وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ستراتیژیەتی نیشتمانی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

لەلایەن مامەند رۆژە 11/1/2017
مامەند رۆژە
مامەند رۆژە

پرسی نەهێشتنی گەندەڵیی كارگێڕی لە هەرێمی كوردستان ماوەیەكە لە رۆژەڤی ئەنجوومەنی وەزیراندایە. پێویستە میدیاكانیش ئەم بابەتە بورووژێنن، چونكە یەكێك لە لێكەوتەكانی پۆست – داعش كە بەپێی پسپۆڕانی ستراتیژی ئەگەری هەیە ببێتە یەكێك لە سەرچاوەكانی هەڕەشە بۆ سەر پایەكانی ئاسایشی نیشتمانی، پرسی گەندەڵیی كارگێڕییە. واتە گەندەڵی كارگێڕی رەهەندی ستراتیژیی هەیە‌و سەرچاوەی هەڕەشەشە. 

دەستەی دەستپاكی كوردستانیش رەشنووسی (ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی) ئامادە كردووە ‌و ئەمە یەك لە هەنگاوە گرنگەكانە. دەشێ ئەمە بكرێتە بناغە بۆ بنیاتنانی سیاسەتی قەڵاچۆكردنی هەموو جۆرەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان. 

ئەو توێژەی لەئەنجامی دامەزراندنی هەڕەمەكی لە ساڵانی 2003 – 2014 بەكۆمەڵ خزێندراونەتە ناو دامودەزگاكانی حكومەت و بوون بە بارێكی قورس بەسەر بودجەی گشتییەوە، هەروەها ئەو توێژەی كە بێ هیچ پاڵپشتێكی كار و قانوون لەسەر حسابی بودجەی گشتی بەپلەی جۆربەجۆر خانەنشین كراون، جۆرێك لە دەمهەراشیی سیاسیشی بەرهەمهێناوە كەوا دەوام ناكا، هیچ خزمەت یاخود كاڵایەك بەرهەم ناهێنێ، كارەكەی زیادەیە و كەچی: مووچە وەردەگرێ، حساب لە سیستەمی سیاسی دەخوازێ ‌و پەرە بە جۆرێك لە كولتوری شەقاوەبازیی سیاسی لەناو فەرهەنگی سیاسی كۆمەڵگەشدا دەدات.
   
گەندەڵیی كارگێڕی یان دزسالاری! 

پێش هەموو شتێك پێویستە ناو و پێناسەیەكی راست بۆ دیاردەی گەندەڵیی ئیداری لە كوردستان بكەین. ئەوەی لە كوردستان هەیە تەنیا گەندەڵیی كارگێڕی نییە، چونكە رەهەند ‌و لایەنی جۆربەجۆری هەیە كە تەنیا بە چەمك و زاراوەی گەندەڵیی كارگێڕی پێناسە ناكرێت. لە زانستی سیاسەتدا دەستەواژەی كلیپتۆكراسی هەیە كە بە كوردییەكەی دەبێتە (دزسالاری). رەنگە ئەمە زیاتر ئامانجەكە بپێكێت.  

سادەترین پێناسە بۆ گەندەڵیی كارگێڕی ئەمەیە: قۆستنەوەی دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی كەسی یاخود گرووپ. لەمەڕ گەندەڵیی سیاسیش دەڵێن: گەندەڵی سیاسیPolitical Corruption  بریتییە لە سوودوەرگرتن لە دەزگا و پۆستە دەوڵەتییەكان بۆ دەسخستنی دارایی ناشەرعی. شێوەكانی گەندەڵی سیاسیش ئەمانەن: بەرتیلخۆری، دزی، خزمێنەسالاری و گێچەڵی كارگێڕی. سەركوتكردنی بەرهەڵستكارانی سیاسیش لەلایەن پۆلیسەوە بە یەكێك لە جۆرەكانی گەندەڵیی سیاسی دەژمێردرێت. 

ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە تەنها گەندەڵیی ئیداری نییە، بەڵكوو ئەو چەمكە زیاتر بەشی دەكا كە پێیدەگوترێ (دزسالاری) یاخود كلیپتۆكراسی كە بە واتای باڵادەستیی دزەكان دێت. لەڕووی پێناسەوە مەبەست لە دزسالاری ئەوەیە بەشێك لە توێژی باڵادەست، بەرژەوەندیی گشتی لەپێناوی دەستخستنی سامان ‌و هێزی سیاسی قوربانی دەكات. دزسالاری بەرهەمی وڵاتە نەوتفرۆشەكانە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی كەوا ئابوورییەكی تاكبەرهەمیان هەیە و رێگە لەبەردەم ئابووریی رانتخۆری و پرۆژەخۆری دەكەنەوە.
 
جۆرەكانی گەندەڵی و ئەنجامە ئاكارییەكان

ئەگەر بێین و جۆرەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان پۆلێن بكەین، ئەوە دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بدەین: گەندەڵیی سیاسی، گەندەڵیی كارگێڕی، گەندەڵیی دارایی، گەندەڵیی ئاكاری و كولتووری. بەشێوەی كردەكیش شێوازەكانی گەندەڵی بریتین لە: بەدقۆستنەوەی پۆستە ئیدارییەكان، خزمێنەكاری، واستەكاری، بەرتیلخۆری لە پرۆژە گەورەكاندا، دزینی بودجەی گشتی، پشك- پشكێنەی حیزبی لە پرۆژە گەورەكان، پێڕبازی و دەستەگەری، دەستهاویشتنی بەرپرسیاران بۆ كەرتە ئابووری، دارایی ‌و بازرگانییەكان و پێبەخشینی تەندەرەكان بە كەسە نزیكەكان لەبری ئەوە وەرگرتنی بەرتیل و بەراوەژووكردنەوەی موزایەدە و موناقەسەكان. 

دزسالاری كاریگەریی خراپ لەسەر دەزگاكانی دەوڵەت و ئاكاری گشتی بەجێدەهێَڵێت. ئەمە بۆ ناو چینەكانی كۆمەڵگەش شۆڕ دەبێتەوە، ریشەی كولتووری دادەكوتێ و سەرمەشقێكی یەكجار خراپ پیشان دەدات. لەبەر ئەمە رەفتاری توێژی باڵادەست دەبێتە نموونەیەكی رەفتاری لای كۆمەڵانی خەڵك. بگرە بەرە بەرە لە دژەبەهاوە دەبێتە بەهایەكی كۆمەڵایەتی و تەنانەت دەبێتە رێسا و بنەمایەكی كۆمەڵایەتی و بەشێنەیی تەشەنە دەكا، پەرە دەستێنێ، ئاسایی دەبێتەوە ‌و بەرە بەرە دەزگامەندیش دەبێت. 
ئەمانەش لەناو كۆمەڵگەدا، بێباوەڕی بە سیستەمی سیاسی و دەسەڵات بەرهەمدەهێنێ كە لەئەنجامدا درزەكانی نێوان خەڵك و حكومەت بەرفراوان دەكا و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانەوەی رۆحی نابەرپرسیاری، بێباوەڕی، نادڵسۆزی، تەمبەڵی، خۆدزینەوە لە كار، مشەخۆری، دزی و سازشی گشتی لەسەر دزی، كەمكاری، پەكخستنی كاری هاووڵاتیان، دیوانبازی (رۆتین) و بەفشە وەرگرتنی هەموو جومگە سەرەكییەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و كاروباری وڵات. 

