وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئینتەرنێت، هەڕەشەیە بۆ دیموكراسی؟

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 10/1/2017
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا

ئاژانسەكانی هەواڵگریی ئەمریكا، ئەم هەفتەیە راپۆرتێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە دەڵێت رووسیا لەڕێی زنجیرەیەك هێرشی ئەلیكترۆنیی سەركەوتووەوە، هەوڵی داوە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دابنێ.

هێرشە ئەلیكترۆنییەكان ئیمەیڵی بەرپرسانی پارتی دیموكراتەكان و بەتایبەتی بەڕێوەبەرانی كەمپەینی هەڵبژاردنی هیلاری كلینتۆنیان كردبووە ئامانج. ناوەڕۆكی ئیمەیڵەكان چەندین لاوازیی كلینتۆنیان دەرخستبوو كە زۆرێك پێیانوایە كاریگەری لەسەر دەنگدەران هەبووە.

بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریكا بە روونی دوو شت دەڵێن: یەكەم ڤلادیمیر پوتنی سەرۆكی رووسیا خۆی فەرمانی هاككردنی ئیمەیڵەكانی دەركردووە و دووەم، ئامانجی رووسیا بریتی بووە لە یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ تا هەڵبژاردن بەرێتەوە.

بەڵام ئایا تاچەند بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامی كارەكانی رووسیا بووە؟ ئەمە پرسیارێكە كە بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریكا ناتوانن وەڵامی بدەنەوە. جەیمس كلاپەر، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانیی ئەمریكا، دەڵێت: بەهیچ شێوەیەك ناتوانین ئەوە بزانین تا چەندە هەوڵەكانی رووسیا كاریگەرییان لەسەر بڕیاری دەنگدەران هەبووە.

هیچ كاتێك هێرشە ئەلیكترۆنییەكان (cyber attacks) هێندە ئەمریكایان نیگەران نەكردووە. ساڵی 2015، ئەمریكا 77 هەزار هێرشی ئەلیكترۆنیی كراوەتە سەر.

بەڵام ئەمجارە جیاوازە. سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما، هیلاری كلینتن و تەنانەت هەندێك سیناتۆری پارتەكەی ترەمپ، هەموویان هاوڕان لەسەر ئەوەی رووسیا هەوڵیداوە "دیموكراسیی ئەمریكا" لاواز بكات.

 ئۆباما، وەكو سزایەك هەفتەی رابردوو بڕیاری دەركردنی 35 دیپلۆماتكاری رووسی لە وڵاتەكەی دا. ئەمەش توندترین رێوشوێن بووە كە ئەمریكا بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە تا ئێستا لە دژی وڵاتێك گرتبێتییە بەر.

ئەگەر رووسیا وەكو وڵاتێكی نادیموكراسی بتوانێت بەهۆی ئینتەرنێتەوە تەگەرە بۆ كاندیدێكی وەكو هیلاری كلینتن دروست بكات و یارمەتی ئەو كاندیدە بدات كە پێی باشە ببێتە سەرۆك، ئەمە گەورەترین و مەترسیدارترین كاریگەریی ئینتەرنێتە كە تائێستا بینرابێت.

ئەگەر بەرپرسانی ئەمریكا سەلامەت نەبن لەبەردەم هێرشە ئەلیكترۆنییەكاندا، ئەوا هیچ گەرەنتییەك نییە بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەرەنساش كە ئەمساڵ هەڵبژاردنیان لەپێشە، رووبەڕووی هەمان مەترسی نابنەوە.

بەڵام ئایا ئەم هێرشە ئەلیكترۆنیانە بۆچی خراپن ئەگەر تەنیا كاریان ئاشكراكردنی راستی بێت لەبارەی گەندەڵیی بەرپرسەكانەوە؟ ئاشكراكردنی گەندەڵیی بەرپرسان بێگومان دەبێت خزمەت بێت بە دیموكراسی.

بەڵام گرفتەكە لێرەدا ئەوەیە ئەم هێرشە ئەلیكترۆنیانە ئەجێندایان لەپشتەوەیە و بە دیاریكراوی ئەو كەس و لایەنانە دەكەنە ئامانج كە دەیانەوێت. هەموو كاندیدەكان بە یەكسانی ناكەنە ئامانج.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئینتەرنێت, دیموكراسی
1695 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
دیموكراسی بە تامی ڤۆدكا

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە 45 خولەک لەمەوبەر |

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە

نەشتەرگەری بۆ پشیلەیەك كرا زۆرتر
ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن

رێژەی نابینابوون ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە زۆرتر
کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی 1 کاژێر لەمەوبەر |

کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی "Battlefield-1" دادەنێت

ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین زۆرتر
0.25 seconds