وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

پشتی پەردەی دۆسیەکەی ھاوژین سالار و غالب محەممەد

لەلایەن کۆساڵان عەبدولمەجید 9/11/2017
 کۆساڵان عەبدولمەجید
کۆساڵان عەبدولمەجید

لە کۆتایی مانگی 5-ی ئەمساڵدا نزیکەی 40 تانکەر سووتەمەنی لە دەروازەی باشماخەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی کرا، لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە خاوەنەکەی پێشتر ژمێریاری یەکێک بووە لە کۆمپانیا بەتواناکانی شاری سلێمانی.

پاش ئەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری سووتەمەنی دەروازەی باشماخ پشکنینی بەنزینەکە پەسند دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کاری گومرگی بۆ ئەنجام دەدەن. لیژنەی سەرپەرشتیاری سووتەمەنی پێکدێت لە نوێنەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ، نوێنەری ئاسایش لەگەڵ نوێنەری دەروازەکە.

دوای بەڕێکەوتنیان بەرەو سلێمانی ھەواڵدەرێک گومرگی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو سووتەمەنیە لە پشکنینەکەدا دەرنەچووە، ماددەیەکی دیکەیە و پەسەندیان کردووە و بەڕێکەوتوون بۆ سلێمانی.

لەلایەن مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی و پۆلیسی گومرگەوە لە نزیک ناحیەی عەربەت دەستبەسەر تانکەرە بەنزینەکاندا دەگیرێت کە سەرجەمی ئوتۆمۆبیلەکان ئێرانین.

پاش دوبارە پشکنینەوەیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ دەرکەت ئەو بەنزینە ژەھراویە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیان دروستدەکات بەتایبەت توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

گومرگی سلێمانی ئەم تانکەرانەی دەستگیرکرد و پێش ئەمانیش بە چەند رۆژێک سێ تانکەری دیکە دەستگیرکرابون كە تاوەکو ئێستاش ئازاد نەکراون. بڕیاری سزای گومرگیان بۆ دەرکرا و بڕی 2 ملیار و 914 ملیۆن و 816 هەزار و 250 دیناری عێراقی  سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی بڕگەی دوو لەبەشی شەشی رێنمایی گومرگی ژمارە 6-ی ساڵی 2016 ، ھەر کێشەیەکی گومرگی بەھاکەی لە 25 ملیۆن دینار تێپەڕی ، دەبێت رەوانەی دادگای گومرگی بکرێت ، دواتر کەسی خاوەن بار بۆی ھەیە لەماوەی 15 رۆژدا تانەبدات لە بڕ و جۆری سزاکەی ، بەپێچەوانەوە دوای 15 رۆژ دادگا بڕیاری گومرگی بەسەردا جیبەجێ دەکات بەپێی یاسای ژ 23 -ی ساڵی 1984 -ی عێراق، جگە لە بابەتەکانی خێرا گڕگرتن و ئاژەڵ و مەڕوماڵات و ئەو بابەتانەی خێرا بەسەر دەچن ، لەم حاڵەدا بۆ یەکلاکردنەوەی سەرجەم کێشەکان چ لەدادگا بێت یان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ پێویستە بەپێی ماددەی 194 یەکلایی بکرێتەوە، كە سەرجەم رێکارەکانی تێدا دیاری کراوە کە چۆن دو ھێندە و سێ ھێندە یان زیاتر تەئمینات لە خاوەن کێشە وەردەگیرێت تاوەکو یەکلاکردنەوەی کێشەکە ، بەپێی بڕگەی ژمارە 236 لە یاسای گومرگی عێراقی ژمارە 23-ی ساڵی 1984 بەڕێوەبەری گشتی بۆی ھەیە دڵنیایی لە خاوەن بار وەربگرێت ئینجا دەتوانێت بارەکە ئازاد بکات، لەھیچ کام لەم حاڵەتانەدا گومرگی سلێمانی ئەم رێکارەی ئەنجام نەداوە.

سەرەتا دەبوو دۆسیەکەی رەوانەی دادگای گومرگی بکردایە پاشان بەو یاسا و رێنماییانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ خاوەن بارەکەدا بکرایە. ئەو بیانووەی کە گوایە مەترسیدار بووە بۆ ژینگە، دەتوانرا بفرۆشرێت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ تاوەکو کوالێتییەکەی راستبکەنەوە. وە بەبێ سزا خاوەن بار ئازاد نەکرایە چونکە ئەو بڕە پارەیە لە ئێستادا دەبوو بە ئیرادێکی باش بۆ حکومەت و گومرگی سلێمانی، بەڵام ئێستا ناتوانرێت ئەو بڕە پارەیە لە خاوەن کۆمپانیاکە وەربگیرێت چونکە ھیچ شتێکی لەژێر دەستی گومرگدا نییە وەک بارمتە، لێردا بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات ، نوسراویان بۆ کردووە و فەرمانی جێبەجێکردووە ، بەمە خۆی لە بابەتەکە دووردەخاتەوە، پێموایە جەنابیان باش دەزانن سەرپێچی یاساییانکردووە، ئەم دۆسیە بەراورد دەکەین بە دۆسیەیەکی دیکە کە بەھەمانشێوە لە گومرگی سلێمانی روویداوە با بزانین بەڕێز بەڕێوەبەری گومرگ چ ئیجرائاتێکی ئەنجام داوە.

