وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

هێنانەوەی داعش بۆ عێراق

لەلایەن عارف قوربانی 11/9/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی

لە یەكەم رۆژی هێنانی داعشەوە بۆ عێراق، گومانی ئەوە دەكرا لە ناوەندەكانی دەسەڵاتەوە جۆرێك لە كارئاسانی هەبوو بۆ ئەوەی داعش دەستبگرێت بەسەر چەك و جبەخانە سەربازییەكانی سوپای عێراق و ئەو بەندیخانانەی پڕبوون لە كەسانی توندڕەو، هەروەها هەست بەجۆرێك لە رێخۆشكردن دەكرا بۆ ئەوەی داعش دەست بەسەر تەواوی ناوچە سوننییەكانی عێراقیشدا بگرێت. لە ماوەیەكی زۆر كورتدا هەردوو ئەو ئامانجە بەدی هاتن، كەلوپەلی سەربازی و جبەخانەكانی چەندین فیرقەی سوپا كەوتنە دەستی داعش و لە كەمتر لە هەفتەیەكدا قفڵی چەندین زیندانی پڕ لە گەنجی توندڕەو كە پێشتر لەلایەن ئەمریكا و عێراقەوە خرابوونە بەندیخانەوە، بەدەستی داعش شكێنران و هەر چوار پارێزگا سوننەنشینەكەی (نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، رومادی) لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵ كران و خەلافەتیان تێدا راگەیاند. 

لە ئاستی ناوخۆ و تەنانەت ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیش، هەست بەو سیناریۆیە دەكرا و زۆری لەبارەوە گوترا، هەندێك گومانیان دەخستە سەر وڵاتانی سوننەی ناوچەكە، هەندێك نووری مالیكییان تۆمەتبار دەكرد، هەبوون پێیانوابوو سیناریۆی دەزگای هەواڵگریی وڵاتە زلهێزەكانە، هەبوون دەیانگوت دەستی ئیسرائیلە، دەستی توركیا و قەتەر و كوردستانە. گومانەكان بە ئەندازەیەك بوون، تەنانەت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێنا و گەیشتن بەو ئەنجامەی لە ئاستی زۆر باڵادا كارئاسانی بۆ داعش كراوە. بەڵام ئەوەی روون نەبوو، ئامانجە شاراوەكانی پشتەوەی بوو. بۆچی داعش هێنرا بۆ عێراق؟ بۆچی لە عێراق خەلافەتەكەیان راگەیاند؟ بۆ تەنها ناوچە سوننیەكانیان كۆنترۆڵ كرد؟ بۆچی سوپا بەركەنار خرا و حەشدی شەعبی بەخێرایی پێكهات و تا ئەندازەیەك بووە شوێنگرەوەی سوپا؟ ئەمانە و چەندین پرسیاری تری هاوشێوە، وەڵامەكانیان لە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیەكی وردی لێكەوتە و دەرئەنجامەكانی شەڕی داعشەوە دەستەبەر دەبن.

ئەگەر خاوەنی راستەقینەی داعش نادیاریش بێت، بەڵام ئەوە روونە كە چەندین دەوڵەت بەرژەوەندیی خۆیان لەگەڵ داعش گرێدا و سوودی یەكجار زۆریان لەو رێكخراوە بینی. ئەمریكا، ئەوروپا، رووسیا و ئێران ئەو لایەنانەن كە داعش بۆیان بوو بەخێر و هەریەكە و بەشێك لە ستراتیژی خۆیان لەڕێگەی ئەم گرووپەوە لەم ناوچەیە بەجێگەیاند. هەرچەندە داعش بە رووكەش و بە سیما و خەسڵەتەكانی، وەك ئامانجێكی سوننەی عەرەب دەركەوت، لە دۆخێكیشدا هاتە ناوچەكانی سووریا و عێراق كە بۆشاییەكی گەورە لە نوێنەرایەتیكردنی سوننەدا هەبوو، بۆیە زوو ئەو وێنایە لەمێشكی زۆرینەی خەڵكدا دروست بوو كە وەك فریادڕەسی سوننە خەڵكەكە بە پیرییەوە چوون و تەواوی ناوچەكانی سوننەی كۆنترۆڵ كرد. بەڵام دەرئەنجام و لێكەوتەكانی هاتنی ئەم گرووپە، وێنایەكی پێچەوانەی دەرخست كە ئەگەر حەقیقەتی داعشیش پرۆژە و ئەجندایەكی سوننەی عێراق و ناوچەكە بووبێت، بەڵام بە ئەندازەی ئەوەی بەشێك بووبێت لە پرۆژە و ستراتیژیەتی شیعە، خزمەتی بە ئەجندای شیعە كرد.

