وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

بەغدا نیازی رێككەوتنی هەیە؟

لەلایەن عارف قوربانی 8/2/2018
عارف قوربانی
عارف قوربانی

بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەستبكەوێ كە ئایا بەغدا نیازی هەیە لەگەڵ كوردستان رێكبكەوێت یان نا؟ پێویستە سەرەتا لە نیازی حوكمڕانانی بەغدا گەیشتبین كە عێراقێكی چۆنیان دەوێ‌. ئایا ئەو عەقڵیەتەی لە پشتەوەی ئیدارەدانی ململانێ‌ و هاوكێشەكانی عێراقە، دەیەوێ‌ دەرفەت بۆ پێكەوەژیانی راستەقینەی پێكهاتەكان خۆش بكرێت و بە هاوبەشی وڵاتەكەیان بەڕێوەبەرن، یاخود خەریكی ئەوەیە عێراق بۆ لایەنێك یەكلابكاتەوە؟

ئەگەر تەماشای رابردوو بكەین، دەبینین لە ساتی یەكەمی دروستكردنی دەوڵەتی عێراقەوە، سیاسەتی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی كەمینەیەكی سوننەی عەرەب حوكمی زۆرینەی شیعە و كورد بكەن. دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە، ململانێ‌ و خوێنڕشتن و شەڕ و كاولكاری بوو بۆ نزیكەی هەشتا ساڵ. لە ماوەی ئەو هەشتا ساڵەدا ئەو توانا ئابووری و مرۆییانەی لە عێراقدا بۆ ئەو ململانێ‌ و كێشە و ناكۆكیانە تەرخانكراون، ئەگەر لە بواری پیشەسازی و زانست و پەروەردەدا خەرج كرابان، ئێستا عێراق وڵاتێك دەبوو لە ئاستی دەوڵەتە پێشكەوتووەكانی جیهان.

ئەمە بۆ داهاتووش هەر راستە، ئایا عێراق دەیەوێ‌ وزە و تواناكانی لە چ بوارێكدا سەرف بكات؟ درێژە بە هەمان مێژوو دەداتەوە یان رێگەیەك دەگرێتە بەر كە داهاتووی هاووڵاتیەكانی جیاواز بن لە نەوەكانی پێشوو؟ 

مایەی نیگەرانییە كە ئاماژەكان دڵخۆشكەر نین و وای نیشان نادەن كە داهاتووی عێراق باشتر دەبێت لەو رابردووە نەفرەتییەی ملیۆنان كەسی تێدا بوونە قوربانی. تەنیا جیاوازییەك گەر هەبێ‌، ئەوەیە كە ئەوكات لەسایەی ستەمی كەمینەیەكی عەرەبی سوننەوە كار بۆ سڕینەوەی جیاوازییەكان دەكرا، ئێستا لە سایەی زۆرینەیەكی عەرەبی شیعەوە. واتا لە هەردوو دۆخەكەدا ئەوەی نەگۆڕە، ستەمكارییەكەیە و تەنها بكەرەكان گۆڕاون.

كۆتاییهێنان بە حوكمی سەدام ئاماژە بوو بۆ كۆتایی حوكمی تایفی كە سوننەی عەرەب لەڕێی زەبروزەنگەوە هەشتا ساڵ بوو خۆیان بەسەر عێراقدا سەپاندبوو. بەڵام دوای سەدام نەخشەكێشانەوەی حوكمڕانیی عێراق بە سیستەمی دیموكراسی، بەبێ‌ ئەوەی عەقڵیەتی كۆمەڵگە و تاكی عێراقی هیچ گۆڕانێكی بەسەردا هاتبێت، زەمینەخۆشكردن بوو بۆ حوكمێكی تری تایفی كە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە خۆی بەسەر عێراقدا دەسەپێنێ. 

نیازی حوكمڕانانی پێشووتری عێراق سڕینەوەی ئەویتر بوو كە رەوایەتی حوكمی لە رێگەی دیكتاتۆرییەتەوە وەرگرتبوو. نیازی حوكمڕانانی ئێستای عێراقیش هەر سڕینەوەی ئەویترە، بەڵام رەوایەتیی حوكمی لە رێگەی دیموكراسییەوە وەرگرتووە. دیمەنەكانی پانزە ساڵی رابردووی حوكمی شیعی لە عێراق ئەوەمان پێدەڵێن كە عێراق بەرەو یەكڕەنگی دەڕوات. پاكتاوكردنی مەسیحییەكان بە چەند قۆناغێك لە بەسرەوە تا نەینەوا، پرۆسەی توانەوەی ئینتیمای نەتەوەیی فەیلییەكان بۆ مەزهەبێكی ئاینی، هەروەها قۆستنەوەی هاتنی داعش و لێكەوتەكانی ئەو هەلەی بۆ شیعە رەخساند كە سوننە بخاتە سەر رێگای چوون بەرەو توونی مەرگ و ئێستا كۆتایی بە كۆسپی سوننە هاتووە لەبەردەم بەشیعەبوونی عێراقدا. ئەوەی وەك لەمپەر ماوەتەوە، مانەوەی كوردە لە عێراق. گشتپرسیی كوردستان و لێكەوتەكانی ئەگەر كوردی بۆ شیعە نەشخستبێتە سەر هەمان رێگا، بەڵام ئەو مەیلەی لای شیعە دروستكرد كە بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ كوردستان بكات.

