وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

18ـی مانگ پارتی ئامادەیە، ئەی یەكێتی؟

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 11/2/2019
هێڤیدار ئەحمەد
هێڤیدار ئەحمەد
رۆژی 2/10/2014 گەرمەی شەڕی دژی داعش بوو، من لەو رۆژەدا لەسەر (كەشتیی بوش) بووم لە كەنداو، فڕۆكەكانی ئەمریكا بۆ لێدانی داعش لەسەر ئەو كەشتییە دەفڕین. تاوەكو گەیشتمە سەر كەشتییەكە، ئەدمیڕال ئادەم میللەر، فەرماندەی یەكەمی كەشتیگەلی پێنجەمی دەریاوانی ئەمریكا كە لەسەر كەشتییەكە بوو، پێیگوتم "پێش ئەوەی بڕیار بدەین بەشدار بین لە لێدانی داعش، راپۆرتێك لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بۆ ئێمە هات، تێیدا باسی ئەوەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان، دیموكراسی هەیە و هەر چوار ساڵ جارێ هەڵبژاردن دەكرێ و دەستاودەستكردنی دەسەڵات هەیە و..." ئەدمیڕاڵەكە بە منی گوت "لەسەر ئەم بنەمایە هاتین و بەرگریمان لە كوردستان كرد".

بایەخی پەرلەمانی كوردستان

هەموو رێگەكانی دیموكراسی بە پەرلەماندا تێدەپەڕن، شەرعییەتدان بە دەسەڵات، گۆڕینی یاساكان، وەرگرتنی بڕیاری نیشتیمانی هەموویان دەبێ مۆری پەرلەمانیان لەسەربێت. پێویستە لەسەر هەموو حیزبە كوردستانییەكان، بەتایبەت پارتی و یەكێتی كە دوو حیزبی دەسەڵاتدارن لە هەرێمی كوردستان، رۆڵی پەرلەمان كارابكەنەوە، هاوپەیمانەكانیش لە رێگەی دیموكراسییەوە، ئینجاش لە روانگەی نەوت و جیوپۆلیتیكەوە سەیری كوردستان دەكەن، بۆیە حكومەتی ئەمریكا سەربازانی خۆی بەوە رازیكرد كە پشتی كورد بگرن، چونكە لە هەرێمی كوردستان، دیموكراسی هەیە!.

5/2/2019 پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە و بڕیاریاندا دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم، رۆژی 18ی ئەو مانگە پەرلەمان كۆببێتەوە. خەڵك ئەمجارە زۆر بە ئومێدەوە دەنگیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی نوێ، بەڵام خەریكە نائومێدی دروستدەبێ. ئێستا نیازی باش پەیدابوونە و بڕیارە رۆژی 18/2/2019 پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە، پێش كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتیش بە رۆژێك، پارتی و بزووتنەوەی گۆڕانیش دوور لە چاوی میدیا لەسەر هەمان پرس كۆبوونەوە.

كێبڕكێی دوو باڵەكە

بەربژێری یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هێشتا لەنێوان بەڕێزان بێگەرد تاڵەبانی و د.رێواس فایق كە هەردووكیان ئەندامی سەركردایەتی حیزبەكەیانن و ئەندامی خولی پێشوو و ئێستای پەرلەمانی كوردستانن، ساخنەبووەتەوە، هەردووكیان و هەردوو باڵە پشتیوانەكەشیان تاوەكو سەر ئیسقان كێبڕكێی یەكتر دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ چوار ساڵی دیكە. بەڵام پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت 100% بو بەڕێز قوباد تاڵەبانی یەکلابووەتەوە، هەرچەندە باڵەكەی بەرامبەر باڵی ماڵی تاڵەبانی هێشتا ملی بۆ نادات.

زۆر گرنگە یەكێتی لەسەر كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ، خۆی و پارتی ئیحراج نەكات و بەیەك بەربژێر بێتە نێو پەرلەمان. پارتیش مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوە دەكات كە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی وەك بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێشكێشی دەكات.

