وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەکێتی پەشیمان دەبێتەوە؟

لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا 11/3/2019
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا

هەرچەندە یەکێتی واژۆی لەسەر رێککەوتنێک کردووە لەگەڵ پارتی، بەڵام تا ئەم چرکەیەش هیچ گەرەنتییەک نییە کە پێیەوە پابەند بێت. لە رۆژی دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا پابەندنەبوون بە رێککەوتن بەشێک بووە لە خەسڵەتی یەکێتی. پێویست بە هێنانەوەی نموونەی مێژوویی ناکات، تەنیا قسەیەکی کاک عومەری سەید عەلی کە لە رۆژانی رابردوودا کردبووی قسەکەم دەسەلمێنێ. 

ئەو باسی رێککەوتنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی کردووە، کە چوار رێککەوتنن و بریتین لە رێککەوتنەکانی دەباشان و ئەوەی هوتێلەکەی فاروقی مەلا مستەفا و رێککەوتنەکەی دیکەیان لەسەر ئیدارە خۆجێییەکان و رێککەوتنێکیش لەسەر هەڵەبجە. کاک عومەر باسی ئەوەی کردووە کە یەکێتی هەر چوار رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە، لەکاتێکدا یەکێکیان واژۆی مام جەلالی بەسەرەوە بووە و دووشیان نەوشیروان مستەفاش واژۆی کردوون. بیرتان نەچێ عومەری سەید عەلی پێش ئەوەی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بێت، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی بووە و برینداریش بووە و لە ئێمەمانان باشتر دەیانناسێت. 

ئەوەی لە هەفتەی رابردووەوە لەپشت پەردەوە زانراوە، ئەوەیە کە بەشێک لە یەکێتییە تاڵەبانییەکان پەشیمان بوونەتەوە لەو رێککەوتنەی کراوە و بەتایبەتیش نیگەرانن لەوەی کە، بەقسەی ئەوان، کۆسرەت رەسوڵ لەسەر هیچ شتێکی کۆنکرێتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی رێکنەکەوتووە. ئەمەش وایکردووە کۆسرەت رەسوڵ وەک پیاوی رێککەوتن و قسەڕۆیشتوو دەربکەوێ و بەمە تەنیا دەستکەوت بۆ خۆی و دەوروبەرەکەی بچنێتەوە. ئەمەش دروست ئەو شتەیە کە لە گۆشەی هەفتەی رابردوومدا وەک خاڵی دڵەڕاوکێ باسمکردبوو. لەوێ گوتبووم گرنگ ئەوەیە ئەمجارەش پشتی کۆسرەت رەسوڵ بەرامبەر بارزانی لەلایەن باڵێکی نێو یەکێتییەوە لە زەوی نەدرێت.

کێشەیەکی دیکە کە لەم هەفتەیەدا زەقتر بووەتەوە یەکلانەبوونەوەی نێوخۆی یەکێتییە لەسەر کاندیدەکانیان بۆ ئەو پۆستانەی بەریاندەکەون. چونکە بۆ هەر پۆستێک هەم کۆسرەت رەسوڵ کاندیدی هەیە و هەم ماڵباتی تاڵەبانیش هەیانە. بۆیە ئەگەر گریمان رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتیش هەڵنەوەشایەوە، پێویستیان بەوەیە لەنێوخۆشیاندا رێککەوتنێک بکەن و هەمووان پێیەوە پابەندبن و کەسیان لەپڕ موفاجەئەیەک نەکات کە ریسەکە بکاتەوە خوری. ئەگەر ئەو دوو رێککەوتنەش هەڵنەوەشانەوە و یەکێتی هەم لەنێوخۆیدا و هەم لەگەڵ پارتیش رێزی رێککەوتنەکانی گرت، ئەوکات دەبێ رێگەیەک بدۆزێتەوە کە بۆ ئیدارەدانی زۆنی رەنگاوڕەنگ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش رێککەوتنی پێنجەم واژۆ بکات و ئەمجارە جێبەجێشی بکات. ئەمەش دیسان کاتی دەوێت و وەک دیارە یەکێتی بۆ هەموو ئەمانە هێشتا ئامادە نییە.

جا پرسیارەکە ئەوەیە کە پارتی و گۆڕان و خەڵکی کوردستانیش تا چەندی دیکە دەتوانن چاوەڕوانی ئەو حیزبە بن تا ئامادە دەبێت؟ پرسیاری گرنگتریش ئەوەیە کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە دەوروبەری کوردستان روودەدەن و لە رۆژانی داهاتوودا پریشکیان دەگاتە لای ئێمەش، چەندە رێگە دەدەن هەمووان چاوەڕوانی یەکێتی بن و ئەویش یاری بە کات بکات؟

من بم لەجیاتی پارتی لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەدا کە بڕیار وایە لەگەڵ یەکێتی بیکات، بەڕاشکاوی و روونی ماوەیەکی دیاریکراو دەستنیشان دەکەم بۆ خۆیەکلاکردنەوەی یەکێتی و رێگەنادەم ئەو موماتەڵەیەی ئەوان دەیانەوێ بیکەن بەهۆی دانوستاندنەکان و داهێنانی داواکاریی ناواقیعییەوە، کاریگەری هەبێت لەسەر تەواوکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی حوکمڕانی لە کوردستان. 

