وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

قبوڵكردنی شكست.. بۆ خۆڕاستكردنەوە

لەلایەن عارف قوربانی 9/10/2018
عارف قوربانی
عارف قوربانی
لە كوردەواریدا قسەیەك بڵاوە كە وەك نوكتە بووە بە بەشێك لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان، ئەویش ئەوەیە كە دەڵێن: "كابرا نەیدەزانی هەڵپەڕێت، دەیگوت زەوییەكە لێژە". بەداخەوە ئەم بیركردنەوەیە وەك پاساوێك بەسەر تەواوی جەستەی كۆمەڵگەی كوردیدا زاڵ بووە. كەس هەڵەی خۆی نابینێ‌، یاخود نایەوێ‌ دان بە كەموكورتیی خۆیدا بنێت، بەردەوام بەدوای بیانوویەكدا دەگەڕێت تا عەیبەكانی خۆی پێ‌ بشارێتەوە. تیپێكی فووتبۆڵ كە یارییەك دەدۆڕێنێ‌، دەڵێن ناوبژیوان خیانەتی كرد. خوێندكارێك لە تاقیكردنەوە دەرناچێ‌، پێیوایە مامۆستا بە ئەنقەست خستوویەتی. پێشینانیش بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە گوتوویانە: (بیانووی تڕ، نانی جۆیە).

كاتێك كەسێك هەڵەیەك دەكات، زەمەن ناگەڕێتەوە تا هەڵەكە نەكات، بەڵام داننان بە هەڵە بۆ ئەوەیە جارێكی تر ئەو هەڵەیە دووبارە نەكەیتەوە. لە بەرامبەردا ئیعتراف نەكردن بەهەڵە، یان نەبینینی كەموكورتییەكانی خۆت، بەواتای درێژەدانە بەو هەڵە و كەموكورتیانەی كە خۆت نایانبینی، یاخود ناتەوێ‌ دانی پێدابنێی كە هەڵەن. مرۆڤێك هەڵەیەك دەكات و نایەوێ‌ وەك هەڵە دەركەوێت، لە ساكارترین مانادا ئەوەیە كە دەیەوێ‌ لەسەر هەڵەكانی بەردەوام بێت. ئەگەر كەسێكیش بیەوێ‌ پێی بسەلمێنێ‌ كە ئەوە هەڵەیە، ئەو بەدوای پاساو و بیانوودا دەگەڕێت تا لانیكەم ئۆباڵی هەڵەكە بخاتە گەردنی شتگەلێكی تر نەك خۆی. 

ئەم جۆرە رەفتاركردنە ئەگەر بۆ ژیانی ئاسایی كەسێك خراپ بێت و لێكەوتە خراپەكانی تەنها بۆ خۆی یان بۆ دەوروبەر و بازنەیەكی بەرتەسك بێت، كە بوو بە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی، بێگومان دەبێتە هەڕەشە و مەترسیی گەورە لەسەر ئایندەی ئەو كۆمەڵگایە. ئێستا كۆمەڵگەی كوردی لە دۆخێكی لەم جۆرەدا دەژی، ئەگەر چارەسەری ریشەیی بۆ نەدۆزرێتەوە، بە دڵنیاییەوە كورد پێویستی بەهیچ دوژمنێك نییە بۆ لەناوبردنی. تەماشا بكە بەدرێژایی مێژوو دەیان بڕیار و رەفتاری هەڵەی كورد دەبینیت كە بووە بە مەینەتی گەورە بۆ میللەتەكە، بەڵام هیچ رابەر و سەركردەیەكی ئەو قۆناغە دانی بە هەڵەی بڕیار و رەفتاری خۆیدا نەناوە، بەردەوام ئۆباڵەكە خراوەتە ئەستۆی كەسانی دەرەوەی خۆی. ئەمەش وایكردووە مێژووی كورد بەردەوام دووبارە بێتەوە.

ئەمڕۆ لە دونیای پێشكەوتوودا گەل و نەتەوە زیندووەكان دەیان رێگەیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی خۆیانی تێدا ببیننەوە، كە مەبەست لێی دۆزینەوەو دەستنیشانكردنی هەڵەكانیانە، بە ئامانجی چارەسەركردنیان. رۆژانە فیدباكی رەفتار و كردارەكانیان دەبیننەوە، بۆیە بەردەوام پێشدەكەون. مرۆڤ كاتێ‌ دەچێتە بەردەم ئاوێنە، بۆ ئەوە دەچێت كە خۆی ببینێ.

 بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە كەسێك عەیبەكەی خۆی دەبینێ‌ و چاكی دەكات، كەسێكی تر یان نایبینێ‌، یان باوەڕ بە ئاوێنەكە ناكات، یان دەیبینێ‌ و لەبری چاككردنی، بە دوای پاساو و بیانوویەكدا دەگەڕێت تا بیكات بە خەتای ئەو. 

