وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئاوڕێك لە ئێران بدەنەوە

لەلایەن 11/1/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی

ئێران دەوڵەتێكی خاوەن كاریگەریی ئێجگار گەورەیە لە ناوچەكەدا بەگشتی و رۆڵێكی میحوەریی یەكلاكەرەوە دەگێڕێت لە كێشە و ناكۆكیە هەرێمایەتی و كێشە ناوخۆییەكانی وڵاتە هەرێمییەكاندا. بە ئەندازەی ئەمریكا وەك گەورەترین زلهێزی دونیا، رەوایەتی بە پەلهاویشتن و دەستوەردانەكانی داوە لە كێشە و ململانێی وڵاتاندا. لە سەرزەمینی وشكانی و لە ئاو و ئاسمانەوە دەستی خستووەتە ناو كێشەكانی ناوچەكەوە.

لە رێگەی وشكانییەوە دەستی گەیشتووە بە كێشەكانی پاكستان و ئەفغانستان، توركمانستان و ئازەربایجان و ئەرمەنستان و توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان. لە سنوورە ئاوییەكانەوە گەیشتووە بە عومان و قەتەر و بەحرەین و كوێت و بەسەر وڵاتانی تریشدا گەیشتووەتە ناو سووریا و یەمەن و لوبنان. وڵاتێكە خاوەن ئابوورییەكی بەهێز و خەریكی تەونی جاڵجاڵۆكەیی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانیەتی لەگەڵ رووسیا و چین و هیندستان.
 
لەڕووی سەربازیشەوە لەلایەك پەرە بە توانای بەرهەمهێنانی تەكنەلۆجیای سەربازی دەدا و شانبەشانی ئەوەش خەریكی گەشەپێدانی توانا مرۆییە سەربازیەكانیەتی، تەنانەت نەك تەنیا لە ئاستی ناوخۆی ئێران، بەڵكوو سوود لە توانای مرۆیی وڵاتانی تریش دەبینێت لە پێكهێنانی لەشكری گیانفیدا بۆ بەهێزكردنی سوپاكەی. ئێستا لەناو لەشكرەكانی ئێران لە سووریا، لەیەك یەكەدا ئێرانی و ئەفغانی و عێراقی و سووری و لوبنانی پێكەوە دەجەنگن.

ئێرانی ئێستا وڵاتە قەتیسكراو و ئابڵۆقەدراوەكەی جاران نییە، ئەم وڵاتە كاریگەری لەسەر ئاشتی و ئارامیی جیهان هەیە، بەشێكە لە ململانێ‌ گەورەكان. لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریكا خەریكی كرانەوەی زیاترن بەڕووی یەكتریدا، پێچەوانەی رابردوو نەك جیهان خوازیاری توندكردنی گەمارۆی زیاتر نین لەسەری، بەڵكوو بە چاوی بازاڕێكی پێویست لێی دەڕوانن و دەیانەوێ‌ دەرگاكانی بەڕوویاندا بكرێتەوە.

گەرچی پێشتریش ئەوەم خستووەتەڕوو كە گومانی ئەوە دەكرێت ئامانجی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەم كرانەوەیە و لە بەهێزكردن و گەورەكردنەوەی رۆڵی ئێران و چاوپۆشیكردن لە دەستوەردانەكانی وەك تەڵەیەك بێ بە مەبەستی ئامادەكردنی دوو بلۆكی گەورەی پڕچەك و بەهێزی (سوننی و شیعی) لە جیهانی ئیسلامی و مەبەستە شاراوەكە لە مەودایەكی دوورتردا بۆ بەریەككەوتن بێت، بەڵام ئەگەر واش بێت تا ئەو وادەیە ئێران هەر بەهێز و بەهێزتر دەكرێت.

لە دۆخێكی وادا پرسیاری پێویست ئەوەیە بۆ ئێمەی هەرێمێكی بچووك و لەڕ و لاواز لە پەنا جوگرافیای ئەم دەوڵەتە بەهێزەوە، چۆن مامەڵە بكەین كە سنوورێكی بەرفراوانمان پێكەوە هەیە و بەحوكمی جوگرافیا و بە حوكمی بوونی كێشەی كورد لەو وڵاتە، هەروەها لە رابردووا بەهۆی بوونی كێشە و ناكۆكیی نێوان عێراق و ئێران و هەماهەنگی و هاوكاریی ئێران بۆ شۆڕشەكانمان لە دژی عێراق، پەیوەستبوونی زیاتر لەنێوانماندا هەبووە. ئێستاش بەهۆی دەستوەردانەكانی ئێران لە كێشە ناوخۆییەكانمان و ترسی ئێران لەوەی جوگرافیای كوردستان ببێتە پێگەی نەیارەكانی، مەحكومین بە واقیعێكی داسەپاو كە نە دەتوانین خۆمانی لێ‌ دەرباز بكەین و نە دەشتوانین خۆمانی لێ‌ بدزینەوە.

