وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

گشتپرسی و داستانی دوو شار!

لەلایەن 10/8/2017
بارزان محەممەد رەشيد- ئەمريكا
بارزان محەممەد رەشيد- ئەمريكا

بارزان محەممەد رەشيد- ئەمريكا

"باشترین رۆژگار بوو، خراپترین رۆژگار بوو. سەردەمی دانایی بوو، سەردەمی گێلایەتی بوو. دەمی بڕوا بوو، دەمی بێ بڕوایی بوو.."، دەستپێکی رۆمانە بەناوبانگەکەی چارلز دیکنز: "داستانی دوو شار"، هەر دەڵێی باسی ئەم سەردەمە دەکات!

باشترین کاتەکانە، زۆر کەس دەڵێن تا نەمان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیین. خراپترین کاتەکانە؛ زۆر کەس دەڵێن ژێردەستەییان پێ باشترە لە برسێتی. باشترین سەردەمەكانە، هەندێک پێیان وایە ئەو سەرکردەیەی لە سایەی ئاڵای یەکەم کۆماری کوردستاندا لە سەدەی بیستەم لەدایكبووە، لە سایەیدا ئاڵای یەکەم کۆماری کوردستان لە سەدەی بیستویەكەمدا هەڵدەكرێت. خراپترین سەردەمەکانە؛ لە بەشەکەی تردا، هەندێک کەس هیچ شتێکی سەرۆك بارزانییان ناوێت، بە سەربەخۆیی کوردستانیشەوە!

سەردەمێکە کە تێیدا وڵاتانی بڕیاردەری خۆراوا لە پاش یەکەم جەنگی جیهانییەوە یەکەم جارە ئاوها لە نزیكەوە دەستێوەردان و بای پاسی پرۆکسیەكانیان بکەن، بەڵام هەروەها سەردەمێکە کە سەرباری هەموو ئیدیعاکانیان، هێشتاش ڕەوشەکە بە نەگونجاو دەزانن بۆ مافی گەلان. رۆژگارێکە کە دوژمنانی کورد هەرگیز هێندەی ئێستا لاواز و پەرتەوازە نەبوون، بەڵام هاوکات رۆژگارێکە کە تا دێت دڕتر دەبن و کەڵبەی تیژتر پیشانی کورد دەدەن (لە دوانیان باسی گەڕاندنەوەی کوردستان کراوە بۆ پێش 1991). سەردەمێکە کە کورد تێیدا ناتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ داگیرکەرانیدا بکات لەسەر دابینکردنی خزمەت بە وڵاتانی بڕیاردەری زلهێز، بەڵام هاوکات سەردەمێکە کە تێیدا کورد ژمارەیەكی گرنگە لە هاوکێشەی شەڕی تیرۆریزم و لە هاوکێشەی نەوت و گاز، کە ناکرێت نادیدە بگیرێت.

لەگەڵ چارلز دیکنز دەکرێت بەردەوام بین! لەبارترین سەردەمە بۆ سەربەخۆیی، خراپترین سەردەمە بۆ سەربەخۆیی. باشترین کاتەکانە؛ کورد وشە دەنێت بە براکەیەوە نەك گوللە. خراپترین کاتەکانە؛ کورد هەرگیز ئەوەندە دابەش و دژبەیەك نەبووە لە ناوخۆدا. 

ئەگەرچی پێدەچێت سەرگوزەشتەی "زۆرینە"ی منەوەرەکانی سلێمانی و مەلای خەتێ وەك ئەوەی باوە، بەو شێوەیە نەبووبن و ڕیوایەتی زەعیف بن، بەڵام خۆ ئەوەتا ئێستا ئێمە شایەتی ڕووداوێکی لەو جۆرەین؛ خەڵکانێك (بە هەر بیانوویەك بێت) دژایەتی سەربەخۆیی دەکەن!

پێدەچێت باشترین رۆژگار بێت بۆ گۆڕانکاریی وەك سەربەخۆیی، ماوەیەكی تر دیسانەوە خۆرهەڵاتی نێوین بە کوردستانیشەوە دادەبەزن بۆ دوای دواوەی هەواڵەكان و دیسانەوە سەرتۆپی هەواڵەکان دەبێت بە قورینگێکی بەستەزمان کە بە نەوتی رژاوی کەشتییەكی تێکشکاو لە کەناری فلۆریدا، مردار بووەتەوە! شەڕی تیرۆریزم رۆژگارێکی ئەوتۆی هێناوەتە ئاراوە کە تا ئێستا زلهێزەکان ڕاستەوخۆ دەست لەناوچەکە وەردەدەن. بەڵام مانگی "سێهەمین جەنگی جیهانی" ئاوا دەبێت و چیتر کوردستان و ناوچەکە لە سەرەوەی لیستی هەواڵەکان نابن!

باشترین رۆژگارە، لایەنێك بڕیاری داوە هەنگاو بنێت بەرەو سەربەخۆیی. خراپترین رۆژگارە، لایەنێك بڕیاری داوە بگەڕێتەوە ژێر چەتری سایکس پیكۆ و ژێردەستەیی. باشترین سەردەمە، گەلی کوردستان قسەی خۆیان بۆ یەکتری دەکەن، خراپترین سەردەمە، کەس گوێ لەوەی تر ناگرێت! 

یەكەم دێڕی "داستانی دوو شار" ئاوها بوو، دەڵێی باسی ئێستا دەکات. کێ دەزانێت! ڕەنگە دوایین دێڕەکەشی باسی کۆتاییەکە بكات: "ئەو كارەی کردم، هەرە باشترین کارێک بوو کە بە درێژایی ژیانم کردبێتم، ئارامییەکی ئەوتۆی پێبەخشیم کە هەرگیز ئارامیی ئاوهام نەچەشتبوو"!

کۆمێنتەکان

 
Jalal shiwani | 10/8/2017
دەستخۆش كاك بارزان زۆر جوانت پێكاوە بژیت
Rizgar | 10/8/2017
منوه ره کانی تا ئێسقان له گه ڵ به غان
نیشانەکردن : گشتپرسی
1757 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.485 seconds