وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

چانسێكی تر بۆ هەڵسانەوەی هەرێمی كوردستان

لەلایەن زوبێر رەسوڵ 10/8/2018
 زوبێر رەسوڵ، دكتۆرا لە زانستە سیاسییەكان، زانكۆی ئێكسیتر
زوبێر رەسوڵ، دكتۆرا لە زانستە سیاسییەكان، زانكۆی ئێكسیتر

لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە تاوەكو ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سێپتەمبەری 2017 ، هۆكاری سەرەكیی هەڵكشان و بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان، لە هەردوو بواری ئابووری و سیاسیدا ناگەڕێتەوە بۆ بەهێزبوونی پێگەی هەرێم و تەندروستیی پرۆسەی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان، بەڵكو دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی پێگەی دەوڵەتی مەركەزی لە بەغدا. 

راستە هۆكارگەلی دیكە رۆڵیان هەبووە لە هەڵكشانی پێگەی هەرێمی كوردستاندا، بۆ نموونە هەڵمەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمەش هەر پێوەندی بە لاوازیی پێگەی بەغداوە هەبوو، چونكە چەند ئەركێك هەبوو كە بەغدا وەك تایبەتمەندی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری نەیتوانی جێبەجێیان بكات. ئەمە جگە لەوەی دۆخی ئەمنی لەمپەرێكی گەورە بوو لەبەردەم بەغدا تا بتوانێت سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێ ڕابكێشێت، بەڵام لەڕاستیدا ململانێی  هەریەكە لە كاراكتەرە سیاسییە تازەكانی شیعە و سوننە كە بە هاوكاریی هێزە ئەمریكییەكان لە دەرەوەی عێراق هاتبوونەوە بۆ عێراق لەسەر قایمكردنی پێگەی سیاسی خۆیان و دەستگرتن بەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت و دواتریش لە سەرووی هەموویانەوە سامانی دەوڵەت و بەكارهێنانی بۆ ململانێی سیاسی، رێگای نەدا عێراق هەڵسێتەوە سەرپێ، ئەگینا چانسی هەرێم لەم چواردە ساڵەی دواییدا قەت ئەوەندە بەهێز نەدەبوو كە بتوانێت رۆڵی بەغدا بگێڕێت لە پێوەندییە هەرێمی ‌و نێودەوڵەتییەكاندا. 

بەداخەوە ئەم لاوازیەی بەغدا هەندێك جار ببووە هۆی ئەوەی كە هەرێم خۆی وەك دەوڵەتێكی تۆكمە و بەهێز بێتە بەرچاو و پێیوابێت كە تەواو لە تەوری ئامادەباشیدایە بۆ جیابوونەوە و دەوڵەتداری تا دواجار شكستی پرۆسەی رێفراندۆمی لێكەوتەوە بەشێوەیەكی دراماتیكی كە كەسمان تەسەورمان نەدەكرد. 

شكستی هەرێم لە پرۆسەی ریفراندۆمدا پەردەی لەسەر ئەو هەموو لاوازی ‌و كڵۆڵیەی ئەزموونی چەند ساڵەی دەسەڵاتی خۆماڵیی ئێمە هەڵماڵی كە بەشێك لە رۆژئاوا و توێژەرانیش وەك نموونەیەكی باش باسیان دەكرد بۆ ناوچەكە. لاوازیی دامەزراوە سیاسییەكان و دابەشبوونیان بەسەر دوو بەرەی سەرەكی، تا دەگاتە ململانێ نادیارەكانی ناو خودی پارتەكانیش كە وەك رۆژی رووناك دەركەوتن. بە جۆرێك ئێستا نوێنەرایەتی ئەمریكا و ئەوروپا لە كوردستان زۆرتر لە خودی خۆمان زانیارییان لەبەردەستە لەسەر رایەڵەكانی حوكمڕانی ‌و كاركردنی سیاسەت لە هەرێمی كوردستاندا. هەرچەندە تا ئێستاش وڵاتانی وەك ئەمریكا و رۆژئاوا‌ دەیانەوێت لە رێگای عێراقەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام لە خۆشبەختیی ئێمە رۆژ لە دوای رۆژ دەردەكەوێت كە عێراقیش جێگای ئەو متمانە و هیوایەی ئەوان نییە‌.

