وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

چۆن دەبێ لە بزووتنەوەی "نەخێر لە ئێستادا" تێبگەین؟

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 9/8/2017
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا

بزووتنەوەی "نەخێر لە ئێستادا" ، بە سەرپەرشتی شاسوار عەبدولواحید، دوێنێ دەستی بە كەمپەینەكەی كرد و دوو كەناڵی راگەیاندنی خستووەتە خزمەتەوە. چەند كە سایەتییەكی وەك فاروق رەفیق و فەرهاد سەنگاویش پاڵپشتی جوڵانەوەكە دەكەن. نەخێر لە ئێستادا واتە ئێستا كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان نییە.

دوای دەیان ساڵ خەباتكردنی گەلی كورد بۆ سەربەخۆیی، زۆر كەس بەشێوەیەكی دیكە لەو كەمپەینەی دژی گشتپرسی تێدەگەن . دەپرسن "چۆن دەبێت كورد هەبێت دژی ئازادی گەلەكەی بێت؟".

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، هەندێك پەنایان بردووەتە بەر تیۆری پیلانگێڕی. دەڵێن دەبێ ئێران یاخود كەسێكی وەك مالیكی راستەوخۆ پشتیوانی ماددی رێكخەری ئەم بزووتنەوەیە بكات ، ئەگەرنا هێندە بە پەرۆشەوە كەمپەین دژی گشتپرسی بۆ گەیشتن بە دوا ئامانجی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی كوردی ناكات.

رێگەیەكی عەقڵانیتر هەیە بۆ روانین لە هۆكارەكانی پشت بزاوتی نەخێر. ئەم رێگەیە لێمان دەخوازێت بزانین نەخێر-ویستەكان كێن بۆ ئەوەی بزانین بۆ ئەو بەرەیەیان هەڵبژاردووە.

یەكەم: سەرپەرشتیكەری بزاوتەكە‌: شاسوار عەبدولواحید. بزنسمانێكی بواری عەقاراتە كە خاوەنی وەبەرهێنانی گەورەیە كە بڕەكەی بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت . لە جیهاندا بزنسمانەكان، دەوڵەمەندەكان، بەتایبەت ئەوانەی بواری عەقارات، لەڕووی سیاسییەوە كەسانی موحافیزكارن (كۆنسەرڤاتیڤ). موحافیزكارەكان ئەوانەن كە حەزیان لە گۆڕان نییە، چونكە گۆڕان واتە جێهێشتنی ئێستایەكی دڵنیا بۆ داهاتوویەكی نادیار.

موحافیزكارەكان دەڵێن "داهاتوو نادیارە، بۆیە مەترسیدارە"‌. كەسێك كە سوود لە بارودۆخی هەنووكەیی وەربگرێت گۆڕانی ناوێت. دەترسێت ئەو بارودۆخەی ئێستای لێتێكبچێت (بە تایبەتی كاتێك دەبیستن زۆربەی وڵاتانی جیهان بە دراوسێیەكانیشەوە بە تووندی دژی پرۆسەی گشتپرسی قسەدەكەن و هەڕەشە دەكەن). ئەگەر بارودۆخی ئێستا بەشێوەیەكی كاتیش تێكبچێت، دەوڵەمەندەكان و سەرمایەداران زیانمەندی یەكەمن. قسەیەكی بەنێوبانگ هەیە دەڵێت، "هەژاران لە هیچ‌ شۆڕش و راپەڕینێك ناترسن". پێچەوانەی ئەم قسەیەش دروستە: دەوڵەمەندەكان لە هەموو شۆڕش و راپەڕینەكان دەترسن.