لە بەرواری 6-1-2017 بڕی 13 هەزار و 800 کیلۆگرام مەوادی مولابەری لەش ھاوردەکراوە و لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کاری گومرگی بۆ ئەنجامدراوە و بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەوێت. لەڕێگەدا لەلایەن تیمێکی گومرگی سلێمانی دەستبەسەر دەکرێت و دەھێنرێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە سلێمانی ، پاش پشکنین لە کێش و جۆری کاڵاکە بە پێی راگەیێندراوی خاوەن بار ھیچ فەرق و جیاوازی نابێت، بەڵام بارەکە ھەر دەستبەسەر دەکرێت ، خاوەن بار داوا دەکات بارەکەی ئازاد بکەن ، بیانووی پێدەگرن و دەڵێن بەرگەی گومرگییەکەت ھەڵەیە و بەھەڵە گومرگ کراوە ، لەکاتێکدا ئەمە تاوانی خاوەن بار نییە ، ئەشێت فەرمانبەرەکە ھەڵەی کردبێت و نابێت ھاووڵاتی باجەکەی بدات ، بەڵام بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی سوورە لەسەر دەستبەسەردا گرتنی و دەیداتە دادگای گومرگی ، دواتر لیژنەیەک پێکدەھێنرێت و دەردەکەوێت خاوەن بار بێتاوانە بۆیە لەبەرواری 6-3-2017 دادگا بڕیاری ئازادکردنی دەدات. لەبەرامبەردا تاوەکو 30 رۆژ سکاڵاکار بۆی ھەیە تانە لەبڕیارەکەی دادگا بدات.

لە کۆتا رۆژدا واتە 30 رۆژ دوای بڕیاری دادگا بەڕێز بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی تانە لەبڕیاری دادگای گومرگ دەدات بۆیە دۆسیەکە رەوانەی دادگای تێھەڵچوونەوە دەکرێت لە ھەولێر ، دوای چەندین مانگ لە ھێنان و بردن لەکاتێکدا ئەو کاڵایە بەرواری بەسەرچونی لەسەرە ئازاد ناکرێت، دواتر لە رۆژی 10-9-2017  دەستەی گومرگی دادگای تێھەڵچوونەوە بڕیاری بێتاوانی خاوەن بارەکە دەردەکات. لێرەدا دەگەینە ئەنجامی ئەو یاریە قێزەونەی کە لەم وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت، بێتاوان بەتاوانبار و تاوانبار بە بێ تاوان ھەژمار دەکرێت.

جەنابی بەڕێوەبەر بۆ لەکاتێکدا ئەو ھەڵسوکەتانەت بەرامبەر 13 تۆن و 800 کیلۆگرام لە ماددەی لابەری موی لەش کرد، نیو ھێندەت بەرامبەر تانکەرە بەنزینەکان نەکرد؟، بۆ بیرت لەوە نەکردەوە کە خاوەن بارەکە تووشی زەرەر و زیان دەبێت گەر بەھەڵە بارەکە گومرگ کرابێت کە فەرمانبەرانی دەوڵەت کردوویانە نەک ھاووڵاتی!!!.

پێموایە ئەمە جۆرێکە لەو ململانێ ناپەسندەی لەم وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت بەھۆی ململانێی حیزبی نێوان دولایەن و ھاووڵاتی دەبێتە قوربانی، چونکە بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ لە حیزبەکەی تۆ نیە و بەدوای ھەڵەی یەکتردا دەگەڕێن ، ھەرچەند ئەم جۆرە لە مونافەسە بووەتە خێر بۆ ھاووڵاتیان و دەبێت ھاوڵاتیان بزانن راستە ئەو بارانە گومرگ و پۆلیسی گومرگی سلێمانی دەستبەسەری کردوون نەوەک د.غالب محەممەد.

بەڵام دواتر دکتۆر غالب سەرەڕای کەموکورتییەکانی لە پرۆسەی بەدواداچوونی ئەو کەیسە کە مایەی رەخنە گرتنە دەبوو باشتر و جدیتر بوایە، ھیچ نەبێت جارێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بکردایە، بەڵام نەیھێشت دۆسیەکە دیزەبەدرخونە بکرێت.