ئایا پێش 18/2/2019 پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەنێو یەكێتیدا یەكلایی دەبێتەوە! گومانێك هەیە كە ئەم كێشمەكێشە درێژە بكێشێ و ببێتە ئەگەری دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان. بەڵام خۆ ئەو گومانەم نییە یەكێتی كۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخات، چونكە پێكەوە لەگەڵ پارتی ئەو بڕیارەیان داوەو هەر خۆشی تەحەمولی هەموو بڕیارێكی پێچەوانەی ئەو بڕیارە دەكات .

پارتی و گۆڕان؛ چوار ساڵ
 
پارتی هەر زوو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە رێككەوتن. پارتی رێكە لەگەڵ سەركردایەتی گۆڕان بۆ پێكەوە كاركردنێكی چوار ساڵە كە لە بەرژەوەندی كوردستان بێت و لە دژی یەكێتی نەبێت. بەڵام ئەوەی راستی بێ، پارتی و گۆڕان و هەموو خەڵكی كوردستان زیاتر لە سێ مانگە چاوەڕوانی یەكێتی دەكەن كە خۆی ساخ بكاتەوە .

رۆژی 7/2/2019 بەڕێز كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی دوور لە چاوی راگەیاندن، لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی كۆبووەوە. بەپێی قسەی برادەرانی یەكێتی " كۆبوونەوەیەكی سەركەوتوو" بوو .

رۆژی 18ی شوباتی 2019 جگە لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش دەكرێت، مەبەستی سەرەكی لەو كۆبوونەوەیە ئەوەیە كە داوا لە بەغدا بكرێت ، كەركووك لە شارێكی سەربازییەوە بگۆڕێت بۆ شارێكی خاوەن دەسەڵاتێكی مەدەنی ، هەروەك گوتەبێژی یەكێتیش لە دوایین پرێسكۆنفرانسدا گوتی .

هەگبەی چارەسەركار لە بەغدا
 
یەكێتی ساڵێك و چوار مانگ دوای رووداوەكانی 16ی ئوكتۆبەر هەوڵیدا بەتەنیا لەگەڵ بەغدا و بەبێ پارتی دۆسیەی كەركووك لەگەڵ بەغدا یەكلاییبكاتەوە، بەڵام نەیتوانی . بەغداش ئەم دۆسیەیە زیاتر لەگەڵ پارتی چارەسەر دەكات . دۆسیەی كەركووك بەشێكی سەرەكی بوو لە مژارەكانی سەردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان بۆ بەغدا . ئەو كەسەی بەوە ناسراوە كە هەمیشە گرێیە ئاڵۆزەكان دەكاتەوە. نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی 7/2/2019 لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە ، بەرەو چارەسەر رۆیشتن لە سیمای كۆبوونەوەكە و لە قسەكانی دوای كۆبوونەوەكەش بۆ ئێمە ئاشكرا بوو.

بڕیارە دوای كۆبوونەوەی یەكەمی (هەولێر)، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پردێ یان شارۆچكەیەكی دیكەی سەر بە كەركووك كۆببێتەوە و توركمان و عەرەبیش تێیدا بەشدار بن. پارتی نایشارێتەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك پشكی كوردە و نایەوێت لەسەر ئەو پۆستەش لەگەڵ یەكێتی بیكاتە كێشە، بەڵام دەبێ یەكێتیش تەفەهومی ئەوە بكات كە دەبێ كەسێك بۆ ئەو پۆستە دابنێت پارتیش پێی رازیبێت.

وەرگرتنی پۆستی پارێزگار و وەزیری داد لە بەغدا ، خواستی یەكێتین بۆ كۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە یەكێتی دەیەوێ پێش ئەو وادەیە پارتی رازی بكات بە پێدانی هەردوو پۆستەكە. ئەمەش "جەوهەر" و "بناغەیەكی" ئەو رێككەوتنە سیاسییە دەبێ كە یەكێتی دەیەوێ بۆ چوار ساڵی دیكەی حوكمڕانی لەگەڵ پارتی دایبنێت .

