وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئێران رێگاكەی دەگۆڕێت؟

لەلایەن عارف قوربانی 11/10/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی


كوردستان بەحوكمی پێگە جوگرافیەكەی، هەروەها بەهۆی ئەو رووداوانەی وەك لێكەوتەی شەڕی داعش لە ناوچەكەدا كەوتوونەتەوە، بەبێ‌ خواست و ئیرادەی خۆمان بووە بە بەشێك لە رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و بووین بە بەشێك لە ململانێ‌ نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان. 

ئێستا ئەوەی لەسەر مێزی زلهێزەكانی دونیا دەگوزەرێ‌ پەیوەست بە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، راستەوخۆ بەشێكی گرنگی پەیوەندی بە چارەنووسی ئێمەوە هەیە. هەروەها ئەو ستراتیژ و ئامانجە دوورمەودایانەی سیاسەتی نێودەوڵەتی دیارییان كردووە بۆ ئایندەی ئەم ناوچەیە، لەوەشدا ئێمە بەشێكی گرنگی ئەو ستراتیژەین. 

یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی ئەمریكا بۆ سەرلەنوێ‌ داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆژەی بەرنارد لویسە كە لە 1983 پێشكەش بە كۆنگرێسی ئەمریكا كراوە بۆ دابەشكردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەت ساڵ دوای سایكس پیكۆ. بەپێی پلانەكە، بڕیار وایە لە 2018 دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت و ناوچەكە بۆ زیاتر لە 30 دەوڵەت دابەش بكرێتەوە. لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا دەوڵەتی كوردستانیش لەدایك دەبێت. 

یەكێكی دیكە لە پێشهاتە پێشبینیكراوەكانی ئەو پرۆژەیە پێكەوەبەستنەوەی نفوزی ئێرانە، ئەوەی شا عەبدوڵڵای پادشای ئوردن لە 2004 بە هیلالی شیعی ناوی برد. مەبەستم لە پێكەوەبەستنی ئەم دوو پێشهاتە (دەوڵەتی كوردستان و هیلالی شیعی)، لەم وتارەدا ئەوەیە كە ئەگەرەكانی (وابەستەیی و بەریەككەوتن)ی كوردستان و ئێران شەنوكەو بكەین. كورد و فارس زۆر لە پێش هاتنی ئیسلامەوە لەم ناوچەیە پێكەوە دەژین، رەگوڕیشەی كولتوور و زمان و مێژووی هاوبەش زیاتر پێكەوەیان دەبەستێت وەك لەو دابەشبوونە مەزهەبیەی لە ئاینی ئیسلامەوە بۆیان ماوەتەوە، پرسیار ئەوەیە ئایا لە پێشهاتەكانی داهاتوودا ئەگەری بەریەككەوتن دەبێتە دوا بژارەی نێوانیان، یان دەتوانن ئەو وابەستەییە بپارێزن و بە ئاشتی پێكەوە بژین؟ كە ئەمەش لە سادەترین دەربڕیندا بەوە دەستەبەر دەبێت ئێران چاوی لە خاكی كوردستان نەبێت. 

دوای رووخانی سەدام و بەدیاریكراوی لە دوای كشانەوەی ئەمریكاوە لە عێراق، دەرگا بەڕووی ئێراندا كرایەوە تا ئەوەی لە خەیاڵ و لەسەر نەخشە خەونیان پێوە دەبینی، دەست بەهەنگاوی كرداری بكەن بۆ بەدیهێنانی كە ئەویش پێكەوەبەستنەوەی ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان بوو. 

