وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

شینی گۆڕان بۆ پەرلەمان نییە، بۆ بازگەی پردێیە!

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 11/9/2017
رێبوار کەریم وەلی
رێبوار کەریم وەلی
(1)
ئەڵبەتە پەرلەمان لەم رۆژانەی داهاتوودا كارا دەبێتەوە، بەڵام قەیرانی سیاسی چارەسەر نابێ. پارتی خەمی ئەوەی نییە كە پەرلەمان باسی چی تێدا دەكرێ و راستییەكەی بۆشی گرنگ نییە، پێیوایە لە دوو ساڵی رابردوودا سەرچاوەیەكی گرنگی ئاژاوەی سیاسیی لە كوردستان وشك كردووە. هەڵوێستی حیزبەكانی دیكەش كە بەردی پەرلەمانیان لە سینگی خۆیان دەكوتا و شینیان بۆ دەگێڕا، چی وای لە هی پارتی كەمتر نەبوو، ئەوانیش لە كۆڵ كۆمەڵێك پەرلەمانتاری موزایەدەچیی خۆیان بوونەوە كە لە حیزبەكانیان ببوونە بەڵا و نەیاندەهێشت خۆیان لە ژوورە داخراوەكانی خۆیاندا سەفقاتی سیاسی ئیمزا بكەن. بۆیە هەموو لایەك مەمنوون بوون!

بزووتنەوەی گۆڕان (كە ئێستا فیعلەن گۆڕاوە)، ئەویش لە خەمی كاراكردنەوەی پەرلەماندا نەبوو بەقەدەر ئەوەی كە نەیتوانی لە گرێی دەروونیی بازگەی پردێ رزگاری بێ. لە مێژووی سیاسیی كوردستاندا گەورەترین سووكایەتیی سیاسی بە گۆڕان كرا، هەر بۆیە ئێستاشی لەگەڵدا بێت، لەو بارە سایكۆلۆژییە رزگاریان نەبووە و یەكێك لە هۆكارەكانی گەڕانەوەیان بۆ لای یەكێتی هەر لەوەوە سەرچاوەی گرت. سەرباری ئەوەی كە گۆڕان پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی هەر دەمێنێ، بەڵام ئەو راستییەش دەزانێ كە پارتیش بازگەی پردێ و دێگەڵەی هەر دەمێنێ! بۆیە سیاسەتكردن لە هەولێر بۆ گۆڕان بەو دوو قاكتەرەوە زۆر زەحمەتە و هەر رۆژە بیانوویەكی تازە دەبیننەوە بۆئەوەی نەیەنەوە هەولێر. حیزبە سیاسییەكانی كوردستان لە گۆڕان تێناگەن، هەر وەك چۆن كاتێ ئەو سووكایەتییە سیاسییەیان پێكرا، كەس لەسەریان بە جواب نەهات، ئاواش چاوەڕوانییەكی بێهوودەیان لەوە هەیە كە بە باسكردن و ئەو خاڵانەی لە پرۆژەكاندا بۆ یەكتری دەبەن، گۆڕان رازی بێت بێتەوە ناو پەرلەمان. راستییەكەی ئەوەیە كە گۆڕان بەس لە پەرلەمان دەرنەكراوە، گۆڕان لە كایەی سیاسی بەلاوەنراوە و كۆمەڵی ئیسلامیشی بەخۆیەوە سووتاندووە. ئەوە ئەو خاڵەیە كە دەبێ چارەسەر بكرێت، ئەگەرنا هەموو ئەو خاڵانەی دیكە كە وەكو مەرج یان بەرنامەی كاری پەرلەمان باسیان لێوە دەكرێت، هەمووی تەفەڕوعاتن.

