وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

سەرۆكایەتیی كۆمار یان سەرۆكایەتیی پەرلەمان ؟

لەلایەن ئەركان رەشید مەعرووف 10/1/2018
ئەركان رەشید مەعرووف
ئەركان رەشید مەعرووف

گەلی كورد بەشێكی گرنگی پێكهێنەرەكانی عێراقە چ لە رووی نەتەوەیی بێت یان لە رووی خاك و جوگرافیا بێت، ئەم گەلە دەورانێكی زۆرە خەبات دەكات لە پێناو بەدەستهێنانی مافە رەواكانی خۆی و دەجەنگێت بە رووی حكوماتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و لەم پێناوەشدا هەم گەلەكەی هەم شۆڕشەكانی تووشی هەڵدێر و نشێوی زۆر هاتوون و ئەو ئەنجامەی كە خوازراو بووە پێی نەگەشتووە و تا ئەم ساتەوەختەش بەهیوای ئەوە دەژی كە ئەو مافە رەوایانە بەدەستبهێنێت تا ئەو پەڕی كە بریتییە لە سەربەخۆیی .

بەڵام كە بەهۆی زرووف و بارودۆخی ناوچەكەوە ناتوانێت هەنگاوێكی وابنێ و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان لە بەرژەوەندی ئەم نییە، پێویستە لە عێراقدا ستراتیژی بریتی بێت لە سەقامگیری و دروستكردنی كەش و هەوایەك كە بتوانێ زۆرتر ماف بەدەستبهێنێت لەڕێگەی دەستوور و پشتبەستن بە دۆست و هاوسۆزەكانی و وەستانی لە پێگەیەكدا كە بتوانێت ئامرازی بەدەستهێنانی ئەو مافانە بێت. 

ئێستا لەم وڵاتەدا سەرۆكایەتیی وەزیران و حكومەت لەلای شیعەكانە و بەهۆی ئەوەی ئەوان گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین و سەرۆكایەتیی كۆمار و پەرلەمانیش لەلای سوننە و كوردە ، دەكرێ لە قۆناخی داهاتوودا و لە هەڵبژاردنی ئایندەدا، كورد هەڵوێستەیەك بكات ئاخۆ سەرۆكایەتیی كۆمار وەك دەزگا توانیویەتی زۆرترین ماف بۆ گەلی كورد بەپێی دەستوور دەستەبەر بكات ( لێرەدا ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ كەسەكان ناكەین ) بە ئەندازەی ئەوەی لەسەر دەزگاكان دەوەستین، چونكە لە كۆتاییدا ئەوە دەزگایە بەرپرسیاریەتی و دەسەڵات دیاریدەكات بۆ كەسەكان، كەواتە نابێت ستەمیان لێبكەین، بەهەر حاڵ ئەوەندەی بەپێی تەجروبەی شەخسی خۆم، بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە لەناو دامودەزگای دەوڵەتی عێراقیدا كاردەكەم پێموایە كورد پێویستە هەڵوێستە بكات ، ئەگەر رۆژێ سەرۆكایەتیی كۆمار خزمەتێكی كردبێت بە دۆزی كورد و مافە دەستوورییەكانی هۆكاری خودی و بابەتی لە پشتی بووە، ئێستا هەموو لایەك چاویان کردووەتەوە و خەریكی قایمكردنی جێ پێی خۆیانن ، ئێستا كورد پێویستە هەوڵ بدات لە خولی داهاتوودا سەرۆكایەتیی پەرلەمان بگرێتەدەست لەبەر ئەم هۆكارانەی لای خوارەوە:


1- سەرۆكایەتیی كۆمار راستە دەسەڵاتی جێ بەجێكاری لایە بەڵام لەچاو پەرلەمان زۆر كەمە.

2- پەرلەمان دەزگایەكی تەشریعییە و یاساكانی جێبەجێكردنی دەستوور لە پەرلەمانەوە دەردەچێت.

3- گرفتی هەرێمیش لەگەڵ حكومەتی ناوەندیدا مەسەلەی دەستوورە و هەردوولا یەكدی تاوان بار دەكەن بە شكاندنی دەستوور.

4- لەبەرئەوەی سستمی حوكم لە عیراق پەرلەمانییە لە رووی گرنگییەوە ئەو دەزگایەی لە ئاستی حكومەتدایە تەنها بریتییە لە پەرلەمان نەك سەرۆكایەتیی كۆمار.

5- پەرلەمان چەترێكە لە ژێریدا دەتوانی زۆرترین گەمەی سیاسی بكەی بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەكانت بەدەستبهێنیت و لە بەرامبەردا داكۆكی لە مافی دەستووری هاوكارەكانت بكەیتەوە .

چۆن بتوانین بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرۆكایەتییە رێگا خۆش بكەین ؟

1- پێموایە وڵاتانی عەرەبی زیاتر پشتگیری ئەوە دەكەن عێراق سەرۆكێكی عەرەبی سوننەی هەبێت و دەكرێت كاری بۆ بكرێت لە رێگای دیپلۆماسییەوە .

2- بەپێی خوێندنەوەی خۆم لایەنە شیعەكانیش مەیلیان هەیە بۆ ئەم بژاردەیە، چونكە لە ماوەی دە ساڵ و دوانزە ساڵی رابردوودا پەیوەندی نێوان حكومەت و پەرلەمان بە زۆری لە دۆخێكی باشدا نەبووە و هەر چۆن بێت كورد و شیعە زیاتر دەتوانن گوێ لە یەکدی بگرن تاوەکو شیعە و سوننە و لە كۆتایشدا شیعەكان ئەوە باش دەزانن كە ئەوە حكومەتە بەرپرسیارە لە بەردەم هاووڵاتیدا ، بۆیە حەزیان بەوە هەیە حكومەتێكی سەركەوتوویان هەبێت و بەدوای ئامرازی سەركەوتنەكەشدا دەگەڕێن .

3- دەبێت كورد ئەگەر توانی بۆ هەڵبژاردنەكان بە یەك لیست دابەزێت ( بەندە هاوڕام لە گەڵ ئەم بۆچوونەدا ) یان بە یەك كوتلە بچنە گفتوگۆكانەوە دوای هەڵبژاردن نەك پەردەوازە و بەش بەش ببن.

4- لە لیستەكاندا كەسانێك هەڵبژێرن بتوانێت سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەڕێوەببات.

5- كاربكرێت سیاسەتی ( بەسفركردنی گرفتەكان ) لەگەڵ حكومەتی ناوەند پێش هەڵبژاردن تەواو بكەن و بۆ خولی ئایندە تەواو زیهنیەتیان رۆشنبێت و بەگرفتی كۆنەوە سەر قاڵ نەبن و نەیكەنە بەشێك لە مەوادی گفتوگۆكان.

6- دەبێت لە هەرێمیش هەمان سیاسەتی بەسفركردنی گرفتەكان بگیرێتە بەر، چونكە ناكرێ لە ماڵ شەڕت بێت و لە كۆڵان پشتی یەك بگرن ئەمە ناچێتە سەر.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.438 seconds