ئەمریكا عێراقی لەسەر سینییەكی زێڕ پێشكەش بە ئێران كرد، زوو كۆنترۆڵی ناوەندەكانی دەسەڵاتیان كرد، بەڵام گرفتی گەورەی بەردەمیان ئەو دابەشكارییە جوگرافیەی كورد و سوننە بوو كە بووە لەمپەر لەبەردەم گەیشتن بە سووریا. سیناریۆی داعش و ئەو رووداو و لێكەوتانەی وەك دەرئەنجام لێی كەوتوونەتەوە، ئەو كێشەیەی بۆ ئێران چارەسەر كرد. كوردستانی ناچار كرد پەنا بۆ سەربەخۆیی بەرێت، ئێستا كوردستان قۆناغی سەختی ئەنجامدانی گشتپرسی تێپەڕاند و كار بۆ چەسپاندنی ئەنجامەكەی دەكات. هەمان ئەو هۆكارانە رێگەی بۆ پێكەوە بەستنەوەی ناوچە شیعەنشینەكان خۆشكرد و ئێستا ئێران لە تارانەوە بەڕێگەی وشكانی گەیشتووەتە عێراق و سووریا و لوبنان كە ئەمە یەكێك لە ئامانجەكانی شۆڕش و ستراتیژەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.  

لەم دۆخە ناسەقامگیرەدا ئێران گەیشتووە بە ئامانجەكەی، بەڵام هێشتا دۆخەكە ئارام نەبووەتەوە و ئەوەی بۆ ئایندە دەبێتە سەنگی مەحەكی ئارامیی ئەم ناوچەیە و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی كوردستان و ئێران ئەوەیە، ئێران كام رێگا هەڵدەبژێرێت وەك پردی پەڕینەوە. چونكە سەرباری ئەوەی ئێران وەك ستراتیژێك دەیان ساڵە كار بۆ ئەو پلانە دەكات، بەڵام ئاراستەی رووداوەكان و هەلومەرجە بابەتییەكان دۆخێكی ناسەقامگیریان بۆ دروستكردووە كە نەتوانێ‌ بە ئاسانی بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی رێگەكە بدات. ئەوەی ئێستا بۆی دەستەبەر بووە بەهۆی ناسەقامگیری و بوونی شەڕەوەیە لە ناوچەكە. 

سەرەتای دەركەوتن و هاتنی داعش بۆ عێراق، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچوون كە ئێران بەهۆی ناسەقامگیریی دەسەڵات و بوونی عەرەب و توركمانی شیعە لەو ناوچانە، چاوی بڕیبێتە ناوچە كوردستانییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، تا وەكوو پردی پەڕینەوە (تاران بە دیمەشق)ـەوە ببەستێتەوە كە بەهۆی ناكۆكیی نێوان كورد و بەغدا و ململانێی نێوان پێكهاتەكانەوە لەسەر ئەرزی واقیع، دەرفەتی زۆری بۆ دەستوەردانی دەسەڵاتی شیعی دەڕەخساند تا بەپاساوی رێگری لە بەریەككەوتن هێزی زۆری میلیشیا شیعییەكان بەرێتە ناوچەكە و بەوهۆیەوە ئێران وەك رێگەیەكی ئارام بەكاری ببردایە كە شەنگال بە حوكمی جوگرافیا یەكێك لە قوربانییەكانی پێویستیی دەستەبەربوونی ئەو رێگەیە بوو. 

بەڵام سەركەوتنی هێزە كوردییەكان لە رۆژئاوای كوردستان كە نزیك لە ئێران بوون، هەروەها كۆنترۆڵكردنەوەی شاری حەلەب لەلایەن دەسەڵاتدارێتی سووریاوە و پەیوەندیی بەرفراوانی یەكێتیی لە زۆنی سلێمانی لەگەڵ ئێران، خواستی ئێرانی فراوانتر كرد كە بیر لەوە بكاتەوە ئاراستەی ئەو رێگە وشكانییە بگۆڕێت بۆ قووڵاییەكی دڵنیاتر و دوورخستنەوەی لە ناوچە سوننییەكان، وەك ئەوەی لە زاری رۆحانیەوە پلانەكەی ئاشكرا كرد و بەهێڵی شەمەندەفەری نێوان تاران كرماشان سلێمانی حەلەب ناوی برد و لە بنەڕەتدا پرۆژەیەكی سیاسی ئابووری سەربازی بوو. 

