وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

به‌رهه‌م شۆو

لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا 8/10/2018
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا

راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و نه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ و نه‌ ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی، به‌شێكه‌ له‌و شۆیه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ماڵی تاڵه‌بانی به‌رهه‌مده‌هێنرێ و به‌سوتفه‌ش ناوی ئه‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رهه‌مه‌. شۆیه‌كه‌ كه‌ پێش‌ شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستیپێكردووه‌ و چیرۆكه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

له‌و رۆژانه‌دا كه‌ بڕیار له‌سه‌ر گشتپرسی ده‌درێت، د. به‌رهه‌م كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خه‌ونێكی كۆن له‌كه‌لله‌ی ده‌دات. لێكدانه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی دڵنیای ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌س پشتیوانی له‌ گشتپرسی ناكات و ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، تووشی خۆكوژییه‌كی سیاسیی كوشنده‌ ده‌بن. جا پیاو و قاره‌مان ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپێكی سپییه‌وه‌ نا، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، له‌سه‌ر پشتی ئابرامزێك یان هه‌مه‌رێكی حه‌شدی شه‌عبی خۆی بكات به‌ هه‌ولێردا و هه‌رێمی كوردستان له‌ له‌نێوچوون `ئینقاز` بكات. چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك كه‌سێكی ئاگادار له‌ به‌غدا بۆی گێڕامه‌وه‌، چه‌ند نوێنه‌رێكی كۆن و نوێی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌چنه‌ به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی عێراق، كه‌ حاجی ئاغایه‌كی ئێرانیی ناسراوه‌ بۆ هه‌موومان، داده‌نیشن. گۆڕانه‌كان بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركووك و سلێمانی و جیاكردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك باسده‌كه‌ن، له‌ به‌غدا دكتۆری ئینقاز هه‌مان هه‌ڵوێستی گۆڕانی نه‌بووه‌.

له‌ وه‌رزی یه‌كه‌می شۆیه‌كه‌دا ماڵی تاڵه‌بانی خۆیان رۆڵ ده‌گێڕن و به‌ راده‌ستكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ به‌شی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. دوای ئه‌وان نۆره‌ی پلانی دووه‌م دێت كه‌ تێیدا دكتۆر سه‌ر له‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ ده‌دات و به‌ناوی دژایه‌تیی پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌یانخاته‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ده‌بێ حكومه‌تێكی ئینقاز‌ دروستبكرێت. له‌و رۆژانه‌دا بوو كه‌ به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكیم بینی و به‌پێكه‌نینه‌وه‌ باسی ئه‌و هه‌وڵه‌ی د. به‌رهه‌می بۆ كردم. ئه‌وكات تێنه‌ده‌گه‌یشتم مه‌سه‌له‌ چییه‌، به‌ڵام دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوانه‌ی له‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ بڵاوكرانه‌وه‌ و به‌ دیاریكراوی ناوی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك نوێنه‌رانی دانپێدانراوی كوردستان هاتبوو، تێگه‌یشتم ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دووشه‌شی ئێرانیی حكومه‌تی ئینقازیان له‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌دا تۆپاندووه‌ كه‌ خۆی بۆ ئه‌و جێیه‌ خۆشكردبوو و به‌ئه‌نقه‌ست ناوی قوبادیشیان هێناوه‌. 

پاش ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ئه‌مریكا، رووداوه‌كانی شۆیه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا رۆیشتن. ده‌بووایه‌ ئه‌وه‌ش رووبدات، چونكه‌ خه‌ریك بوو بینه‌ر بێزار ده‌بوو. بۆیه‌ ده‌بووایه‌ ئه‌مجاره‌ د. به‌رهه‌م بیسه‌لمێنێ كه‌ ره‌قه‌مه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی له‌ كوردستان هه‌یه‌ و مادام كاك نه‌وشیروانیش نه‌ماوه‌، ئه‌و رابه‌ری ئۆپۆزیسیۆنه‌ و به‌ شتێكی نوێوه‌ هاتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوی هاوپه‌یمانییه. شتێكی عه‌نتیكه‌شه‌، نه‌ حیزبه‌ و نه‌ رێكخراوی خێرخوازییه‌ و نه‌ قوتابخانه‌یه‌كی فیكریشه‌. شتێكه‌ كه‌ هه‌ركاتێك هیچی لێده‌رنه‌چوو، ده‌توانیت وه‌ك تۆپی بلیارد په‌رشوبڵاوی بكه‌یت و ئه‌گه‌ر بووه‌ شتێكیش، ئه‌وه‌ چاكتر. به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ریخست ئه‌وه‌ش كڕیاری نییه‌ و دكتۆر دیسان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش ده‌رنه‌چوو.