لە دوای سەركەوتنی عێراق بەسەر هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی و دواتریش شكستهێنانی ریفراندۆم، هەریەكە لە ئەمریكا و رۆژئاوا و هێزە هەرێمییەكانیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی كە ئەمە هەنگاوێكە بە ئاراستەی‌ هەڵسانەوەی دەوڵەت و دووبارە دروستبوونەوەی ناسنامەی نیشتمانی بۆ عێراق لەسەر دەستی‌ حەیدەر عەبادی. لەڕاستیدا دەبێت ئەوەش بگوترێت كە هەندێك لە هێزە كوردییەكانیش رۆڵیان هەبوو لە شكڵگرتنی ئەو جۆرە تێگەیشتنە، هەڵبەتە نەك وەك چارەسەر بەڵكو وەك بەرسڤێك بۆ ململانێ ناوخۆییەكان. هەرچەندە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەمریكا و رۆژئاوا پاڵپشتی بەهێزبوونەوەی دەوڵەتی عێراقن تا بەهەرێمكردنی عێراق، بەڵام عێراق خۆی ئەو ئامادەباشیەی تێدا نییە. 

خۆپیشاندانەكانی ئەو دواییەی بەغدا و باشووری عێراق ئەوەیان سەلماند كە نوخبەی حوكمڕانی عێراق هیچیان جێگای متمانەی خەڵكی عێراق نین بە عەبادیشەوە. خۆپیشاندانەكان زۆریان لە هەگبەی ئەو سەرمایە سیاسیەی سەرۆكوەزیران دابەزاند كە چوار ساڵە خەریكی كۆكردنەوەیەتی بۆ ئەوەی وەك كارەكتەرێكی سیاسی پێگەی خۆی پێ قایم بكات لە ململانێ لەگەڵ نەیارەكانی. هەرچەندە پێناچێت تا ئێستاش ئەمریكا و ئەوروپا بەدیلێكی باشتریان هەبێت بۆ عەبادی، ئەوەی تا ئێستاش لایەنە ئەمریكی و ئەوروپییەكان لەسەری كۆكن، ئەوەیە كە حكومەتی نوێی عێراق واباشە هەر بە سەركردایەتی عەبادی بێت، لە كوردیشدا چەند ئەكتەرێكی سیاسیی میانڕەویان پێباشە كە وجودیان هەبێت لە بەغدا. 

ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە وەك هەرێمی كوردستان، ئەوەیە كە هەریەكە لە ئەمریكا و ئەوروپا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی هێشتا ئاسایشی سیاسی لە كوردستاندا گەرەنتیترە تا لە عێراق، بە مانایەكی تر هێشتا شەرعیەتی حوكمڕانی سیاسی لە هەرێمدا سەقامگیرترە تاوەكو لە بەغدا. سەردانیكردنی نوێنەرانی ئەمریكا و ئەوروپییەكان بۆ لای لایەنە سیاسیە كوردییەكان دەربڕی ئەو راستیەن كە جۆرێك لە نائومێدبوون و پاشگەزبوونەوە لە بیرۆكەی هەڵسانەوەی‌ عێراق هەیە كە لە دوای هەرەسی سەربازیی دەوڵەتی ئیسلامی لە مووسڵ و شكستهێنانی ریفراندۆم خەریك بوو چەكەرە بگرێت‌.  

دەمەوێت بڵێم كە تێگەیشتنی ئێستای ئەمریكا و رۆژئاوا ئەوەیە هەرێمی كوردستان نابێت ئەوەندەش لاواز بێت، پەراوێز بێت و بكرێتە قوربانیی ئەو دۆخە نادیارەی عێراق كە نە ئەمریكا و نە ئەوروپییەكانیش خاوەنی نین. لەلایەكی ترەوە دەكرێت بڵێم قەناعەتێك لای ئەمریكی‌ و ئەوروپییەكان دروست بووە كە خودی عەبادی ‌و عێراقیش ناتوانن بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ نوخبەی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان جڵەوەی حوكمڕانی بە ئارامی لە بەغدا كۆنترۆڵ بكەن. 

ئەو ناسەقامگیری و لاوازییەی سەركردە سیاسییەكانی عێراق چانسێكی تر بە‌ هەرێمی كوردستان دەدات كە بتوانێت لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی نموونەیەكی جوانتر پێشكەش بكات بە سوودوەرگرتن لە هەڵەكانی رابردوو. سەرەتای ئەو هەنگاوە لە چاكسازی سیاسی ‌و ئابوورییەوە دەستپێدەكات. 