دووەم: شوێنكەوتووانی بزاوتەكە زۆربەیان ئەوانەن كە رەخنەی شەرعیان لە گەندەڵی و قۆرخكاری دەسەڵات لەلایەن دوو پارتەكەوە هەیە. ئەم خەڵكە دژە كورد نین و دەكرێت خەڵكی نەتەوە پەرستیش بن، بەڵام رق و تووڕەییان بۆ دەسەڵاتداران وادەردەكەوێت زیاتربێت لە خۆشەویستیان بۆ كوردستان. ئامادەن دژی سەربەخۆیی كوردستان بن، تەنیا لەبەرئەوەی، بۆ نموونە، كەسانێك سەرپەرشتی بزووتنەوەكە دەكەن .

سێییەم: كۆمەڵێك لە شوێنكەوتووانی بزاوتەكە دەكرێت بەجیدی پێیانوابێت ئێستا كاتی سەربەخۆیی كوردستان نییە. بەڵام ئەم گرووپە تائێستا ئارگومێنتی قەناعەت پێهێنەریان نەخستووەتەڕوو. ئەگەر ئێستا كاتی نەبێت، كەی كاتیەتی؟ ئێستا كورد بەهۆی شەڕی داعشەوە سۆز و پاڵپشتییەكی سەربازی و سیاسی و مەعنەوی هێندە گەورەی جیهانی وەدەستهێناوە كە لە مێژوودا نەیبووە. ئەگەر ئەمڕۆ جیهان پشتی كورد نەگرن، ئایا بارودۆخێكی لەمە باشتر دروستدەبێتەوە بۆمان؟

