشتنێك لە باشووری كوردستانیش دروست دەبێت، هاوشێوەی كێشەی فەلەستین، سەركردەكانی كوردیش بەشێك بوونە لەو هۆكارانەی كێشەكەیان بە چارەسەرنەكراوی هێشتووەتەوە. زۆر دەرفەت هەبووە تا كێشەی كورد بەجۆرێك چارەسەر بكرێت زیانەكانی لە مانەوە و بەردەوامیی كێشەكە كەمتربن. بەڵام لێرەش بزووتنەوەی سیاسی كوردی پێویستی بە بابەتێك هەبووە بۆ بەردەوامیدان بە خۆی، تا هەست و سۆزی میللەتی پێ‌ ببزوێنێ. كەركووك ئەو وێنا هەستیارەیە نەك بۆ كوردی باشوور، تەنانەت كوردی پارچەكانی تری كوردستانیش تەنیا بە ناوهێنانی هەستیان دەوروژێ. بۆیە هاوشێوەی قودس مەسەلەی كەركووك كراوە بەگرێكوێرەی كێشەی كورد لە عێراق.

بزووتنەوەی سیاسی كوردی بەدوای هەستیارترین دەستەواژەدا گەڕاوە بۆ كەركووك تا سۆزی زۆرترین كەسی پێڕاكێشن، وێناكردنی بە دڵ بۆ جەستەی مرۆڤێك، یان لە هەلومەرجێكدا كە خەباتی فەلەستین بووەتە وێردی سەر زوبان و وێناكردنی بە قودس، هەروا لەخۆوە نییە، هەرچەندە خاوەندارێتی هەردوو دەستەواژەكە (كەركووك دڵی كوردستانە و كەركووك قودسی كوردستانە) بۆ كەسانی تر دەگەڕێتەوە جیاواز لەو سەركردانەی بەناویانەوە رۆیشتووە، بەڵام هەردوو قۆناغەكەی شۆڕشی كورد، هەردوو ئەو حیزبەی رابەرایەتیكردنی شۆڕشەكانیان گرتووەتە ئەستۆ، بە هەستیارییەوە مەسەلەی كەركووكیان كردووە بە هەوێنی بزواندنی هەستی كوردایەتی. شۆڕشی ئەیلول كەركووكی بە دڵی كوردستان چواندووە و ئەمەی شۆڕكردووەتەوە بۆ ناو ناخی تاك بەتاكی خەڵكی كوردستان. شۆڕشی دووەم (نوێ‌) كەركووكی بە قودس شوبهاندووە. لە رابردوودا هەزاران كەس بەو وێناكردنەوە ملی رێی مەرگیان گرتووە و بۆ داهاتووش تا ئەم كێشەیە چارەسەر نەكرێت، هەزارانی تر لەو پێناوەدا دەمرن. 

ئایا هەر بەڕاست هیچ رێگەچارەیەك نەبووە باشتر بووبێت لە مانەوەی ئەم كێشەیە؟ یان وەك قودس بۆ تێركردنی ناسیۆنالیزمی عەرەبی، بۆ مانەوە و بەردەوامیی بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەكانی كورد، سیاسییەكانی كوردیش پێویستیان بە مەسەلەی كەركووك بووە؟ ئەوەی لەمێژوودا دەبێتە وەڵامدەرە و راستگۆیی حیزبەكان لە ئاست ئەم بابەتە، جۆری مامەڵەیانە لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی دروست دەبن بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی كەركووك. 

دوای كەوتنی سەدام تا 16ی ئۆكتۆبەر، چواردە ساڵی زێڕین بوو بۆ ئەوەی كورد چارەسەری كێشەی كەركووكی بكردایە، لە هاتنی داعشیشەوە لەڕووی سیاسی و ئیداری و لەڕووی سەربازی و ئابووریشەوە كەركووك كەوتبووە دەستی كورد، هەلومەرجی ناوخۆیی و هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكانیش لەبار بوون بۆ چارەسەرێكی دادپەروەرانەی كێشەی كەركووك كە دواجار یەكسانە بە چارەسەری كێشەی كورد لە عێراق. بەڵام كورد ئەوەی نەكرد و بەهۆی بەدڕەفتارییەوە دۆخێكیان خوڵقاند كە چەند دەیەیەك كوردی بۆ دواوە گەڕاندەوە. ئەوانەی بەرپرس بوون لە دۆزینەوەی دەروازەیەك بۆ چارەی ئەم كێشەیە، پاساوی جۆراوجۆر دەهێننەوە كە دۆخەكە یارمەتیدەر نەبووە لە خۆشكردنی زەمینەی چارەسەر. دەیانەوێ‌ بە لەدەستدانی كەركووكیش ئەو سەروەرییە لە دەستی خۆیاندا بهێڵنەوە كە بەهۆیەوە یارییان بە هەست و سۆزی تاكی كورد دەكرد. 

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە كەركووك بە دۆخێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، پرۆسەی بەعەرەبكردنەوەی پارێزگاكە بەچڕی دەستی پێكردووەتەوە، رۆژانە هەواڵی تازە دەبیستین كە پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك رێكاری جۆراوجۆری گرتووەتەبەر بۆ هێنانەوەی ئەو عەرەبە هاوردانەی لە چوارچێوەی رێكارە دەستوورییەكاندا چووبوونەوە زێدی پێشووی خۆیان. هێنانی عەشیرەتی عەرەب بۆ سەر گوندە كوردییەكان، رێگری لەوەی جووتیارانی كورد زەویوزاری خۆیان بەكاربەرن. ئەمانە و زۆری تریش كە هەنگاوی بەپلانتر و خێراترن لەوانەی بەعس لە سەرەتاكانی هاتنە سەر حوكمیدا بۆ پاكتاوی رەگەزیی كورد لە كەركووك گرتبوونیەبەر. 