لەم جۆرە وڵاتانەی ئێمە كە كۆمەڵگەی تێكشكاوین، دەرفەتەكانی فیدباك و خۆبینینەوە، كەم و لاوازن. بەڵام ئەوەش نییە كە هیچ هۆكار یان ئامرازێكیش نەبێت تا خۆمانی پێ‌ هەڵبسەنگێنین. چ لە ژیانی رۆژانەی تاك بە تاكمانەوە تا دەگاتە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگە بەگشتی، هۆكارگەلێك هەن تا وەك ئاوێنە رووی خۆمانی تێدا ببینینەوە. بەڵام حیكمەت لەوەدایە كە كەڵك لەو خۆبینینە وەرگرین. 

ئەمساڵ دوو هەڵبژاردن لە كوردستان بەڕێوەچوون، بۆ هێزگەلە سیاسییەكان دەرفەتێكی باش بوو ئەگەر بیانەوێ‌ خۆیانی پێ‌ هەڵبەسەنگێنن. بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ئاستی بەشداریی خەڵك، دەرئەنجامەكان، جۆری مامەڵەی هێزە سیاسییەكان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن، هەموویان قابیلی ئەوەن لێیان بكۆڵدرێتەوە، بۆ بەو جۆرە بوون؟ 

دەبێ‌ توێژەرانی كۆمەڵایەتی و سیاسی بە وردی لەسەری بوەستن. ئایا هیچ هێزێكی سیاسی كردی بە دەرفەتی خۆبینین؟ هیچ هێزێك بەخۆیدا چووەوە؟ هیچ هێزێك خاڵی لەسەر كەموكورتییەكانی خۆی دانا؟یان ئەسڵەن كەس دانی بە شكستی خۆیدا نا؟ یاخود وەك جاران ئۆباڵی شكستەكانیان خستە سەر ئەوەی (زەوییەكە لێژە)؟

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕ لە كەموكووڕی بوو، ساختەكاری زۆر كرا، پەنجەی تۆمەتەكان بەو ئاراستەیە بوون كە (بە رێكخراوی لەلایەن كۆمسیۆنەوە ئەنجام دراون). پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدراڵی هاتنە ناو كێشەكەوە، كۆمیسیاران لەكارەكانیان راگیران، لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكان كرا، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەك یاری بە كات كرا، بێ‌ ئەوەی هیچ لە دەرئەنجامەكان بگۆڕن، ئەنجامەكان پەسەند كران و ئێستا پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامانەیە كە زۆرترین لۆمەیان لەسەر بوو. دیارترین كارەكتەری سیاسی كورد و عێراقی كە زۆرترین ناڕەزایی هەبوو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، دكتۆر بەرهەم ساڵح بوو، ئێستا بەو ئەنجامە بووە بە سەرۆك كۆمار. بۆ پۆستەكانی تریش و حیزبەكانی تریش بەو جۆرەیە. 

پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەو هەڵبژاردنە پڕ لە ساختەیەی عێراقیان قبوڵ كرد، بۆ ئەوەی كوردستان رەتدەكەنەوە، لە كاتێكدا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم، بەشێكی زۆری ئەو گرفتانەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چارەسەر كرد، رێكارەكانی دەنگدان و ئەژماركردن، سڕینەوەی ناوی دووبارە و مردووان و رێگری لە ساختەكاریی رێكخراو.. ئەوەی ئەركی كۆمیسیۆن بوو پیشەییانە رایانپەڕاند، بەڵام ئەوەی ئەركی حیزبەكانە لە دروستكردنەوەی متمانەی دەنگدەر بە هەڵبژاردن، لە هاندانی خەڵك بۆ چوونە سەر سندوقی دەنگدان، لە دەستنەبردن بۆ ساختەكاری، جێبەجێ نەكران. ئەگەر ساختەكاری كرابێت كۆمیسیۆن نەیكردووە، حیزبەكان كردوویانە. هەرچەندە یەكەمجارە هەڵبژاردنێك بكرێت بەو ئەندازەیە نزیك بێت لە واقیعی حاڵی حیزبەكانەوە. هەڵبژاردنێكی تا رادەیەكی زۆر باشتر لەوەی عێراق و لە هەڵبژاردنەكانی پێشتر بەڕێوەچوو.

تێكچوونی ئەو هاوسەنگییەی لە كوردستان هەبوو، بەهۆی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و رێگاكانی ساختەكردنەوە نییە، بەڵكوو هۆكارگەلی تر هەن. لە یەكەم هەڵبژاردنەوە لە ساڵی 1992 تا جیابوونەوەی بەشێك لە یەكێتی و دروستكردنی گۆڕان لە 2009، یەكێتی و پارتی بە دەنگ و بە رێژەی جەماوەر لەیەك نزیك بوون. كە گۆڕان دروست بوو 24 كورسی برد، بەشی زۆری دەنگدەر و جەماوەری یەكێتی بوو. ئێستاش نەوەی نوێ‌ نزیكەی نۆ كورسی لە گۆڕان بردووە. ئەگەر تەماشا بكەیت، دەنگی یەكێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ‌ كە لەناو یەك بازنە دەسوڕێتەوە و یەك بنكەی جەماوەرییە، هەمان ئەو رێژەیەیە كە جاران هاوسەنگ بوو بە دەنگەكانی پارتی. 