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
Baz haloo | 9/8/2017
باس لە سۆزو پشتگیری نیو دەوڵەتی دەکەن بۆکورد بەهۆی شەڕی داعشه بەڵام من دەپرسم کام سۆزو کام پشتگیری نێو دەوڵەتی تائێستا هیچ دەوڵەتێک نەیگوتوه ئەگەر دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنن ئێمەدانی پێدا ئەنێین تەنانەت ئەمریکا دژیشیەتی نەک دانی پێدانانێ ئەوانه ی بانگشەی دەوڵەتی کوردی دەکەن تەنیا دەیانەوێ ڕەسیدی خۆیان بەرز کەنەوە لەناو جەماوەرداو هیچیتر
کاروان موحەممەد | 9/8/2017
ساڵ و نیوێک پێش ئەمڕۆ لە کەناڵی "ناشنەڵ گیۆگرافیک"، فیلمێکی دۆکومێنتاریم دیت لە سەر کورد. ئەو فیلمە باسی مێژووی سیاسیی کورد و خەبات بۆ مافە نەتەوەییەکان و هەروەها ئازایەتیی پێشمەرگەی دەکرد. ئەو فیلمە لە گەرمەی شەڕی دژ بە گروپی دەولەتی ئیسلامیدا بەرهەمهێندراوە. من لێرە مەبەستم لە دوا پاراگرافی فیلمە دۆکومێنتاریەکەیە کە دەڵێت: "ئەمڕۆ کورد ( بێ گومان باسی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانیشی دەکرد فیلمەکە) گەورەترین هێزی زەمینیی دژ بەو گروپە تێرۆریستیەن و شەڕێکی توند و ئازایانە دەکەن لە دژی گەورەترین گروپی تێرۆریستی لە جیهاندا، ئەو گروپەی کە مەترسیە بۆ سەر هەموو جیهان و بە تایبەتی بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئەو گەلەی بۆ پاراستنی خۆی شەڕ دەکات، ئەو گەلەی دەیان ساڵە بۆ مافە نەتەوەییەکانی خەبات دەکات، لەم ساتەدا کە پێشمەرگە بۆتە بەهێزترین بەرگریکەری دونیا بەرامبەر بەو گروپە جیهادیە، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو گەلە داوای سەربەخۆیی بکات تۆ بڵێی کەس هەبێت لە دونیا جورئەتی هەبێت و دژی ئەو داوایە هەقە بوەستێتەوە لە کاتێکدا کە کورد هەم لە عێراق و هەم لە سوریا هاوپەیمانی گەورەی ڕۆژئاواییەکانن دژی تێرۆریزمی جیهانی؟" بەم چەند دێڕە فیلمەکە کۆتایی هات (فیلمەکەم تۆمار کردووە). بێ گومان لەم چەند ساڵەدا داعش توانی زۆرترین پشتیوانیی بۆ کورد پەیدا بکات، ئەگەر لەم کاتەدا دونیا خواستی سەربەخۆیی بە ڕەوا نەبینێت بۆ کورد ئەدی کەینێ بە ڕەوای دەبینێت؟ ئێستا باشترین کاتە بۆ ڕیفراندۆم و چوونمان بەرەو سەربەخۆیی، وە دواتر ناکۆکیە سیاسیەکان بە خەبات سیاسی و مەدەنی یەکلایی دەکەینەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەر هەوڵێک بۆ دژایەتیکردنی پرۆسەی سەربەخۆیی خیانەتە جا هەر کێ بێت.
Yesin hama Gareb | 9/8/2017
ئەگەر بەڕێز شاسوار عبدولواحید باسی گەندەڵی دەکات با لەخۆیەوە دەست پێ بکات، ئایا شاسوار ئەو ھەموو سەرت وسامانەی لەکوێ بوو؟ ئایا ئەوسەروەتە لەژێر سایەی ئەم حوکومەتە نیمچەدیموکراتی و نیمچە گەندەڵەدا بەدەست نەھێناوە؟ شاسوار بۆ گیرفانی خۆی دەگری و وادەزانێ بەسەربەخۆیی کوردستان گەشتیارە عەرەبەکانی نامێنێت، بەڵام وانییە پێویست ناکات بترسێ، شاسوار کەناڵێکی تەلەفزیونی بەناو بێلایەنی ھەیە، کەواتە ئەگەر ئەو بۆ (نەخێری ھەڵبژاڕد) بێ لایەنێکەی لەدەست دا، ئێمە ھەزاران ساڵی ژێردەستەییمان تاقیکردەوە ، با تەنھاجارێکیش سەربەخۆیی تاقی بکەینەوە ھەتا بەویژدانەوە بەراوردی ژێردەستەیی و سەربەخۆیی بکەین. باشە تەنھا  ئەوە بەس نییە کە لەژێر دەستەییدا بەئیمزایەکی مالکی ئەم ھەموو ناھەموارییەی بەسەر خەڵکی کوردستاندا ھێناو قوت و نانی ھەموانی بڕی؟ کەواتە دەنگ بدە بە بەڵێ ھەتا ئەو بارە ناھەوارەی موچەبڕینە دوبارە نەبێتەوە، سەرکوتووبن
هیوا | 9/8/2017
دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین کە خەڵکانێک هێشتا لە نێوان کەمپی بەڵێ و نەخێردا خۆیان ساغ نەکردۆتەوە و دەتوانین بە بەرەی سێهەم بانگیان بکەین، من کە تاکێکم، لە نێوان بەڵێ و نەخێردا ڕایەکی جیاوازم هەیە داوا دەکەم کە ئەم ڕیفراندۆمە بایکۆت بکرێ و لەو باوەڕەدام کە بەدیلی ڕیفراندۆم لە مانگی ٩ ئەمانەی خوارەوەیە: یەکەم/ هەڵبژرادن پێش ڕیفراندۆم بکرێت تاوەکو حکومەتێکی تازە لە جێگەی ئەم کابینە شکست خواردوە پێک بهێنرێت و ئەو حکومەتە تازەیە بڕیار لە کاتێکی تر بدات کە چۆن وە بە چ شێوازێک ڕیفراندۆم بکرێت . دوەەم/ هەوڵ بدرێت سەرژمێری لە ناوچەکانی مادەەی ١٤٠ واتە ناوچەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بکرێت و بزانرێت چەند کەس بۆی هەیە دەنگ لە هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمدا بدات. سێهەم/ ئەگەر هەڵبژاردن ناکرێت لەبەر ئەوەی هیچ کەس نییە بتوانێت ڕێگری لە تەزویر بکات ، باشتروایە پاش ئەوەی ئەنجومەنی شار و شارۆچکەکانی ئەو ناوچانەی کە مادەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە داوادەکەن بخرێنەوە سەر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم ئەوکات باشوری کوردستان بڕیار لە سنوری نێوان کوردستان و عێراق بدات و لە پاشاندا ڕاستەوخۆ دەوڵەت ڕابگەیەنرێت و پێوسیت بە ڕیفراندۆم ناکات. بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە پێش ئەوەی سنوری ناوچە دابڕاوەکانی باشوری کوردستان بخرێنەوە سەر حکومەتی هەرێم بریتیە لە بەهەدەردانی کارتی سەربەخۆیی بە دەست ئەو ناوچانە و دانیشتوانەکەی هەروەک ئاڕاستە کردنی خەڵکیش بەوەی کە لە دەنگداندا بە نەخێر بەشداری بکەن و دەنگ بە نەخێر بدەن بریتیە لە تازەکردنەوەی پێکەوەلکاندنی باشوری کوردستان بە عێراقەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چونکە پڕکردنی سندوقەکان بە دەنگی نەخێر واتە ڕازی بون بە مانەوە لە ئێراقدا پێمان خۆش بێت یان نا.. باشترین هەڵبژاردە لە ئەگەری بەڕێوەچونی ئەم ڕیفراندۆمە لە مانگی ٩ دا بریتیە لە بایکۆت کردنی پرۆسەکە و نەچونە سەر سندوقی دەنگدان.
masoud | 9/8/2017
ئەمڕۆ ئەم ڕۆژەیە کە زۆرینە ولاتان شانازی بەو پشتگیرە دەکەن کەبۆ پێشمەرگە ناردویانە دەیانە وەێ بەھۆی ئەم پشت گیریەوە ئەگەر بە یەک فیشەکیش بێت بە ھاولاتی خۆیان و ھەمو دینیا بلێن کەئەوان ھاوشان بون لەگەل پێشمەرگە لەشەری دژی تیڕۆر و ڕۆلیان ھەبوە لەم شەرە بەپشتگیری کردن لەھێزیکی وەکو پێشمەڕگە .. ئەگەر ئەم ڕۆ کاتی سەبەخۆیی نەبێ ئەی کەیە .. ئەمە دوا دەرفەتە لەبەردەم گەلی کورد بۆ سەر بەخۆیی دلنیام دووبارە نابێتەوە ..
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad | 20/08/2017 01:05:58 م
دستخوشى له سه روك بارزاني اكه م بو او جاوبيكه وتنه ديبلوماسي وريكوبيكه وبه بى دماركيرى ولامى هه موو او برسياره حه ريجانه ى به معتدل وديبلوماسيانه...
بارزانی: رەزامەندیمان نەداوەتە ئەمریکا بۆ دواخستنی گشتپرسی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
هاوکار جوامێر | 20/08/2017 06:44:06 ص
دەستان خۆشبێت بەهیوی سەرکەتن بۆ خۆتان و پرۆژەکەتان
ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان پرۆژەیەک لە سلێمانییەوە رادەگەیێنن
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)
Muhamad gyan | 19/08/2017 09:17:02 م
بارسا ئه مسال فت
شکستهێنان لە گواستنەوەی کۆتینیۆ و دێمبلی ئاراستەی بارسا دەگۆڕێت
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (1)
Hiwa | 19/08/2017 04:55:56 م
Slaw kak Kardo dast xosh Baba teki Zor grng bu
راوێژکارێکی ترەمپ: ئەگەری زۆرە جەنگی ئابووریمان لەبەرامبەر چین بدۆڕێنین
| دوێنێ کاژێر 01:16 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا! 8 کاژێر لەمەو بەر |

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا!

كەرەستە و شێوازی نووسینی لە چی وەرگرتووە؟ زۆرتر
جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە 8 کاژێر لەمەو بەر |

جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە

رووی مووشەكەكانی ئەمریكا و كۆریای باكوور لە زۆرتر
0.25 seconds