له‌م وه‌رزه‌ی به‌رهه‌م شۆودا، كه‌ ئێستا په‌خشده‌كرێت، پاڵه‌وانی شۆیه‌كه جارێكی دیكه‌ هه‌وڵده‌دات بینه‌ران رابگرێت و نه‌هێڵێت بێزاربن. بۆیه‌ پشت له‌ قسه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی خۆی ده‌كات و به‌ سیناریۆی ماڵی تاڵه‌بانیی به‌رهه‌مهێنه‌ری شۆیه‌كه‌ رازی ده‌بێت، به‌وه‌ی كه‌ به‌ هه‌ر نرخێك بێت، ببێته‌ سه‌رۆككۆمار. باربووكه‌ری شۆیه‌كه‌ و ماڵی تاڵه‌بانی قازانجی چاك له‌ شۆیه‌كی وا پڕبینه‌ر ده‌كه‌ن و فۆكه‌سی خه‌ڵك له‌سه‌ر‌ مه‌سه‌له‌ جدییه‌كانی دیكه‌ له‌ زۆنی ره‌نگاوره‌نگ لاده‌به‌ن. ئه‌كته‌ره‌ تۆراوه‌كه‌ی خۆشیان، كه‌ ماوه‌یه‌ك سه‌ركێشیی ده‌كرد، به‌بێ ره‌چاوكردنی حورمه‌ت بۆ رابردووی و ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی له‌نێو خه‌ڵكدا هه‌یبووه‌، به‌وجۆره‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌. بافڵ تاڵه‌بانیش له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا هێنده‌ی دیكه‌ حورمه‌ت بۆ ئیشه‌كه‌ ناهێڵێته‌وه‌ و مژده‌ی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌‌ ئه‌وانی دیكه‌ش وا ورده‌ ورده‌ دێنه‌وه‌!

به‌رهه‌م شۆو له‌ مێژووی سیاسه‌تی كوردیدا بێوێنه‌یه‌. چونكه‌ له‌ شه‌سته‌كانه‌وه‌ چه‌ندین شۆی دیكه‌مان هه‌بوون و هه‌میشه‌ هه‌رچییه‌كیش تێیاندا روویدابێت، رۆڵگێڕه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مێك حورمه‌تیان له‌ ئیشه‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام شۆی ئه‌مجاره‌ هه‌ر له‌ په‌یمانشكێنی و په‌شیمانبوونه‌وه‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ خه‌نجه‌ر له‌ پشتی یه‌كدی دان و سڕینه‌وه‌ی په‌رێزی پاكی رابردوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی كه‌مبه‌ها، هه‌موو ئه‌و پێكهێنه‌رانه‌ی تێدایه‌ كه‌ بیكاته‌ شۆیه‌كی بێحورمه‌ت. 


کۆمێنتەکان

 
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 9/10/2018
ده‌ستخۆش كاك هێمن وا جوانت جویوه‌ ( هاڕیوه‌ ) گه‌ده‌ی پێیوه‌ ماندوو نه‌بێ تا ده‌گاته‌ سورێنچك و ڕیخۆله‌ باریكه‌ واتا مانگه‌ شه‌و پێویست به‌ هێما ناكات بۆیه‌ هیچ كۆمێنتم نیه‌ ته‌نها ده‌ڵێم به‌رهه‌م شۆ و ئه‌مان به‌رهه‌م شۆ .
يۆتانى | 11/10/2018
ته‌نزێكى سياسيى جوان و خۆش بۆ خوێندنه‌وه‌... ده‌ستت نه‌ڕزێ و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بيت...
hwrmat ahmad salih | 12/10/2018
DAST XOSH bashe danaset , Dr (hwrmat qezawntreen syasee kurda la myzwee kon w tazae am melatada
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Miaad shwan | 13/10/2018 11:01:31 ص
تا كاتژير چه ند ئه م كتيبخانه به رده وأم ده بيت...؟؟؟
لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دەکرێتەوە
| 9/10/2018 | (1)
Abdolvahed | 13/10/2018 08:22:50 ص
پیم وانیه ئه مریکا پشتی کوردبگریت چونکه کورد بوخوی پارچه پارچه ونالیکه به داخیکی زورگه وره هه رحیزب وپارتیکی کوردی ئالقه به گوی ده وله تیکی داگیرکه...
لاڤرۆڤ: ئەمریکا هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێک لە سووریا دەدات
| 12/10/2018 | (1)
ره شید | 12/10/2018 04:27:41 م
ده سخوش کاک رابه ر ، له کوردستانی ئیمه دا دیموکراسی ده له مه یه و حیزبه سیاسیه کان به ده سه لاتیشه وه خاوه نی کلتووریکی دیموکراتیک نین ! چاویان له وه...
Raber | 12/10/2018 05:54:03 م
كاك رابه ر به ريز بابه تكاني تو وتنه وه يه، شي كردنه وه نيه. به داخه وه
دیموكراسی به‌بێ هه‌ڵبژاردن
| 12/10/2018 | (2)
محمد | 12/10/2018 10:07:57 ص
لە باو لە باران هەر تەمەنی بەفر کەم دەکا بە ئەمریکا و ڕوسیا کوردیان نەهێشت
پۆمپیۆ: واشنتن دەیەوێت کورد لە دانوستاندنەکانی داهاتووی سووریادا بەشداربن
| 12/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە 7 کاژێر لەمەو بەر |

برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە

گەورەترین برسیێتی دەبێت لە 100 ساڵی رابردوودا زۆرتر
چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت 21 کاژێر لەمەو بەر |

چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت

بە بێ نێرینە کۆرپە بەرهەمهێنرا زۆرتر
0.203 seconds