پێویستە یەكێتی و گۆڕان لەو راستیە بگەن كە لەسەر چ بنەمایەك دروست بوون، ئایا ئێستا دەستیان گرتووە بەو سەرەتایەوە كە وەك پرەنسیپ لەسەری دروستبوون و وەك جیاوازییەك لە پارتی خۆیان پێ‌ ناساند؟ بێگومان نەخێر. 

كەواتا دەبێ‌ دان بەوەدا بنێن كە لەچیدا شكستیان هێناوە، هۆكاری شكستەكە بكەنە سەرچاوەی خۆڕاستكردنەوە. ئەمە بۆ یەكگرتووی ئیسلامیش راستە، دەبێ‌ بەدوای ئەو هۆكارانەدا بگەڕێت كە لەنێوان دوو هەڵبژاردندا دەنگەكانی بۆ نیوە زیاتر دابەزاندووە. بەم شێوەیە دەتوانن رێگای هەستانەوە بدۆزنەوە، نەك بە دەستبردن بۆ پاساو و بیانووی ناواقیعی.


کۆمێنتەکان

 
Ali salih | 9/10/2018
له‌ گه‌ل ریزم چاوه‌ری نوسین و شروڤه‌ی باشتر و واقعی تر بووم له‌ كاك عارف .
ره شید | 9/10/2018
ده ستتان خوش بیت کاک عارف؛ راسگوی له گه ل گه له که ت و راشکاوانه راستیه کانت درکاند هیوادارم به ره ی نارازی به خویانا بچنه وه و ده رکی ئه وه بکه ن که سیاسه ت نازانن و یان ناتوانن هه ستی جه ماوه ر بو لای خویان راکیشن و لایه نی براوه ، خه تابار نه که ن و به ساخته کاریان تومه تبار نه که ن !
احمد حسن زێڕۆ | 12/10/2018
ده‌ستخۆش كاك عارف ئه‌وه‌یه‌ بابه‌تی كوردانه‌ به‌راستی ئێمه‌ پێویستیمان به‌مجۆره‌ بابه‌تانه‌ هه‌یه‌ ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌گشتی سوودی لێوه‌رگرن چونكه‌ به‌ هه‌ستێكی كوردانه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : یەكێتی , گۆڕان, پارتی
7650 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Miaad shwan | 13/10/2018 11:01:31 ص
تا كاتژير چه ند ئه م كتيبخانه به رده وأم ده بيت...؟؟؟
لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب دەکرێتەوە
| 9/10/2018 | (1)
Abdolvahed | 13/10/2018 08:22:50 ص
پیم وانیه ئه مریکا پشتی کوردبگریت چونکه کورد بوخوی پارچه پارچه ونالیکه به داخیکی زورگه وره هه رحیزب وپارتیکی کوردی ئالقه به گوی ده وله تیکی داگیرکه...
لاڤرۆڤ: ئەمریکا هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێک لە سووریا دەدات
| 12/10/2018 | (1)
ره شید | 12/10/2018 04:27:41 م
ده سخوش کاک رابه ر ، له کوردستانی ئیمه دا دیموکراسی ده له مه یه و حیزبه سیاسیه کان به ده سه لاتیشه وه خاوه نی کلتووریکی دیموکراتیک نین ! چاویان له وه...
Raber | 12/10/2018 05:54:03 م
كاك رابه ر به ريز بابه تكاني تو وتنه وه يه، شي كردنه وه نيه. به داخه وه
دیموكراسی به‌بێ هه‌ڵبژاردن
| 12/10/2018 | (2)
محمد | 12/10/2018 10:07:57 ص
لە باو لە باران هەر تەمەنی بەفر کەم دەکا بە ئەمریکا و ڕوسیا کوردیان نەهێشت
پۆمپیۆ: واشنتن دەیەوێت کورد لە دانوستاندنەکانی داهاتووی سووریادا بەشداربن
| 12/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە 7 کاژێر لەمەو بەر |

برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە

گەورەترین برسیێتی دەبێت لە 100 ساڵی رابردوودا زۆرتر
چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت 21 کاژێر لەمەو بەر |

چین رۆڵی نێرینە لە درووستکردنی کۆرپەدا ناهێڵێت

بە بێ نێرینە کۆرپە بەرهەمهێنرا زۆرتر
0.172 seconds