دەبێت ھاووڵاتیان بزانن خاوەن کۆمپانیاکە ژەھری ھێناوە نەک سەرپێچی یاسایی کردبێت، ئەمە دوو بابەتی لەیەک جودان ئەو تاوانی ئەنجامداوە کە ژیانی ھەموومانی خستووەتە مەترسییەوە ئەبێت ھەموومان بە بەڕێوەبەری گومرگ و د.غالبیشەوە سکاڵا دژی خاوەن کۆمپانیاکە بکەین.

بەڕێوەبەری گومرگ بەشێک لە ڕاستیەکان دەشارێتەوە کە ئەو بەنزینە چۆن ھاوردەکراوە و کێ فشاری لە جێگری سەرۆکی حکومەت کردووە کە بەزوترین کات ئازاد بکرێن،  دەبێت لەچاوپێکەوتنەکانیدا ئەو راستیانە بدرکێنێ کە حکومەتی ئێران ئەو ژەھرەی رەوانە کردووە کە کەسێکی پلە بەرزی سوپای پاسدارانی لەپشتە کە خاوەنی کۆمپانیاکە لە وتەکەیدا دەڵێت ئەو بەنزینە ھی ئەو نییە ھی کەسێکی ئێرانییە بەڵام بەناوی ئەوەوە هێنراوە.

دەبێت بەڕێز بەڕێوەبەری گومرگ ئاماژە بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە بدات کە بەرپرسە سەربازییەکەی ئێران پێی راگەیاندووە سلێمانی پارێزگایەکی ئێرانە.

من بومایە لەجێگەی بەڕێزتان ھەڵوێستێکی مێژووییم بۆ خۆم تۆمار دەکرد و لە پرێس کۆنفرانسێکدا رامدەگەیاند کە لەبەر پارێزگاری ژیانی ھاوولاتیان رێگە بەم کارە نادەین ، بەڵام فشارمان لەسەرە و دەسەڵاتمان نییە ، بۆیە دەستلەکار دەکێشمەوە. لە کۆتاییدا کێ بەرپرسە؟ ھەر بەجدی حاکم و خاوەنی ئەم شارە کێیە؟ خۆمانین یان وڵاتانی دراوسێ؟.

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 9/11/2017
Dastxosh
نیشانەکردن : سلێمانی , بەنزین
13695 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كامیل | 24/09/2018 12:46:35 م
گومانه‌كه‌ت له‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی
ره شید | 24/09/2018 06:22:28 م
ده ستت خوش بیت کاک ئاکو منیش شه ریکه خه می تو به ریزم ،پیم وابوو دوکتور به رهه م " ئه ستوونده گی تاولی موررادی یه کیه تیه " و ده یتوانی یه کیه تی له...
پیلانە یان گەڕانەوەیە
| دوێنێ کاژێر 02:02 | (3)
Azad Azad | 24/09/2018 04:48:12 م
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت ئاخونه‌كانی ئێران ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست داكیر ده‌كه‌ن بێ شك...!!! هه‌مو خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌كه‌نه‌ شیعه‌ به‌ زۆر و به‌ده‌ستوری...
پۆمپیۆ: دەبێ خەڵکی عێراق دەنگیان بە کێ داوە، ئەو کەسە سەرکردایەتییان بکات
| دوێنێ کاژێر 06:30 | (1)
احمد حسم زێڕۆ گه‌ردی | 24/09/2018 11:46:11 ص
ده‌ستخۆش كاك ڕێبوار بابه‌تێكی به‌هاداره‌ ، من پێموایه‌ یه‌كیه‌تی به‌به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ ده‌كوژێ له‌لایه‌ك به‌رهه‌م سالح ده‌كا به‌ فیلم له‌...
Dana | 24/09/2018 04:22:09 م
شەرت ئەوەیە دوای تەواوبوونی ڕێ و ڕەسمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق هەمان هەڵوێست و قسەت هەبێت، کاتی ڕیفراندۆمیش لەم قسانەت زۆر کرد بەس هەموی بە...
یەكێتی یاری بە كلكی شێر كرد
| 24/9/2018 | (4)
محمد كوردي | 24/09/2018 11:15:23 ص
بةم بةيان و بريارةتان ئيوه بونه هوكار و دةستبيشخةرى تيكجونى يةكريزى كورد و ئةو كاره له تو زور ئةوةشيتةوة ..
عبدالکریم حسن | 24/09/2018 03:37:41 م
پشتیوانی لە دکتۆر فواد حسێن دەکەین بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەست نیشانکراوی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. دکتۆر عبدالکریم...
بارزانی: بەهەموو توانایەکەوە پشتیوانی د. فوئاد حوسێن دەکەین بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
| 24/9/2018 | (2)
0.422 seconds