وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

پەیامە نهێنییەكانی ئەمریكا بۆ كورد لەبارەی عەبادی

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 9/8/2018
مەجید نیزامەدین گلی*
مەجید نیزامەدین گلی*

پێویستە پشتگیری لە حەیدەر عەبادی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیران. ئەمە پەیامی چەند بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە بۆ كورد و لایەنە عێراقییەكان. بەڵام بە بۆچوونی من، لەبەر ئەم هۆكارانە نابێت لایەنە كوردییەكان لەسەر بنەمای ئەو قسانەی چەند بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیار بدەن.

یەكەم: پەیمانی بەرپرسان و دیپلۆماتكارانی ئەمریكی.

لەوانەیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی بڕیاردان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، گوشارەكان زیاتر بن و لەبەرامبەر پشتگیریكردنی عەبادی كۆمەڵێك پەیمان بە كورد بدرێت. بەڵام نابێت سەكردایەتی كورد بكەوێتە تەڵەی هەڵەكانی رابردووەوە. چەند پەیمان و "گەرەنتی نێودەوڵەتی" بە زارەكی لەلایەن باڵیۆز و بەرپرسانی ئەمریكییەوە پێشتر بە كورد دران لە بەرامبەر پشتگیریكردنی ئیبراهیم جەعفەری و نووری مالیكی و هەروەها سازشی گەورە لە كاتی نووسینەوەی دەستوور، ئێستا ئەو باڵیۆز و بەرپرسانەی ئەمریكا لە كوێن و گەرەنتیەكانیان چی لێهات؟

دووەم: مەرج نییە هەموو هەڵوێستەكان رەنگدانەوەی سیاسەت و بڕیاری واشنتن بن. من چەند جارێك لەم هەفتەنامەیەوە ئاماژەم بۆ ئەو دیاردە دیپلۆماسیە كردووە كە تەنیا بۆ دیپلۆماسیەتی ئەمریكی راست نییە. مەرج نییە هەموو هەڵوێستێك و قسەیەكی نوێنەران و بەرپرسانی وڵاتێكی وەكو ئەمریكا لە كۆبوونەوە داخراوەكاندا رەنگدانەوەی ویست و سیاسەتی چەقی بڕیار بێت لە ئەمریكا، بەتایبەتی لەم ئیدارەیەی ئێستای ئەمریكادا كە هێشتا كێشەی هاوئاهەنگی هەیە لە نێوان كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە. لەبەرئەوە گرنگە ئەگەر دیپلۆماتكارێكی بیانی داواكارییەكی گەورەی هەبوو- بۆ نموونە پشتگیری لە عەبادی بكەن- پێویستە سەركردایەتی كورد داوا بكەن گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بكەن وەكو راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی یان وەزیری دەرەوە.

سێیەم: دەربڕینی هاوڕایی لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەم قۆناخەدا لەوانەیە باجی گەورەی هەبێت.

با بڵێین هەردوو لایەنە كوردیە سەرەكییەكە هاوڕایی دەربڕن لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە عەبادی باشترین كاندیدە. دەربڕینی ئەو هەڵوێستە، كورد وا دەردەخات كە بەهۆی گوشاری ئەمریكاوە ناچارن عەبادی هەڵبژێرن. ئەمەش لەوانەیە لە كاتی دانوستاندن لەگەڵ عەبادی بۆ دیاریكردنی پۆست و وردەكارییەكانی حكومەتی نوێ پێگەی كورد لاواز بكات و عەبادی پێیوابێت كە لە كۆتاییدا لایەنە كوردییەكان هەر پشتگیری لێ دەكەن و ئەمریكا بژارەی لە پێشیان نەهێشتووەتەوە.

هەروەها لەوانەیە لە بەرژەوەندی ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بێت كە بابەتەكە وا بۆ عەبادی دەربكەوێت و لە داهاتوودا بتوانن بە عەبادی بڵێن: "ئێمە پشتگیریی كوردمان بۆت زامن كرد". دووریش نییە بابەتی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان وەكو كارتێكی فشار بۆ ئەو مەبەستە بەكاربێنن.