بارزانی بڕیار دەدات

یەكێتی داوای شەش وەزارەت دەكات لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ، بزووتنەوەی گۆڕان داوای چوار وەزارەت دەكات، ئەگەر بە داوای یەكێتی و گۆڕان بێت، بەهەردووكیان لە پارتی زیاتر پۆستەكانی حكومەتیان بەردەكەوێت. یەكێتی 21 كورسی لە پەرلەمان هەیە، بزووتنەوەی گۆڕانیش 12، بەڵام پارتی بەتەنیا 45 كورسی هەیە . واتە یەكێتی و گۆڕان 12 كورسییان لە پارتی كەمترە . ئەگەر بە جوگرافیاش بێت وەك یەكێتی دەڵێت، مەعقول نییە، پشكی ئیدارەی یەكێتی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك زیاتر بێت .

ئەوەی روون و ئاشكرایە، ماوەی 27 ساڵە قەت لە هیچ حكومەتێكدا پارتی داوای لە هیچ حیزبێك نەكردووە لە پشكی خۆی پۆستێك بداتە پارتی ، ئەوە هەمیشە حیزبەكانی دیكەن، بەتایبەت یەكێتی لە هەولێر و بەغدا جگە لە مافی خۆیان داوای پۆستی پارتیش دەكەن، پارتی هەمیشە مەرد بووە و پۆستی بەخشیوە، نەك بۆ ئەوەی بڵێن پارتی بەخشندەیە، بەڵكو لەپێناو سەقامگیری دۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری كوردستان بووە. هەرچەندە ئەمجارە لەسەر ئاستی قاعیدە ناڕەزاییەك هەیە كە نابێ ئەمجارە سەركردایەتی پارتی لە پشكی خۆی پۆست ببەخشێتە لایەنەكانی دیكە، بەتایبەت یەكێتی، بەڵام قسەی كۆتایی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لای جەنابی سەرۆك بارزانییە.

چونكە ئەگەر بە دیموكراسی بێ، وەك ئەو ئەفسەرەی لەسەر كەشتیی بووش كە پشتگیری كوردستان دەكات، پارتی و هاوپەیمانەكانی دەتوانن بەبێ یەكێتی حكومەت و پەرلەمان پێكبێنن، بەڵام حكومەتێك بەبێ یەكێتی ئاسان نییە، بگرە هیچ كەسێك لەم هەرێمەدا ئیسراحەت ناكات. ئەم جۆرە وێنەیە لەسەر یەكێتی (باش نییە و بگرە زۆر خراپیشە) بەڵام پێویستە برادەرانی یەكێتی هەست بەوە بكەن كە پارتی بەبێ یەكێتی حكومەت پێكناهێنێ، ئەوانیش چیدی باش نییە یاری بە كات بكەن.

من وێنەیەکی نێو پەرلەمان پێشانی ئێوەی بەڕێز دەدەم. وەك فراكسیۆنەكان بەردەوام لەگەڵ یەكدی دادەنیشین، باسی پێكهێنانی حكومەت دەكەین و نایشارینەوە كە دڵگرانین لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، بێگومان ئەمە لەلای برادەرانی یەكێتی، گۆڕان و حیزبەكانی دیكەش بەدیدەكرێت . هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەهیچ شێوەیەك دووبارە نەكەینەوە، كێشەكان چەندە گەورەبن، لەنێو پەرلەمان بچووكیان بكەینەوە.

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 11/2/2019
به‌رێز هه‌ڤیدار ده‌سته‌كانت خۆش بێت، داواكارین وه‌ك هاوڵاتی كورد ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكومه‌ت ته‌شكیل ده‌كه‌ن سۆند به‌خودای گه‌وره‌و كوردستان بخۆن خیانه‌ت له‌ گه‌لی كورد ناكه‌ن.!!! ئه‌مڕۆ له‌ باشوری كوردستان هه‌مو كوردێك نیگه‌رانه‌ له‌ دواكه‌وتنی حكومه‌تی كوردستان و په‌ڕڵه‌مانی كوردستان، ئومێده‌وارین به‌م زوانه‌ حكومه‌ت و په‌رڵه‌مان دامه‌زرێت و ئیش و كاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رێخه‌ن.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 22 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.469 seconds