 كاتێ‌ كوردستان بڕیاری گشتپرسی دا، ئێران تووشی شۆك بوو كە ریسەكەی لێ‌ ببێتەوە بە خوری، گوشار و هەڕەشەی زۆری كرد، بەڵام بێ‌ ئاكام بوو، هیچكات چاوەڕوانی ئەوە نەبوو یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەو جۆرە وەڵامیان بداتەوە، تەنانەت دواجار گەڕایەوە سەر پرۆژە كۆنەكەی خۆی كە پێشتر چاوی لەسەری بوو (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، بەڵام یەكێتی لەوەشدا سازشی نەكرد، یەكێتی ئەوەی بۆ خستنەڕوو كە پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ ئێران بەمانای سازشكردن نییە لەسەر خواست و مافەكانی گەلی كوردستان. 

لە هەمانكاتدا هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستانیش كە ئێران ئومێدێكی زۆری لەسەر هەڵچنیبوون، پشتیانكردە ئێران و كەوتنە بەرەی ئەمریكاوە. ئەمە دۆخەكەی بۆ ئێران ئاڵۆزتر كرد، تەنانەت لە ئەگەری بڕینی سنوورەكانی باشووری كوردستانیشدا، هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا بە پشتیوانیی ئەمریكا دەبنەوە بە كۆسپ بۆ ئێران. بۆیە باشتر وایە ئێران هێڵی (كرماشان سلێمانی حەلەب) لە خەیاڵدانی بسڕێتەوە، بەتایبەت كە ئێستا ئەگەرێكی زۆریش هەیە (ئیدلب) بكەوێتە ژێر هەژموونی توركیاوە و  بەوەش لەمپەرێكی سەختتر بۆ گەیشتنی ئێران بە دەریا دروست دەبێت.  
دوای ئەم پێشهاتە تازانە، ئێران دەبێ بە نەخشەكەیدا بچێتەوە و باشوور و رۆژئاوای كوردستان وەك یارمەتیدەر لە ستراتیژی هیلالە شیعیەكە بخاتە دەرەوە. 

چاو ببڕێتە ئەو دوو رێگایەی تر كە دەتوانن ئامانجەكەی بۆ دەستەبەر بكەن، ئەوانیش رێگەی  (ئیلام سامەڕرا قائیم حەما) كە هێنانەوەی داعش بۆ ناوچەكانی ئەلبوكەمال و هەوڵە چڕەكانی سوپای ئەسەد بۆ گەیشتن بە مەیادین و دێرەزوور یەكێك لە ئاماژەكانی ئەو پردی پێكگەیشتنەیە، یان رێگەی سەقامگیرتری (ئەسفەهان كوت كەربەلا روتبە حمس). بەمەش لەلایەك ئامانجە سیاسی و ئابووری و سەربازییەكانی لە هیلالە شیعیەكە دەستەبەر دەكات و لەگەڵ كوردستانیش بۆ داهاتوویەكی دوورمەودا دەتوانێ‌ وەك دراوسێیەكی باش پێكەوە بژین. 
  
 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەریتانیا قەڵەوی منداڵان روو لە زیادییە 3 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەریتانیا قەڵەوی منداڵان روو لە زیادییە

پێنجیەکی ئەوانەی قۆناخی بنەڕەتی تەواو دەکەن، زۆرتر
لە قەتەر رێژەی رزگاربووانی شێرپەنجە زیادیکردووە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە قەتەر رێژەی رزگاربووانی شێرپەنجە زیادیکردووە

بەهۆی پێشکەوتنی رێگاکانی دەستنیشان و چارەسەر زۆرتر
خاڵە قاوەییەکانی توێکڵی مۆز دژی شێرپەنجەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

خاڵە قاوەییەکانی توێکڵی مۆز دژی شێرپەنجەن

ماددەی دژە شیرپەنجە بە جەستە دەبەخشن زۆرتر
0.265 seconds