داعش وەك موگناتیس تەشەیوعی بەدوای خۆیدا پەلكێشی ناوجەرگەی دەسەڵاتی سوننە كرد، پێگەی دەسەڵاتی شیعەی لە عێراقدا بەهێز كرد، دەسەڵاتی شیعەگەرایی سووریای لە رووخاندنێكی حەتمی پاراست و تەمەنی درێژ كردەوە. هەژموونی ئێرانی وەك چەترێك راكێشا بەسەر تەواوی ناوچەكەدا. دەرفەتی دروستكردنی هێزێكی شیعی وەك شوێنگرەوەی سوپای عێراق رەخساند كە لە حەقیقەتدا هێزێكی شیعی ناوچەییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی شیعە لە هەموو ئەو وڵاتانەی شیعەیان تێدا دەژین نەك تەنها لە وڵاتێكی دیاریكراو. واتا ئەگەر داعش پرۆژەی سوننەش بووبێت، سەرئەنجام توانرا بەو جۆرە بەكارببرێت كە ببێتە پرۆژەیەك بۆ لێدان لە سوننە لە عێراق و سووریا و لە داهاتووشدا لە تەواوی ناوچەكە، چونكە هێشتا داعش ئامانجەكانی بەتەواوی بەدی نەهێناوە و قۆناغی گرنگتر لە دواوەیە.

ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردووشدا روویدا (رێككەوتنی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و رژێمی سووریا و داعش بە ئاگاداریی ئێران و حەشدی شەعبی)، بۆ هێنانەوەی چەكدارانی داعش لە لوبنانەوە بۆ سنوورەكانی عێراق و سووریا، بۆ زۆرینەیەك كە رووكەشانە لە ناسنامەی داعش گەیشتبوون، شۆك بوو، بۆ ئەوانەش كە بەدەرئەنجامی كارەكان داعشیان هەڵدەسەنگاند، دڵنیابوونەوەی زیاتر بوو لەوەی داعش لەلایەن ئێرانەوە بەكاردەبرێت بۆ ئامانجە ستراتیژییەكانی. پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی هێنایاننەوە بۆ سنوورەكانی عێراق و ئامانجە شاراوەكەی ئەم رێككەوتنە چین؟

پێكهێنانی حەشدی شەعبی لە رۆژانی یەكەمی هاتنی داعشدا، بۆ راماڵینی ناوچە سوننییەكان بوو بە پاساوی دەركردنی داعش. بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سەرەتاوە كاردانەوەیەكی زۆر هەبوو كە ئەم هێزە تائیفیە و دەبێتە هۆی بەرپاكردنی جەنگێكی گەورەی هەرێمایەتی، چاوی زۆر لەسەر رەفتارەكانیان بوو، تەنانەت لە هەندێ‌ ناوچەدا وەك پێویست رێگەی بەشداریی شەڕیشیان پێ نەدان. بەڵام كاتێ‌ لە شەڕی رزگاركردنی مووسڵ ئەو رۆڵەیان بینی كە لەپێناویدا دروست بوون، بەشی هەرە زۆری شارەكەیان لەگەڵ زەویدا تەخت كرد و بە هەزاران كەسی سوننەیان بەڕێگەی جۆراوجۆر لەناوبرد، بینییان نە كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان و نە ناڕەزایی وڵاتانی سوننەی ناوچەكە بەو جۆرە نین كە پێشتر ئەمان لێی دەترسان. بۆیە سەرلەنوێ‌ دەستیان بۆ كارتی داعش بردەوە.

