وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

كێ دەبێتە باوكی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 10/7/2018
مەجید نیزامەدین گلی*
مەجید نیزامەدین گلی*

مەجید نیزامەدین گلی*

"ئێستا پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی و گفتوگۆی جدی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل و سعودیە" باڵیۆزی وڵاتێكی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمەی گوت. ئەمە تەنیا هیوای دیپلۆماتكارێك نییە بۆ ئاشتی، بەڵكو رەنگدانەوەی گۆڕانكارییەكە كە لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرندا رووی نەداوە. ئەو دیپلۆماتكارە ئاستبەرزە پێش ماوەیەك لەگەڵ هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ و فلادیمیر پوتین و بەرپرسانی باڵای سعودیە و ئێران و ئیسرائیلیش گفتوگۆی كردووە. ئەو دەزانێت باسی چی دەكات.

ئەو پێویستیەی ئەو باڵیۆزە باسی كرد، رەنگدانەوەی سەرهەڵدانی واقیعێكی نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. واقیعێك كە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە لە ناوچەكە ون بووە. بۆ یەكەمین جار ئەمریكا نایەوێت و ناتوانێت ببێتە هێزی پارێزەری سەقامگیری و نێوەندگیر لە ناوچەكەدا. لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تاوەكو راپەڕینەكانی بەهاری عەرەبی و كەمبوونەوەی خواستی ئەمریكا بۆ نەوتی عەرەبی، هەریەك لە میسر، سعودیە و ئیسرائیل، سێ هێزی بزوێنەری گۆڕانكارییەكان و كلیلی سەقامگیریی ناوچەكە بوون. بێ نێوەندگیری و رۆڵی ئەمریكا پەیوەندییەكانی هەرسێ وڵات خراپ دەبوو، سەقامگیریی ناوچەكەش دەكەوتە هەڕەشەوە. باشترین نموونەش ساڵانی شەستەكانە كاتێك بزووتنەوەی عروبەی عەبدولناسر و تەوژمی دژە ئەمریكایی بووە رێگر لەوەی كە واشنتن ئەو رۆڵە بگێڕێت.

راستە ئێران و عێراقیش لە چەند قۆناغێكی جیاوازدا بەهێز و دەوڵەمەند بوون، بەڵام كاریگەرییان لەسەر باڵانسی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەوەندەی میسر و ئیسرائیل و سعودیە نەبووە. ئەمریكا پەیوەندی لەگەڵ ئێران و عێراق باش بووایە یان نا، هەموو ناوچەكە پێكەوە نەدەكەوتە شڵەژانەوە.

بەڵام دوای بەهاری عەرەبی و كەمبوونەوەی بایەخی نەوتی عەرەبی بۆ واشنتن، ئەم هاوكێشەیە بەرەو كۆتایی دەڕوات و تەنیا ئەو وڵات و هێزانەی كە لەو گۆڕانكاریە تێدەگەن، چانسی سەركەوتنیان دەبێت.

ئێران پڕچەكتر و دەوڵەمەندتر نەبووە، بەڵام بەو چەكە كەم و پارەیەی هەیەتی، خۆی كردووەتە هێزێكی بزوێنەر كە دەتوانێت هەڕەشە لە سەقامگیری و باڵانستی هێزی هەموو ناوچەكە بكات.
چ وڵاتێك دەبێتە "هێزی بزوێنەر و كلیل بۆ سەقامگیری" لە ناوچەكە؟ ئەو هێزەی كە بتوانێت هەڕەشە لە رێڕەوەكانی دەریای ناوەڕاست و گەرووی هورمز و سەقامگیریی دەریای عەرەب بكات.

لە دوای دروستبوونی هێڵی بازرگانیی هیندوستان بۆ ئەوروپا و دواتر بوونی نەوت بە كاڵایەكی ستراتیژی، بۆ وڵاتە رۆژئاوایی و دەوڵەمەندەكان ئەوەندە گرنگ نییە كە تۆ چەندێك چەك و پارەت هەیە. زۆریی چەك و پارە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نەكردووە بە هێزێك كە پایتەختە گرنگەكان حیسابیان بۆ بكەن، بەڵكو توانای ئەو وڵاتانە بووە لە دروستكردنی گۆڕانكاری لە ئەمنیەتی دەریای ناوەڕاست، گەرووی هورمز و دەریای عەرەب.

ئێستا ئێران لە یەمەن و سووریاوە دەتوانێت وەكو میسر و سعودیە و ئیسرائیل ئەو كارە بكات. ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە هەوڵێكی زۆر هەیە كە لە سووریا و یەمەن كۆتایی بەو  رۆڵەی ئێران بهێنرێت، بەڵام شكستیان هێناوە. كار گەیشتووەتە ئەو رادەیەی كە سەرەڕای هێرشی ئاسمانیی راستەوخۆی ئیسرائیل لە دژی ئامانجە سەربازییەكانی ئێران لە سووریا، ئێستا هێزە هاوپەیمانەكانی ئێران لەسەر سنوورەكانی ئیسرائیل لە باشووری رۆژئاوای سووریا تانك و چەكی قورس بەكاردێنن. ئەم جۆرە جووڵە سەربازییە لە كۆتایی شەستەكانەوە رووینەداوە.