بە تایبەت لە داڕشتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی، ئەو پرۆسەیەش دەبێت‌ سەرەتا لە حكومەتەوە‌ دەستی پێ بكرێت. چونكە سێكتەری جێبەجێكردن ئەو دەزگایەیە كە گوشارێكی‌ زۆری لەسەرەو خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی هاووڵاتیاندا دەبینێتەوە و لە هەمان كاتدا سەرچاوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیشە. لە مانگی رابردوودا ئینستتیوتی مێری پرۆژەیەكی نووسراوی زۆر تۆكمە و مەیدانی لەو بوارەدا پێشكەش كرد بە ناوی "دەوڵەتسازی: نەخشەڕێگایەك بۆ سەروەركردنی یاسا و بەدامەزراوەییكردن لە هەرێمی كوردستان" كە تایبەت بوو بە دیراسەكردنی گەشەی حوكمڕانی لە كوردستان، لەژێر رۆشنایی و هەڵسەنگاندنی مۆدێلی جیهانیی جیاواز كە بۆچوونی زیاتر لە 200 پسپۆڕی تێدا وەرگیرابوو لەنێو بڕیاردەر و داڕێژەرانی پۆڵەسی و ئەكادیمستانی هەرێم، لە رێگای چاوپێكەوتن و مێزگردی تایبەتەوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و شارۆچكەكان. 

ئەم پرۆژەیە زۆر زەرورە وەك سەرەتای ئەم هەنگاوە كاری جددی لەسەر بكرێت، وەك میكانیزمێك بۆ سەروەركردنی یاسا و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گەشەپێدانی سیستەمێكی حوكمڕانیی دروست لە هەرێمی كوردستاندا، چونكە‌‌ مۆدێلی حوكمڕانی كوردی گەیشتووەتە شوێنێك كە چیتر بەرگەی دواخستنی چاكسازی ناگرێت، ئەگەرنا ئەم دەرفەتەش وەك چەندین دەرفەتی تری مێژوویی لە دەست دەچێت و دیسان دەستبەتاڵ دەمێنینەوە.
  


کۆمێنتەکان

 
Hewa | 10/8/2018
دەست خۆش بە راستی پێم وانیە حوکمران و دەسالاتدار وئەوانەی حزبایەتی پیشەیانە کێشەیەکیان لەگەل ئەوە هەبێت کوردستان مایە بەتاڵدەرچێت یانا کێشە ین چەن زیاتر بمێنەوە خودی خۆیان لە ژینگە بەسودەی خۆیان ئەگینا براوا ناکەم ئەم شتانە نەزانن
Rizgar Khoshnaw
Rizgar Khoshnaw | 10/8/2018
ده وری ئێران له و ئارتیکله باس نه کراوه ، شارێک له کوردستان لکاوه به ئێران وه بیروڕای گشتی له گه ڵ ده وله تی عیڕاق دان وه له گه ڵ ده وله تی ئێرانن ، ئه بێ به ڕێفه ڕاندۆم ئه م دۆزه یه ، یه کلا بکرێته وه .....ئێمڕۆکه کورد ناتوانێت خۆی بسه پێنێ به سه ر شاره کوردستانیه کان ...زه مانی ئه تاتۆرک و بسماڕک نه ماوه. ئه گه ر هه‌ ندێک نا وچه ی کوردستان حه ز له ده وڵه تی کوردی نه که ن ، زۆر له به رژه وه ندی کورده ، ئه م شوێنانه ئه بێ زۆر به ئازادانه سه ر به عیڕاق وه یان ئێران بن . گه و ره ترین غه دری مێژویی له کورد کرا وه عه ره به کان به ئاسانترین شێوه توانیان ده ست به سه ر قورگی پێتڕۆ لی کوردستان بگرن ...له‌ به ر جیا نه کرد نه وه ی کورده عیڕاقچیه کان له کورده کوردستانیه کان بوو. ئێستاکه ش جیا کردنه وه ی شاره کورده عیڕاقچیه کان له به رژه وه ندی نه ته وه ی کورده . هۆنگ کۆنگ دوای ۳۰۰ ساڵ گه ڕایه وه باوه شی چین . جبڕاڵتا ئێستاکه ش به ڕێفه ڕاندۆم به شێکه له به ریتانیا . کوردستانێکی بچوک باشتره له هیچ . ئیسرائیل ووڵا تێکی بچوکه به مه ساحه به ڵا م ئیمڕۆ که س ناوێرێت ته عه دا له جوله که بکات چونکه ووڵاتیان هه‌ یه ...وه زۆر شاری مێژویی ئیسرائیلیه کان له ده ست دوژمنه کانی ئیسرائیلن .
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کوردستان , زوبێر رەسوڵ
1922 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.203 seconds