ئەگەر تەماشای هەڵوێست و لێدوان و رەفتاری بەرپرسانی بەغدا بكەین لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئەو یاریكردنە بە كات و بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان، ئەوەمان پێدەڵێت كە بەغدا نایەوێ‌ لەگەڵ كوردستان رێبكەوێت. بەڵكوو تەنیا دەیەوێ‌ ئەو قۆناغە تێپەڕێنێ و لەژێر ئەو گوشارە نێودەوڵەتییە دەرباز بێت كە خراوەتە سەری بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان. زیاتر لە سێ‌ مانگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رووی لە بەغدایە بۆ كردنەوەی دەرفەتی چارەسەر، بەڵام بەغدا زیرەكانە یاری بەكات دەكات. بۆ چەواشەكردنی رای گشتی و بۆ وەڵامی ئەو داواكاریانەی لەو بارەیەوە بەرەوڕووی دەكرێنەوە، دەرگای بۆ گفتوگۆ كردووەتەوە، لیژنەی هونەری جۆراوجۆری پێكهێناوە، بەڵام بەردەوامە لەسەر سیاسەتەكانی لە گوشار خستنە سەر كوردستان بۆ قووڵكردنەوەی كێشە ئابووری و سیاسییەكانی.

بەپێی دەستوور دەبێ بەشە بودجە بداتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو نەك ئامادە نییە بودجە بنێرێ‌، چاوی لەوەیە دەست بەسەر ئەو بەشەی تری سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستانیشدا بگرێت، تا قۆناغ بە قۆناغ پلانی بەچۆكداهێنانی كورد جێبەجێ‌ بكات. بەپێی ئەو بەند و بڕگە دەستوورییانەی هەرێمی بە بەغداوە بەستووەتەوە و بەپێی رێككەوتنێكی سیاسی پێشوەختەش تا سەرژمێری لە عێراق دەكرێت، دەبێت بەغدا ساڵانە 17%ی داهاتی عێراق بۆ كوردستان بنێرێت. ئێستا ئەوەی عەبادی دەیكات زۆر روونە كە تەنها بۆ كاتكوشتن و تێپەڕاندنی قۆناغێكی راگوزەرە. كە لیژنە دەنێرێ بۆ وردبینی وەزارەتەكان و بەحساب مووچە دەنێرێت، ئەركی بەغدا نییە مووچە بنێرێت بۆ وەزارەتەكان، بەڵكوو ئەركی بەغدایە بودجە بنێرێ‌ بۆ كوردستان.

ئێستا نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمریكا و ئەوروپا و تا ئەندازەیەك وڵاتانی ناوچەكەش گوشار دەخەنە سەر بەغدا بۆئەوەی هاوكار بێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چارەسەری قەیرانی دارایی هەرێم و ئیستیحقاقە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بنێرێت، بەڵام دەبینین بەغدا چۆن خۆی لەو بەرپرسیارێتییانە دەدزێتەوە. جا ئەگەر گوشاری نێودەوڵەتی لەسەر نەبێت، چۆن مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكات؟ لانیكەم بۆ ئەوەی ئۆباڵی پێشهاتەكانی داهاتوو نەخرێنە سەر كورد، گرنگە هەرێمی كوردستان رێز لەو دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتیانە بگرێت و بەپیری بەغداوە بچێت، بەڵام پێویستە بەرچاویشی روون بێت لەوەی بەغدا ئامادەی چارەسەركردنی كێشەكان نییە و تەنیا یاری بە كات و یاری بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەكات. 

دەبێت هەرێمی كوردستان دڵنیابێت لەوەی هیچ لە بەغدا ناچنێتەوە، ئەگەر لە هەلومەرجێكیشدا ئامادەبێ‌ بەشێك لە پابەندییەكانی جێبەجێ‌ بكات، ئەوە تەنیا دۆخێكی كاتیە و دەیەوێ‌ بەو هۆیەوە زیاتر دەست بەسەر ئیرادەی گەلی كوردستاندا بگرێت. پێویستە هەرێم خۆی مشووری تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پڕ لە قەیرانە بخوات، بەتایبەت قەیرانی دارایی كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی تاك بەتاكی خەڵكی كوردستان هەیە. ئێستاش گومان دەكرێت وەك پێویست داهاتە ناوخۆییەكان رێكنەخراون و هەمووی ناچێتە سەر داهاتی گشتی. هێشتا هەر گومان دەكرێت پشك پشكێنەی حیزبی لە داهاتی نەوتی كوردستان هەبێ. دەبێت حكومەت بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە ئەو سەرچاوانەی ئاودەكەنە ئاشی گەندەڵییەوە وشك بكات، ئەگینا ئەم دۆخە بەرگە ناگرێت و دەبێتە مەترسی لەسەر ئەزموونی حوكمڕانیی كوردستان. 