سیاسەتی دروست ئەوەیە مامەڵەیەكی واقیعی لەگەڵ بكەین، ئەو هەڵەیەی عەرەب دووبارە نەكەینەوە كە ئامادە نەبوون مامەڵە لەگەڵ واقیعی بوون و پێگەی ئیسرائیل بكەن، بۆیە كێشە و ناكۆكییەكانیان هەر بەردەوامە. ئەگەر دەمانەوێ‌ ئەم قۆناغە هەستیارە بە ئارامی تێپەڕێنین، دەبێ‌ دان بەو واقیعەدا بنێین كە بڕیاری یەكلاكەرەوەی كێشەی ئەم ناوچانە ئێستا لەدەستی ئێرانە. لەبەر ئەو هۆكارە و بەهۆی ئەوەش كە دراوسێی یەكترین و بۆ هەتاهەتایە بە هاوسێتی دەمێنینەوە، پێویستمان بە مامەڵەیەكی دروست و دۆستانە هەیە.

مامەڵەی دروست و دۆستانە، یەكسان نییە بە تەسلیمبوون بە ئێران، وەك ئەوەی هەندێك لە سیاسی و چاودێران بەو جۆرە وێنای دەكەن، بەڵكوو راگرتنی هاوسەنگییە لە نێوان ئێران و نەیارەكانی، هەرێمی كوردستان ئەگەر نەبێت بە بەشێك لە كێشەی ئێران و دوژمنەكانی، ئەوە لە واقیعدا وەك خۆی هیچ مەترسییەكی بۆ ئێران نییە و بگرە هیچ پێگەیەكی گرنگیشی نەماوە تا ئێران بە چاوێكی ستراتیژیانە لێی بڕوانێت. پێش هاتنی داعش، هەرێمی كوردستان گرنگ بوو بۆ ئێران و چاوی لەوە بوو كوردستان بكاتە رێڕەوی پەڕینەوە و گەیشتنی بە سووریا و لەوێشەوە بە لوبنان، بەڵام دوای هاتنی داعش و ئەو لێكەوتە و دەرئەنجامانەی لەشەڕی داعش كەوتنەوە، ئێستا ئێران لە دیالەوە بۆ نەینەوا رێگەی وشكانیی كردووەتەوە و پێویستی بە گۆڕەپانەكەی ئێمە نەماوە بۆ ئەو ئامانجە.

دۆخێكی تریش كە وادەكات ئێران نەیەوێ‌ نەیاری هەرێمی كوردستان بێت، ئەوەیە كە ئێران ویستی بە شیعەكردنی ناسنامەی دەوڵەتی عێراقی هەیە، ئەم چواردە ساڵەی دوای رووخانی سەدام گۆڕەپانەكە كرایەوە بەڕووی ئێراندا و بە قورساییەكی زۆرەوە خەریكی تەشەیوعی ئەم وڵاتەیە، شەڕی داعش پرۆسەكەی زۆر خێراتر كرد و ئێستا شتێك نەماوە بەناوی لەمپەری سوننە لە بەردەم ئەو ئامانجە. ئەوەی كۆسپی بەردەمیانە بوونی كوردە لە عێراق، بە مانەوەی كوردیش لەم وڵاتە ئەو ئامانجە بۆ ئێران ئێجگار قورس دەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر ئێران دڵنیابێت لەوەی كورد نابێتە بەشێك لە ململانێكان و كوردستان نابێتە پێگەی نەیارەكانی، ئەوە بە دڵنیاییەوە بۆ ئێران لە هەموو كەس سوودی زۆرترە ئەگەر كوردستان بتوانێ‌ لە عێراق جیابێتەوە. چونكە سەربەخۆیی كوردستان یەكسانە بە شیعەبوونی ناسنامەی عێراق.

بەڵام ئێران ئێستا نیگەرانە لە هەرێمی كوردستان و بە گومانە لەوەی كورد بتوانێ‌ بێلایەن بێت، پێیوایە خەریكە دەبین بە بەشێك لەو جەمسەربەندیەی لەدژی ئێرانن لە ناوچەكەدا. هەرێمی كوردستان بەهیچ جۆرێك قازانج ناكات ببێتە بەشێك لەو ململانێیانە، تا بۆی بكرێت پێویستە بێلایەن بێت، نە ببێتە لایەنگیری ئێران و نە ببێتە لایەنگیری نەیارەكانی. گەرچی راگرتنی ئەو هاوسەنگیەش تاڕادەیەك قورسە، بەڵام سیاسەتی دروست دەتوانێت ئەو رۆڵە بە هەرێم بدات كە پاشكۆی هیچ لایەكیان نەبێت. دەبێت ئەو راستیەمان لەبەرچاو بێت هەریەك لە نەیارە سەرسەختەكانی ئێستای ئێران كە ئیسرائیل و ئەمریكان، خۆیان ئامادەی هەموو جۆرە مامەڵەیەكن لەگەڵ ئەم وڵاتە. بۆیە ناكرێت بەهیوای ئەوانەوە ئێمە ئەم دراوسێ بەهێزە مەترسیدارە لەخۆمان بكەینە دوژمن.