ئەمە واقیعی حاڵی كەركووكە، دوو هێزە سەرەكییەكەی كوردیش پارتی و یەكێتی كە هۆكاری راستەوخۆی ئەم دۆخەی كەركووكن، هێشتا لە دروشم و وشە بریقەدارەكانیان نەكەوتوون و دەیانەوێ‌ ئەو چەواشەكارییەی لە رابردوودا خەڵكیان پێ‌ لەخشتە بردووە، بەناوی پیرۆزیی كێشەی كەركووكەوە، درێژە پێبدەن. ئەگەر ئەم دوو هێزە پەرۆشییەكیان هەبێت بۆ ئەوەی رێگە لە پرۆسەی بەعەرەبكردنەوە بگرن، دەتوانن بە یەك رۆژ رایگرن، بەڵام نایكەن. چونكە پێویستیان بەوەیە بەناوی مەترسیی سەر كەركووكەوە درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن.  

ئەگەر ئامانجیان ئەوە نییە كەركووك بۆ بزواندنی هەست و سۆزی خەڵك بەكاربەرن و بەڕاستی نایانەوێ‌ ئەو زوڵمە لەسەر كەركووك بەردەوام بێ‌، چ حیكمەتێك لەوەدایە كە دەتوانن رێی لێبگرن و نایكەن؟ ئەوەی لە بەغدا دەیكەن بۆ پۆست و ئیمتیازی خۆیان، نیوەی ئەو قورساییەیان بخستایەتە سەر كەركووك، ئێستا واقیعێكی تر بوو. تەنیا بە پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگار بە كوردێكی دڵسۆز، بەشی زۆری ئەو پرۆسەی بەعەرەبكردنە رادەوستێ‌، ئەی ئەو نهێنییە چییە پۆستی پارێزگار پشكی كوردە و پارتی و یەكێتی داینانێن و رێگەیان خۆشكردووە بۆئەوەی جێگری پارێزگاری كەركووك دەسەڵاتەكانی پارێزگار بۆ بەعەرەبكردن بەكاربەرێت؟ 

پارتی و یەكێتی سبەی چۆن وەڵامی مێژوو دەدەنەوە؟ ئایا هەر بەڕاست ئەم دوو هێزە پێشتر بەو چاوی پیرۆزییەوە تەماشای كەركووكیان كردووە كە یەكیان بە دڵی كوردستان ناوی بردووە و یەكیان بە قودسی كوردستان؟ ئەگەر ئەوەی ئێستا لە كەركووك دەگوزەرێت و بێ‌ دەربەستی و بێ‌ هەڵوێستیی ئێستای پارتی و یەكێتی بكەین بەپێوەر بۆ رابردووی خەبات و ئەو دروشمانەی لە قۆناغی جیاجیادا بۆ كەركووك بەرزیان كردووەتەوە، بەدڵنیاییەوە پێویستمان بە سەرلەنوێ‌ نووسینەوەی مێژوو هەیە. چونكە ئەوەی لەمێژوودا بۆ رابەر و سەركردەكانیان و بۆ خەباتی ئەم دوو حیزبە لەسەر كەركووك تۆمار كراوە، ئەوەی وەك لاپەڕەی زێڕین نووسراوەتەوە، تەواو پێچەوانەی ئەم واقیعەی ئێستای هەڵوێست و كرداریانە. 
ئەوەی ئێستا لە كەركووك دەگوزەرێ‌، دەرخەری یەك راستییە، بزووتنەوەی سیاسی كورد، كەركووكی وەك ئامرازێك بۆ كولانەوەی برین و ورووژاندنی هەست و سۆزی كۆمەڵگەی كوردی پێویستە و هیچی تر. ئیتر نە دڵە و نە قودسی كوردستان.

کۆمێنتەکان

 
ali | 7/11/2018
زور راسته‌ كه‌ركوك كه‌ره‌سته‌یه‌ خاكفروشان بازای پیده‌كه‌ن
روژهه لاتی | 9/11/2018
به بروای من مه سه له ی که رکوک له فلیستینیش بو گه لی کورد ( هه ر چوار پارچه ) زور گرینگ و هه ستیارتره به لام خه لک بوخویان ده بی هه لمه ت بده ن گه وره کانی جاری هه ر ده فکری قه له و کردنی حیزبی خویان دان ده نا الان باشترین وه قت ته نانه ت له زمانی هاتنی داعیش بو وه رگرتنه وه ی که رکوکه

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پسپۆڕێكی ئێسک و شکان: لە سەیراندا چەندین پێکان تووشی ئێسکەکان دەبن 18 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێكی ئێسک و شکان: لە سەیراندا چەندین پێکان تووشی ئێسکەکان دەبن

د. ئامانج گەردی: سووڕانی جومگەی پاژنەی پێ لە زۆرتر
  هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کحوول دوێنێ کاژێر 12:22 |

هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەبارەی کحوول

بەشێكی بەکارهێنەرانی پێیانوایە کحوول وریاکەرەوەیە زۆرتر
چۆن گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک؟ دوێنێ کاژێر 10:25 |

چۆن گوشاری دەروونی دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک؟

بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان خێرادەکات زۆرتر
0.437 seconds