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 8/2/2018
به ریز کاک عارف ، وتاره که ت پیش هه موو شتیک پیشانده ری ئه م راستیه حاشاهه لنه گره یه که خویندنه وه ی ریفراندوومخوازنی کوردستان و له سه ره وه ی هه موان به ریز کاک مه سعوود بارزانی له سه رهه لو مه رج و داهاتووی عیراق و نه خشه ریگه ی براده رانی شیعه ! بو داهاتووی عیراق به ده ر له هه له و دوور له په له په ل و غه له تی بوو و پیستاشی له گه ل بیت جیابوونه وه له عیراق تاقانه ریکاریکی راست و دروسته بو گارانتی کردنی داهاتوویه کی پر له ئاشتی و بی کویره وه ری بو کورد ؛ ئه گه ریش زلهیزه بریار به ده سته کان فیلیان له کورد کرد و خه یانه تیان له قوربانیکانی کرد و پیشی وه دیهاتنی خه ونه کانمانیان گرت ئه مه شتیکی دیکه یه و ده وسیه ی ئه م خه ونه هه روابه کراوه یی ماوه ته وه !؟ شتیکی که زور جیگه ی بایه خ و سرنجه ئه وه یه که دیموکراسی له وانه یه له زور جیگه و له زوریک له رژیمه سیاسیه کان نه توانی و ناتوانی کیشه ی نه ته وه یی چاره سه ربکا و ده کری ده سه لاتی سیاسی که لکی خراپ له دیموکراسی وه رگری و بیکاته ئه مرازیک بو ته په سه رکردنی نه ته وه ژیر ده سته کان!ئه مریکا و به ریتانیا له عیراق به پشگویخستنی کورد هه له یه کی میژوویی گه وره یان کرد که ئاسه واره ناله باره که ی به زوویی پیی خوشیان ده گریته وه و مه جبوورن به زویی پیداچوونه وه ی جیدی به سیاسه ته کانیاندا بکه نه وه .حکوومه تی عیراق به زوویی متمانه ی نیوده وله تی له ده س ده دات و رووی دزیوی بو جیهان پیشانده دری و کورد ده بی یه کگرتوو بی و حیزبه سیاسیه کان به جیگه ی دم له جه رگی یه کتر نان گوشاره کانیان بو سه ر به غا تویکمه تر و هاوئاهه نگتر بکه ن و دلنیا بن ئه گه ر به له مه که ی کوردستان وه رگری و قلپ بیته وه بی سی و دوو هه موومان تیا ده خنکین و که س ره حممان پی ناکات .
Muhammad Sardar | 11/2/2018
zor grnga hkumati harem u komalgai kurdi am shikrdnawai kak arif zor bahand warbgrin
ئازادگوانی | 17/2/2018
دەست خۆش بەلام ئەی بۆباسی ناڕێک وپێکی ناومالی،کوردنەکردوکەبەدەرجەیەک،هۆکارە بۆئەم لوت بەرزییەی عەبادی لەئیستادا ،لەدوای 16ئۆکتۆبەری نەکبەتی عەبادیزیاتر سودی لەوە چەلەحانەی نێو مالی کورد ، وەرگرتووە زیاتر ئاگری توڕەی خۆی بەسەر بووشی کورد وە دەنێت ، بۆئەوەی زیاترگڕبگرێن ،وەبارودۆخی نێودەولەتیش ،والەپەرژەوەندی خۆی دەبینێت کورد جارێ هەل هەرلەم بارودۆخە گوزه ر بکات ،بۆئەوەی واپیشانی ئەو نەتەوانەبدەن کەنیازی جیابوونەوەیان هە یە ڕێگاریان لێ بکەن کوردوو کەتەلۆنیەکان وەک نمونەیەکی شکست خواردوو نیشان بدەن کەلەڕاستیشدا وانیە .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dyako Darweshi | 22/10/2018 08:58:19 ص
سلاو
صديق | 22/10/2018 11:44:30 ص
به بيي ئه م ليدوانه وا ده رده كه وي كه له ساردترين و كه رماترين روزي سال بيداني كاره با ئيتر له ١٥ سه عات كه متر نابي ..! ئه مه موزده يه ئه كه ر ...
پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ رۆژانە 20 کاژێر زیاددەکات
| دوێنێ کاژێر 10:59 | (2)
سید عبیداله رحمن | 21/10/2018 08:07:19 م
شیعار و لافیته و دروشمی سه ره کی گوران له ئیستادا ده بی به ره و " گوران له ناو گوران " دا بیت !
گۆڕان: سەرلەبەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 21/10/2018 | (1)
Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| 21/10/2018 | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| 20/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.406 seconds