سوڵتەگەرایی دوو پاڵۆ و گەندەڵیی كارگێڕی

 خەڵك كاتێك دەبینن بەرپرسیاران بەكۆمەڵ خەریكی بەدقۆستنەوەی سامانی دەوڵەتن، ئەمانیش هەمان نموونەی رەفتاری دووبارە دەكەنەوە. دیاردەی پارە شووشتنەوە، بەرتیلخۆری لە پرۆژەكان، پشك – پشكێنەی پارتییە باڵادەستەكان لە پرۆژە گەورەكان، قۆستنەوەی سامانی گشتی بەبیانووی جۆربەجۆر بۆ كاری لابەلا و پێچەڵپێچ، بەشداربوونی بەرپرسیاران لە پرۆژە بازرگانییەكان، دامەزراندنی بێپلانی لەشكرێكی مووچەخۆری مشەخۆری بێبەرهەم تەنها بەبیانووی بەهێزكردنی پێگەی یەك یاخود دوو پارتی سیاسی و تاد، دەبێتە هۆی لێچوونی بەردەوامی خەزێنەی گشتی. 
لە ئەنجامدا خۆشگوزەرانیی هاونیشتمانیان زیانی شێرگیری بەردەكەوێت. واتە ئەو پارەیەی دزسالارەكان هەڵیدەلووشن لە بودجەی گشتیی نەخۆشخانەكان، قوتابخانەكان، زانكۆكان، رێگاوبان ‌و دامودەزگاكان هەڵدەگۆزرێ، لەمەوە بودجەی گشتی زیانی پێدەگا‌و سەرئەنجام رەفاهی هاونیشتمانی پەكدەخرێت. باڵادەستی سیستەمی جووتحیزبی دوو ناوچەیی، بودجەی كوردستانی بەپێی پشكێنەی دوو گروپی سیاسی بەشكردووە. ئەمەش خۆی لە سیستەمی ئاوتۆریتاریەت یاخود سوڵتەگەرایی سیاسییەوە هەڵدەقوڵێ كە لە كوردستان لەباتی سوڵتەگەرایی تاقە پارتی لەگەڵ سوڵتەگەرایی دوو پارتی، واتە سوڵَتەگەرایی دووپاڵۆ یان سوڵتەگەرایی مزدەوەج بەرەوڕووین.
 
ئەنجام: كارێكی سەخت بەڵام پێویست

ئەستەمە ئەوانەی بەشێك لە بڕیاری سیاسییان بەدەستە و لەناو دەزگاكانی حكومەتدا رەگیان داكوتاوە، بەئاسانی مل بە پرۆسەی چاكسازی ‌و سیاسەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بدەن. هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ئەم توێژە لەڕێی تانوپۆیەكی چڕەوە بەرژەوەندییەكانی بە ئالیەتی دروستكردنی (بڕیار)ەوە بەستراوەتەوە. لەبەر ئەمە هەر بڕیارێك دەربكرێ، دوو حاڵەتی بۆ هەیە: یان رێكارێك بەرهەمدەهێنن بۆ خۆدزینەوە ‌و دەربازبوون، یاخود بەتوندی بەرەنگاری ئەم پرۆسەیە دەبنەوە ‌و بەرگری لەخۆیان دەكەن. 

ئەم توێژە لەڕێی قۆستنەوەی میكانیزمەكانی بڕیارەوە بووەتە چینێكی بۆرژوازی تازەپێگەیشتوو یان بە كوردییەكەی تازە پیاكەوتوو. بۆیە بۆ ریشەكێشكردنی پێویست بە چەندین ستراتیژی، ئالیەت ‌و رێكاری فرەڕەهەند و فرەجۆر هەیە. پرۆسەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دزسالاری پێویستی بە موسڵیحێكی نیشتمانی هەیە، پێویستی بە بڕیارێكی نەتەوەیی هەیە، پێویستی بە ئیرادەیەكی لێبڕاو هەیە، پێویستی بە كولتوورسازی هەیە، پێویستی بە بنیاتنانەوەی رۆحی بەرەنگاربوونەوە هەیە، بگرە پێویستی بە تایپێكی جەنگاوەرانی نوێ هەیە كەوا چۆن پێشمەرگە بەرەنگاری پرۆسەی داگیركاری بووەتەوە، ئەمانیش خۆیان بۆ لە رەگوڕیشەوە هەڵكەندنی ئەم نەخۆشییە كۆمەڵایەتییە تەرخان بكەن. 



2174 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئێرانی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن

پێشبینیدەکرێ ئەمساڵ ریکۆردی جیهانیی بشکێنێ لە زۆرتر
خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.313 seconds