سەرباری ئەوەی بەشی زۆری ناوچە سوننییەكان لە هەرسێ‌ پارێزگاكەی تر (رومادی و دیالە و سەڵاحەدین) بە بلدۆزەر تەختكراون، بەڵام سەنتەری شارە گەورەكان هێڵدراونەتەوە. ئەوەی لە مووسڵ روویدا و چووە سەر، ئەو مەیلەی لای شیعەكان دروستكرد كە پێویستە ئەو پارێزگایانەی تریش هاوشێوەی مووسڵ دەرفەتی ژیانیان تێدا نەهێڵدرێت. هێنانەوەی داعش بەڕێككەوتن لەگەڵ حیزبوڵڵا و سووریا، بۆ ئەوەیە داعش بهێننەوە ناوچە سوننییەكانی عێراق و بەشێوەی گرووپی بچووك بچووك بیانخزێننەوە ناو پارێزگاكانی رومادی و دیالە و سەڵاحەدین، تا بە پاساوی دەركردنی داعش ئەمجارە ئەوانیش لەگەڵ زەوی تەخت بكرێن.

ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەی كوردەوە هەیە لەم هاوكێشەیەدا، لانیكەم لە قۆناغی یەكەمدا ئەوەیە كە رەوێكی ئاوارەی عەرەب روو دەكەنەوە ناوچەكانی كەركووك و گەرمیان و شارەكانی هەرێمی كوردستان و پێچەوانەی ئەو لێشاوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، ئەمجارە دەرفەتی گەڕانەوەیان نامێنێ‌ بۆ ناوچەكانی خۆیان، دەبنە مەترسی لەسەر گۆڕینی دێمۆگرافیای بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. هیچ دووریش نییە لە قۆناغی دوای ئەوەدا بەغدا جۆرێك مامەڵە بكات كە ئەم ئاوارە عەرەبانە بكاتە سەرئێشەی گەورە بۆ كوردستان، وەك چۆن لە رابردووا كێشەی كورد هەبوو لە عێراق، بۆ داهاتوو كێشەی عەرەب دروستبكەن لە كوردستان.

هیچ دووریش نییە دوای پاكتاوی سوننە لە عێراق، كورد بكەنە ئامانجی خۆیان و داعش بهێننەوە سەرمان، بۆیە گرنگە تا دۆخەكە نەگەیشتووەتە ئەو قۆناغە، كوردستان بەدوای دەروازەكانی ماڵجیایی خۆیدا بگەڕێت و تا دەگاتە دۆخی دڵنیایی و لەسەرپێ‌ وەستانی خۆی، كوردستان بكاتە شوێنی بەرژەوەندیی زلهێزەكانی دونیا، بەو مانایەی دەستبردن بۆ كوردستان دەستبردن بێت بۆ بەرژەوەندیی وڵاتە گەورەكان. رەنگە ئەمە تەنها رێگە بێت بۆئەوەی كوردستان بپارێزێت لە ململانێ‌ و هەژموونگەرایی شیعە و سوننەی ناوچەكە. 

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 11/9/2017
به ریزی ئازیز کاک عارف ده سخوش پیشنیار ده که م ئه م بابه ته گرینگه ی جه نابتان توزیکیتر ده وله مه ندبکری و به زمانه کانی ئینگلیزی و فه رانسه وی و ئالمانی و هیتر وه رگیردری وه ک بابه تیکی ئاکادمیک له روژنامه ئوروپی و ئه مریکیه کاندا چاپ و بلاو بکریته وه ، ئه مه زور گرینگه و شویندانه ر ده بیت له سه ررای گشتی خه لکی ولاتانی بریار به ده ست.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| 19/2/2018 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| 18/2/2018 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رەوشی عەفرینی تاوتوێکرد 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رەوشی عەفرینی تاوتوێکرد

بە سەرۆکایەتیی پووتین کۆبووەوە زۆرتر
پاکستان مەترسیدارترین شوێنە بۆ منداڵی تازەبوو 4 کاژێر لەمەو بەر |

پاکستان مەترسیدارترین شوێنە بۆ منداڵی تازەبوو

گرنگی بە تەندروستی دایکی دووگیان و منداڵی تازەبوو زۆرتر
0.39 seconds