ئەم وردەكاریانە زۆر گرنگن، چونكە لە قۆناغی داهاتوودا كورد بۆ دووبارە هەستانەوە و كەمكردنەوەی زیانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پێویستی بە ئاممادەگییەكی بەهێز دەبێت لە بەغدا. هەستانەوەی كورد و گەڕانەوەی تەنانەت نیوەی ئەو هەژموونە سیاسیەی پێشتر هەیبوو، ئەو گەشە ئابووریەی تاوەكو سەرەتای 2014 لە كوردستان هەبوو، چەندێك پێویستی بە بڕیاری حەكیمانەیە لە هەولێر، ئەوەندەش پێویستی بە ئامادەبوونێكی بەهێزی كوردە لە بەغدا.

ئەمجارە پێویستە لە دانوستاندنەكاندا كاتی زۆر بەفیڕۆ نەدرێت بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق كۆمەڵێك پەیمان بە كورد بدات و بەئامادەبوونی ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا واژۆ لەسەر نووسراوێك بكات. ئەزموونەكانی رابردوو سەلماندیان كە نووسراوەكە لەبیردەكرێت و ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا یان لە كارەكەیان لادەبرێن، یانیش زوو گەرەنتیەكانیان لەبیردەكەن و هەڵوێستیان نابێت كاتێك بە تانكی ئەمریكی هێرش دەكرێتە سەر پێشمەرگە.

ئەمجارە تەركیزی زیاتری كورد پێویستە لەسەر پۆستەكان و ئەو كەسانە بێت كە دەنێردرێنە بەغدا. زۆر گرنگە كەسی یەكەمی ناو حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پۆستی سەرۆككۆمار و وەزارەتی دەرەوە وەرگرن. گرنگە پارتی و یەكێتی نێوەندی سیاسی لە عێراق و لە ئاستی نێودەوڵەتیش شۆك بكەن بە ناردنی كەسایەتییەك بۆ بەغدا كە كەس چاوەڕوانی نەكات. ئەمجارە وەكو ساڵانی 2003- 2005 دەكرێت كورد لە بەغداوە هەولێر بەهێز بكات و ئەمەش پێویستی بە ناردنی كەسایەتیی خاوەن دەسەڵاتی راستەقینەیە بۆ بەغدا.