جاران كاتێك پەیوەندییەكان لە نێوان میسر و ئیسرائیل و سعودیە تێكدەچوو، (كە سێ كلیلی سەقامگیریی ناوچەكە بوون) ئەمریكا پەیوەندی لەگەڵ هەموویان هەبوو، بایی ئەوەندە سەقامگیریی ناوچەكەی لا گرنگ بوو كە رۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت و ئەو باڵانسی هێزە شلۆقەی ناوچەكە بپارێزێت.

هۆكاری سەرەكی باڵادەستیی ئەمریكا لە ناوچەكە تەنها وجودی سەربازی لە كەنداوی فارسی و دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور نەبوو. بەڵكو زیاتر ئەو رۆڵە نێوەندگیرە بوو كە كردبووی بە "باوكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست". لێرەدا گرنگیی دیپلۆماسیەت دەردەكەوێت. دیپلۆماسیەت تەنیا بۆ كۆتاییهێنان بەشەڕ یاخود ئەنجامدانی سەفقە گرنگ نییە لە نێوان دوو یان كۆمەڵێك وڵات و لایەن. بەڵكو دەكرێت دیپلۆماسیەت بكرێتە ئامرازێك كە تێیدا بێ ناوەندگیری وڵاتێك، دۆخی كۆمەڵێك وڵاتی دیكە تێكبچێت.

جاران ئەمریكا ئەو رۆڵەی هەبوو لە ناوچەكەدا، لەبەر ئەوە بوو كە سەربازی هەبووایە یان نا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە زۆربەی حاڵەتەكاندا قسەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا یەكلاكەرەوە بوو. ئێستا ئەمریكا لەڕووی وجودی سەربازییەوە لە ناوچەكەدا زۆر گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام لەبەر كۆمەڵێك هۆكار ویست و توانای ئەوەی نەماوە ئەو رۆڵە دیپلۆماسی و نێوندگیریە بگێڕێت. ئەگەر ئەو وزە دیپلۆماسیە نەبوو، بوونی سەدان هەزار سەربازی ئەمریكیش ناتوانێت ئەو رۆڵەی بۆ بگێڕێتەوە.

ئێستا رووسیا چاوی بڕیوەتە ئەو رۆڵە. هەر پێش هەفتەیەك، باڵیۆزی رووسیا لە وەڵامی پرسیارێكمدا بۆ یەكەمین جار پێشنیازی رێكخستنی دایەلۆگێكی كرد لە نێوان ئێران و وڵاتانی كەنداو بۆ "دیاریكردنی رۆڵی هێزە ئیقلیمییەكان".

"رووسیا دەكرێت ئەو رۆڵە بگێڕێت، بەڵام ئێمە بە جدی ئەو پرسیارە لە خۆمان دەكەین، ئەمە مانای چی دەگەیەنێت بۆمان؟" دپلۆماتكارێكی یەكێتی ئەوروپا ئەمەی گوت. بە پێچەوانەی ئەمریكاوە، رووسیا پەیوەندی لەگەڵ سعودیە و ئیسرائیل و مسر و ئێرانیش باشە. هەروەها ویستێكی سیاسی بەهێزی هەیە بۆ خەرجكردنی پارە و بەكارهێنانی هێزی سەربازی لە ناوچەكە بۆ پاڵپشتی لە هەوڵە دیپلۆماسیەكانی سێرگێی لاڤرۆڤ. بەڵام رووسیا بەربەسێكی گەورەی لە پێشە كە ئەمریكایە. ئەمریكییەكان لەوانەیە ئیتر رۆڵی باوكایەتی ناوچەكەیان لەدەست نەبێت، بەڵام بێگومان هەژموونێكی زۆریان هەیە لە ناوچەكەدا. ئەگەر رووسیا بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی جێگەی ئەمریكا بگرێتەوە و ببێتە "باوكی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، ئێمەی كوردیش وەكو ئەو دیپلۆماتكارەی یەكێتی ئەوروپا، دەبێت لە خۆمان بپرسین: ئەوە بۆ ئێمە مانای چی دەگەیەنێت؟ چۆن كاریگەری لەسەر ئەو نیمچە سەربەخۆییەمان دەبێت كە لە باشووری كوردستان هەمانە؟
باشتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ رووسیا مەرج نییە وەڵامی راست بێت بۆ ئەو پرسیارە. هێشتا نە رووسیا ئەو رۆڵەی گرتووەتە دەست و نە ئیسرائیل و سعودیەش ئەوەندەی واشنتن متمانەیان بە مۆسكۆیە.

*بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوە لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 11/7/2018
ئه گه ر وابیت که موعجیزه روویداوه چومکه په یوندی کورد و روسیا به تایبه ت له هه ریمی کوردستان به قه وه ته و به ره و به هیزی پتریش ده روا به لام پیت وایه "مامه سامه " هه روا ده س له ناو ده س دانی و رولی خوی بو روسیای برسی به جی بهیلیت؟
نیشانەکردن : ۆژهەڵاتی نێوەڕاست
3208 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جگەرەکێشان کار لە بینایی دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

جگەرەکێشان کار لە بینایی دەکات

پێکهاتەیەکی جگەرە لەسەر تۆڕی چاو دەنیشێت زۆرتر
تاکسییەکەی یاریزانانی کورد 15 کاژێر لەمەو بەر |

تاکسییەکەی یاریزانانی کورد

یاریزانی کورد لەرووی رۆشنبیرییەوە زۆر هەژارە زۆرتر
پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە

بە زیاتر لە رێگایەک لوولەکانی هەوا تەسکدەکاتەوە زۆرتر
0.282 seconds