وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

مام جەلال یەکێتی نەبوو؟

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 11/1/2019
هێڤیدار ئەحمەد
هێڤیدار ئەحمەد


ساڵی 2013 لە پارکی تارین، لەسەر رێگەی پیرمام یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو. کە گەیشتمە ئەوێ، بە بڵندگۆیەکی گەورە دەنگی مام جەلال بەسەر کەشی رێوڕەسمەکەدا زاڵببوو و دەیگوت: "سەفین لەبن بێ، یەکێتی لەبن نایەت".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەو یادەدا ئامادە بوو و گوتارێکی پێشکەشکرد. یەک رستەی گوتارەکە هەرگیز لە مێشکم دەرناچێ، کاتێ گوتی: "پارتی ئەوەی لێکنەداوەتەوە کە دامەزراندنی یەکێتی بۆ بەدیلی پارتی بێت". 

خاوەنی قوتابخانەی یەکێتی مام جەلالە، وەکو کەسێکی سیاسی لێهاتوو کە بەوە ناسراوبوو، قەت کردنەوەی گرێیەکان لای ئەو مەحاڵ نەبوو. جارێک بەڕێز سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، پێیگوتم "یەکێتییەکان ناڕەحەتبوون کە کاتی خۆی مام جەلال چووە سەری رەش و لەگەڵ کاک مەسعود رێککەوتنی کرد، منیش یەکێک بووم لەوانە، بۆیە بە مام جەلالم گوت: پێویست بوو بچیە سەری رەش؟ مام جەلال بەمنی گوت: بەڵێ، پێویست بوو ئەو سەردانە ئەنجام بدەم". تەنانەت پەیوەندی پارتی و یەکێتی گەیشتە ئەوەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی دەیگوت "کاکە من جێگری راستەقینەی مام جەلالم نەک ئەوانی دیکە". مەبەستی بەڕێزیان ئەوەبوو کە هەرکاتێک داواکارییەک بێتە پێش، پەیوەندی نێوانیان ئەوەندە بەهێزە کە شتێک نییە مەحاڵ بێ چارەسەر نەبێت.  

مەبەستم لە باسکردنی ئەو راستیەی سەرەوە بۆ ئەوە بوو، بڵێم پارتی و یەکێتی دوو هێزن ئەوەندە بەیەکەوە خەباتی هاوبەشی باشیان هەبووە، مرۆڤ هەرکاتێ بیەوێت دەتوانێ هەڵوێستی زۆر باش بۆ خزمەتی ئەو دوو حیزبە و خەڵکی کوردستان باس بکات.

بێگومان لە 10 ساڵی کۆتایی تەمەنی مام جەلال ئەو برایەتییەی نێوان پارتی و یەکێتی زۆر بەدیکرا. مادام مام جەلال ئەوابوو، دەبووایە کەسە نزیکەکانی تاڵەبانی باش لە مام جەلال و لەو سیاسەتەی لەگەڵ پارتی دەیکرد بۆ بەهێزکردنی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و بەرامبەر بەغدا و دەوڵەتانی دیکە تێبگەن. مام جەلال ئەوەندە لەگەڵ سەرۆک بارزانی تەبا بوو کە لە بەغدا دەیگوت: "من کاندیدی بارزانیم". مەبەستی لەمەش ئەوە بوو کە شکۆی کورد لە بەغدا نەشکێت، بەڵام لەدوای کۆچی دوایی مام جەلال، ئەو برایەتییەی نێوان پارتی و یەکێتی، ئەگەر نەڵێین کۆتاییهاتووە، هەرگیز ناتوانین بڵێین مامەڵەی ماڵباتی تاڵەبانی و یەکێتی بەگشتی ئەوەیە کە مام جەلال هیوای بۆ دەخواست. 