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 9/8/2018
ده ستخوش به شی هه وه لی وتاره که ت زور راست و به نرخ بوو؛ به لام من ئه وه به ته له یه ک داده نیم که پیت وابی ئه گه ر سه روک " بارزانی " ببیته سه روککوماری عیراق بو کورد باشه !؟
Azad Azad | 9/8/2018
ده‌ست خۆش كاك مه‌جید بۆ ڕاو بۆ چونه‌كانت، كاك مه‌جید به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد له‌ به‌هێز بونی سیاده‌ و مه‌ركه‌زیه‌تی عیراق نیه‌ به‌كوولی چه‌ندێك عیراق ئاڵۆزی تیابێت گه‌لی كورد ئاسوده‌ ده‌بێت، به‌قه‌ناعه‌تی من ئیداره‌ی تڕامپ ده‌یه‌وێت و هه‌تا بتوانێت هه‌وڵی یه‌ك پارچه‌ی عیراق ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی عیراق وه‌ك سوریاو لیبیای لێ نه‌ێت له‌ كاتێكدا زانیان عیراق شه‌قام كیری تیا به‌دی نا كرێت ئه‌وكاته‌ عیراق به‌ پرۆژه‌كه‌ی بایگن دابه‌ش ده‌كه‌ن ..!! ده‌بێت ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت مه‌دارانی گه‌لی كورد چی بكه‌ن بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ؟؟؟ حكومه‌تی كوردستان و به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی دیبلۆماسیه‌ت و دۆستایه‌تی خۆیان له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل و سعودیه‌ و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان تۆكمه‌كه‌ن دوو ناشبێت بێ ده‌نكی هه‌ڵبژێرن له‌سه‌ر ناوچه‌ داكیركراوه‌كانی كوردستان له‌ به‌ر خاتری به‌غدا...!! به‌نسبه‌ت حكومه‌تی عیراق و ڕۆڵی كورد له‌ عیراق من به‌گه‌ش بینی نازانم ئێستا پێوستیان به‌كورده‌ وه‌ك كه‌ره‌سه‌ی ته‌شكیلی حكومه‌ت باڵام دوای ده‌ ڕۆژ تر چه‌ندێك مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیه‌تی ده‌ستی ده‌ڕوات له‌شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌نده‌ش وه‌زیره‌كانی كورد ده‌ستیان ده‌ڕوات له‌ حكومه‌تی عیراقی فه‌وزاو ئاژاوه‌.
معمد عەلی | 11/8/2018
بۆ کوردی باشوور پێویستە سیاسەتەکانی بگۆڕێت وڕیفراندۆم لەبیر بکات ،، و دەسەڵاتی کوردی دەست بەردات لە پاوان خوازی وقۆرخکاری ، تەنانەت تێڕانینی بۆ کەرکوك وناوچە دابراوەکان بگۆڕێت و پرۆژەیەکی نۆط بەعەقڵیەتێکی نیشتمانی پێش بخات دور لە چارەسەری سەربازی وعقڵیەتی میلیشیای خێڵەکی ،، سوپای پێشمەرگە ڕێك بخاتەوە لەگەڵ ئاسایش وهێزە ناوخۆییەکان ،، پارەی حەشردراوی هەرێمەکە بخرێتە کارەوە بۆ خزمەت کردنی گەل وتایبەت لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا ئیتر ململانێێ بگۆازرێتەوە بۆ خزمەتگوزاری پرۆژەی فکری دیموکراسی وئابووری کۆمیناڵ کەزۆر پیویستە پیش بخرێت لەناوچە جێماوەکانی هەرێم دا هەروەها پشتیوانی خۆسەری شەنگاڵ وخۆبەڕێوەبەری بکرێت وەك نموونە بگۆازرێتەوە بۆ ناوچەکانی تری وەك کەکرکوك وخانەقین ،، نزیك بنەوە لە رەوتی دیموکراسی عێراق وبەتایبەت پرۆژەی سائیرون کە پرۆژەیەکی عێراقیەو دوور کەوتنەوە لە هێڵی سیاسی ولایەتی فەقیە،، لەهەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە هێڵێ ئیخوانی ئەروغان و وەستان لەچاوساخی کردنی داگیرکاری وهەڕەشەکردن لەتورکیا بەوەی باشوور ناچارە ئیلتزام بکات بە سیاسەتەکانی ئەمریکاوە وئەگەر جێی پێ ناخۆشە و حەساری ئابووی زوڵم وناحەقیە .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
belan garmiany | 20/10/2018 01:42:57 م
تێگەیشتین کە لە پردێ پیلانی دایرکەران تێکشکا، وەك تێکشکان بۆ هێڕشی پێچەوانەنەکرایەوە، خۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانای هێڕش بردنی هەبوو، شارەزاییەکی...
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە: لە پردێ پێشمەرگە پەلاماری نەیار و داگیرکارانی تێکشکاند
| 20/10/2018 | (1)
awa | 20/10/2018 11:39:39 ص
سلاو هيوام وايه ئه م فستيواله به باشي ببه رده وام بيت و هيوادارم به و شيوه به ريوه نه چيت كه فستيوال سليماني به ريو ه ي برد
لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 105 فیلم پیشاندەدرێن
| 19/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت 32 خولەک لەمەوبەر |

منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت

لەماوەی نەشتەرگەرییەک دڵی دووجار وەستاوە زۆرتر
ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ

نەخۆش دەتوانێ لەگەڵ خۆیدا هەڵیبگرێ! زۆرتر
سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم 12 کاژێر لەمەو بەر |

سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم

"زوو زوو دەکەوم و شت لەدەستم بەردەبنەوە" زۆرتر
0.437 seconds