وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

نەخشەی ئاڵتوونی بۆ ئەردۆغان

لەلایەن دەیڤید رۆمانۆ 7/12/2017
دەیڤید رۆمانۆ
دەیڤید رۆمانۆ

هەفتەی رابردوو، رەزا زەڕاب، بازرگانی زێڕی ئێرانی ـ تورکی، لە دانیشتنێکی دادگادا لە ئەمریکا ئامادە بوو. زەڕاب تۆمەتبارە بەوەی لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2015 سزا داراییەکانی سەر ئێرانی شکاندووە. گومان دەکرێت زەڕاب هاوشان لەگەڵ محەممەد هاکان ئاتیلا، سەرۆکی هاڵک بانکی تورکیا پارە و نەوتی ئێرانیان بەکارهێنابێ بۆ کڕینی زێڕ لە تورکیا، کە دواتر لە دوبەی فرۆشراوە و داهاتەکەی رەوانەی تاران کراوەتەوە. لە بەشێک لەو کارەشدا زەڕاب بەرتیلی بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی تورکیا داوە، لەوانەش وەزیری دارایی و ئەندامانی دیکەی کابینەی حکومەتی ئاکپارتی. 

لە بەرامبەر سووککردنی حوکمەکەیدا، زەڕاب رازی بووە هاوکاریی دادگا بکات، لە دانپێدانانەکانیدا شتی سەرنجڕاکێش ئاشکرابوون. رۆژی پێنجشەممە، 30 تشرینی دووەم، زەڕاب شایەتی داوە لەسەر ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان (کە ئەوکات سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە) بەشەخسی فەرمانی داوە ئەو نەخشەیە جێبەجێ بکرێت و یارمەتی ئێران بدرێت خۆی لە سزاکانی ئەمریکا بدزێتەوە، لەوێشەوە سندوقەکانی پارە و گیرفانی بەرپرسانی حکومەتی تورکیا پڕبکرێت. 

بە گوێرەی بی بی سی، زەڕاب رایگەیاندووە کە “لە ساڵی 2012، زافیر چاگالایان، وەزیری ئەوکاتی ئابووریی تورکیا، پێیگوتووە کە ئەردۆغان رێنمایی بە بانکەکانی تورکیا داوە لە پلانە نهێنییەدا بەشداری بکەن”. زەڕاب زیاتر لە 59 ملیۆن دۆلار بەرتیلی بە چاگالایان داوە. 

ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی تورکیا، لەوانەش چاگالایان و ئاتیلا ئەو تۆمەتەیان رەتکردووەتەوە. حکومەتی تورکیا و میدیای نزیک لە حکومەت لەمەش زیاتر رۆیشتوون و دادوەرە ئەمریکییەکەیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەنەوە هەیە. 

رۆژنامەکانی سەر بە حکومەت یان جەوهەری دادگاییەکەیان پشتگوێ خستووە و خۆیان بە جۆری جلوبەرگی زەڕاب لە رۆژی دادگاییەکەدا سەرقاڵ کردووە، یانیش وەکوو رۆژنامەی (دەیلی سەباح) جەماعەتی گولەنیان تۆمەتبارکردووە. لە بەشێک لە راپۆرتی رۆژنامە تورکییەکەدا هاتووە:
“... حکومەتی تورکیا گرووپی گولەنیستەکانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە ئەو دۆسییەیان قۆستووەتەوە و بە شێوازێکی نایاسایی بەڵگەیان دەستخستووە، یانیش بەڵگەکانیان دروستکردووە، واتە ئەفسەرانی پۆلیسی پەیوەندیدار بە گولەن پەیوەندییە دەنگییەکانیان تۆمار کردووە. ئەنقەرە پێیوایە ئەم جۆرە بەناو بەڵگەیە بەپێی یاسای ئەمریکا ناکرێت لە دادگا بەکاربهێنرێت، چونکە دادگای ئەمریکا داوای جۆرێک لە بەڵگە دەکات کە بە شێوازێکی یاسایی دەستخرابێت”. 