ئەگەر یەکێتی لەو ماوەیەدا خۆی یەکلاکردەوە باشە، ئەگەرنا دەکرێ پارتی و گۆڕان و ئەو لایەنانەی دیکە کە بەشداردەبن لە حکومەت، پۆستەکانی یەکێتی بەشێوەیەکی کاتی پڕبکەنەوە و دووپاتیشی بکەنەوە کە پابەندی رێککەوتنەکەیانن لەگەڵ یەکێتی و کەی ئەو حیزبە کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر کرد، پۆستەکانی رادەست دەکرێن (هەرچەندە هێشتا دیارنییە بە دیاریکراوی چی و چییان بەردەکەوێ). ئەوکات با یەکێتییەکان بە نەفەسێکی درێژ لەنێوخۆیاندا خەریکی خۆیەکلاکردنەوە بن و خوای دەکرد چوار ساڵیان پێدەچوو! 

راستییەکەی دانانی سەرۆکی پەرلەمانێکی یەکێتیش بۆ ئەم قۆناغە بێ ریسک نییە و رەنگە باشتربێت هەندێک رێوشوێنی یاسایی لە پەرلەمان تەواوبکرێن و سەقامگیر بکرێن ئینجا پۆستەکە رادەست بکرێت. ئەمەش هەم بۆ خەڵکی کوردستان و هەم بۆ پارتی و حیزبەکانی دیکەش باشترە و هەمیش گوشاری زوو خۆیەکلاییکردنەوە لەسەر یەکێتی ناهێڵێت.


کۆمێنتەکان

 
ره شید | 12/3/2019
ده سخوش به ریز کاک " هیمن" به راستی براده رانی یه کیه تی تووشی کیشه ی قوولی ناوخویی بوونه ته وه و ده ستیکی ده ره کی به مه به ستی تایبه تی و بو پیشگیریکردن له دامه زرانی حکوومه تیکی به هیز به سه روکایه تی بارزانیه کان گری ئاگره که خوشتر ده کا و من پیشبینی ده که م ئه گه ر ئاوا برواته پیش ، لیکترازان و ئینشعاب له ناو خودی یه کیه تی دا موحته مه ل و له وانه یه بلیم حه تمییه ! جا ئه مه له وه زعی زونی سه وز و نیلی تووشی کیشه و هه ریمی کوردستان رووبه رووی خه ته ریکی مه زن بکاته وه و له وانه یه په له کردن له پیکهینانی حکوومه ت و موله تنه دان به یه کیه تی له وانه یه ده رفه ت بداته هیزه ده ره کیه کانی زال به سه ربه شیکی یه کیه تیدا که پروژه یه کی " کودتا" و ئیفقیلابیکی خویناوی له ناو یه کیه تیدا جی به جی بکه ن و به تیریک چه ن نیشان بپیکن و هه ریمی کوردستان به ره و شله ژان و شله قان و کاره ساتی نه خوازراو و تیکچوون و تیکهه لچوون ، په لکیش بکه ن . حکوومه تی ئیستا به باشترینشیوه ی مومکین ئه رکه کانی به ریوه د ه بات ؛ ئیمه ده بیت زور به حیکمه ت و لیوه شاوه یی دیراسه تی هه نگاوه کانی ئایه نده و داهاتوومان بکه ین و به پشگویخستنی یه کیه تی ئه م ده رفه ته بو ناحه زانی کوردی نیو یه کیه تی نه ره خسینین که سواری هه ست و سوز و عاتیفه ی خه لکانی خویان بن و ریکاریک له شیوه ی 16ی ئوکتوبر یان... بگرنه پیش ! چومکه ئیمه له ناو یه کیه تیدا ، له گه ل که سانیک ته ره فین که پابه ندی هیچ به ها و پره نسیپیکی ئه خلاقی و سیاسی نین و جه ماعه تیکی کالفام وهه رزه کار و هه له باشن و ئه مانه یه کیه تیان هیناوه ته لیواری هه لدیریکی مه ترسیدار ! و ئه مه به قازانجی هیچ که س نیه غه یری دوژمنانی کورد! دوزینه وه و په یره و کردنی میکانیزمی کونترولکردنی ئه مانه ؛ به رپرسایه تی و مه سئوو لییه تی موشته ره کی هه رهه موو حیزب و پارته کانی کوردستانه به پارتی دیموکرات و بزووتنه وه ی گورانیشه وه من پیم وایه جه نابی سه روک " بارزانی " له هه موو که س باشتر ئه م واقیعه ی له به رچاو گرتووه ! به راستی ئه مانه هه ره شه ن بو سه قامگیری و مانه وه ی ته ناهی و ئاسایش و کیانی هه ریمی کوردستان ؛ هه ربویه ته مه ننا ده که ین پشوودریژی ته واو له به رنامه ی کاری ته شکیلی حکوومه تی نوی له به رچاوو بگیریت که ئه مه ش بو خوی خه باتیکی ره وای دیکه یه ! لیگه ریین با کیشه کانی نیو یه کیه تی له کونگره یان پلینوم دا یه کلا بکریته وه !!!
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.172 seconds