ئەوەی ئێستا هەیە هاوكێشەیەكی ناهاوسەنگە، خەریكە كوردستان دەكرێتە بەشێك لە كێشەكان، لەڕووی ئابوورییەوە هەرێم كراوە بە سینییەكی زێڕ بۆ توركیا، بێگومان ئێران ئەمەی پێ‌ هەرس ناكرێت، دەبێت هەرێمی كوردستان هەوڵ بدات بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ هەردوولایان دەستەبەر بكات. ئەمەش كارێكی مەحاڵ نییە، ماوەیەكی زۆرە باس لە راكێشانی بۆڕیی نەوتی كوردستان- ئێران دەكرێت هاوشێوەی ئەوەی بۆ توركیا كراوە، ئەوە یەكێك دەبێت لە ئامرازەكانی راگرتنی هاوسەنگی و دڵنیاییدان بە ئێران، بۆ كوردستانیش وا باشترە كە هەموو هێلكەكانی نەخاتە سەبەتەی یەك وڵاتەوە.

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 12/1/2017
سوپاس بۆ به‌ڕێز كاك عارف قوربانی بۆ شیكردنه‌وه‌ی بارو هاوسه‌نگی هێز له‌ ده‌ورو به‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ . به‌ڕێز كاك عارف سونه‌ی عیراق به‌ فارس ناسرێته‌وه‌ ئێستا له‌ موسڵ توانای سونه‌ زۆر باش به‌دی ده‌كرێت له‌ ناو داعش... دووم ئێران ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌عیف بكات وه‌ له‌ ناوی به‌رێت !!!!! بۆ نمونه‌ موچه‌ی خه‌ڵگی كوردستان به‌ پیلانی ئێران بڕدراوه‌، ئه‌وقسه‌یه‌ت زۆر درووسته‌ كه‌ ده‌ڵێی ئێران چاوه‌رێی ئه‌ویه‌ی عیراقه‌ به‌شیعه‌ بكات به‌هه‌ڕێمی كوردستانیشه‌وه‌؟؟؟؟ بۆیه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌حوسێنیه‌ درووست كردن له‌ سله‌یمانی و كه‌ركوك مه‌كته‌بی ئێمام خومێنیم بۆ بنیات ده‌نێت له‌ كه‌ركوك، چاری نه‌مانتوانیوه‌ ته‌عریبه‌كه‌ یه‌ك لا بكه‌ینه‌وه‌ ئێستا نۆبه‌ی ئیمان ته‌ماشمانه‌ و قاسم سوله‌یمانی و وه‌زیر ئیتلاعاتی ئێرانه‌ كه‌ كوردستان بوه‌ته‌ جاده‌ی كۆرنیش له‌ ژێر پایاندا وه‌ هه‌مو ڕۆژێك دێنه‌ كوردستان بۆ سرینه‌وه‌ی كورد به‌ناوی عیراقی شیعه‌وه‌. چه‌نابت ئیشاره‌تت داوه‌ له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ت كه‌ كورد نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئیسرائیل دۆستایه‌ی بكات له‌ به‌ر خاتری عه‌مامه‌ ڕه‌شه‌كانی قوم و تاران!!!! برای به‌ڕێز ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی درووست كردوه‌ و ئه‌یپارێزێت غه‌رب و ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیله‌.....!!!! كورد ده‌بێت هه‌وڵی یه‌ك ریزی ناو خۆی كوردستان بدات وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات كه‌ ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ قاعیده‌ سه‌ربازی دانێن له‌ كوردستان ئه‌وه‌خته‌ كورد ده‌توانێت ده‌وڵه‌ت تۆماركات ئاگای له‌ وه‌زعی سه‌ربازی و ئابوری خۆی بێ و عه‌قڵی دیبلۆمای خۆی به‌كار بێنێت وه‌ بژێت به‌ ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
نیشانەکردن : ئێران
3846 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عوسمان بایدەمیر بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

عوسمان بایدەمیر بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا

یەکەمجارە سزایەکی بەوشێوەیە بۆ پەرلەمانتارێکی زۆرتر
شەپۆلێكی بەفر ‌و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

شەپۆلێكی بەفر ‌و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە

هەینی لە سلێمانی ‌و دهۆك بەفر دەبارێ‌ زۆرتر
پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی خەباتی لەیلا زانا دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی خەباتی لەیلا زانا دەکات

سەرۆکی پەرلەمان وەسفی کرد، پەرلەمانتارانیش زۆرتر
0.188 seconds