پەرلەمان چی پێدەكرێت؟
(2)
یەكێتی نیشتمانی حەوت خاڵی بۆ پەرلەمانە تەمەن كورتەكەی كوردستان داناوە كە مەتاڵیبی هەموو حیزبەكانی تێدایە و نەیهێشتووە نە شیش بسووتێ نە كەباب، هاوكات هیچی لەسەر خۆی نەهێشتووەتەوە كە بەیانی بڵێن بۆ بە هاوكاریی پارتی دەرگای پەرلەمانت كردەوە؟

لە باشترین حاڵدا، پەرلەمانی كوردستان چەند خاڵێك لەو خاڵانەی یەكێتیی پێ جێبەجێ دەكرێت كە لە بنەڕەتدا مەتڵەبی سەرەكیی پارتی و یەكێتین لە مەسەلەی كاراكردنەوەی پەرلەماندا، بەڵام ئەوانەش وا بەئاسانی تێناپەڕن، چونكە هەر لەگەڵ كردنەوەی پەرلەمان و دەبێ لە دانیشتنی دووەمدا بۆ دانانی ئەو خاڵانەی كە یەكێتی باسی كردوون و پارتیش مەبەستێتی هەندێكیان لە پەرلەمان بڕیاریان لەسەر بدرێت، دەبێ دەستەی كۆنی سەرۆكایەتی هەڵوەشێتەوە و دەستەیەكی نوێ دابنرێت، لەم هەنگاوەدا، تابلۆی ناو پەرلەمان مەعلووم نییە، چونكە بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی گۆڕان و كۆمەڵ لە دانیشتنی دووەمەوە هەر نەبێ بۆ بیستنی باسوخواسی ناو پەرلەمان بەشدار دەبن و تا بۆیان بكرێ ئاستەنگ دروست دەكەن. ئەوە لەلایەك و لەلایەكی دیكەشەوە، بەس كوتلەی پارتی لە پەرلەمان فراكسیۆنێكی سەد لەسەد گوێڕاڵە و ئەوانی دیكە پارچە پارچەن. بۆ نموونە فراكسیۆنی یەكێتی سێ باڵی تێدایە (ماڵی تاڵەبانی، دكتۆر بەرهەم ساڵح و مەكتەبی سیاسی) و یەكگرتووش دوو بەشە. بۆیە هەڵوەشاندنەوە و دانانی دەستەی نوێ ئاسان نابێ.

ئینجا گرفتێكی دیكە كە خۆی قوت دەكاتەوە، ئەولەویەت و ریزبەندیی بڕیارەكان دەبن كە كامیان پێش كامیان تەرح دەكرێن و دەچنە ناو بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە (چونكە ئیتر پەرلەمان یاسا دەرناكات تا بینێرێت بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەوەی دەریدەكات هەر بڕیارە كە پێویستی بە ئیمزای سەرۆكی هەرێم نابێ). هاوكات میكانیزمی جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارانە چۆن دەبێ؟ چونكە گۆڕان لە حكومەتدا نەماوە (ئەگەرچی كەس باسی گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆ ناو حكومەت ناكات)، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی پەرلەمان پێویستیان بە ریزبەند و هاوپەیمانییەكی نوێی سیاسی هەیە لە كوردستان و، یەكێتی ناتوانێ لاقێكی لای گۆڕان و لاقەكەی دیكەی لای پارتی بێت. بۆیە پەرلەمان ئەوكاتە بە فیعلی كارا دەبێت كە ئەو هاوپەیمانییەش راگەیەندرابێت و لە ئیدارەدا رەنگ بداتەوە.

بارزانی قودسی كردە ئورشەلیم
(3)
تا دێت مەترسییەكانی سەر كەركووك زیاد دەكەن. گەڕێكی دیكەی ململانێی خاك لەدوای مەسەلەی ئیسرائیل و فەلەستین، لە نێوان كورد و عەرەبدا بەرپا دەبێت. ئەگەرچی كێشەی كەركووك هی ئەمڕۆ و دوێنێ نییە، بەڵام سێ ساڵە بارودۆخ رێك پێچەوانە بووەتەوە، واتا ئێمە شەست ساڵ لەسەر كەركووك شەڕمان كرد و داوای گەڕانەوەیمان كرد بۆ سەر كوردستان، ئێستا عەرەب لە ئێمەی داوا دەكەن.