لە هەوڵێکی دیکەدا کە رەنگە بۆ لادانی سەرنجی خەڵک لەسەر تۆمەتی بەرتیلخۆری لە نێوان بەرپرسانی باڵای تورکیا بووبێت، دادگای ئەنقەرە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ گراهام فولەر، بەرپرسی ئەنجوومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی سی ئای ئەی، دەرکرد. لە فەرمانەکدا فولەر تۆمەتبار دەکرێت بەوەی “هەوڵی رووخاندنی حکومەتی کۆماری تورکیای داوە” و “کۆمەڵێک زانیاری حکومەتی تورکیای بەدەستهێناوە کە دەبووایە لەبەر هۆکاری ئەمنی بە نهێنی بمێننەوە”. 

پێشتر حکومەتی تورکیا بە هەمان تۆمەت فەرمانێکی هاوشێوەی بۆ هێنری بارکی، لێکۆڵەر و ئەکادیمیستی ئەمریکی دەرکردبوو. 

بارکی ئێستا لە زانکۆی پێنسیلڤەینیا وانە دەڵێتەوە و لە کاتی هەوڵی کودێتاکەی 2016 دا میوانداریی کۆنفرانسێکی دەکرد لە ئیستەنبوڵ، رەنگە لە تورکیای ئەمڕۆدا هەر ئەمە ئاماژەیەکی باش بێت بۆ ئەوەی بارکی تاوانی کردووە. بەڵام کەیسی فولەر جیاوازە و پێدەچێت زیاتر “تۆڵە بە تۆڵە” بێت، واتە تورکیا دەیەوێت بڵێت ئەگەر ئەمریکا بیەوێ بە هۆی کارێکی هەڵەوە هاووڵاتییەکی تورکیا دادگایی بکات، ئەوە تورکیاش هەمان شت لەگەڵ هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەکات، ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە رابردوودا فولەر ستایشی بزووتنەوەی گولەن و سەرکردەی بزووتنەوەکەی کردووە. 

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دادگاییەکەی زەڕاب و ئاتیلا هیچی لێدەکەوێتەوە؟ ئەستەمە دادگاییەکە خۆی شتێکی ئەوتۆی لێ سەوز بێت، هەر ئەوەندە نەبێت کە بیری بەرپرسانی واشنتنی دەخاتەوە تورکیاکەی بەڕێز ئەردۆغان لە ساڵی 2010ەوە چیدی وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا نەماوە و رەنگە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوو ئەندامی ناتۆ لەوەی ئێستا ئاڵۆزتر بکات. 

حکومەتەکەی ئەردۆغان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەوەی هەموو شتێک رەتبکاتەوە و سەرنجی خەڵکی تورکیا بەوە لەسەر کێشەکە لابدات کە ئەمریکا پیلان دەگێڕێ بۆ لاوازکردنی تورکیا. 

بەڵام هیچ نەبێت زەڕاب بەردەوام دەبێت لەسەر ئەوەی دان بە شتی نوێدا بنێت. یەکێک لە گەرمترین رووداوەکانیش کە بە نیگەرانییەوە چاوەڕێی ئاشکرابوونی دەکەین، پەیوەندی بەو پارەیەوە هەیە کە تورکیا بە مایکڵ فلین، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ترەمپی داوە، هەروەها پلانێک کە دەبووایە فلین بۆ رفاندنی گولەن لە پێنسیلڤەینیا دایبڕێژێت. ئەگەر بشێت دەتوانین ناوی ئەمە بنێین نەخشەی ئاڵتوونی. 

* دەیڤید رۆمانۆ لە ساڵی 2010ەوە بۆ (رووداو) دەنووسێت. رۆمانۆ مامۆستای سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە زانکۆی ویلایەتی میسووری  و چەندەها نووسینی لەسەر کورد و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاوکردووەتەوە. 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئەردۆغان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.156 seconds