دوو مانگ زیاتر بەسەر سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیووە. پارتی هەر زوو گوتی "پێش سەری ساڵ (پێش 2019) کابینەی نۆیەم دەستبەکاردەبێت"، پارتی پشتی بە هاوبەشەکانی قایم بوو کە بە پلەی یەکەم یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە. بەڵام یەکێتی دۆخی دانوستاندنەکانی ئاڵۆز کردووە. راستە قورسە بۆ حیزبێکی وەکو یەکێتی کە بەهۆی رێککەوتننامەی ستراتیژییەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی 50 بە 50 دابەشکردبوو، ئێستا ناتوانێت ئەوە هەزم بکات کە پارتی بڵێت بە چاوی زیاتر لە 21 کورسی سەیری یەکێتی دەکەین، بەڵام ئەوەی جاران نا! کە خودی یەکێتی هۆکاری ئەوەشبووە. 

لە کۆی 111 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم، 75 ئەندام لە سنووری پارتین (هەولێر 48 و دهۆک 27)، تەنیا 36 پەرلەمانتار لە سنووری یەکێتین (سلێمانی 35 و هەڵەبجە 1). ئەمەش دەریدەخات کە خەڵک بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی لەو سنوورەی یەکێتی تێیدا باڵادەستە، کەمتر بڕوایان بە دەسەڵات و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات هەیە. لە سنووری پارتی کە رێژەی بەشداری لەلایەن لایەنگرانی پارتی و یەکێتی و هەموو حیزبەکانی دیکە دوو بەرامبەر و زیاتر بووە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێ یەکێتی بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە.  

یەکێتی داوای لە پارتی کرد کە گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکان دەستپێبکەن، بەڕێز مەلا بەختیاریش تێیدا ئامادەبێ و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە. پارتی گوتی مادام لەگەڵ سەرۆک بارزانییە، واتە دانوستاندنەکان قۆناغێکی باش دەبڕێت. پارتی بە برادەرانی یەکێتی گوت "ئەمجارە کە هاتن، ناوی کاندیدی خۆتان بۆ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت، چ سەرۆکی حکومەت یەک جێگری هەبێ یان دووی هەبێ، پێشکەش بکەن"، بەڵام نە شاندی یەکێتی هات و نە ناوی کاندیدەکانیشیان هێنا.

مام جەلال هەندێکجار بۆ کێشەیەک تەلەفۆنی بۆ سەرۆک بارزانی دەکرد و دەیگوت "نانی نیوەڕۆ دروست بکەن، وا هاتم"  کێشەکان یەکسەر چارەسەر دەبوون، کەچی ئێستا لەم قۆناغەدا یەکێتی لەڕێگەی نامەیەکەوە داوای لە پارتی کردووە مەلەفی حکومەت کە تێیدا داوای رەچاوکردنی پێگەی یەکێتی کراوە وەکو جاران و مەلەفی کەرکووک و کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێ! 

پارتی و یەکێتی لە دوو کیشوەری جیاواز نین تا بە نامە لەگەڵ پارتی قسە بکرێ. لەو ماوەیەدا کەسە نزیکەکانی بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی چاویان بە بەڕێز سەرۆک بارزانی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کەوتووە، ئەو سەردانانە هەندێ هیوایان دروستکردووە کە رەنگە گرێیەکان ببنەوە، بەڵام ئەوەش بەندە بەوەی کە بڕیار و ئیرادەی کێ لەنێو یەکێتیدا سەردەکەوێ؟ 

یەکێتی وەک بڵێی هیچ کێشەیەکی ئەو وڵاتە لە ئەستۆی ئەودا نییە، جگە لە کێشەی بایکۆتی پارتی لەسەر بەرهەم ساڵح (سەرۆککۆماری عێراق). ئەمە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی. برادەرانی یەکێتی باش دەزانن بەڕێز بەرهەم ساڵح بۆ ئەوانیش ماڵ نییە. دڵی بەرهەم ساڵح بۆ یەکێتی تەنیا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لێدەدا! دەبێ یەکێتی زۆر لە پێگەی بەرهەم ساڵح گەورەتر بیربکاتەوە. ئەو پۆستە دەڕوات، بەڵام چارەنووسی یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان هەر پێکەوەیە. 