جاران ئێمە شیعاری كەركووك قودسی كوردستانەمان بەرز كردبووەوە، ئێستا وەرەق هەڵگەڕاوەتەوە، ئێستا ئیتر بە حوكمی ئەوەی ئێمە دەبینە ئیسرائیلی دووەم لە ناوچەكەدا و كەركووكیشمان لەبەر دەستە، ئیتر لەمەودوا كەركووك بۆ عەرەبەكان دەبێتە قودس و بۆ ئێمەش دەبێتە ئورشەلیمێكی دیكە كە تا یەك كورد مابێ، عەرەب جارێكی دیكە ناتوانن حوكمی تێدا بكەن.

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 11/9/2017
Dastxosh
ره شید | 11/9/2017
هه لوی به رزه فری ئاسمانی " قه له م" کاکه ریبوار ده سخوش و له به رانبه ر راسگویی و بویری و شه هامه تدا کرنوش ده که م ، هه ربژی و سه رکه وتوو بی بو گه له که مان .
هادي | 11/9/2017
دەست خۆش کاك ڕێبوار.بەڕێزتان ئەفەرمون کەس لە گۆڕان تێناگات بەڵام لە ڕاستیدا گۆڕان کاتێك (بۆسەڵەی) وون کرد کە کاك نەوشیروان عەمری خوداي كرد.بۆیە کەس لێێ تێناگا .ئێمە تا ئێستان نازانین دەوري (قیادة) لە مێژوي میلەتانا چی بوە ئاخر هەندێك جار قیادە وەرچەرخانی گەورە ئەکات لەناو نەتەوەکان .ئێمە تێناگەین بۆ مسعود بەرزانی کراوەتە ئامانج بە ئاسانی ،چونکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆك لابە میلەت تەفرو تونا ئەکەی. کاتێك دەیانەوێ دیموکرات لەناو بەرن ئەچن قاسملۆ ئەکوژن،کاتێك ئەیانەوێت دەوری سعودیە لە لوبنان نەمێنێت ئەچن ڕەفیق الحریری ئەکوژن ،ئاخر هەمومان ئەزانین کە جەنابی مام جەلال نەخۆش دەکەوێت یەکێتی چی لێدێت .مەسەلەی گۆڕان و ڕیفراندۆم ئەگەر کاك نەوشیروان بمایە ئێستا لە ئەلفی گۆڕانەوە تا ياي گۆڕان یەك قسە دەبوو . لەوەتەی گۆڕان هەیە زمانیان شتێکەو ودڵیان شتێکی ترە هەموشمان ئەزانین باري گوزەرانی خەڵك تەنها شعارێکە کە میکیاڤیلی ئەڵێت الغایة تبرر الوسیلەیەو هیچی تر..دیسان دەست خۆش..هادي
رێبوار | 11/9/2017
كورد ئێستا له‌ هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیی به‌ یه‌ك ڕیزی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌. كێشه‌ لایه‌نه‌كان ئێستا پێش ئه‌وه‌ی سیاسی یان ماددی بێ كێشه‌یه‌كی مه‌عنه‌ویی و حه‌یسیه‌تییه‌.. ئێستا هیچ شتێك له‌ زمانی نه‌رم و هانده‌رانه‌ پێویستتر نیه‌ بۆ كوردستان. به‌داخه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كاك ڕێبوار باس له‌ گۆڕان و ته‌نانه‌ت پارتی ئه‌كا، ته‌نیا و ته‌نیا خوێ به‌ برینه‌كاندا ده‌كا و لایه‌نه‌كان له‌ یه‌كتری ڕق ئه‌ستوورتر ده‌كا..ئه‌مه‌ هه‌ر نیازێكی له‌ پشته‌وه‌ بێ كارێكی باش نیه‌.
هیمن | 12/9/2017
دست خوش کاک ریبوار براستی واقعیت امروی کوردستانت آشکا رکرد

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 8 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
 مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە! 9 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!

نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك کوشندەترین نەخۆشیین زۆرتر
لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت

لە تەمموزی 2016 ەوە دەیان هەزار مامۆستا زۆرتر
0.453 seconds