پارتی مەرحەباییەکی بەرهەم ساڵح هەر دەکات، بەڵام دەبێ کاتی بێت. پێکهێنانی حکومەت و یەکلاییکردنەوەی پرسی کەرکووک دوو بابەتی گرنگی ئەم وڵاتەن. دەبێ یەکێتی رەچاوی پارتی بکات لە دەستنیشانکردنی کاندیدیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، کە پێمان ناخوشە ئەو قسەیە دەکەین، بەڵام باشترە بۆ خودی یەکێتی پاشان بۆ پارتی و خەڵکی کەرکووکیش کە کاندیدەکەیان بۆ پۆستی پارێزگار، لە گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر نەبێت. 

پارتی گەورەتر تەماشای وێنەکە دەکات، قەت مەسەلەی دوو ئیدارەیی لە ئەدەبیاتی پارتی دا نییە، راستە لێرە و لەوێ قسە دەکرێ، ئەویش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هەندێ قسەی نابەرپرس لەنێو یەکێتیدا. بەڵام کێشەی باشووری کوردستان و ئێستای رۆژئاوای کوردستان و گۆڕانکاریی ناوچەکە ئەوەندە گەورەن، دەبێ کار لەسەر ئەوەبکرێ کە هەرچی زووە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان (سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت و پەرلەمان) دەستبەکاربن و لەڕێگەی ئەو دەزگایانەوە موخاتەبەی بەغدا و دەوڵەتانی دیکە بکەن، کە بەڕوونی پارتی ئەم نامەیەی گەیاندووەتە برادەرانی یەکێتی.  

برادەرێک بەمنی گوت، پارتی ئامادەیە هەموو شتێک لەگەڵ یەکێتی واژۆ بکات و بە دڵی یەکێتی بێ، بەڵام بە مەرجێک یەکێتیش مام جەلال بۆ پارتی زیندووبکاتەوە. بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوەیە کە بەدوای ئەو پەرتووکە بکەون کە بە کردەوەکانی مام جەلال بۆ داڕشتنی سیاسەتی دوای رێککەوتنی واشنتن لەنێوان پارتی و یەکێتیدا لەلایەن مام جەلالەوە نووسرا! چونکە لەڕاستیدا ئەوە ئەو یەکێتییە بوو کە مام جەلال لەگەڵ پارتی دەیویست، نەک ئەوەی ئێستا ئەولادی مام جەلال دەیکەن. یانیش رەنگە مام جەلال یەکێتی نەبووبێ و ئێمە نەمانزانیبێ!

کۆمێنتەکان

 
اسعد عه‌دۆ | 12/1/2019
نووسینێكی كامڵ
Khalid | 13/1/2019
من لە هەندیك لە پەرەگرافەكان هاورام . مام جەلال كلیلی كردنەوەی گرێ كویرەكان بوو بەلام ئیستا مام نەماوە ئەم رۆڵە پیویست بەریز كاك مەسعود بیبینیت وەك برایەكی گەورەی هەموویان ... گرێ كویرەكان بە سەردانیكی بۆ سلیمانی رەنگە چارەسەر بكریت
نیشانەکردن : هیڤیدار ئەحمەد
38198 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری هێڤیدار ئەحمەد
نوقتەی زوعفی پارتی بەرامبەر یەكێتی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێک دەتوانێت یادەوەرییە ناخۆشەکان لەبیر مرۆڤ بباتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک دەتوانێت یادەوەرییە ناخۆشەکان لەبیر مرۆڤ بباتەوە

دەرمانەکە بە پرۆپۆفۆل ناسراوە زۆرتر
پزیشکانی ئەمریکی لەجیاتی دەرمان، سەوزە بۆ نەخۆش دەنوسن 11 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشکانی ئەمریکی لەجیاتی دەرمان، سەوزە بۆ نەخۆش دەنوسن

خۆراکی تەندروست چارەسەرە زۆرتر
 زانکۆی کیوشو لە ژاپۆن: پەیوەندی هەیە لەنێوان نەخۆشییەکانی دەم و هەوکردنی سییەکان 12 کاژێر لەمەو بەر |

زانکۆی کیوشو لە ژاپۆن: پەیوەندی هەیە لەنێوان نەخۆشییەکانی دەم و هەوکردنی سییەکان

ئەو کەسانەی زووتر گرفتەکانی پووک چارەسەر دەکەن، زۆرتر
0.281 seconds